ســـــکۆتله‌نده‌ش داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌کات
مێژووی دروستبوونی ده‌وڵه‌ت زۆر کۆنه، پاش هه‌بوونی چه‌ندین ئیمڕاتۆرێت و ده‌سه‌ڵادارێتی وه‌ک رۆم و ئیسلام و عوسمانی و هتد… تا دامه‌زراندنی چه‌ندین ده‌وڵه‌ت له رۆژاوای ئه‌وروپا وه‌ک ئینگلستان و فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا ئه‌وجا کۆسۆڤۆ و نوێترینیان که ده‌وڵه‌تی باشووری سودانه ئه‌م پرۆسه‌یه له وه‌ستان نه‌که‌وتووه .
له‌وه‌ته‌ی دیارده و فۆڕمی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ له سه‌ده‌ی 18یه‌م به‌دواوه له مێژوودا سه‌ری هه‌ڵداوه، کێرڤ و ژماره‌ی تا بێت به‌ره‌و هه‌ڵچوون و زیادبوون هه‌ڵده‌چێت. نه‌ته‌وه و میلله‌تانیش نه‌ک هه‌ر شانازیی به‌م ده‌ستکه‌وت و سه‌روه‌رییه‌ی خۆیانه‌وه ده‌که‌ن، به‌ڵکو زۆر به‌توندی ده‌ستیان به‌م دامه‌زراوه‌وه گرتووه، که بوونی خۆیانی تێدا ده‌بیننه‌وه. له‌و ساته‌وه‌خته‌وه تا ئێستا له مێژوودا هیچ کات رووی نه‌داوه، تاکه نه‌ته‌وه‌یه‌ک رایبگه‌ێنێ و بڵێ من ده‌ستبه‌رداری ده‌وڵه‌تی خۆم ده‌بم یان دژی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی خۆی بوه‌ستێته‌وه. به پێچه‌وانه‌وه تا بێت به ده‌ستگه‌ی پته‌و و مۆدێرن که به ملیۆنه‌ها و ملیارده‌ها بودجه‌ی بۆ ته‌رخان ده‌کرێت و سه‌دان هه‌زار سه‌رباز ده‌کرێته پاسه‌وانی و به هاوچه‌رخترین ئامێری ته‌کنه‌لۆژیایی مه‌حکه‌متر ده‌کرێت.
گه‌ر عه‌ره‌ب و تورک و ته‌نانه‌ت فارسیش وه‌ک نموونه بهێنیینه‌وه،وا ده‌بینین ئینگلیز و فه‌ره‌نسا و روسیا ده‌وله‌تی بۆ دروست کردوون یان به هاوکاری و پشتیوانی ئه‌وان دروستیان کردووه. که‌چی تا ئێستا تاکه که‌س و هێزێک له‌مانه نه‌یگووتووه من ده‌وڵه‌تی تورکیا،ئێران،سوریا یان عێراقم ناوێ!. هێزێک به‌رچاو ناکه‌وێ دژ به سنووری ئه‌م قه‌واره سیاسییانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، که ده‌ستکردی بیگانه و ئیمپریالیزمیشن بوه‌ستێته‌وه.
هه‌روه‌ها مه‌رج نییه بۆ دروستکردنی هه‌ر ده‌وڵه‌تێک تۆ خاوه‌نی رێنیسانسێک به که‌ڵه بیرمه‌ندانی وه‌ک مه‌کیاڤیللی و رۆسۆ و مۆنتیسکۆ و…هتده‌وه بیت.( دیاره گه‌ر پرۆسه‌ی رۆشنکاریی هه‌بێت وا سه‌دبار چاکتره).
ئه‌رێ مۆریتانیا چ رێنیسانسێکی له پشته‌وه‌یه؟!، ئه‌ی گورجستان کامه رۆشنکاری له خزمه‌تیدا بووه؟!، یان کۆسۆڤۆ چه‌ند به گه‌ز و کڵاوی رێنیسانس هه‌ڵسوکه‌وتی کرد؟!. به‌ڕاست تورکیا گوێ بۆ کام له بیریارانی ئه‌و دیارده‌یه شل کرد؟!.
ئیدی بۆ ده‌بێت له‌به‌رده‌م دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێک بۆ کورد دا هه‌زار یه‌ک بیانوو و داخوازی له توانا به‌ده‌ر بهێنرێته ئاراوه؟. چما هه‌رچی قسه و تیوری و هیپۆتێزه‌ی ناو کتێبه‌کان هه‌یه ده‌کرێته مه‌رجی گرانبه‌ها به‌سه‌ر شانی دامه‌زراندنی قه‌واره‌یه‌ک بۆ کورده‌وه؟.
به بڕوای من ئه‌مانه گه‌ر ئاماژه‌یه‌ک بۆ تێکشکاوی و لاوازی که‌سایه‌تی و ئیراده‌ی کوردی نه‌بێت، وا هیچ مانایه‌کی دیکه نابه‌خشێ.
شاعیری گه‌وره‌مان په‌شێو له شیعری مه‌زاد دا وه‌ک بانگه‌وزێک و گازنده‌ییه‌ک ئه‌مه به‌رووی هه‌موو لایه‌کدا ده‌داته‌وه و ده‌فه‌رموێ:
کێ کڕیاره؟
هه‌رچیم هه‌یه،
هه‌مووی تاڵانفرۆش ده‌که‌م:
سواڵه‌ت و ئاته‌شکه‌ده،
دیوانسه‌رای شاهه‌کانمان
به بنچینه و بنیاده‌وه،
به‌رده‌نووس و نه‌خش و نیگار
به ته‌خت و تاجی ماده‌وه…
مه‌زاد… مه‌زاد…
هه‌چیم هه‌یه، هه‌مووی مه‌زاد…
به پارچه‌یه‌ک په‌ڕۆی ساده،
که هه‌ڵبکرێ و بشنێته‌وه
له‌سه‌ر بستێک زه‌ویی ئازاد!
مه‌زاد… مه‌زاد….
هه‌رچیم هه‌یه…. هه‌مووی مه‌زاد!*
له هه‌نووکه‌دا وه‌ختێ له ئه‌تڵه‌سی سیاسی نه‌خشه‌ی جیهان ده‌نۆڕین ، له‌وانه‌یه یه‌کێتی ئه‌وروپا باشترین و به‌هێزترین و مۆدێرنترین یه‌کێتی نێوان چه‌ندان ده‌وڵه‌تی جیهان بێته به‌رچاومان. سه‌رباری ئه‌و لێک نزیک بوونه‌وه و تێکه‌ڵی ئاسانکاریی له هاتووچۆوه تا یه‌ک بڕیاری له‌گه‌لێ بواردا و شاری بروکسل وه‌ک پایته‌ختی ئه‌م یه‌کێتییه ده‌ستنیشان کراوه. له‌م رووبه‌ر و جوگرافیایه‌شدا هه‌تا ئیمڕۆ که‌سێ په‌یدا نه‌بووه بڵێ من ده‌وڵه‌تی خۆم ناوێت هیچ میلله‌تێکیش بانگه‌وازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ئه‌م قه‌واره‌یه‌ی نه‌کردووه.
به‌ڵکو تا بێت ئه‌م یه‌کێتییه هه‌نگاوی گه‌وره‌تر به‌ره‌و چه‌سپاندنی ئامانجه‌کانیان ده‌نێن، به‌ڵێ ئا له‌م ئان و ساته دا وه‌ک راستییه‌کی مێژوویی بایه‌خی به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌کان زیاتر لای هاووڵاتییانی ئه‌وروپایی به‌نرختر ده‌بێت و به‌وپه‌ڕی په‌ڕۆشه‌وه چنگ به ره‌هه‌نده‌کانی نه‌ته‌وه‌یی بوونی خۆیانه‌وه ده‌گرن.
وه‌ک رۆژنامه‌ی دی ڤێلتی ئه‌ڵمانی رۆژی 7.1 و 14.1.2012 دا ده‌نووسێ، له کاتێکدا حکوومه‌ت و سه‌ره‌ک وه‌زیرانی به‌ریتانیای گه‌وره خۆیان بۆ یادی زێڕینی شازاده کوین و یارییه‌کانی ئۆلۆمپیای 2012 و ره‌نگه جامی ئه‌وروپاش ئاماده ده‌که‌ن، ئا له‌م چرکه‌ساته‌دا یه‌کێ له دورگه‌کانی نابه‌دڵانه سه‌دان ساڵه خراوه‌ته سه‌ر به‌ریتانیا و دوای 300 ساڵ پێکه‌وه ژیان ده‌یه‌وێ له رێی ریفه‌راندۆمێکه‌وه سه‌ربه‌خۆیی خۆی به‌ده‌ست بێنێت.
