Skip to Content

Wednesday, October 28th, 2020

سروشت … به‌ندی عه‌لی

Be First!
by April 5, 2012 هۆنراوە

 

 
که‌مناڵ بووین
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی نیشانی به‌ین
که‌ده‌ست ڕاستین
باوکه‌ چۆله‌که‌مان ئه‌کوشت
به‌دارلاستیک
به‌ڵام ئێمه‌ی دونیا نه‌دیو
بیرمان بۆ ئه‌وه‌ نه‌ئه‌چوو
چه‌ن دایکه‌ چۆله‌که‌ ئه‌که‌ین
به‌بێوه‌ژن
چه‌ن زه‌ڕنه‌قوته‌ش
به‌هه‌تیوو

یه‌کی نیسان

هه‌موو ساڵێ له‌م ڕۆژه‌یا
سیاسه‌ت بازه‌کانی دنیا
له‌کازیوه‌ی به‌یانه‌وه‌ تانیوه‌شه‌و
بۆی ئه‌خه‌ون
تاهیچ نه‌بێ و
ئه‌گه‌ر هه‌ر بۆ ڕۆژێکیش بێ
مۆڵه‌ت به‌مرۆڤه‌ ساده‌کان به‌ن
به‌کامی دڵ ، درۆ بکه‌ن
هه‌ر بۆیه‌ من له‌لام وایه‌
یه‌کی نیسان تاکه‌ ڕۆژی
ڕاستگۆیی هه‌موو دنیایه‌

لێم ببوورن

ئه‌و ده‌مه‌ی گوێم له‌دوا گمه‌ی
 کۆتری پێکراوی وه‌فایه‌
به‌ساچمه‌ی ڕاوچیه‌ عاشقێ
ئه‌و ده‌مه‌ی دوا سه‌مای ماسیی
خولیایه‌کی گه‌لێک ساده‌
به‌قولاپی نه‌ریته‌وه‌ نیگا ئه‌که‌م
ئه‌و ده‌مه‌ی بۆنکڕوزی روح دێ و
په‌پووله‌کانی متمانه‌
له‌دۆزه‌خی فریودانا
ئه‌بنه‌ قه‌قنه‌س
لێم ببوورن .. ئه‌و ده‌مانه‌
هه‌ندێ ئاژه‌ڵ به‌سۆزترن
له‌هه‌ندێ که‌س

به‌ندی عه‌لی .. 2012
 

Previous
Next

Leave a Reply