Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
سه مـــــــــــــا…..جوتیار ده ربه ندیخانی

سه مـــــــــــــا…..جوتیار ده ربه ندیخانی

Closed
by April 10, 2009 هۆنراوە

هه رکه سێ بۆ عه شق نه ژی بۆ خۆی نامرێ
سه مـــــــــــــا
که تۆ له سه مای ئه و گه ڵایه تێنه گه ی
که بۆ مه رگی هه ڵوه رینی خۆی
به له نجه وه سه فه ر ده کات،
ئیدی چیتداوه له بێده نگی
ئه م ئێواره قژ زه رده ی پایز..!
که خۆی و دره خته کانی
له خه می کاڵبوونه وه ی ڕه نگی پرچیاندا
وه ک ده م و چاوی که ژی ژێر باران
ڕه ش هه ڵگه ڕاون.

 ئه ی ئه و ڕه نگه  ناناسی  ….
له ژوور سه ری دارێکی ڕووت و قووته وه
 ڕۆنیشتوه و
ده ڕوانێته ئه و بایه ی
ده ستی له ملی ئه م ئێواره یه کردوه،
باسی ئه و تