Skip to Content

Friday, September 25th, 2020

سه‌رۆک کۆمارسه‌ردانه‌که‌ت بۆقودسی کوردستان ناوه‌خت بوو

Comment
by January 6, 2008 گشتی

فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید

ڕۆژی 02/01/2008  سه‌رۆک کۆماری عێراق مام جه‌لال به‌سه‌ردانێکی ڕه‌سمی گه‌یشته‌ شاری که‌رکوک. .هه‌مووسه‌ردانێکی پیاوێکی گه‌ووره‌له‌ئاستی به‌رزی ده‌سه‌لآتدا بۆخۆی بارگاویه‌ به‌ په‌یامێکی سیاسی به‌تایبه‌ت بۆشارێکی وه‌کوو که‌رکوک که‌خوودی مام جه‌لال سالآنێکه‌ ئه‌وشاره‌ی وه‌ک قودسی کوردستان  له‌ناودروشمه‌سیاسییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی هه‌ڵگرتووه‌.به‌لآم سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک  هیچ کات له‌کات و شوێنی خۆی دا نه‌بوو بۆپرسی که‌رکوک، چونکه‌سه‌رۆک ده‌بووله‌دواشه‌ش مانگی کێبرکێ و ه‌ململانێی سیاسییه‌کانی ماده‌ی 140 به‌سه‌ردانێکی کتووپڕ که‌رکوکت به‌سه‌ربکردایه‌ته‌وه‌. چ وه‌ک کورد و چ وه‌ک سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌دواداچوونت بۆپرسی که‌رکوک بکردایه‌،،چۆن وه‌ک عێراقیه‌ک بانگه‌شه‌و هه‌وڵه‌کانت بۆئاشتبوونه‌وه‌ی نێشتمانی لایه‌نه‌ناکۆکه‌کانی عێراق له‌کاردایه‌،،چۆن وه‌ک سه‌رۆک کۆماری هه‌مووعێراقییه‌کان ده‌ڵێیت من ئیمزای حوکمی له‌سێدارادان بۆ سوڵتان هاشم ودێوه‌زمه‌کانی به‌عس ناکه‌م ..ده‌بوو ئاوهاش  بێ له‌پۆسته‌که‌ت وه‌ک کوردێک که‌ماف وڕه‌نجی هه‌مووخه‌ڵکی کوردستانی به‌خۆێن به‌خشین وشه‌ونخونی پێوه‌یه‌،،ده‌بوو وه‌ک سه‌رۆک کۆماری هه‌مووعێراقییه‌کان چه‌ندجارێک له‌کات و وه‌ ختی ماده‌ی 140 سه‌ردانی که‌رکوکت بکردایه‌ و جه‌خت وفشارێکی زۆرت  بۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌عه‌ره‌بکردن وڕوگواستن  له‌وشاره‌دا نیشان بدایه‌

چۆن کاتێک له‌سه‌رمێزه‌سه‌وزه‌که‌ی مه‌جلیسی حکوم له‌به‌غدانه‌خشه‌یه‌کی ده‌وڵه‌تی عوسمانیت وه‌ک دیکۆمێنتێک بۆکوردستانیه‌تی که‌رکوک بڵاوکرده‌وه‌ هه‌موولایه‌نه‌ نه‌یاره‌کانی به‌رامبه‌رت قوڕوقه‌پ پێکرد..به‌لآم بۆسێ ساڵ ده‌چێت له‌سه‌رکورسییه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماریت نه‌ک وه‌ک  که‌سایه‌تییه‌کی کوردیش به‌ڵکوو وه‌ک  سه‌رۆک کۆمارێکی دیموکرات بۆیه‌ک جارێش به‌ڕاشکاوانه‌ پێداگرییه‌کت له‌کوردستانی بوونی که‌رکوک وجێبه‌جێ بوونی ماده‌ی 140 نه‌کرد ….

کاتێک وتیان کوردێک له‌ پێشمه‌رگه‌یاتیه‌وه‌ بووه‌ به‌سه‌رۆک کۆماری عێراق، له‌باره‌گاقوڕینه‌که‌ی چه‌ندساڵ له‌مه‌وبه‌ری زه‌ڵێ وه‌ چووه‌ته‌ کۆشکی کۆماری له‌وپه‌ری چه‌په‌وه‌ بۆئه‌وپه‌ڕی ڕاست سه‌ره‌ڕای مێژووی ڕه‌ش  ویاده‌وه‌رییه‌تاڵه‌کان ئه‌گه‌ر به‌بزه‌ش نه‌بووبێت له‌دڵه‌وه‌ هه‌مووخۆشحاڵ بوون و شایی ولۆغان بوو..به‌لآم سه‌رۆک  کۆمار نه‌بۆجارێک و نه‌بۆچرکه‌یه‌ک له‌به‌غدادی عاصمه‌ی سه‌لامه‌وه‌   قسه‌یه‌کی جدیت بۆ ئه‌وکه‌رکوکه‌ نه‌کرد  که‌ساڵانێکی درێژه‌  هه‌م  دڵ هه‌م وقودسی کوردستانه‌….

04/Januar 2008

Previous
Next

Leave a Reply