Skip to Content

Thursday, April 25th, 2024
سـمۆره‌ … ئه‌مین محه‌مه‌د

سـمۆره‌ … ئه‌مین محه‌مه‌د

Closed

 

 

ده‌نگی خـــــرمـــــه‌ی ددانی

ســـــمۆره‌ و بێچوه‌كــــــانی

به‌ئاگـــــــایان هێنـــــاوم

بۆیه‌ ســه‌رســام وه‌ســتاوم

چــــاوم لێیه‌ له‌و شـــوێنه‌

وردیـــلانـــــه‌ و بێوێنــــه‌

وا خـــــــۆیان ڕاده‌هـــێنن

خــــه‌ریكی بــازبــازێنــن

ئـــــای خۆ وا بۆ ئێره‌ دێن

ڕیزیان گرتووه‌ له‌سه‌ر ڕێن

ئێســتا ده‌چـــــمه‌ په‌ناوه‌

با نه‌مبینن له‌م نـــــــاوه‌

تا ده‌گه‌نه‌ ئاســــــتی من

سمۆره‌ی ســـــرك و شه‌رمن

ئه‌وسا گوێز ده‌به‌م بۆیان

ده‌مكه‌ن به‌ هاوڕێی خۆیان

*** 

1/3/2012

/سلێمانی

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.