سه‌ده‌ی بیسته‌م، سه‌ده‌ی پایزی شاعیران بوو
مردن كاره‌ساتێك نیه مرۆڤ بترسێنێ، كاره‌سات بێ ئومێدیه له ژیاندا
( هینری دی منترال)
خۆكوشتن چییه؟
پێشه‌كی: كوشتنی نه‌فس یان خودكوژی سلوكێكی ئینسانی ناسراوه به درێژایی مێژوو.. ومرۆڤ وهه‌ندێ بوونه‌وه‌ری زیندوو له‌م سلوكه‌دا هاوبه‌شن.. بۆ نمونه دووپشك به رێگه‌ی پێوه‌دان خۆی ده‌كوژێت كاتێك چوارده‌وری به ئاگر بگیرێت .. به‌وه‌ش بریار ده‌دات كۆتایی به ژیانی خۆی بهێنێت له جیاتی ئه‌وه‌ی بسوتێت.
پیناسه وگووته‌ی زۆر بۆ زاراوه‌ی خۆكوشتن كراوه ، وله‌رووی زمانه‌وانییه‌و كورتكراوه‌ته‌وه بۆ: كرده‌یه‌ك یاخود كرده‌وه‌گه‌لێكه خاوه‌نه‌كه‌ی پێی هه‌ڵده‌ستێت بۆ كوشتنی نه‌فسی خۆی به ده‌ستی خۆی.
پێناسه‌ی بابه‌تی: خۆكوشتن بڕیارێكه كه‌سێك وه‌ری ده‌گرێت بۆ كۆتایی هاتنی ژیانی . خۆكوشتن دوا كاره بۆ نه‌مانی ئومێد. هه‌ندێكیش پێیانوایه: خۆكوشتن به ره‌فتارێكی سلبی داده‌نێن كه ئاماژه به زاتێكی لاواز ده‌كات كه هه‌موو وره ووزه‌یه‌كی له ده‌ستداوه ـ به كاربردووه وناقابیله بۆ نوێبوونه‌وه وگونجاندن. كه‌سی خۆكوژ كه‌سێكی خۆپه‌رسته و ودیارده‌یه‌كی خۆبه‌ده‌سته‌وادان ودۆڕانه زیاتر له‌وه‌ی ئازایه‌تی بێت، وله‌به‌رامبه‌ر كێشه وئالۆزییه‌كاندا.
بۆچی شاعیره‌كان خۆیان ده‌كوژن؟
یه‌كه‌م شت كه دێته به‌ر زه‌ینمان كاتێك گۆێبیستی ئه‌وه ده‌بین كه‌سێك خۆی كوشتووه … بۆچی ئه‌م كاره‌ی كرد؟ ئه‌و ده‌مه‌ش پرسیاره‌كه قورس‌تر ده‌بێت كه خۆكوژ شاعیرێك یا داهێنه‌رێك بێت.
شاره‌زایان سێ سه‌د ده‌قی شیعری‌یان پشكنی كه بیست شاعیری جیاجیا نوسیویانه، دواجار نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه خۆیان كوشت یاخود خودكوژییان ئه‌نجامدا. پاشان به‌راوردی رووكاری زمانه‌وانی ئه‌م شیعرانه له گه‌ڵ شیعری ئه‌و شاعیرانه‌ی كه كه‌ڵه‌كه‌ڵه‌ی خۆكوشتنیان لا نه‌بوو كرا، وئینجا قه‌سیده‌كان شیكارییان بۆ كرا بۆ روانین له رووكاری زمانه‌وانی دیاریكراو له به‌ر گه‌ڕان به‌دووای به‌ڵگه له‌سه‌ر دوو نمونه‌ی ناسراوی خۆكوشتن:ـ
1ـ نائومێدی: بۆچوونێكی زیاتر ته‌قلیدیه بۆ خۆكوشتن كه خه‌ڵكانیكَ ده‌كه‌ونه نێو ماوه‌یه‌كی درێژ له ره‌نجه‌ڕۆیی وخه‌م تاكو ده‌یگه‌ێنێته تێكشكانێكی ته‌واو له ئومێدخوازیدا. وهه‌ر كاتێكیش ئومێد بڕوات خۆكوشتن ده‌بێته ئه‌گه‌رێكی راسته‌قینه. ئه‌گه‌ر ئه‌م تیۆریایه راست بێ، ئه‌وه ئاماژه به‌وده‌دا ، كه شاعیره‌كان په‌نا ده‌بنه به‌ر به‌كاهێنانی زیاتری ئه‌و وشانه‌ی له‌باره‌ی مردنه‌وه‌ن، له شیعره‌كانیاندا. وزیاتر له هێماگه‌لێك بۆ حاڵه‌ته هه‌ڵچوونه نه‌رێنیه‌كان وه‌كو توڕه‌بوون وخه‌م به‌كاری ده‌به‌ن.
