Skip to Content

Thursday, October 1st, 2020

سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌که‌ی تاڵه‌بانی بۆ تورکیا

Be First!
by March 8, 2008 گشتی

ئاسۆ بیاره‌یی….
له‌یادی 17 ساڵه‌ی ڕاپه‌ڕیندا، دیسان سه‌رکرده‌کانی کورد داپه‌ڕین ده‌که‌نه‌وه‌
له‌ کاتێکدا که‌ خاکی کوردستان روبه‌ڕوی دڕنده‌ترین هێرشی تۆرانیه‌کان ده‌بێته‌و‌ و به‌ ده‌ستی کچان و کوڕانی کورد شکستی ده‌هێنن، له‌ کاتێکدا که‌ هه‌لێکی تری یه‌کگرتنه‌وه‌ نه‌ته‌وایه‌تی دروست بووه‌ و له‌ هه‌موو لاوه‌ گه‌لی کورد ڕاپه‌ڕی و ڕاپه‌ڕین ده‌کات، له‌ کاتێکدا که‌ نزیک بوونه‌وی یادی شه‌هیدکردنی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕۆژانی ڕاپه‌ڕینه، ساڵیادی داماڵینی ڕژێمه‌که‌ی سه‌ددام و سولتانه‌کان و به‌عسیه‌کانه‌، ‌تورکه‌کان بۆ سووکایه‌تی پێکردنی گه‌لی کورد، تاڵه‌بانی بانگ ده‌که‌ن بۆ باوه‌شی خۆیان، تا به ‌کورد و جیهانی بسه‌لمێنن که‌ سه‌رکرده‌کانی  کورد به‌شداری کوشتن و ئه‌نفالی کورد ده‌که‌ن. هه‌مان وێنه‌ی ساڵی 1991 کاتێک ڕاپه‌ڕین له‌وپه‌ڕی به‌هێزیدا بوو، ئه‌گه‌ر گه‌ل  سه‌رکرده‌یه‌کی لێهاتووی هه‌بوایا، تووشی کاره‌ساتی ده‌ربه‌ده‌ری نه‌ده‌بوو ‌، تاڵه‌بانی و سه‌رکرده‌کانی دی، به‌به‌رچاوی جیهانه‌وه،‌ که‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئاماده‌ی هاوکاری کورد بوو، گۆنای سه‌ددامی فاشستیان ماچ کرد و له‌ هه‌مان کاتیشدا ده‌روازه‌ی پارتییه‌کانی خۆیان بۆ سه‌رۆک جاش و ئه‌نفالچی کرده‌وه‌.
به‌ڵی وه‌کو رفتاری مافیاکان، هاتنه‌ سه‌ر خوانی ئاماده‌و قوربانیی گه‌لیان به‌بادا. لاوانی کورد له‌ شاره‌کانی سلێمانی و هه‌ولێر که‌رکوک توانیان به‌هێزترین موڵگه‌ی ڕژێمی عه‌ره‌بی به‌عس بڕوخێنن، به‌ڵام پاسه‌وانه‌کانی تاله‌بانی بارزانی نه‌ک نه‌‌یانتوانی دژی سوپا به‌زیوه‌که‌ی سه‌ددام شه‌ڕبکه‌ن و به‌رگری له‌ گه‌لی راپه‌ڕیوو بکه‌ن به‌ڵکو تاکو سنووری ئاخونده حسینپه‌رسته‌کان هه‌ڵهاتن و ووره‌ی جه‌ماوریشیان داڕماند و به‌سه‌ده‌ها ژن و پیاو منداڵ مردن.
به‌ڵی کاری ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ یان خه‌ڵکیان به‌خۆڕا داوه‌به‌کوشت یان له‌ وپه‌ڕی ڕاپه‌ڕینیه‌وه‌ تووشی ئاش به‌تاڵ و داپه‌ڕین کردوود. نموونه‌کانیش زۆرن، له‌وانه‌ ئاشبه‌تال پێکردنی شۆڕشی ئه‌یلول 1974 که‌ خاوه‌ن 100 هه‌زار پێشمه‌رگه‌بوو، به‌ڵام به‌ بانگه‌وازێک هه‌مووی داپه‌ڕیو و ڕوخا، هه‌فته‌یه‌ک وه‌کو گه‌ریلاکان شه‌ڕیان پێ نه‌کرا که‌ دژی پێشکه‌وتووترین چه‌ک و سوپا وه‌ستانه‌وه‌، جیاوازیه‌که‌ جۆری سه‌رکرده‌و ستراتیژیه‌.

