Skip to Content

Wednesday, May 19th, 2021

سه‌فه‌رێك بۆ ئازادی سیاسی ؟ ……ئیبراهیم گه‌له‌ژێری

Be First!
by April 3, 2009 گشتی

سه‌فه‌رێك بۆ ئازادی سیاسی ؟
ئیبراهیم گه‌له‌ژێری /چۆمان

ئازادی سیاسی له‌ زمانه‌وانیدا به‌ مانای ته‌واوی ده‌ربرینی بێ‌ كۆسپ و سه‌ربه‌ست و بێ‌ مه‌رج و به‌بێ‌ دیاری كردنی ئه‌وده‌سته‌ڵاته‌ی یاخود ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ده‌یه‌وێ‌ بۆ ئازادی تاك سنورێك بكێشێ‌ باخود بێ‌ فشار، واته‌ نه‌بونی هیچ پاڵه‌ په‌ستۆیه‌ك به‌هه‌ر هۆكارێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی سیاسی بۆ ده‌سه‌به‌ربكرێت یاخود ركێف نه‌بون بۆبه‌رامبه‌ری خۆت كه‌ مانای ئازادی تۆ بخاته‌ ژێر ركێفی خۆیه‌وه‌ ، بۆیه‌ به‌ درێژایی ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌دوای كێشه‌ی سیاسی ویڵن ناتوانن ته‌نها پێناسه‌یه‌ك بۆ ئازادی سیاسی (شمولی ) واته‌ گشتگیری بۆ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ بكرێت  ته‌نها به‌پێ‌ ی  بۆچونی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تا ئێستا ئازادی سیاسی به‌وه‌ وه‌سف ده‌كه‌ن كه‌وا ئاوێته‌ی یه‌كتری بكه‌ن و پوخته‌یه‌كی هاوبه‌شی لێده‌رده‌چێت .
بۆیه‌ به‌پێ‌ ی دێرۆكی فه‌لسه‌فی و راڤه‌ كردنی پێناسه‌ی ئازادی سیاسی پێك هاتبێت یاخود بریتی بێت له‌سه‌ربه‌ستی بون و نه‌ترساندنی مرۆڤ له‌ راده‌ربرین و جموجۆڵیدا ،به‌ مانایه‌كی تر چێژوه‌رگرتن و دابین كردنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ رێگای ئازادی سیاسیه‌وه‌ ، ئازادی سیاسی  بابه‌تی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وامی سه‌رجه‌م گه‌لان و ده‌سه‌ڵاته‌ سیاسه‌كانه‌ كه‌ هه‌میشه‌ گه‌ل له‌ پێناو گه‌یشتن به‌مافه‌ ئازادییه‌ سیاسیه‌كان ئاماده‌ی تێكۆشان و خه‌بات كردنه‌ گه‌ر به‌قوربانی دانی روبارێك له‌ خوێنیش بێت ئه‌وا لاری نی یه‌ ، چونكه‌ گه‌یشتن به‌ ئازادی سیاسی  مانای قووڵ بۆتاكی كۆمه‌ڵگا ده‌رده‌خات، هه‌ر له‌ پێك هێنانی ژیانی ئاسایی تاوه‌كو پێك هێنانی ده‌سه‌ڵات به‌ هه‌بونی ئه‌و ئازادیه‌ تاك چێژ له‌ ژیان ده‌كات ، ئه‌گه‌ر باك گراوندێك بۆ مێژوو بكه‌ین هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ژیانی ئازادی و تاك و ئازادی سیاسی شۆرش و قوربانیدان له‌ پێناو دا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ كه‌ ده‌كرێ‌ ناوی بنێین (ئازادی سیاسی مانای ئارامی كۆمه‌ڵگایه‌ ) كه‌واته‌ گرنگی ئازادی له‌ ژیاندا چه‌ند زه‌روره‌تێكه‌ كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ وابه‌سته‌یه‌تی ، گه‌رئیستێك بكه‌ین له‌سه‌ر گرنگی ئازادی سیاسی و یاخود گشتی ماهیه‌ت و هه‌بونی مر‌وۆڤ  ده‌رده‌خات گه‌ر ئازادی نه‌بوو كه‌واته‌ وا بزانه‌ گه‌ردوون له‌ خاڵی بونی مرۆڤ ده‌خولێته‌وه‌ ، گرنگی هه‌بونی ئازادی سیاسی، سیمای ده‌وڵه‌تی قانون و سیا سه‌تن رێگایه‌كه‌ بۆ هه‌نگاو بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌هاوێژن ، گه‌ر ئازادی ته‌واو به‌ كۆمه‌ڵگا دراوه‌ ئه‌بێت چاوه‌رێ‌ ی گۆرانی كۆمه‌ڵگه‌ بین بۆكرانه‌وه‌ی به‌رووی شارستانیه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ی پێشكه‌وتوودا ،له‌لایه‌كی تره‌وه‌ به‌هۆی هه‌بونی چه‌ندین بیرو بۆچونی جیا بۆ راڤه‌كردنی ژیانی تاك پێویسته‌ ئازادی سیاسی به‌ر له‌هه‌موو شتێك هه‌بێت،چونكه‌ كۆمه‌ڵگا ده‌كات ئه‌نجومه‌نێكی گه‌وره‌ و له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا به‌پێ‌ ی ئایدیای كه‌سه‌كان و جیاوازی خۆیان دیالۆگ بكه‌ن ، هه‌روه‌ها بونی ئازادیه‌ سیاسیه‌كان رای گشتی ده‌وروژێنێ‌ له‌ ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌سه‌به‌ر ده‌بێت ، گه‌ر روونتر بلێن هه‌رچه‌نده‌ هێشتا به‌ته‌واوی نه‌گه‌یشتوینه‌ ئازادی سیاسی به‌ڵام به‌پێ‌ ی ئه‌م ئه‌زمونه‌ ی خۆمان توانیومانه‌ له‌ رێگه‌ی هه‌بونی ئه‌م ئازادیه‌ كه‌ هێشتا كاری جدی ده‌وێ‌ بگاته‌ لوتكه‌ ، توانرا له‌رێگه‌ی داخوازیه‌كانی خه‌ڵك به‌رامبه‌ر به‌ گه‌نده‌لیه‌كانی حزب و حكومه‌ت رای گشتی بوروژێنرێت و خه‌ڵك به‌هۆی ئازادی سیاسیه‌و ه‌ برژێنه‌ سه‌ر جاده‌و  خواستی خۆیان ده‌رببڕن ، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئازادیه‌ سیسایه‌كان ئه‌بن به‌ واقیعی كۆمه‌ڵگا ڕێگای هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا ڕۆڵی خۆیان بگێرن گۆران دروست بكه‌ن ، گه‌ر روونتر بلێین تۆیّژی گه‌نج به‌هۆی واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی خراپ ئێستا له‌ گۆره‌پانی كوردستان قۆڵی لێ هه‌ڵكێشاوه‌ من به‌ بۆچونی خۆم گه‌نجه‌ بێ‌ لایه‌نه‌كان به‌هۆی مۆنۆپۆل كردنی ئازادی تاك و سیاسی توانیویانه‌ ده‌نگی خۆیان بگه‌ینه‌ ئاستی ده‌سه‌ڵاتی حزبی و حكومی ئه‌مه‌یان تایبه‌ت مه‌ندی خۆی هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵگا ، گه‌ر ئازادی سیاسی نه‌بوایه‌ ئێمه‌ی گه‌نج نه‌مان ده‌توانی ببینه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌میشه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات باس بكرێین ، به‌دوای خواسته‌كانمان وێڵ بن ، كه‌واته‌ ئازادی سیاسی گرنگی خۆی هه‌یه‌ ئه‌كرێ‌ ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ فراوانتر  بكرێ‌ ،نه‌ك به‌رنامه‌ دابرێژرێت بۆ ده‌مكوت كردنی ، به‌ڵام پرسیاری جه‌وهه‌ری ئه‌وه‌یه‌ ئایا ئازادیمان چۆن ده‌وێ‌ ؟ ئایا ئازادی به‌خششێكه‌ له‌لایه‌ن حزبه‌وه‌ له‌ هه‌موو وتاره‌كانی پێمان بلێت به‌ڵێ‌ ئازادیمان پێ‌ به‌خشیون ، گه‌ر ئه‌وه‌ رووبدات ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ی بیری ئازادی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ین چونكه‌ ئازدای وئازادیه‌كان به‌خششێكی گه‌ردونین بۆهه‌موو تاكێك دراوه‌ هیچ   حزب  و لایه‌نێك مافی ئه‌وه‌یان نی یه‌ كه‌وا خۆیان به‌ داهێنه‌ری ئازادی دابنێن به‌ڵكو ئه‌كرێ‌ بلێین ئه‌توانن له‌رێگه‌ی خه‌باته‌وه‌ بڕوا بون به‌ ئازادی تێكۆشاوین ، ده‌كرێ‌ بگه‌ینه‌ ئه‌و راستیه‌ی  كه‌ به‌بێ‌ هه‌بونی ده‌وڵه‌تی قانونی و ده‌ستوری زه‌مانه‌تی ئازادی سیاسی ووڵات هه‌یه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری خۆی بروای به‌هه‌بونی ئازادی سیاسی هه‌بێت ، كه‌واته‌ لێره‌دا پێویسته‌ بیر له‌ به‌دی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌شێوازێكی سه‌رده‌میانه‌ بكرێته‌ وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بتوانن لایه‌نی ئه‌ منیه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ به‌رجه‌سته‌ بكات بۆئه‌وه‌ی تاك چێژ له‌ئازادی وه‌ربگرێت ، چونكه‌ به‌پێ‌ ی یاسای ژیان مرۆڤ یاخود تاك له‌ له‌م كۆمه‌ ڵگایه‌ به‌هۆی هه‌بونی ئازادی سیاسی له‌ ماهیه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ، ره‌نگه‌ كۆمه‌ڵگاش به‌ره‌و هه‌ڵدێر ببات ، بۆیه‌ ئازادیه‌كان  به‌ په‌یره‌و پرۆگرامی پلانی په‌روه‌ردیی بۆ دروست كردنی  كۆمه‌ڵگایه‌كی په‌روه‌رده‌كراو ، به‌باش ده‌زانرێ‌ تاوه‌كو سه‌رجه‌م پێك هاته‌كانی كۆمه‌ڵ هه‌ست به‌ ئازادی سیاسی بكات ، له‌ كۆتایدا بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر بزانێت كه‌ به‌ خێرایی به‌سه‌ر ئازا دیه‌كان ڕه‌ت بووم خوێندنه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی بوو بۆ ئه‌م چه‌مكه‌ گرنگه‌ ، به‌ڵام ئازادیه‌كان كێشه‌یه‌كی جیهانین پابه‌ند نی یه‌ به‌ هیچ ستونێكی  دیاری كراو ، یاخود زه‌مه‌نێكی دیاری كراو یا مه‌رجه‌عیه‌تێك بۆ كۆمه‌ڵگا بۆیه‌ به‌ ده‌ست هێنانی ئازادی پێناسه‌یان زۆره‌ هه‌ر كه‌سه‌ و له‌ روانگه‌ی ئایدۆلۆژیاو به‌رژه‌وه‌ندی خۆی لێك ده‌داته‌وه‌ ..
gelejeri@yahoo.com

 

Previous
Next

Leave a Reply