2ـ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و لێكترازانی كۆمه‌ڵایه‌تی: نمونه‌یه‌كی تری خۆكوشتن هه‌یه كه زانای به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی (ئیمیڵ دۆركهایم) بانگه‌شه‌ی بۆ كرد.
دۆركهایم مشتومڕی ئه‌وه‌ی كرد كه خه‌ڵكی زیاتر به‌لای خۆكوشتندا لا ده‌ده‌نه‌وه چونكه سه‌رقاڵی زاتی خۆیان ده‌بن، ودوور ده‌كه‌ونه‌وه له په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵاێه‌تییه‌كان وبه‌گشتی ده‌كشَینه‌وه، وره‌نگه شۆره‌ت وناوبانگ به جۆرێ له جۆره‌كان ئه‌م حاڵه‌ته خێراتر بكات.
پێده‌چێ، شۆره‌ت وناوبانگ ببێته هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه له‌خه‌ڵكی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك بۆی ده‌چن، په‌یوه‌ندییه سه‌رپێیه‌كان كه به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی كرا ، نه‌ك له‌به‌ر په‌یوه‌ندی راسته‌قینه‌ی ره‌هه‌ند ئامێزی ئینسانی وسۆزداریی.
هه‌ندێك له‌و پسپۆرانه‌ی له‌م باره‌وه به‌دواداچوونیان كردوه پێیانوایه ئه‌و شاعیرانه‌ی خۆیان كوشتووه زیاتر سه‌رقاڵی سكێس بوونه له‌چاو ئه‌و شاعیرانه‌ی خۆیان نه‌كوشتووه ــ(1).
له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا پتر له سه‌د وپه‌نجا شاعیر له‌سه‌رتاسه‌ر جیهاندا خۆیان كوشتووه , بێشك ژماره‌كه له‌وه زیاتره و شاعیری تریش هه‌ن كه تۆمار نه‌كراون .
(لێره‌دا ئاماژه به ساڵی خۆكوشتنه‌كه، له كۆنه‌وه بۆ تازه.. وناوی وڵاته‌كه..) ده‌كه‌ین:ــــ
وۆڵف فۆن كالكرویس، ئه‌ڵمانیا، 1906 ،
یگیا ده‌میرجیباشیان، ئه‌رمینیا، 1908،
جۆن دیفدسۆن، ئیسكوتله‌ندا، 1909 ،
بیریكلیس یانوبۆلۆس، یۆنان 1910،
مانوێل لارنجیرا، پورتوگال 1912 ،
لیۆن دۆبیل، فه‌ره‌نسا، 1913 ،
بی‌و یافوروف، بولگاریا، 1914 ،
جۆرج تراكڵ، نه‌مسا ، 1914 ،
ماریۆ دی ساو كارنیرۆ، پورتوگال، 1916 ،
ئارتۆر كراڤان، سویسرا، 1918 ،
جاك فاشیه، فه‌ره‌نسا، 1919 ،
سێرگی یسینین، روسیا، 1925 ،
جۆرج سترلینگ، ئه‌مریكا، 1926
فرنشیسكۆ گایتا، ئیتالیا ,1927 ،
شا‌رلۆت میو، به‌ریتانیا، 1928 ،
فرنشكۆ لوبیس میرینۆ، ئه‌رژه‌نتین، 1928 ،
كۆستاس كاریۆتاكیس ، یۆنان، 1928 ،
جاك ریگۆ، فه‌ره‌نسا، 1929 ،
هاری كروسبی، ئه‌مه‌ریكا، 1929 ،
شونگیتۆ ئیكۆتا، ژاپۆن، 1930 ،
ئه‌حمه‌د عاسی ، میسر، 1930 ،
فلۆربیلا ئیسپانكا، پورتوگال1930 ،
كانیكۆ میسوزو، ژاپۆن،1930 ،
فلادیمیر مایاكۆفسكی، روسیا ، 1930 ،
خوسیه ئه‌نتۆنیۆ راموس سوكریه ،فه‌نزویلا،1930 ،
فاشڵ لیندسای ،ئه‌مریكا 1931 ،
هارت كراین،ئه‌مریكا ،1932 ،