ئه‌م هه‌واڵه نه‌ک ئه‌و هه‌موو بانگاشانه پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه که له پشت ئه‌وه‌وه‌ن، چیدی باوی ده‌وڵه‌ت دروستکردن له‌م رۆژگاره‌ی گلۆبالیزمدا نه‌ماوه، به‌ڵکه ئه‌وه‌ش به‌رپه‌رچ ده‌داته‌وه که له لووتکه‌ی پێشکه‌وتن و شارستانێتی و ته‌کنه‌لۆژیا و به‌ناو تێکه‌ڵبوونی سنووره‌کانیشدا، له‌و ئه‌وروپایه‌ی وه‌ک به‌هه‌شتی سه‌رزه‌مینی ده‌وڵه‌تان و میلله‌تان ناسراوه، هێشتا هه‌ر ویست و خواستی ده‌وڵه‌ت به‌رقه‌رار و خاوه‌ن ره‌واجه.
سکۆتله‌نده وه‌ک دوورگه‌یه‌کی پادشایی له ساڵی 1707 وه دوای چه‌ندین شه‌ڕ و کوشتاری جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ ئینگلیزدا یه‌کگرتنی له‌ته‌ک ئیرله‌ندا دا له‌گه‌ڵ به‌ریتانیای گه‌وره سازداوه.
ئێستا زیاتر له 5 ملیۆن دانیشتوانی هه‌یه و روبه‌ره‌که‌ی نزیکه‌ی 79 کم دووجایه. وڵاتێکی پیشه‌سازی به‌هێز و خاوه‌ن نه‌وته له ده‌ریای باکووردا و به‌رهه‌مهێنی باشترین جۆری وێسکی و به‌روبوومی ماسییه. هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه که‌وا دانیشتوانی ئه‌م وڵاته ده‌ڵێن پیشه‌سازی له وڵاتی ئێمه به‌رهه‌م ده‌هێندرێت و خاوه‌ن بانک و بازرگانه‌کانیش له له‌نده‌ن له‌سه‌ری ده‌له‌وه‌ڕێن. به واتایه‌کی دیکه سامانی وڵاتی ئێمه ده‌برێت و له له‌نده‌نه‌وه به ئاوه‌ڕووتکراوی پاره‌که‌ی بۆ ئه‌دینبه‌ره ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌م وڵاته له ساڵی 1999وه سه‌رله‌نوێ خاوه‌نی په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراوی خۆیانن و له 2007وه پارتی ناسیۆنالیستی سکۆتله‌ندی له هه‌ڵبژاردنه‌کان دا زۆرینه‌ی ره‌های به سه‌رکردایه‌تی ئه‌لێکس ساله‌مۆند به‌ده‌ست هێناوه و کاروباری وڵات ده‌بات به‌ڕێوه.
پارته‌که‌ی ساله‌مۆند پ. ن. س، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا بۆ جاری دووه‌م به زۆرینه‌ی ره‌ها هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی برده‌وه ده‌یه‌وێ له سه‌روه‌ختی ئه‌م دا و له رێگای ریفه‌راندۆمێکه‌وه دۆسییه‌ی ناسراو به (ئه‌کتی سکۆتله‌نده) له پاییزی 2014 دا به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی بکه‌وێته گه‌ڕ. شایانی ئاماژه پێدانه پ.ن.س له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌ته‌ک پارتی سه‌وزی ئه‌ڵمانیادا یه‌ک فراکسیۆن پێک دێنێ و له هه‌نووکه‌دا هه‌ڵوێستی خۆپارێزی و ڤیتۆی له‌نده‌ن به‌رانبه‌ر به پلانی قوتارکردنی کێشه داراییه‌کانی ئه‌وروپاداو به‌شداری نه‌کردنی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی وڵاته‌کانی ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا به سوودی ئه‌دینبه‌ره‌دا ده‌شکێته‌وه.
ئا له‌م سه‌روبه‌نده دا سیر داڤید ئێدوارد که که‌سایه‌تییه‌کی یاسایی به‌ناوبانگی وڵاته، دادوه‌ری جارانی دادگای ئه‌وروپا بووه له لوکسه‌مبۆرگ به گه‌رمی داکۆکی له‌م پرۆسه‌یه ده‌کات و له ئاستی ئه‌وروپادا چالاکانه بۆ سه‌ربه‌خۆیی کار ده‌کات. شاعیری دیار و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌دڤین مۆرگان به گه‌رمی پشتیوانی له پ.ن.س ده‌کرد و بانگاشه‌ی به‌رده‌وامی بۆ جیابوونه‌وه ده‌کرد پێش مردنی هه‌موو سامانه‌که وه‌ک له وه‌سێتنامه‌که‌یدا هاتووه بڕی یه‌ک ملیۆن پاوه‌ند بووه بۆ ئه‌م ئامانجه پیرۆزه‌ی وه‌ک میرات جێهێشتووه. له لایه‌کی دیکه‌وه خێزانێک که به‌رێکه‌وت یاری لۆتۆ(یانصیب)یان بۆ ده‌رچووه له‌و پاره‌یه یه‌ک ملیون پاوه‌ند ده‌کاته دیاری بۆ پارتی ناوبراو له پێناوی گه‌رموگوڕترکردنی که‌مپی سه‌ربه‌خۆیی و گه‌یشتن به ئامانج .
بانگه‌وازی سه‌ربه‌خۆیی جیابوونه‌وه تا بێت له رێی ئه‌م سه‌رکرده و پارته‌وه له نێو په‌رله‌مان و نێو جه‌ماوه‌ری سکۆتله‌ندیدا به‌هێزتر ده‌بێت و له واقیع نزیک ده‌بێته‌وه. ئه‌دینبه‌ره پایته‌ختیش له‌م رێگایه‌وه رووبه‌رووی گێرمه و کێشه‌ی زۆر له‌گه‌ڵ له‌نده‌ن دا بۆته‌وه. هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه‌یه که دێڤید کامیرۆن ده‌ڵێ: به هه‌موو هێز و گیان و چنگ و نینۆکه‌کانم دژ ده‌وه‌ستمه‌وه. وه‌لێ بنه‌ما یاساییه‌کانی ئه‌و وڵاته ناتوانن ببنه به‌ربه‌ست له‌به‌ده‌م پرسێکی وا یاسایی و ده‌ستووردا و ده‌کرێت داخوازییه‌که‌ی سکۆتله‌نده به ریفه‌راندۆمێک ساخ بێته‌وه. پرسیاری سه‌ربه‌خۆبوونه‌که‌ش به ووشه‌ی به‌ڵێ یان نا دیاری کراوه.
هه‌ڵبه‌ت سکۆتله‌ندا له‌م هه‌لومه‌رجه سه‌خته‌ی باری سیاسه‌تی دارایی ئه‌وروپا پێیدا تێده‌په‌ڕێ، تووشی ته‌نگه‌تاوی و دژواری له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و له نێو ئه‌وروپادا ده‌بێته‌وه، هه‌ر نه‌بێ بانکه‌کانی ئه‌و وڵاته له ئێستادا بۆخۆیان له قه‌یراندان.
ساله‌مۆند و پارتی ناسیونالیستی سکۆتله‌ندی ئه‌م کێشانه و چه‌ندانی دیکه‌ش له‌م سه‌ره ڕێیه‌دا ده‌رک پێده‌که‌ن، بۆیه له بارێک‌دا گه‌ر تووشی مه‌ترسی راسته‌قینه بوونه‌وه و ریفه‌راندۆمه‌که وه‌ک پێویست ئه‌نجامی به‌ده‌سته‌وه نه‌دات، ئه‌وا وه‌ک پلانی 2 ره‌نگه داوای ” هه‌ڤاڵبه‌ندی یه‌کسان و یه‌کێتی کۆمه‌ڵایه‌تی” بکه‌ن و شازاده‌ی له‌نده‌ن وه‌ک سه‌رۆک له‌و قۆناغه‌دا جارێ په‌سه‌ند بکه‌ن.