هه‌مان سیناریۆی ساڵی 1984 کاتێك ڕژێمی عه‌ره‌بی سه‌ددامی عێراقی ته‌نها سه‌نته‌ری شاره‌کانی باشووری کوردستانی به‌ده‌سته‌وه ‌مابوو، تاڵه‌بانی-بارزانی و پارتییه‌کانی تر شه‌ڕێکی خوێناویان ئه‌نجام داو به‌ ووتوێژی به‌عس-تاڵه‌بانی کۆتایی هات و زۆربی هێزی پێشمه‌رگه‌ ووره‌ی نه‌ماو به‌سه‌ده‌ها پێشمه‌رگه‌ و سه‌ربازی هه‌ڵهاتوو خۆیان ڕاده‌ستی ڕژێم کرده‌وه‌. وتووێژه‌که‌ش ته‌نها به‌زیانی گه‌لی کورد ته‌واو بوو. بستێک نه‌ما چاوساغی بۆ پاسدارن له‌ لاین ینکه‌وه‌ نه‌کرێت، له‌وانه‌ ئاگربه‌ردانی بیرنه‌وته‌کانی که‌رکوک ساڵی 1986 و گرتنی هاوکاری ئێران بۆ گرتنی شاری هه‌له‌بجه‌ به‌هاری 1988 له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌کانی(بارزانی، تاله‌بانی، حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود، ئیسلامی) و سوپای پاسداران.
له‌ ڕاپه‌رینی 1991 هه‌مان ئه‌نجام‌، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی بنه‌ماڵه‌ و ڕه‌فتاری مافیا، سه‌رکرده‌کانی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌، راپه‌ڕینیان گۆڕی بۆ داپه‌ڕین و ئاش به‌تاڵ. به‌مه‌رجێک ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رکردانه‌ هێندێک ووره‌یان هه‌بوایه‌، ‌ شارێکی وه‌کو سلێمانی یان  دهۆکیان ده‌کرده‌ گۆڕستان بۆ به‌عسیه‌کان، به‌ڵام هه‌ڵهاتنیان پێ باش بوو، تاکو گه‌ل بکه‌نه‌ دیلی خۆیان و وه‌کو ئه‌مڕۆ هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و ناسنامه‌ی مرۆڤایه‌تی لێ زه‌وت بکه‌ن. باباسی ساڵی 1994 تاکو 1996 نه‌کرێت که‌ سه‌ده‌ها لاوی کوردیان دابه‌ کوشت و هێنده‌ی تریش کوردستانیان بجێهێشت. باباسی شه‌ڕی جه‌لالی-مه‌لایی ساڵانی شه‌سته‌کانیش بخرێته‌ ئه‌و لاوه‌.

قاتل ئه‌ردوغان تۆرانی، بازرگان جه‌لال تاڵه‌بانی، بۆ؟
 له‌ به‌ر ئه‌و هۆکارانه‌ی سه‌ره‌وه‌، چونکه‌ تۆرانیه‌کان خۆیان تاقی کرده‌وه‌ و نه‌یانتوانی ووره‌ی گه‌لی کورد بڕوخێنن، دوورنیه‌ تاڵه‌بانی ئه‌م جاره‌ش نه‌خشی خۆی بنوێنێت. نه‌ک ته‌نها قه‌ندیل به‌ڵکو سلێمانی و دهۆکیش بکاته‌ دیاری بۆ داگیرکه‌رانی کوردستان. لێ ده‌مێکه‌ که‌رکوکی پێشکه‌ش به‌ به‌عسیه‌ هاوبیره‌کانی کردووه‌. لێ ده‌مێکه‌ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی نوێنه‌ری دوو ملیشیای به‌ ئه‌مه‌کی داگیرکه‌رانی کوردستان ده‌که‌ن.
هه‌زارباره ‌بوونه‌وه‌ی ماچه‌کانی تاڵه‌بانی و شکستی سه‌رکرده‌کانی تر، یه‌ک گریمانه‌ی ئه‌نجام ڕون ده‌دات به‌ ده‌سته‌وه‌، که‌ ئه‌و سه‌رکردانه‌، سه‌رکرده‌ی کوردنین و نوێنه‌ری داگیرکه‌رانی کوردستانن. ڕاستی ئه‌و گریمانه‌یه‌‌ لای تاڵه‌بانیه‌ کاتێک گۆنای قاتڵێکی وه‌کو ئه‌ردوغان و گیولی گول ماچ ده‌کات، که‌ بوونی مرۆڤی کوردیان له‌ فه‌رهه‌نگی تۆرانیزمیاندا نیه‌.

8-3-2008 سوێد

سه‌رچاوه‌
http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=7221&cat=3

Previous
Next

Leave a Reply