ساره‌تیسدایل ،ئه‌مریكا 1933 ،
ریمۆن روسیل، فه‌ڕنسا 1933 ،
جولیان تورما، فه‌ڕه‌نسا1933 ،
رینه كروفیل ،فه‌ڕه‌نسا 1935 ،
ئوجین ماریا ،باشوری ئه‌فریقیا ،1936 ،
جان جوزیف رابیار یفولو،مه‌دغه‌شقه‌ر ،1937 ،
ئاتیلا یوجیف ،مه‌جه‌ر(هه‌نگاریا) 1937 ،
لیۆ بۆلدو لوگونس، ئه‌رژه‌نتین1938 ،
ئاڵفۆنسینا ستۆرنی، ئه‌رژه‌نتین، 1938 ،
ئه‌نتۆنیا بۆتسی، ئیتاڵیا، 1938 ،
فخری ئه‌بو ئه‌لسعود، میسر، 1940 ،
مارینا تسفیتاییفا ، روسیا، 1941 ،
كارین بوی، ئاسوج، 1941 ،
یوخین كلیبیر، ئه‌ڵمانیا، 1942 ،
خورخی كویستا، مه‌كسیك، 1942 ،
كایڵ رایس، ئه‌مریكا، 1943 ،
ناپۆلیۆ لاباتیۆتیس، یۆنان، 1944،
چارڵ هیمه‌ر،فنله‌ندا، 1944،
مونیر ره‌مزی، میسر، 1945،
یۆهانس فاریس، ئه‌ستۆنیا ،1946،
ئیلاری فۆرونكا، رۆمانیا، 1946،
لویس دی مۆنتالفۆر، پورتوگال، 1947،
ئادمۆن هینری كریزینیڵ، سویسرا، 1948،
چیزاری بافیزی، ئیتاڵیا، 1950،
جۆن گۆڵد فلیتشه‌ر، ئه‌مریكا،1950 ،
هارا تامیكی، ژاپۆن، 1951 ،
قه‌سته‌نتین بیبڵ، چیك، 1951،
تادوز بۆروفسكی، پۆڵۆنیا، 1951،
هیرسا كریفتنه‌ر، نه‌مسا، 1951،
تور یۆنسون، نه‌رویژ، 1951،
ره‌بیعه بیرقدار، توركیا، 1955،
ویڵدۆن كیز، ئه‌مریكا، 1955،
لیسیك یوجیف سیرافینوفیچ، پۆڵۆنیا، 1956،
ئه‌ندرێ فریدیریك، فه‌ره‌نسا، 1957،
مالكۆڵم لاوری، به‌ریتانیا،1957،
رۆجیه ئارنۆ ریڤییر، فه‌ره‌نسا، 1959،
جان بیار دوبریه، فه‌ره‌نسا،1959،
عه‌بدولباست ئه‌لسۆفی، سوریا، 1960،
جیراڵد نوفو، فه‌ره‌نسا، 1960 ،
ئیلیز كوین، ئه‌مریكا، 1962 ،
كارلۆس ئۆبریگۆن، كۆلۆمبیا، 1963 ،
سیلڤیا بلاس، ئه‌مریكا، 1963 ،
جان بیار شلونیگر، سویسرا، 1964،
رانداڵ گاریل ، ئه‌مریكا، 1965،
ئه‌نگرید جونكر، باشوری ئه‌فریكا، 1965،
فڕه‌نسیس جۆك، سویسرا، 1965،
كان ئایرین، توركیا، 1967 ،
رۆجیه میلیۆ، فه‌ره‌نسا، 1968 ،
فیلیپ ئاب‌و، فه‌ره‌نسا، 1969،
جان فیلیپ سالابره‌وی، فه‌ره‌نسا 1969،
خۆسیه ماریا ئارگویداس، پیرۆ، 1969 ،
پۆل سیلان، رۆمانیا،1970،
كلۆد گوفرۆ، كه‌نه‌دا، 1971 ،
لو وێلچ، ئه‌مریكا، 1971 ،
توركاتۆ پیریرا نیتۆ، به‌رازیل، 1972،
جۆن بیریمان، ئه‌مریكا، 1972 ،
ئه‌لیخاندرا بیسارنیك، ئه‌رژه‌نتین، 1972،
گه‌بریال فیراتیر، ئسپانیا، 1972 ،
یون میراندی، ئسپانیا، 1972 ،
ئیبراهیم زیرا، عێراق، 1972 ،
برایان ستانلی جۆنسۆن، به‌ریتانیا، 1973 ،
ئینگبۆرگ باخمان، نه‌مسا، 1973 ،
ته‌یسیر سبول، ئوردن، 1973،
خایمی توره‌یس بودیه، مه‌كسیك، 1974 ،
ئان سكستۆن، ئه‌مریكا، 1974،
ئاڵفۆنسۆ كۆستافریدا، ئسپانیا، 1974 ،
سۆفی بۆدولسكی، به‌لژیكا،1974،
