سروشتی ره‌خنه و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ره‌خنه و ره‌خنه‌گردا
ره‌خنه واتا هه‌ڵسه‌نگاندنی لایه‌نه نێگه‌تیڤ و پۆزه‌تیڤ دێت،یاخود راستكردنه‌وه‌ی و هه‌ڵه‌كانه وه یان ره‌خنه بۆ به‌ره‌و پێش چوونی هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه كه توانای به‌ره‌و پێش چوونیان هه‌یه،ره‌خنه هه‌ڵسه‌نگاندنێکی جددیه له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی بۆ دۆزینه‌وه‌ی راستی و ناراستی.
فه‌لسه‌فه بنه‌مایه‌كی گرنگی درووست بوونی ره‌خنه‌یه.
گرنگی فه‌لسه‌فه ئه‌وه‌یه بیركردنه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه درووست ده‌كات هه‌میشه پرسیار له‌سه‌ر هه‌موو شت داده‌نێت فه‌لسه‌فه گه‌رانه به دوای راستی ئه‌مه‌ش به پرسیار كردن ره‌خنه كردن،نه‌مانی یركردنه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه گرانه به‌و مانه‌یه دێت تێنه‌گه‌یشتووین له شته‌كان چونكه ره‌خنه بۆ هه‌موو شت پێوسته به‌بێ ره‌خنه پێشكه‌وتن روونادا،ره‌خنه به مانای پێشنیار خستنه‌رووی شتێكی باشتر له‌وه‌ی ره‌خنه‌ی لێده‌گرین.
ره‌خنه له خۆگرتن
ده‌توانم بڵیم باشترین كرداره كه پێویستی به ئه‌نجام دان هه‌یه چونكه ئه‌گه‌ر بێت و ره‌خنه له خۆمان بگرین شته‌كانی خودی خۆمان هه‌ڵسه‌نگێنین سبه دڵنیایه‌وه شتی نێگه‌تیڤ ده‌دۆزینه‌وه و چونكه ئێمه مرۆڤین قابیل به هه‌ڵه‌ین و ئه‌و لانه نێگه‌تیڤه‌ش ده‌گۆرین بۆ پۆزه‌تیڤ،ره‌خنه له خۆگرتن گرنگترین به‌شی ره‌خنه‌یه فه‌یله‌سوفانیش ده‌ڵێن ره‌خنه‌له‌خۆگرتن بنه‌مای هه‌موو كاره جوانه‌كان و به‌ها مرۆییه به‌رزه‌كانه، له‌وانه راشكاویی و راستگۆیی و لێبوردن،كه به‌داخه‌وه مرۆڤ لێی دووره.
پرۆفیسۆر دكتۆر فایه‌ق مسته‌فا له نووسینێكی ده‌رباره‌ی گرنگی ره‌خنه له خۆگرتن ده‌ڵێت
”مرۆڤ له‌گه‌ڵ ده‌روونی خۆیدا كۆببێته‌وه‌و تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌رێنی و نێگه‌تیڤه‌كان تاوتوێ بكات، به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی لایه‌نه ئه‌رێنییه‌كان و ده‌ستبه‌رداربوون له‌لایه‌نه نێگه‌تیڤه‌كان، ئه‌وه یه‌كه‌م هه‌نگاوی مرۆڤه له‌كاروانی چاكسازیی ده‌روون و رێككردن و پاككردنه‌وه‌یدا بۆ ئه‌وه‌ی نزیك ببێته‌وه له‌نموونه‌ی مرۆڤ.”
كاروانی چاكسازی پێش ئه‌وه‌ی داوا بكرێ له هه‌ر كه‌سی بكرێ پێویسته سه‌رتا ئه‌م كاروانه له خودی خۆمان بكه‌ین،ئه‌و مرۆڤه‌ی ره‌خنه له‌خۆگرتن نازانێت و جێبه‌جێی ناكا له‌كه‌داری و شتی نه‌خوازراو كۆ ده‌بنه‌وه تیایدا چونكه ئه‌گه‌ر شتێك ببێته دیارده‌یه‌كی ئاسایی له‌ژیانی مرۆڤدا به‌تێپه‌ڕبوونی كات ده‌بێته شتێكی سروشتی و به‌شێكی جێگیر له‌كه‌سایه‌تیه‌كه‌یدا،ئه‌و كاته هه‌ست به هه‌ڵه‌كان و له كه‌داریه‌كانی خۆی ناكات و كۆمه‌ڵیك پاساو به‌رگری ده‌كات،له‌هه‌مان كاتدا له خۆبایی‌بوون و ده‌مارگیری درووست ده‌بێ كه وا له مرۆڤ ده‌كا خۆی به كه‌سیكی راست و ته‌واو بزانیت و دیالۆگ و گفتوگۆ قبوڵ ناكات،هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌ن ئه‌و جۆره ئه‌خلاقه‌ن له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی ڵێن ماله‌وه،فه‌رمانگه‌كان،حوكمرانی دیكتاتۆر ده‌بن چونكه بچوكترین شت له دیموكراسی بروای به دیالۆگ و بیرورای جیاوه‌زه،مرۆڤ ئه‌گه‌ر له خۆبایبوون و ده‌رمارگیری هه‌بوو ئه‌و كات دور ده‌كه‌وێته‌وه له خوێندنه‌وه و زانست…….هتد چونكه خۆی به ته‌واو(كامڵ) ده‌زانیت دواتر دواده‌كه‌وێت له كۆمه‌ڵگا،به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو ره‌خنه له‌خۆگرتنمان جێ به‌جێ كرد له خودی خۆمان ئه‌و كات دور ده‌بین له له‌خۆبایی بوون كه به‌های ره‌خنه‌مان زانی كه‌موكورتیه‌كانمان بۆ شاكرا ئه‌بن،دوور ده‌بین له له‌خۆبایی بوون به‌رده‌وام ده‌بین له پاكردنه‌وه‌ی ده‌رونمان ئه‌مه‌ش هۆكارێكی گرنگه بۆ پێشكه‌وتن.
فه‌یله‌سوفان و دانایان گرنگیان به ره‌خنه له‌خۆگرتن داوه وه‌سفی ره‌خنه له‌خۆگرتنیان به گرنگترین به‌شی ره‌خنه كردوه.
سوقرات ده‌ڵێت(خۆت خۆت بناسه) به‌و مانایه‌یی ره‌خنه له‌خۆت بگره چونكه وه‌ك له‌سه‌ره‌تا ووتمان لایه‌نه ئه‌رێنی و نه‌رێنیه‌كانمان بۆ روون ده‌بیته‌وه و ده‌توانین لایه‌نه نه‌رێنیه‌كان بگۆرین بۆ ئه‌رێینی.
هه‌روه‌ها ئیبن مه‌قفه‌ع ده‌ڵێ: پێویسته زانا له‌خۆیه‌وه ده‌ستپێبكات و به‌زانسته‌كه‌ی كاربكات، پێویسته زانسته‌كه‌ی ته‌نها له‌پێناوی خه‌ڵكدا نه‌بێت و خۆی لێ بێبه‌ش بكات، پێویسته(داواكاری زانست) پێش هه‌موو شتێك ئامۆژگاری خۆی بكات و خۆی له‌سه‌ر زانسته‌كه‌ی رابهێنێت، پاش ئه‌وه بڵاوی بكاته‌وه.
ئیمامی غه‌زالی له‌سه‌ر گرنگی ره‌خنه له‌خۆگرتن ئه‌ڵێ: ئه‌ی مرۆڤ (خۆت بناسه خواكه‌ت ده‌ناسێت) كاتێك مرۆڤ خۆی ناسی ئه‌و كات خالقه‌كه‌شی ده‌ناسێت چونكه بوونی مرۆڤ به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بوونی خالقێك.
ره‌خنه‌ی روخێنه‌ر !
هه‌ندێ ووشه هه‌ن به‌كار دێن كه له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵه‌ن له‌وانه‌ش (ره‌خنه‌ی روخێنه‌ر) ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه لۆژیكی نیه وله‌گه‌ل ره‌خنه ناته‌بایه،چونكه ئامانجه‌كه و مه‌به‌ست دژی یه‌ك ده‌وه‌ستنه‌وه ئاخر ره‌خنه بێ ئامانج نیه چۆن روخێنه‌ره! كێشه له گه‌یاندنی ره‌خنه‌كه‌یه ئه‌ویش له راستیدا ره‌خنه‌ری ناته‌ندرووستی ی پێ ده‌وترێ،چونكه ئه‌وه‌ی كه روخێنه‌ر بێت جیاوازه له ره‌خنه ره‌نگه درۆ بێت یان بوختان وه یان هه‌ر شتێكی تر رق به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه…….هتد له سه‌ره‌تا دا باسی ره‌خنه‌مان كرد چیه و بۆ پێویسته،ئه‌وانه‌ی مه‌به‌ستیان روخاندنه ته‌نها هێرشكردنه بۆ سه‌ر به‌رامبه‌ر و سوككردنیان به بێ بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر قسه‌كه‌یان ته‌نانه‌ت زۆر كات هاورێكانیش له نێوان یه‌ك ره‌خنه ده‌گرن له‌یه‌كتر بێ گوێ دان به هیچ بنه‌مایه‌كی ئه‌خلاقی و زانستی.
من نامه‌وێ زۆر له‌سه‌ر ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه بنووسم چونكه به گرنگی نازانم ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێ بزانین ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه هه‌ڵه‌یه و له راستیدا مه‌به‌ستی ره‌خنه نیه ئه‌وانه‌ی به‌م جۆره ره‌خنه ده‌گرن،ئایا مه‌نتقیه من هه‌موو شتێكی به‌رامبه‌رم ره‌ش بكه‌م و ناوی لێ بنێم ره‌خنه ! نه‌خێر به هیچ شتێوه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت ره‌خنه گرتنیش شێوازی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌رلایه‌نی سایكۆلۆجی به‌رامبه‌ر درووست نه‌بێ.