جه‌وهه‌ری باس له‌وه‌دایه ویستی ئه‌م گه‌له بۆ سه‌ربه‌خۆیی له بن نایه‌ت و ئه‌م جاره‌ش شکست بێنن، وا له ئاینده‌یه‌کی نزیک یا دووردا هه‌ر تێهه‌ڵده‌چنه‌وه و به ئاواته‌که‌یان ده‌بێت هه‌ر بگه‌ن.
کاته‌لان و باسک و ئیرله‌نده و ده‌یان میلله‌ت و وڵاتی دیکه‌ش له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر تێکۆشان و قوربانی دان بۆ سه‌ربه‌خۆیی. ده‌ی ئه‌مه گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه، که نه‌ته‌وایه‌تی به‌هێزترین و زیندووترین داینه‌مۆی مێژووی زیاتر له 400 سه‌ده‌ی مرۆڤایه‌تییه. دیسان ئه‌م روودا و دیاردانه سه‌لماندیانه‌وه، که نه‌ته‌وایه‌تی به‌رهه‌می قۆناخێکی دیاریکراو و سه‌ر به چینێکی تایبه‌ت نییه. سه‌رله‌به‌ری مه‌سه‌له‌که‌ش به گووته‌ی مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز بریتییه له: کێشه‌ی ناسنامه‌یه. که‌واته هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌یه‌وێ پێناسه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بێت.
ئه‌ی سه‌رکردایه‌تی کورد چی ده‌کات و چی ده‌وێت ؟؟؟!!
ئا له‌م ساته‌وه‌خته‌دا که جیهانی عه‌ره‌بی به بارودۆخێکی پڕ له ته‌وژمی گۆڕانکاری و دژواریدا تێده‌په‌ڕێت و له‌ژێر سه‌رناوی به‌هاری عه‌ره‌بیدا بۆ یه‌که‌م جاره له مێژووی خۆیدا وا به رووی سته‌م و گه‌نده‌ڵیدا راپه‌ڕێ و ئێران به‌و شێوازه که‌وتبێته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی جددی ئامریکا و ئه‌وروپاوه و تورکیا گه‌رچی ده‌یه‌وێت خۆی به براوه و سه‌رکه‌وتوو گورنه‌ته‌ڵه‌ی ناوچه‌که له‌قه‌ڵه‌م بدات، دیسان به‌ده‌ر نییه له هه‌ڕه‌شانه‌ی رووبه‌روو بۆته‌وه و گه‌لێ گرفتی گه‌وره ده‌بێته‌وه و گه‌له‌ک له خۆی ده‌ترسێ.
سووریا له مێژووی خۆیدا گرفتاری هه‌رای ناوخۆ و راپه‌ڕینی خه‌ڵکه‌که‌ی نه‌بۆته‌وه. عێراقیش نه ده‌وڵه‌ت بووه و نه ده‌بێته ده‌وڵه‌ت .
ئیدی ده‌بێ که‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت دروستکردن لای ئه‌م سه‌رکردایه‌تییه له‌دایک بێت. ده‌بێ ئه‌و چرکه ساته‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی وه‌ک به‌رئه‌نجامێکی ساڵانی ساڵی خه‌باتی خوێناوی نه‌ته‌وه‌که‌مان دروست ده‌بێت( بۆمان دروست ده‌که‌ن!!؟؟) و کوردیش ده‌چێته ریزی ده‌وڵه‌تانه‌وه و ده‌بێته خودانی ده‌وڵه‌تی خۆی. ئا له‌و چرکه‌ساته‌دا، سه‌رانی کورد چیمان پێ ده‌ڵێن و چۆن هه‌ڵوێست ده‌نوێنن؟ و ده‌ستگا خه‌ڕه‌که‌شکاوه‌کانیان چ پاساوێک دێننه‌وه؟ و چۆناوچۆنی ده‌که‌ونه په‌سندان و ده‌رخستنی به‌ها و گرنگی ده‌وڵه‌ت؟.