هیكتۆر مۆرینا، ئه‌رژه‌نتین، 1975،
فیرۆنیكا فۆریست تۆمسون، به‌ریتانیا، 1975،
ئه‌نتوان مه‌شحور، لوبنان، 1975 ،
ینز بیورنیپو، نه‌رویژ، 1976،
توفادیتلفسون، دانیمارك، 1976،
ئه‌ندرێ بران، فه‌رنسا 1976،
كریستیان دیف، فه‌ره‌نسا، 1977،
ماری هیلین مارتان، فه‌ره‌نسا، 1977،
لویس ئه‌رناندیس كاماریرۆ، پیرۆ، 1977،
ئیلی سیگڵ، لاتیفیا، 1968،
فرانك ستانفۆرد، ئه‌مریكا، 1978،
هاری مارتنسن، ئاسوج، 1978،
دانییڵ كۆلۆبیر، فه‌ره‌نسا، 1978،
ئیدوارد ستاشورا، پۆلۆنیا، 1979،
خۆستۆ ئالیخو، ئسپانیا، 1979 ،
ئه‌لكسیس ترایانۆس، یۆنان 1980،
خه‌لیل حاوی، لوبنان ،1982 ،
ئیلهامی سیساك، توركیا، 1983 ،
فابریس گرافورۆ، فه‌ره‌نسا، 1982 ،
ئانا كریستینا سیزار، به‌رازیل، 1983 ،
ریتشارد براوتیگان،ئه‌مریكا، 1984 ،
بیبی سالڤیا، ئیتاڵیا، 1985 ،
مایكڵ سترۆنگه، دانیمارك، 1986،
قاسم جه‌بار، عێراق، 1987 ،
نیلگۆن مارمارا، توركیا، 1987،
عه‌بدوڵا بوخالفه، جه‌زائیر، 1988،
سه‌فیه كه‌تو، جه‌زائیر، 1989 ،
هایتسی، چین، 1989 ،
عه‌بدولره‌حیم ئه‌بو زه‌كه‌ری، سودان 1989،
ریناڵدۆ ئاریناس، كوبا، 1990،
جو بڵتون، ئه‌مریكا، 1990،
یولیا درونینا، روسیا، 1991،
ستیڤن برنشتاین، ئه‌مریكا، 1991،
مه‌تین ئاكاس،توركیا، 1992،
غو تشنغ، چین، 1993،
بیدرۆ كاسارییگۆ، ئیسپانیا، 1993،
كه‌مال تاستكین، توركیا 1994،
گیر ئاسیم لۆكا، رۆمانیا 1994،
سۆسیاڵ ئیكنسی، توركیا، 1994،
فاروق ئه‌سمیره، جه‌زائیر، 1994،
تور ئۆلڤن، نه‌رویج، 1995،
یوهان ڤیدینگ، ئه‌ستۆنیا، 1995،
ئامیلیا روسیللی، ئیتاڵیا، 1996،
باقی عه‌بدوالخالق ، عێراق(هه‌رێمی كوردستان )، 1996 ،
كه‌ریم حوماری، مه‌غریب، 1997،
تییری میتز، فه‌ره‌نسا، 1997
ئا‌لبێرت فاس، مه‌جه‌ر(هه‌نگاریا)، 1998
خۆسیه ۆگۆستین گویتیسولو، ئسپانیا، 1999
خافییر ئیخیا، ئیسپانیا، 1999
حوسێن ئالقتلی، توركیا، 2000
نه‌زیر ئاكالین، توركیا، 2002
سومیكۆ یاگاوا، ژاپۆن 2002
ریتیكا فازیرانی، هیندستان، 2003
ئوزجه دیریك، توركیا، 2004
شاهیر فیلاس گوگریه، هیندسان، 2005
لیۆناردۆ ئالیشان، ئه‌رمینیا، 2005
مسته‌فا مه‌حه‌مه‌د، سوریا، 2006 ــــ (2).
باقی عه‌بدوالخالق ، عێراق(هه‌ریًمی كوردستان) 1996 ــــ(3)
له عه‌ره‌بیه‌وه: عوسمان شێخ محێدین
سه‌رچاوه‌كان :
1- د. ته‌یسیر حه‌سون: توێژه‌ر وپسپۆڕ له پزیشكی ده‌روونیدا :ـ
www. Alorobanwes.com
2- بڕوانه: جومانه حه‌داد(ئه‌نتۆلۆژیای شاعیره خۆكوژه‌كان):
www.annaharonline.com
و
http://www.aklamm.com/Kutub/miea_jumane.htm
3 ـــ وه‌رگێڕ
*ئه‌م بابه‌ته له گۆڤاری گزنگ ژماره 97 بڵاوبوه‌ه‌ته‌وه