سمۆره و منداڵ (1) …عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
له‌سه‌ر لقی دار گــوێزێ
ســـــمۆره راوه‌ســتا بوو
ســـه‌رنجی دا منداڵێك
تازه له خه‌و هه‌ستا بوو
@@@
رووی كرده بابه و دایــه و
چوو رۆژباشی لێكــــــردن
دوای شۆردنی ده‌م و چــــاو
ده‌ستی كرد به نان خواردن
@@@
زۆر به جوانی خۆی گۆڕی و
جانتاكه‌ی كرده شـــــانی
خوا حافیزی لێكـــــــردن
گه‌یشته هاوڕێكــــــــانی
@@@
سمۆره‌ش وتی خــــــۆزگه
وه‌ك ئه‌و منداڵه جـــوانه
منیش رۆژێك لــــه رۆژان
ده‌چووم بۆ قوتابخـــانه
25/3/2010