له کاتێکدا هه‌تا ئێستا سه‌رانی حیزبی کوردی له‌به‌ر خواستی ئێره و ئه‌وێ ! به چوارپه‌ل سه‌ما ده‌که‌ن و وه‌ک قاز ده‌قیژێنن که‌وا کورد ده‌وڵه‌تی ناوێ، ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونی شاعیران، کورد بڕیاری داوه له‌گه‌ڵ عێراقدا بژی، کوردستان به‌شێکه له عێراق و… هتد. هه‌ڵبه‌ت گوزه‌رانی سیاسی کورد له به‌شه‌کانی دیکه‌ی وڵاتیش هه‌مان به‌زمه و سه‌رانی کورد پێشبڕکی له‌سه‌ر ئێرانی بوون و به‌ده‌ستهێنانی ناسنامه‌ی سووری و برایه‌تی کورد و تورک ده‌که‌ن.
سه‌رانی کورد به تایبه‌ت له باشووردا له‌م هه‌له مێژووییه‌دا، که نێوه‌نده جیهانییه‌کانیش وه‌ک سیناتۆری ئه‌مریکایی جۆن مایکن و چه‌ندان پسپۆڕ و شاره‌زا و به‌رپرسی جیهانی جه‌خت له پارچه‌پارچه‌بوونی عێراقی زۆڵه‌ک ده‌که‌نه‌وه. هه‌مان کات ئه‌م باسه لای گه‌له‌ک لایه‌نی سیاسی و که‌سایه‌تی دیاری عه‌ره‌ب و هێزه‌کانی تری ناوچه‌که له قۆناغی دێفاکتۆی خۆیدایه و زۆربه‌یان له میدیاکان به راشکاوی باسی ده‌که‌ن و که‌س ناتوانێ چیدی داکۆکی له‌و ده‌وڵه‌ته شه‌قوشڕه بکات، چونکه کێشه بنچینه‌ییه‌کانیـ پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد، ململانێی خوێناوی هه‌زاران ساڵه‌ی شیعه و سوننه رۆژ به رۆژ زیاتر به‌ره‌و ته‌قینه‌وه‌ی ترسناک ده‌چێت.
نه‌ته‌وه‌ی کورد و دۆست و دوژمنه‌کانیشی ته‌نیا چاوه‌ڕێی ئه‌و ساته‌وه‌خته ده‌که‌ن، کورد خۆی ئیمان به‌م مه‌سه‌له‌یه بێنێت و ده‌ستی خۆی له به‌رۆکی عێراقی عه‌ره‌بی به‌ربدات. بۆ نموونه هه‌ر وه‌ک حه‌سه‌ن عه‌له‌وی بیریار و که‌سایه‌تی ناسراوی عه‌ره‌بی عێراقیی له دوا چاوپێکه‌وتن و کۆره‌کانیدا له‌م دواییه‌دا له کوردستان هه‌ما شتی راگه‌یاند. له‌به‌ر ئه‌مه‌یه هه‌ر که‌مته‌رخه‌می و لاموبالاتی و خۆ دزینه‌وه‌یه‌ک له‌ئاست ئه‌رکه هه‌ره گرنگ و پیرۆزه ده‌چێته خانه‌ی تاوانی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نه کورد و نه مێژووه‌که‌ی لێیان نابوورێت.
که‌واته چیدی هیچ بیانوویه‌ک له‌به‌رده‌م سه‌رانی کورد دا نه‌ماوه، جگه له ملدان له ئاست خواسته‌کانی نه‌ته‌وه و گرتنه‌به‌ری چاره‌سه‌ری یه‌کجاریی و هه‌میشه‌یی به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێک بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی خاوه‌ن هه‌زاران ساڵی خه‌بات و قوربانیدان. ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین خزمه‌ته به کورد و گه‌ل و که‌مه نه‌ته‌وه‌کانی ناوچه‌که. ده‌نا هه‌رچی تا ئێستا کردوویانه له “داگیرکه‌رچێتی و ئۆتۆنۆمی و فیدڕاڵی” خواستن و له‌مه‌و دواش له‌و چه‌شنه “عێراقچێتی” ده‌یکه‌ن ده‌بێته سپڵی لاورگ و مێژوو تووڕی ده‌داته زبڵدانه‌وه.