Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
سه رووی عه شق …. کنێر حه سه ن

سه رووی عه شق …. کنێر حه سه ن

Closed
by October 26, 2008 ئەدەب

 
 سه رووی عه شق …. کنێر حه سه ن
 
 
 بێ هه موو ئه م ساتانه ی من له شعرێ ناوێک ئه دۆزمه وه بۆ تۆو
 تۆش هه ندێ جار ئه شکه وتێکی بۆ له دایک بوونی خوداو
 هه ندێ جاریش خودایه کی بۆ له دایک بوون له ماڵی میهره بانی
 هه ندێ جار به بێ ده نگی تا دره نگانێ ته نها تیشک ئه ده یه وه
 هه ندێ جاریش ئه گه ڕێ ی به نێو ئه ستێره کان بۆ وه ڵامێکی نامۆ و
 دێیه وه و هیچت پێنیه 
 بێ هه موو ئه مانه ئه مه وێ پۆرترێتی تۆ بنوو سمه وه
 نازاشزانم بۆ له شعرێکی بێ ناونیشان
 له هه ستێکی بۆ یه که م جار نازانم له کوێوه دێ و
 بۆ ئه یه وێ له م وشانه مه ستانه شه ڕابی سوور به سه ر دونیاو
 به سه ر خانه کانی جه سته و به سه ر عه شق و به سه ر ونبوون
 هه موو ئه م پرسیارانه بڕژێنێ که تا هه تایه په یامبه رێ نایێ و وه ڵامێکیش ناهێنی
 ئێمه کێین من وتۆو هه موو ان تۆ و من و ئه وان؟
 
 بڕوامه که تۆ .. ساته مه سته کانی ئه وپه ری بێداری من له ون بووندا
 بڕوامه که..تۆ گه نجترین گه نجینه ی شێتیم له هه ڵزنانم له په یژه ی خۆر
 بڕوامه که بوونم له م به هه شته دا به شی ون بوونی هه ناسه کانم نه داو
 له جه هه نه میش به تۆ بڵێ ئه ی بێ بڕوا
 ئاگر لێره گه وره ترین درۆی سه ر دونیاو
 نه بوونی بڵێسه کانیش تا که گومانی بێ هاوڕی ی ئه م ژیانه یه
 ئه توانی بڕۆی به من بڵێ ی ئه چم شه ربه تی گێڵا ست بۆ ئه کرم و نه یه یته وه ..
 
