سه‌مای وشه ئیرۆتیكیه‌كان له شیعره‌كانی نیگارنادر_دا.
له ناونیشانێكی دڕێژو ئاڵۆز له شێوه‌ی بروسكه شیعریكی خێرا ونووسینی سێ خاڵ له دوماهیه‌كه‌یدا ، ئێمه ده‌رگا بۆده‌سپێكی ئه‌م نووسینه ده‌كه‌ینه‌وه ، ناونیشانه‌كه مانا‌و پرسیار و په‌رسڤی جیاوازدێنێته به‌رهه‌م.كۆدی ناونیشانه‌كه له نێوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه ده‌دۆزینه‌وه، به‌ناونیشانێكی ئیرۆتیكیمان ئاشنا ده‌كات (بۆئه‌وه‌ی هه‌رچی هه‌ته‌و نیته‌به من بچێ ده‌ئه‌وجاره‌ش …1) دواتر بێ په‌رده‌و بوێرانه بۆمان ته‌واو ده‌كات (كراسه‌م هه‌ڵده‌وه!) .له‌وانه‌یه له نه‌نووسینی ئه‌م رسته‌یه شاعیر دوور كه‌وتبێته‌وه له ورژاندن تا ناونیشانه ته‌واونه‌كراوه‌كه ، جۆرێك له پرسیار و گومان وگه‌ڕان بۆ خوێنه‌ر دروست بكات و خوێنه‌ر په‌ڵكێشی نێو وشه و رسته‌ی ناسك و جوان و ته‌ژی ئه‌وین و ژوان و فۆڕم و ناوه‌ڕۆكی رسته‌كان وئاوێزانبوونی جه‌سته‌و مه‌ستبوون وتوانه‌وه‌له نێو یه‌كتر و ده‌یان سه‌ره‌رۆیی و بوێریی و ڕاستگۆیی و دانپێدانان و وه‌فا و خۆشه‌ویستی و سۆز‌و به‌ڵێن و ته‌نانه‌ت جنێویش له به‌رگێكی خۆشه‌ویستیدا له نێو رسته‌و په‌یڤه جوانه‌كانی (نیگار نادر)دا، نیگاری جوان و رسته‌ی پڕماناوساده‌و ساكار‌و به‌جیهانێكی پڕ له عه‌شق و جوانیمان ئاشنا ده‌كات .(ژیان و مرۆڤ) له رێگای شیعره‌كانی نیگاردا لامان جوانتر و گه‌وره‌تر ده‌كات .له‌م كتێبه ، رۆژژمێری ساڵێك خراوه‌ته روو ، له پێناسه‌ی كتێبه‌كه وه‌ك بیره‌وه‌ری شاعیر ئاماژه‌ی بۆكراوه ، به‌ڵام له ڕاستیدا زیاتر له شێوه‌ی هایكۆ و شیعری بچووك و نامه‌ی مۆبایل و یادگاری وئه‌ندێشه‌و چه‌ند رسته‌و دێریكی هونه‌ری ، له‌م جۆره نیشاندراون ، هه‌مووی نووسینه‌كان بێ‌ناونیشان و ره‌چاوی كێش و سه‌رواو و خاڵبه‌ندی نه‌كراوه‌زۆرجاریش خاڵ له كۆتایی رسته‌كان و په‌ره‌گرافه‌كانیش دانه‌ندراوه. له‌م لایه‌نه‌وه لاوازی پێوه‌دیاره‌و زۆر جار ده‌سته‌واژه‌و گرێ و رسته‌كان تێكه‌ڵ كراون و له نووسینی خوینه‌واریكی سه‌ره‌تایی و قسه‌ی رۆژانه‌و بازار ده‌چێت .وه‌ك هیچ له یاسا‌و رێساكانی وشه‌سازی و رسته‌سازی نه‌زانێت ، به‌ڵام شاعیر واتا‌و مه‌به‌ست و په‌یامه‌كه‌ی بوێرانه ده‌خاته روو ئه‌مه‌ش خاڵێكی جوان و به‌هاداره ئه‌م دێرانه‌ش وه‌كو ئاوێنه وان مرۆڤ خۆی تیدای ده‌دۆزێته‌وه.
ئه‌گه‌ر چاوپێخشاندنێك بكه‌ین به نێو شیعری( شاعیرانی ژن)به تایبه‌تی له‌م ساڵانه‌ی دوایدا ، جۆرێك له ڕاستگۆیی وبوێری و ناسنامه‌ی ژن‌بوون و ماف و داخوازیه‌كانی خۆیان له نێو شیعره‌كانی خۆیاندا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه ، ته‌نانه‌ت بابه‌تی وه‌ك ( سێكس) كه زۆر هه‌ستیاره به‌رچاوده‌كه‌ون ،ده‌بینین پێشتر ئه‌م لایه‌نه هه‌ر شاعیرانی پیاوبوون ، باس له له‌ش و لار‌و جه‌سته‌ی ئافره‌تیان كردووه‌و به به‌ژنو باڵایان هه‌ڵداوه‌و ئه‌ده‌بی كوردیش له‌م بواره‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده ، به‌ڵام بۆ شاعیرانی ژن ئه‌مه بڤه‌و شه‌رم بووه ، خودی شاعیریش خۆی له‌مه به‌دوور ده‌گرێت و خۆی ناخاته نێو بازنه‌ی (ره‌خنه‌و ریسوای كۆمه‌ڵگا) و سنووره سووره‌كان نابه‌زێنێت.ئێستا ده‌نگو ره‌نگی تازه هاتوونه‌ته مه‌یدان و به شیعره ناسك‌و بوێره‌كانی خۆیان ژیان گوڵاوپڕژێن ده‌كه‌ن و پڕی ده‌كه‌ن له گۆرانی و سه‌ماو عه‌شق و جوانی .نیگار بوێرانه ساڵنامه‌یه‌كمان بۆ پڕده‌كات له په‌یڤی ناسك‌و جوان و ورژێنه‌ر، ئه‌وهه‌نده عه‌شق شیرین ده‌كات كه هه‌ردوو ڕه‌گه‌ر تا مردن ژیانێكی ئاسووده به‌سه‌ربه‌رن و بۆ بچووكترین ماوه ده‌ستبه‌رداری یه‌كتر نه‌بن.
شاعیر له دێره‌كاندا ئه‌وه‌نده حه‌زده‌كات وه‌ك لاولاو له جه‌سته‌ی ئه‌و بئاڵێ ، تا ئارامی پێببخشێ و په‌له‌یه‌تی زوو پێی بگات و خۆی بخاته سه‌ر سك و سینگ و سه‌رو گه‌رده‌ن و ته‌نانه‌ت سه‌ر كۆشیش! ئه‌وه‌نده تامه‌زرۆو هۆگری جه‌سته‌ی به‌رامبه‌ره كه به چاره‌سه‌رو هه‌توان بۆ جه‌سته زامداره‌كه‌ی خۆی داده‌نێت و ئارام ده‌بێت و ده‌حه‌سێته‌وه.
* حه‌ز ده‌كه‌م بێمه سه‌ر سینگت تا چاك ببمه‌وه.ل51.
* روومه‌ته‌كانم به گه‌رده‌نته‌وه بنووسێنم .ل53.
* دێم سه‌ر به‌دڵت ده‌كه‌م تا ئارام بم .ل55.
* دێم سه‌ر له سینگت وه‌رده‌ده‌م
و وه‌خه‌به‌رت ده‌هێنم .
نایه‌ڵم بنووی .ل66.
* سه‌رت به سكت ده‌كه‌م .ل104.
* سه‌ربه‌گه‌رده‌نت كه‌م.135.
* دێمه سه‌ر سه‌رت.ل144.
* دێمه سه‌ر كۆشت.ل83. 2
خۆزگه‌و حه‌زه‌كانی ئه‌و هه‌رئه‌وه‌نده نییه بگاته ژێر باڵای و پێی ئاشنا بێت،له نه‌خشه‌ی جوگرافیای جه‌سته‌ی ئه‌ودا به ماچ هه‌موو شوێنێك ده‌پشكنێ و هیچ شوێنێك ناهێلێته‌وه، ژێرمووه‌كان ته‌ڕده‌كات و بگره شوێنێكی هه‌ستیاری وه‌ك زمان توند ماچ ده‌كات و(به زمان خۆش)ناوی ده‌بات ، ئیدی وه‌ك په‌ریه‌كی به‌هه‌شت له خزمه‌تی ئه‌ودا بێت و ئامێزی تێوه‌ربێنێت و له گه‌لیا بخه‌وێت و سه‌رسینگی به خۆشترین شوێن دابنێت و دواتریش له به‌رده‌م ماندووبوون و به‌خشینی ئه‌و هه‌موو تام و چێژه‌ی نێوانیان ، سه‌ری په‌نجه‌كانی ماچ بكات و وه‌ك پاداشتێك كه خزمه‌تی سێوه‌كان و باڵای ناسكی ئه‌وی كردووه. دێره‌كان شیله‌ی ماچیان لێ ده‌چۆڕێ و ئه‌و وه‌ك هه‌میشه ئه‌وی له یاد بێت .(شه‌هوه‌ت و سێكس) هه‌م له نێو جه‌سته‌ی شاعیر و هه‌م له نێو دێره شیعره‌كان، نه‌مامی خۆشه‌ویستی ئاوده‌ده‌ن .
(پاولۆكۆیلۆ) زۆر به جوانی رووی ئه‌م په‌رده‌یه‌لاده‌دات و پێمان ده‌ڵێت”له ناو هه‌ر یه‌ك له ئێمه‌دا كاتژمێرێك هه‌یه بۆخۆشه‌ویستی و سێكس كردن پێویسته هه‌ردوو ده‌سته‌كه له هه‌مان كاتدا په‌نجه بۆ هه‌مان كاژمێر رابكێشن ، كاتێك كه‌سێكت خۆش ده‌وێت پشت به سێكس نابه‌ستێت بۆ ئاسووده‌بوون پێویسته ئه‌و دووكه‌سه به یه‌كه‌وه ده‌ژین ده‌ستی كاژمێره‌كه‌یان ڕێكبخه‌ن ، ئه‌ویش به‌دان به خۆ داگرتن و سووربوون له سه‌ر ئامانجێك تا ئه‌وكاته‌ی بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه خۆشه‌ویستی ته‌نها به‌ریه‌ككه‌وتنێك نییه، به‌ڵكو له هه‌مانكاتدا له باوه‌ش گرتنی ئه‌ندامه سێكسیه‌كانیشه3″
شاعیر له خه‌یاڵیكی شه‌هوه‌ت و به‌ریكه‌وتنی جه‌سته‌دا ، ئاماده‌یی هه‌یه له هه‌ر كوێ بێت ، به بێ شه‌رم توند له باوه‌شی بگرێت و شوێنه نه‌رم و هه‌ستیاره‌یكانی ماچ بكات .
* له هه‌ر كوێیه‌كی دێم ماچێكی گه‌رمت ده‌كه‌م .ل54.
* له پشته‌وه ڕا ده‌تكوشم و بۆنت ده‌كه‌م ئێ .ل73.
* برژانگه‌كانت ماچ ده‌كه‌م .ل74.
* پشته‌ملت ماچ ده‌كه‌م چه‌ند ماچی گه‌رم .ل103.
* له هه‌ر كوێیه‌كی دێم توند زمانت
ماچ ده‌كه‌م سه‌گبابی زمان خۆش .ل92.
* باوه‌شم بۆ لێك ئاوه‌ڵا كردووی
راكه خێرا خێرا
خۆتم پێ داده‌وئامێزم تێ وه‌رینه .ل80.
