Skip to Content

Tuesday, January 19th, 2021

سه‌ردان … ئه‌مین محه‌مه‌د

Be First!

 

 

 

 

 

به‌خ به‌خ چه‌ند جوان خۆم گۆڕیوه‌

جــــلی وا جـــــــــــوانم نه‌دیوه‌

بلوزیـــــــــش ده‌كــــــه‌مه‌ به‌رم

قردێله‌ش ده‌ده‌م له‌ ســــــــــه‌رم

دایكم گوێچكه‌ی بۆ ســـــــــمیوم

جوتێ‌ گـــواره‌ی بۆ كـــــــــڕیوم

پاپوجێكـــــــــــــــم له‌ پێدایه‌

له‌م شــــــــــــاره‌دا بێ‌ هاوتایه‌

جانتاكه‌شم ده‌كـــــه‌مه‌ شـــــان

پڕ له‌ ته‌وقه‌ و ملوانكه‌ی جوان

دوو بۆیــــه‌ی نینۆكــــــی تیایه‌

به‌ڵام ڕه‌نگــــــــــه‌كانیان جیایه‌

له‌گه‌ڵ دایكمـــدا ســـــــه‌رقاڵم

وا ده‌چین بۆ مــــــــاڵی خــــاڵم

 

***                    14/9/2009

 

 

 

 

Previous
Next

Leave a Reply