جگه له ره‌خنه‌گرتن له‌خۆ كه به گرنگترین به‌شی ره‌خنه داده‌نرێت،ماوه باسی ره‌خنه‌گرێكی ته‌ندرووست و ناته‌ندرووست بكه‌ین،ره‌خنه‌ی ته‌ندرووست چیه؟ ره‌خنه‌ری ناته‌ندرووست چیه ؟ جیاوازیان چین!
ره‌خنه‌ی ته‌ندرووست
بریتیه له شیوازێكی ره‌خنه گرتن به‌بێ بوونی هیچ كاریگه‌ریه‌كی خراپ به‌سه‌ر به‌رامبه‌ر، له هه‌موو لایه‌نێكه‌وه به‌تایبه‌ت لایه‌نی سایكۆلۆجی چونكه زانایانی ده‌روناسی كۆمه‌لێ مه‌رجیان داناوه بۆ ره‌خنه گرتن ده‌رچوونیش له‌م مه‌رجانه هێرشێكی ده‌روونیه بۆ سه‌ر مرۆڤ،بۆیه پێویسته پێش ئه‌وه‌ی ره‌خنه بگرین پێویسته له لایه‌نی ده‌روونی به‌رامبه‌ر ئاماده بكات بۆ ئه‌وه‌ی ره‌خنه قبول بكات ئاماده كردنی ئه‌و لایه‌نه به هه‌ڵسوكه‌وتكردنێكی ته‌ندرووسته بۆ نموونه پێش ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌كه بڵێین باسی باشه‌كان و ده‌ستخۆشی لێ بكه به‌مه ده‌روونی ئاماده ده‌بێت،خراپترین جۆری ره‌خنه له‌و كاته‌یه كه ره‌خنه له یه‌كێك بگریت له ناو كۆمه‌ڵی كه‌س ئه‌مه ناته‌ندرووسترین جۆری ره‌خنه‌یه به‌تایبه‌تی بۆ ته‌مه‌نی بچووك ره‌خنه‌گرتن به‌و شێوازه كاره‌ساته،نموونه‌یه‌ك دێنمه‌وه له‌سه‌ر ره‌خنه‌گرتن به شێوازێكی ته‌ندرووست و سه‌ركه‌وتوو.
چارلس شۆب خاوه‌نی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كارگه‌كانی ئاسنه له جیهان،رۆژێك ده‌چیته ناو یه‌كێك له كارگه‌كانی به‌لام كۆمه‌ڵێك كرێكاردا تێپه‌ڕی جگه‌ره‌یان ده‌كێشا،تابلۆیه‌كیش له‌سه‌ر سه‌ریان بوو نوسرابوو(جگه‌ره كێشان قه‌ده‌غه‌یه) چارلس ووتی خوێنده‌واریتان هه‌یه؟
وتیان نه‌خێر چوو یه‌كی جگه‌ره‌یه‌كیان پێدا و به‌ڵام تكایه بچن له ده‌ره‌وه بیكێشن! ئه‌و كات ئه‌وان هه‌ستیان كرد سه‌رپێچیان له یاسا كردوه‌و ئه‌و مامه‌ڵه‌و ئه‌ویان به‌هه‌ند وه‌رگرت،ئه‌مه جۆریكه له باشترین شیوه‌كانی ره‌خنه‌گرتن ئه‌و دیاری پێدان و وای لێ‌كردن هه‌ست به گرنگی خۆیان بكه‌ن،بۆیه هه‌موو به شیوازێكی ناراسته‌وخۆ ئاماژه به هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ر بده.
ره‌خنه‌ی ناته‌ندرووست
ئه‌و شێوازه هه‌ڵه‌یه كه زۆر جار به‌ناوی كلتور و داب و نه‌ریتیش جێ به‌جێ ده‌كرێ قوتابی له به‌رامبه‌ر قوتابی ده‌شكێندرێته‌وه هاورێ له‌به‌رامبه‌ر هاوڕی،هۆی درووست بوونی ره‌خنه‌ی ناته‌ندرووست جێ به‌جێ نه‌كردنی بنه‌ماكانی ره‌خنه‌ی ته‌ندرووسته،دووره له بنه‌ما زانستی و ئه‌خلاقیه‌كان،جیاوازی نێوان ره‌خنه‌ی ته‌ندرووست و ناته‌ندرووست ئه‌وه‌یه له ته‌ندرووست ره‌خنه‌كه قبوڵ كراوه و سوود به‌خش بوه بۆته هۆیه‌كی باش بۆ پێشكه‌وتن به‌لام له ناته‌ندرووست ئه‌و كه‌سه‌ی ره‌خنه‌ی لێ ده‌گیرێت هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت ئاكامێ باش نابێ جگه له‌وه‌ی زیانی بۆ هه‌ردوو لا ده‌بێ.
هیوادارم ئه‌م نوسینه هه‌نگاوێك بێت بۆ تێگه‌یشت له شێوازێكی ته‌ندرووست له ره‌خنه گرتن