 ئه توانم بڵێم ئه ڕۆم له پارکه که ی ئه ودیو جوانترین گوڵه هۆنراوه ت بۆ ئه چنم و
 له پڕ ون ون بم نه یه مه وه
 ئه توانین تا دونیا له نێو ئه م که ونه سه یره دا
 له گه ڵ ئه ستێره کانی تر له هاوڕێیه تی ئه خولێته وه
 به یه که وه بین و له یه کتری ون بین و به یه که وه له ماڵه وه عه شق بکه ینه گۆڵدانه کان
 له یه کتر توڕه بین و بچین به ته نیا
 له سه ر شۆسته یه کی تاریک
 کورسیه کی تاک و ته نیا بکه ین به هاوده می کاته ناشیرنه کانی وجود
 بڕۆین و له سکه ی شه مه نده فه رێ ڕابمێنین
 بۆ یه کجار بیر له م ڕێبواره به دبه ختانه بکه ینه وه
 که  مه رگیان ماچ کردو ته وقه یه کیان له گه ڵ هێله کانی
 شه مه نده فه ر ئه کرد
 تا بۆ دواجار له وێ بمرن
 ئه توانم  به تۆ بڵێم سه رووی عه شقم
 چاوه کانم جێ مه هێڵه باکم نیه با بێتۆیی من بکوژێ
 تۆش ئه توانی ی ده ستکاری ئه م ژیانه نه که ی و پێم بڵێ ی
 با عاشق بین تاک و مردن
 به ڵام ناکرێ بڕوا به ون بون و مه رگ ودابڕانه کان بهێنین
 ناکرێ خۆرێ به دیاری بخه یه پاکه تێکه وه و به  تیشکه کانی بیپێچی و
 بیکه یته دیاری عه شقی من هه موو ژیانیش له تاریکی بپێچیه وه
 ناکرێ مانگ له شه وێکی روناک بدزی و
 بیکه یته پوولی نامه یه ک و
 مه ستبوونه کانتی تیابنووسیه وه بۆ کۆتایی
 من له به رائه تی تۆدا ئارام ئه بمه وه و
  حه زده که م ژنایه تی له گه ڵ پیاوه تی ئاشت که مه وه و
 چاوه کانی تۆبۆ ئه م دایکه ببه م  که کچه که ی به ده ستی باوکی کوژراوه و
 پێ ی بڵێم هه موو پیاوه کانی دونیا دڵره ق نین
 تۆ سه یر که.. له چاوه کانی سه رووی عه شقی مندا به رائه تی منداڵ هه یه
 له بێتاوانی ژنه کوژراوه کانیش جیهانێک له ئاوێنه ی ژیان
  گه ر دڕنده یی پیاو نه بێ هیچ ئاوازێک
 ناتوانی میزاجی تێکدات
 سه رووی عه شق
 ئه و ڕۆژه ی به یه که وه گوێمان له پیاوه سه رسپیه بیانیه که گرت سه رسام ئه  بووین
 به قژه درێژه سپیه که ی چیڕۆکه که ی جوانتر ئه کرد
 کاتێ ئه ی وت من له عه شقدا فه نام و ڕوناکترین ڕۆژه کان
 ئه م پیاسانه بوون له که ناری ترۆپکه کان ئه گه یشتنه ڕۆحم و
 ئاوازی جاویدانی عه شقیان پێ بوو
 وا مه زانن من عاشق نیم من تا مه رگ که نازانم مانای چیه عاشقم
 ئه م ڕۆژانه خامبارترین ساتی من بوون کاتێ پارچه که ی تری  رۆحم فڕی  و
 وتی ئیستا عاشقی تۆ نیم
 من مردم تا ئێستا هه ر مردبووم
  تا نامه ی پارچه که ی ترم ڕۆحی بۆ هینامه وه
 من زانیم ئێستا ئه و عاشقی پیاوێکه له چاوی ئه و خودا ..  به م هه واڵه ژیامه وه
 ئێستا زانیم من هه ر ئه و خودایه م و ئه م که سه تاوانباره نیم
 که نه زانم نازی عه شق هه ڵگرم له ڕۆح
  ئه و که سه نیم جوانیه کانی ژنیک نه بینم که خۆشم ئه وێ و بێزار بێ له بێ هه ستیم
 من ئه و که سه نیم پارچه که ی تری گیانم بڕوات و به من بڵێ ئازاری ڕۆحی جوانیه کان
 نا من تێگه یشتم پیاوێک له یاریه کا ن دا یه ومن بێتاوان
 ئا ئه وسات من له مه رگ ڕزگار م بوو
 توانیم دووباره بگه رێمه وه ژیان و تا مه رگ که نازانم چیه عاشق ببمه وه 
 شوێنێک له تۆڵه له تۆ نابینم پیره مێرد کاتێ گه نجێک  وای پێ ئه وت..
 ئه و له زمانی گه نج نه ئه گه یشت که هه ردوکیان به  زمانی دایک ئه دوان
 ئێمه به یه که وه گوێ له به سه رهاته کان ئه گرین و عاشقتر ئه بین
 ئێمه بۆ خۆدانه به ر هه تاوی نه مری و کاڵنه بوونه وه ئه گه ڕێین
  ژنایه تیم خۆشتر ئه وێ و کاتێ تۆ هاوڕێم بیت
 
 بێ باک ئاوڕ له ڕابردوو مه ده وه و داهاتووش با وه ک خۆی بێ
 چێژ وه رگره له شانازی و غرووریه کانی چاوت
 که توانیان عه شقێک ببه نه وه تا هه تا
  من بکه ن به دواکه وتووی تیشکه کانیان
 چێژ وه رگره له م هێنمنیه ی ڕۆحت که ساڵه هایه من عاشق ئه کات و هه موو ڕۆژێ
 که مێ عاشقتر و هه موو ساتێ که مێ مه ستر له من دائه بارێ و
 باخه که مان که مێک به هارانه تر ئاو ئه دات
 هاوینین خوه کانی تۆ وده ست بڵاون له به خشینی جوانی به هه موان
 من له  به رانبه رت دائه نیشم و ئه م خوه هاوینیانه ی تۆ سه رنجه کانم  ئه به ن و ئه ڕۆن
 دیسان له  کۆگای عه شق کۆیان ئه که نه وه
 پایزیانه بۆ زستان کۆگاکه م پڕ ئه که نه وه   له گه رمی نیگا کان
 له ماڵێک دا عه شق ساباتی هاوینه و شنه شه وه کانی فێنکی و سێبه ر له ژێر دارخۆخه کان
 ئێمه ئه نوسێته وه و
  ئێمه ش.. شه وانه تۆ بێده نگی و ئارامی و به خشینی تیشک بۆخۆ ئه بات و
 منیش له گه ڵ چاوه کانی تۆ ئه ڕۆم و خوه هاوینیه کانت نه وازش ئه که م و
 خۆم ئه دۆزمه وه سات به سات که مێ عاشقتر
 من ئه ڵێم غرووری وشانازیه کانتم خۆش ئه وێن و تۆ ش به نازی پیاوێک
 من ئه که یته وه به زوله یخا..
 باکم نیه به دوای ئارامیه کانته وه م له هه ر کوێ بن … با باجی من
 غرووریه کانی تۆ  بێ و منیش  شه یدایه کی بێباک
 تۆ له سیحری خۆ کوشتنی من ئه گه ی و جوانتر عه شقم به سه ردا ئه بارێنی
 منیش له شه یدایی خۆم تێئه گه م
 ئه زانم خۆشه ویستیت منی کردوه به ئیماندارترین عاشق
 
 2008
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.