* ئه‌وڕۆ سه‌ر به‌ناوه‌ڕاستی پشتت ده‌كه‌م
شین شینت ده‌كه‌م هه‌ڵنه‌ستی و وه‌خه‌به‌رم بێنی
هه‌مووی من
سه‌ر سینگت چه‌ند خۆش بوو ئه‌و شه‌و
دیسان په‌نجه‌كانت ماچ ده‌كه‌م
چه‌ند ماندووم كردوون شه‌وی دی. ل50.
نیگار وه‌ك په‌شێو تێنووی ماچه‌وله ناخه‌وه تامه‌زرۆی ژوان و ماچكردنی خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌تی ئه‌و بانگه‌وازی ماچكردن ده‌كات . په‌شێو (قۆرتی چه‌ناگه‌و نه‌رمانی گوێ و گۆی مه‌مك) ماچ ده‌كات كه نه‌رم و گه‌رم و ناسكن ، كه‌چی نیگار (برشانگه‌كان و پشته مل ) كه به موو داپۆشراون هه‌ڵیبژاردوون ، زمانیش هه‌ر بۆمژین خۆشه كه‌چی ئه‌و بۆ ماچی توندی هه‌ڵبژاردووه.
ئه‌ی گیانی خۆم ، ماچت ده‌كه‌م.
قۆرتی چه‌ناگه‌ت ماچ ده‌كه‌م ،
نه‌رمانی گوێت ،
گۆی مه‌مكه‌كانت ماچ ده‌كه‌م…4
شاعیر وه‌ك كۆترێك ده‌گمێنێ و هه‌ڵده‌فڕێ و بۆ كوێ بچێت سه‌ر ده‌كاته‌هێڵانه‌كه‌ی بێئه‌و ئارام ناگرێ هێڵانه‌یه‌ك دوور له قه‌فه‌زو ده‌سته‌مۆكردن.شاعیریش وه‌ك ئه‌م كۆتره حه‌ز له ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر و پڕ ئاشتی و ئازادی و ماڵێكی گه‌رم و نه‌رم كه سه‌مفۆنیای عه‌شقی تیدا بژه‌ندرێت و ده‌سته‌كانی بكاته سه‌رین و به هێمنی بخه‌وێت و ده‌سته‌كانی بگرێت و توند بكوشێت وله‌ئامێزی بگرێت .سه‌ر بخاته نێو سینه‌و مه‌مكی خۆی بخاته سه‌ر سینگ و پشتی.هه‌میشه له ئاماده‌باشیدایه‌و كه‌سێك ئاوێزانی جه‌سته‌ی ئه‌و بێت و به ئاشكرا پێمان ده‌ڵێت:
* سه‌ر له سه‌ر بالی چه‌پم دانێ و نه‌رم بنوو.ل39.
* گوێت لێ مه ده‌ستم وێ ده و ته‌ماشام كه.ل60.
* توند ده‌ستت له ده‌ستم بئالێنه .ل 71.
* نه‌رمایی گوێچكه‌م ڕامووسه به هه‌موو تینی خۆت .ل71.
* هێنده بۆنت ده‌كه‌م و تا تێر ده‌بم
سه‌ر له سه‌ر سینگت
وه‌رده‌ده‌م و ئه‌تۆش
وه‌ره سه‌ر سینگم .ل 56.
* سه‌رت بێنه ناو سنگم .ل97.
* وه‌ره سه‌ر پشتم پرچه‌كانم بكه كه‌زی .ل76.
ئه‌م نزیككردنه‌وه‌و ئاشناكردنی به جه‌سته‌ی خۆی ، چێژ له‌وه وه‌رده‌گرێت جه‌سته‌ی بۆ بشێڵن و بخورێنن وه‌ك له مه‌له‌وانگه‌و گه‌رماو هاتبێته‌وه . دێته رێزی منداڵێكی ساوا‌و یاخی بوو تا سه‌ری بۆنه‌خورێن و ده‌ست به پرچ و گوێچكه‌وروومه‌ت و پشتی نه‌هێنن و لایلایه‌ی بۆ نه‌كه‌ن ئاشت نابێته‌وه. شاعیریش چێژ له‌م نازو خۆشه‌ویستییه وه‌رده‌گرێت ، كه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌ستی بۆ بخاته نێو سه‌ری و بۆی بخورێنی..
* سه‌رم بخورێنه … ئه‌وڕۆ دێمه سه‌ر زگت .ل110.
* سه‌رم بخورێنه و …كه‌راسه گوڵزه‌رده‌كه‌م
به سه‌ر خۆت دا ده‌وه ده‌ی.ل 116.
* گوێچكه‌م بخورێنه .ل119.
له‌لایه‌كی تر ئه‌ومان پێده‌ڵێت كه ئه‌ویش حه‌زی لێیه له پاداشتی خوڕان و شێڵانه‌كه‌ی ئه‌و بداته‌وه .به‌ڵام لێره‌و وه‌ك كۆترێكی ناسك و جوان ده‌رناكه‌وێت خۆی خستۆته رێزی پشیله‌یه‌ك! ئه‌گه‌ر له رووی نه‌رم و نیانی و ناسكی و جوانی پشیله‌ی هه‌ڵبژاردربێت كه ده‌چێته سه‌ر شانی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ، به‌ڵام بۆخوراندن پشیله خاوه‌ن چڕنۆكێكی تیژودرێژه ، ناكرێت گوێچكه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێ بخورێنێت.وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی بۆده‌كا تا خه‌و ده‌یباته‌وه ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وا به چڕنۆكه‌كانی گوێچكه‌كه‌ی ده‌كاته یه‌ك پارچه خوێن.چه‌ند جوانتر ده‌بوو به (په‌نجه ناسك و نه‌رمه‌كانی) خۆی ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجام دابوایه‌وئه‌و كات خۆشه‌ویسته‌كه‌ی چه‌ندین جار خۆی ده‌كرده قوربانی.
” وه‌ك پشیله دێمه سه‌ر شانه‌كانت و گوێچكه‌كانت ده‌خورێنم تا خه‌و ده‌مباته‌وه .ل140.”
په‌یڤه جوانه‌كانی نیگار ، نیگاری ژیانه .گوڵێكی بۆنخۆشه‌و شیله‌ی به‌خته‌وه‌ری لێ ده‌چۆرێ له نێو هه‌ر رسته‌یه‌كدا خونچه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی شكۆفه ده‌كات، توڕه‌بوون لای ئه‌و نییه ، به‌س ئه‌و له لای بێت ته‌می خه‌م و ئازاری لای نامینێ و دونیایه‌كی گه‌ش باوه‌شی بۆده‌كاته‌وه .كه لێی توڕه نابێ، مه‌رجداره، مه‌رجی ئه‌وه‌یه توند نه‌یگه‌زێ! له لایه‌كی تریش ، به هێمنی هێمنی ده‌كاته‌وه وپێیده‌ڵێت مه‌ترسێ (تووند ناتگه‌زم)و ئازارت ناده‌م :
* چوو به هیچت توڕه‌نابم ها به‌س ئه‌گه‌ر توند نه‌مگه‌زی .ل22.
* مه‌ترسێ گیانه توند ناتگه‌زم .ل48.
(ئیریك فرۆم) فه‌یله‌سوفی ئه‌مریكی له كتێبه‌كه‌ی (هونه‌ری خۆشه‌ویستی) ده‌ڵێت :”به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی خۆشه‌ویستی بریتییه له پێدان و به‌خشین ، نه‌ك بردن یان ده‌سكه‌وتن یان وه‌رگرتن” هه‌روه‌ها ده‌ڵێت” به‌خشین و پێدان شكۆترین رووخساره‌كانی هێزن . من هه‌ست به خۆم ده‌كه‌م كاتێك بڕێكی زۆر ده‌به‌خشم ، به بڕی زۆر سه‌رفده‌كه‌م ، هه‌ستده‌كه‌م زیندووم ، دڵخۆشم ،چونكه به‌خشین خۆشیه‌كی زۆر زیاتر له وه‌رگرتن و ده‌ستكه‌وتن به ده‌روون ده‌به‌خشێت 5″.
