Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
ســـــلێمانی … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

ســـــلێمانی … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

Closed

 

 

 

ســـــلێمانی شاره‌كــه‌م

شاره‌ شـــــكۆ داره‌كـــه‌م

زۆر دڵـــــــگیرو ڕازاوه‌ی

ده‌ڵێی بـووكی ئه‌م ناوه‌ی

تۆ ناســـراوی به‌ جوانی

به‌هه‌ڵـــمه‌ت و قوربانی

جێی شــــانازی كوردانی

ئه‌ی شاری ســـــلێمانــی

من دڵنیام ئه‌م شــــــاره‌

ســـه‌ری بڵندو دیـــــاره‌

خه‌بات وتێكۆشـــــــانی

مێژوو نووسی به‌ جــــوانی

شــــاری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر

شــــاری نیشتمان په‌روه‌ر

بۆ زانســـت و زانیـــــاری

تۆ پێشــه‌نگێكی دیــاری

كانگـــای ســـۆزو ئه‌وینی

بۆیه‌ لامـــــان شــــــیرینی

شـــــاری شــه‌نگی كوردانی

ئه‌ی شــــاری ســــــلێمانی

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.