Skip to Content

Wednesday, April 24th, 2024
ستیان  …..  هانا جاپوك

ستیان ….. هانا جاپوك

Closed
by September 6, 2009 ئەدەب

 

 

*
كه‌ لار ده‌بیته‌وه‌ هۆده‌كه‌م
تاریكی شه‌ق ده‌با
من ده‌په‌یڤم
ژنه‌ ته‌نیاكه‌ نامێنم..

*
پیاوێك ده‌ناسم هه‌رچی شته‌
تێیدا كۆبۆته‌وه‌
ته‌نیایی من نه‌بێت..

*
پیاوێك ده‌یه‌وێ‌ چه‌نگ داگیرسێنێ‌
جه‌نگ بۆ داگیركردنی ژێر ستیان و
ته‌واوی ڕووتی جه‌سته‌ی من..

*
كه‌ ده‌ڕژێمه‌ جاده‌كان
پیاوه‌كان ته‌ماشام ده‌كه‌ن
پاڵتۆكان ده‌جولێن
ته‌نوڕه‌كه‌م بێ ئاگا
به‌ هۆی پیاوێكی دوور..

*
دایكم واده‌زانێ‌ من ته‌نیام
دێ و ده‌چێ‌ گۆرانی ده‌ڵێ‌
نازانێ‌ به‌هۆی تۆوه‌
ناخم پڕه‌ له‌ قه‌ره‌باڵغی..

*
گه‌ر بڕیاره‌ ئه‌و جادانه‌ له‌ تۆ دا
بمێنێته‌وه‌ و
به‌ تۆوه‌ ئاوه‌ دان بێت
من هۆده‌كه‌م چۆڵ ده‌كه‌م..

Hana8051@yahoo.com
2009 كۆیه‌

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.