شاعیر له ژێر چه‌تری پێدان و به‌خشین به‌رده‌وام ده‌بێت قوباد ئاسایانه دێته مه‌یدان و وه‌ك شیعره‌كانی ئه‌و رووت ده‌بێت وده‌بێته دارێكی پایزو گه‌ڵایه‌كانی له گه‌ڵ (با) سه‌ماده‌كات و له خۆی داده‌ماڵێت.ئه‌و جه‌سته‌ی نه‌رم و نیانی خۆی ئازاد ده‌كات و به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌ڵێت ، وه‌ره بن سووخمه‌كانم و ژێر كه‌راسه‌كه‌شم دائه‌كه‌نم … له نێو ئه‌و ده‌ربرینانه‌دا، كه سه‌رچاوه‌یه‌كن بۆجموجۆڵه غه‌ریزه‌كان ، وه‌ك فرۆید ئاماژه‌ی پێداوه .تێڕواننی ئه‌و بۆ خۆشه‌ویستی وایه هه‌سته كپكراوه‌كان له نائاگایدا له ژێر كاریگه‌ری غه‌ریزه‌یه‌كی سێكس دایه‌و ئامانجیش له‌م ناوهێنانانه گه‌یشتنه به كرداری جوتبوون و گه‌مه‌ی سیكسی.له رستانه به بێ په‌رده‌و شه‌رم و ترس ئاماژه‌ی پێده‌دات :
*پاش نیوه‌ڕۆیه هاتبویه بن ته‌نووره شینه‌كه‌م
خۆت توندتوند پێوه‌نوساندبووم.
چاوم لێ بوو له گه‌ڵ (با) كێبه‌ركێت ده‌كرد
له سه‌ر بن ته‌نووره‌كه‌م .ل82.
* ده‌ی وه‌ره‌وه بن سوخمه مۆره‌كه‌م.ل98.
* ژێر كراسه مۆره‌كه‌م داده‌ماڵم .ل138.
*ده‌ئه‌وجاره‌ش كه‌راسه‌كه‌م هه‌ڵده‌وه .ل143.
* گیانه (با)شت فێركردووه رۆژێ ده‌جار
ته‌نوره‌كه‌م هه‌ڵداته‌وه .ل125.
لێره‌و له‌وێ ، ده‌نگی شاعیرانی ژن ده‌بیستین باس له ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌و مێبوونی خۆیان ده‌كه‌ن هه‌ندێك شت ده‌كه‌ن كه كۆمه‌ڵگا بڤه‌یان كردووه، شه‌رم و مۆڕال و حه‌رام لای ئه‌وان خوێندنه‌وه‌و تێڕوانین و مانایه‌كی تر له خۆ ده‌گرێت یاخود له رێگه‌ی كۆدو ره‌مزو گوزارشتی تر ئه‌م لاینه‌یان په‌رده‌پۆشده‌كه‌ن و به دووریش مه‌زانه باسكردن و خستنه‌رووی ئه‌م كاره خۆدره‌خستن و ناوپه‌یداكردن بێت وه‌ك چۆن زۆر له فێمێنسته‌كان هه‌میشه وته‌و قسه‌و باسی ژنیان له سه‌ر زاره‌و له كردار‌و پراكتیزه‌كردنیشدا وانییه ، مه‌رجیش نییه قسه له سه‌رئه‌مه بكات بوێر‌و سنوورشكان بێت و ده‌قی جوان و پڕمانای هێنابێته به‌رهه‌م . وه‌ك چۆن ته‌نزو جنێودان له‌شیعردا ، لێزانین و ده‌ستره‌نگینی و سه‌لیقه‌و زمانزانی وشاعیری خۆی ده‌وێت. ده‌بینین شێخ ره‌زا شته نامۆكان ده‌خاته نێو ئه‌ده‌ب و ئه‌ده‌بی كوردیش شانازی پێوه ده‌كات ،كه‌چی تا ئێستاش شێخێكی وا نه‌هاتۆته مه‌یدان ئه‌سپی خۆی تاوبدات.جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆ شاعیرانی پیاو زه‌حمه‌ت و شه‌رم و ئابڕووچوون بێت ته‌نوانێ به‌ردێك بگرێته ئه‌م كانیه‌و بیشله‌قێنێ.بێگومان بۆ شاعیرانی ژن ده ئه‌وه‌نده قورستر‌و ئابڕووچوونتره ، بگره ئاسانیش نییه باس له جامی ئاوی ئه‌و كانییه‌ش بكات.به‌تایبه‌تی بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌كو ئێمه هێشتا مێشكه‌كه‌ی ، قفلی ژه‌نگاوی داب و نه‌ریتی لێدراوه‌و ئه‌و ده‌ستانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌م قفله بكه‌نه‌وه و زه‌مه‌نێكی زۆری ده‌وێت تا ده‌كرێته‌وه .
ئه‌وانه‌ی په‌یامی جوانی و ڕاستگۆیی و بوێرییان هه‌ڵگرتووه ، دیارن و كۆت و زنجیره‌كان ده‌شكێن و رێگا ده‌برن . شاعیر له چه‌ند وێنه‌و ده‌سته‌واژه‌ی جوانی شیعریدا بوێرانه ده‌نگ هه‌ڵده‌برێت:
* ده‌ستت بێنه له سه‌ر ناوكم دانێ و داخوا
كوێ كۆتاییمه نه‌یبزێوی نه بۆ خوارتر نه بۆ
سه‌رتر ها ، ده‌نا كۆتره‌كانم ده‌فڕن.ل82.
* چووم له بن دره‌ختێك راكشام وه‌كو بن تۆ خۆش بوو.ل96.
*وه‌ره مشتێك ئاو به ده‌موچاوانمدا هه‌ڵپرژێنه‌و
ئاویش به ناو من كه.ل110.
* ماچێكت له مه‌مكی ڕاستم ده‌كردو ماچێك
له مه‌مكی چه‌پم تا وه‌خه‌به‌رت هێنام.ل101.
* خۆم ده‌خزێنمه بن به‌تانی لێ ده‌بینم له‌وێ
گه‌رمتر پێم وه‌رده‌بیزل125.
* ئه‌وڕۆ له بت تۆڕا ژیان
ده‌ڕوانم ئه‌ی ژیان له بن
تۆڕا چه‌ند گه‌رم و جوانه سه‌گباب.ل141.
له ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیدا زۆر وشه هه‌یه به ئاشكرا مانای سێكس و كرداره‌كه ده‌گه‌یه‌نێت به جۆرها شێوه باسكراوه و ئه‌وه‌ش به هۆی هه‌بوونی چه‌ندها شێوه‌زار، به‌ڵام كورد هه‌ر له رووی هه‌بوونی ئه‌م شیعره‌و به كارهێنانی ئه‌م وشانه كه‌م به‌رچاو ده‌كه‌ون . له گوزارشتی هه‌ندێك رسته‌و ده‌سته‌واژه‌و ئیدیۆم به شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ ئاماژه‌ی پێدراوه وبۆنی سێكسیان لێدێت .
