ســـه‌ردان و ســـــه‌یـــــران
به‌مه‌به‌ستی سه‌ردان و سه‌یران رۆژێكی پشووی هاوین سوار ئۆتۆمبیله‌كه‌ی خۆمان بووین و چووین بۆ لادێ بۆ ماڵی خاڵم.چه‌ند خۆش‌بوو هه‌ر له دووره‌وه دیمه‌نه جوانه‌كان سه‌رنجیان راكێشام..كه گه‌یشتینه ناودێ ،هاژه‌ی ئاو و ده‌نگی مه‌ڕ و مانگا و مریشك و كه‌ڵه‌شێر به‌خێرهاتنیان لێكردم و وتیان فه‌رموو ئێره ئاوه‌دانییه….ئای چه‌ند سه‌رسام بووم..هه‌رچییه‌كم ده‌بینی لێوان‌لێو بوو له جوانی..له‌به‌ر ده‌رگه‌ی ماڵی خاڵم دابه‌زین.هه‌ر به بینینی ئێمه هاتنه ده‌ره‌وه و به پێكه‌نینه‌وه به‌خێرهاتنیان لێكردین ،خاڵم له باوه‌شی گرتم و ئه‌ملاولای ماچكردم .. خاڵۆژنیشم به هه‌مان شێوه..ئینجا كه‌لوپه‌له‌كانمان داگرت و هه‌ر له حه‌وشه له ژێر كه‌پری جوان‌دا مێوه‌كه‌دا دانیشتین ..هێشووه ترێكان شۆڕ ببوونه‌وه و كه‌پره‌كه‌یان رازاندبۆوه….دوای كه‌مێك حه‌وانه‌وه خاڵم چه‌ند هێشووی ترێیه‌كی لێكرده‌وه و كردنیه قاپێكه‌وه ..منیش خێرا چووم بیشۆمه‌وه ..وتم به‌ڵكو( ناز )یش ببینم چونكه ده‌مێك بوو نه‌مبینیبوو ..خه‌ریكی شۆردنه‌وه‌ی ترێكه بووم …هێنده‌م زانی یه‌كێك له دواوه چاوی گرتم …زانیم كه نازه ،وتم: نازه‌یه،نازه گیان ئینجا ئه‌ملاولای یه‌كترمان ماچكرد ..ناز وتی : ویستم بچم له بێستانه‌كه كاڵه‌ك بهێنم ، به‌ڵام كه ئێوه‌م بینی گه‌ڕامه‌وه ..ئترێی بخه‌ینه ئیتر له خۆشی بێستانه‌كه ،به‌په‌له ترێكه‌م خسته له‌سه‌ر سینییه‌ك و له ناوه‌ڕاستدا دامنا و ده‌ستكرا به خواردنی…پاشان ورده درده به‌ده‌م قسه‌كردنه‌وه ڕۆیشتین تا گه‌یشتینه ناو بێستانه‌كه…ئای كه خۆش بوو من تا ئه‌و كاته بێستانم نه‌بینیبوو .. هه‌ر كاڵه‌كی بۆنخۆشبوو سه‌ره‌تاتكێیان له‌گه‌ڵ ده‌كردم .منیش خۆم گه‌یانده یه‌كێك له كاڵه‌كه‌كان و دانیشتم ،نازیش هات و لامه‌وه دانیشت ..ئای كه بۆنی خۆش‌بوو، كاڵه‌كه‌كه‌مان لێكرده‌وه و ده‌ستمان كرد به خواردنی ..ئیتر ئه‌و سه‌به‌ته‌یه‌ی كه پێمان بوو پڕمانكرد له كاڵه‌ك و ترۆزی و به‌خۆشییه‌وه كه‌وتینه ڕێ بۆ ماڵه‌وه.. هه‌ر گه‌یشتینه به‌رده‌م ماڵی خاڵم ،كۆمه‌ڵێك منداڵ به‌ره‌و روومان هاتن و یه‌كێكیان وتی نازه ئه‌وه شه‌نی خاڵته كه ئه‌و رۆژه وتت دێت بۆ ئێره؟ ئه‌ویش وتی :به‌ڵێ ئه‌وه ، ئینجا یه‌كه یه‌كه هاوڕێكانی پێناساندم ، پاش كه‌مێك یاریكردن ،گفتوگۆیه‌كی خۆشمان دامه‌زراند، ئه‌وان باسی شته جوانه‌كانی لادێ كه‌ی خۆیان بۆ كردم و منیش باسی شته جوانه‌كانی شارم بۆ كردن، من هه‌رگیز ئه‌و ڕۆژانه‌م بیر ناچنه‌وه،چونكه خۆشه‌ویستی خاك زیاتر له دڵمدا چه‌سپی.
سلێمـــانی
1/5/2012
*ئه‌م چیرۆكه له ژماره (178) گۆڤاری په‌پووله‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه