سه‌ری شوشه‌ی شه‌راب
هه ر که سوار بوو ،هه‌وای ناو تاکسییه که له هه‌وای بۆنی شه‌راب پڕ بوو ،وێ ده‌چوو هه‌ر ئێستا ڕۆژی پێ ئاواکردبێ ،
وه‌ک ئه‌یناسیم ،به‌ڵام وه‌ک ئه‌وه‌ی بیهه وێ قسه کانیش چوون شه‌راب ،ده‌مێک ڕاگرێ ،ته‌نها وه‌ڵامی “به خێر هاتنه‌که “ی داینه وه .خۆم تێ نه‌گه‌یاند . نه فه‌ره‌کانم ته‌واو بوو ،نییه‌تی خودام هێناو ،که‌وتمه ڕێ ،له ئاوێنه که‌وه تێم ده‌ڕوانی تا سه‌ری شه‌رابی قسه کانی هه‌ڵداته‌وه ، به‌ڵام دیار بوو ،تاریکی ڕێگاکه وه‌په‌له‌ی خستبووم ،له رێگا نه‌فه‌رێک دابه‌زی دووانه‌که‌ی ته نیشتی وه ئاگایان هێنا ،”بۆ ناچیته پێشه‌وه ؟” وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌ویش له جاوه‌ڕوانی ئه‌مه‌دا بووبێ ،نه یهێشت قسه کانیان ،ته‌واو بکه‌ن گورج هاته پێشه‌وه ،له چاوه‌ڕوانیدا بوو م هه ر قسه‌یه‌کی نه‌کرد ،له و خه‌فڵه ته وه‌گام هێنایه‌وه “وه‌ک بزانم ماڵت له که‌رکووکه ”
ئه‌م پرسیاره‌م لێ ی کرد‌و که‌وتمه هه‌ڵدانه‌وه‌ی یادداشته کانی ،”دۆستی خوشکه که‌م بوو ،وه‌ک هاته خوازبێنی باوکم به حوکمی ئه‌وه‌ی کۆمۆنیسته و ،له یارانی شێخ نییه ، ڕازی نه بوو ،به‌ڵام وێڕای ئه مه ،نه خوشکه که‌م ده‌ستبه‌رداری بوو ،نه ئه میش ،وه‌ک له که‌ین و به ینیان ،وه ئاگا بووم ئه منیش جوون ئه وان وێڕای ئه وه‌ی ژنداریش بوو م ،جوون ئه‌وان بووم ، به و ڕه‌نگه نه‌مده ویست زامه کانیان زیاتر بکه‌م ،بۆیه ناچار مام ڕۆژێک به خوشکه که‌م بڵێم :”ئه‌رێ ئه‌زانم وازت نه هێناوه ،بڕوابکه به‌ده‌ستی من با هه‌ر ێستا با‌نگم کردبا ،پێم ده‌ووت “ئه‌رێ خوازبێنیه که‌ت به جێ یه “، بۆیه داوام له خوشکه که‌م کرد “ئیتر به دووای کلاوی بابردی نه که‌وێ “هه ر ئاوهای کرد،”
ده‌مزانی خوشکه که‌م ئه‌م هه‌ڵۆێسته‌ی بۆ گێڕاوه‌ته‌وه ،له هه‌ر دیدارێکد بایه به شه و‌قه‌وه ده‌یدووانم .
تاسه‌یه‌کی قۆرسم کرد ،به شۆێن ئه‌ودا پرسیاره‌که‌م لێ دووباره کرده‌وه ، به خامۆشییه‌وه .وه‌ک ئه‌وه‌ی له دادگا بۆبێ .قسه‌کانی بۆ ده‌کردم ،
له ئاخردا هه‌واڵی ئه‌وانه ی پرسیار کرد ،که وه‌ختی خۆی بۆ خوازبێنی هه ناردبووییانی ،من ته‌سکینیم به قسه کانی نه‌ده‌هاته‌وه ،هه‌ر ئه‌وه‌نده‌تێ گه‌یشتم ،3مناڵی هه‌یه‌و ئێستا له که‌رکووک دائه‌نیشێ .
چوونکه پێم خۆش بوو له پێستی خۆی بێته ده‌ره‌وه و،له عیشقه که‌ی بدوێ.
وێڕای به‌رێ کردنی کاته‌که ،به ڕۆتیناتیترئاخر که س مایه‌وه .
“ده‌کرێ تائه‌وسه‌ری،چه‌مچه‌ماڵ بمبه‌ی له‌وێ،که‌سێک له چاوه‌ڕوانیمدایه ،)ده‌یویست ئه‌مه دووا قسه‌ی بێ
بی ئه‌ملاو ئه‌ولا درێژه‌م به ڕێگاکه‌م دا.ده‌مزانی بۆ که‌رکووک ده‌چێته‌وه ،به‌لام ته‌نها له‌به‌ر بینینی من .یان دیقه‌تێکی سۆفییانه‌ی خۆشکه‌که‌م ده‌گه‌ڵمدا سوار بوو بوو بێگۆێدانه ئه‌وه‌ی بی ماشێن ده‌مێنیته‌وه .
هه‌ر که گه‌یاندم ده‌ستم خسته نێو ده‌ستیه‌وه‌و خودا حافیزیم لی کرد .به شیعره‌که‌ی شاملوو هه‌زار نه عله‌تم له خۆم و، ئه‌م ده‌وروبه‌ره کرد:
بێجگه له عیشقی شێتانه
هه‌موو شتێکی دنیاکه‌تان شێتانه‌یه
بێجگه له عیشقی ئه‌و ژنه‌ی
پڕبه دڵم خۆشم ده‌وێ
چۆنه له‌عنه‌ت
له په‌رستن خۆشتر گییانمان ده‌لاوێنێ
چۆنه مه‌رگ،له زیندوو بوون
زیاترشادی ده‌بارێنێ
ده‌مزانی ئه‌ویش هه‌مان نه‌عله‌ت ئێستا ده‌نێڕێ ،بۆیه ماشێنه‌که‌م گه‌رانه‌وه دوواوه ،جارێکی ترخوڵقیم کرد بۆ ماڵ ده‌گه‌ڵم بێته‌وه ،به‌ڵام ئه‌و وه‌ک
د‌ڵیکی ژاکاو له خایاڵاتی نه‌عله ته‌کانی بوو:
چۆنه برسێتی
گه‌رمتر له نانی ئێوه
له لای ئێمه خۆ ده‌نۆێنێ
هه‌زار له‌عنه‌ت له ئێوه بێ
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی
بێجگه له عیشقی شێتانه
هه‌موو شتێکی دنییاکه‌تان شێتانه‌یه
به سۆپاسه‌وه سه‌ری ته‌عزیمی بۆ دانواندم ،بۆیه ئه‌منیش له داخی دڵ به‌ردینی ئه‌م یاسا‌و شه‌رعه‌و ،ئه‌م نه‌زم و حیسابه نه‌گه‌رامه ماڵه‌وه،له داخی سه‌ربادانی زه‌مانه منیش چوون ئه‌و بڕیارم دا ئه‌م ئێواره‌یه سه‌ری شوشه‌ی شه‌راب باده‌م .
چیرۆک “برزان بابه شێخ “
که‌رکووک 26.11.2011