ئه‌گه‌ر بڵێین “عه‌ره‌ب ئه‌وه‌نده بۆكاروباری سێكس وشه‌ی زۆریان داناوه ،بۆ هیچ كارێكی تر ئه‌وه‌نده وشه‌یان دانه‌ناوه، هه‌روه‌ها زیاده‌رۆیی ناكه‌ین له‌به‌رده‌م ئه‌م هه‌مووشتانه كه بڵێین ، له هیچ زمانێكی ئه‌وروپیدا ئه‌وه‌نده وشه‌ی سێكسی نییه وه‌ك له زمانی عه‌ربیدا هه‌یه ، ئه‌و ژماره زۆر‌و جۆراوجۆره سه‌رسورهێنه‌ره ، زاناكانی زمانه‌وانی ده‌ڵێن زیاتر له (100) وشه هه‌یه كه هه‌موویان سێكس ده‌گه‌یه‌نن ، هه‌روه‌ها زیاتر له (200) وشه هه‌یه كاری سێكسی ئه‌گه‌یه‌نن….6”
له شیعره‌كانی نیگاریشدا له شێوه‌ی وشه‌و رسته‌و مانای جوان ، ئه‌م لاینه خراوه‌ته روو، ئه‌وه‌نده‌ش ناشیرین نییه دونیایی لێ بكه‌ینه ده‌نگ ،به‌ڕای خۆم ئه‌وه‌نده جوان وسه‌رنجڕاكێشن و خوێنه‌ر هه‌ست به تام و چێژ ده‌كات .جوانیی و ناسكی شیعریش له‌وه‌دایه‌كورت و پوخت و پڕمانابێ .ئاوڕدانه‌وه له‌م لایه‌نه‌كه تا ئێستاش باسكردنی هه‌ر شه‌رم و بڤه‌یه بوێری شاعیر ده‌رده‌خات.له‌وانه‌یه ئه‌م بوێریه‌ش له چاو شاعیرانی تر ئه‌وه‌بێ ، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی تاڕاوگه‌و ئازادی و یه‌كسانی و مرۆڤدۆستی و نه‌بونی كۆت و زنجیر‌و داب‌و نه‌ریت و فه‌راهه‌م بونی ژینگه‌یه‌كی گونجاوتر له هی رۆژهه‌ڵات و وڵاته‌كه‌ی شاعیر به‌م شێوه‌یه نه‌بێت. ئه‌و به تێڕوانین و دنیابینینیكی تر، هاتنه مه‌یدانی خودی شاعیره كه ئازادانه‌و بوێرانه باس له حه‌زو خولیا‌و هه‌سته شاراوه‌و كپكراوه‌كانی خۆی ده‌كات و له رێگای شیعره‌وه به مرۆڤ ئاشنای ده‌كات و شیعره‌كانی وه‌ك ئاوێنه وان ده‌توانی به ئاسانی خۆی تیدا ببینێته‌وه ورووه راسته‌قینه‌كه‌ی به ئێمه نیشان بدات.
یاسین برایم
R_xarand@yahoo.com
سه‌رچاوه‌كان:
1_نیگار نادر، بۆئه‌وه‌ی هه‌رچی هه‌ته‌و نیته‌به من بچێ ده‌ئه‌وجاره‌ش … ،ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌زگای ئاراس ، هه‌ولێر ، چاپی یه‌كه‌م ،2008.
2_ نموونه‌ی شیعره‌كان ، سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
3_فه‌رمان عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د ، خۆشه‌ویستی له نێوان خۆپه‌رستی و خۆنه‌ویستیدا، هه‌ولێر، چاپی یه‌كه‌م ، 2008 ، ل 163.
4_ عه‌بدوڵڵا په‌شێو.دیوانی(عه‌بدوڵڵا په‌شێو)، ئه‌وپه‌ڕی تینووێتی،سوید ، چاپی یه‌كه‌م،2002،ل14.
5_ د .یوری ریوریكوف ، خۆشه‌ویستی و وزه‌ی ده‌روونی ، وه‌رگێڕانی سۆزان جه‌مال ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌ی وه‌رگێڕان ، چاپی یه‌كه‌م ، 2009 ، ل 206.
6_ د.صلاح ا‌لدین المنجد ، ژیانی سێكسی لای عه‌ره‌ب، وه‌رگێڕانی جه‌مال ، سلێمانی ، 2006 ،ل82.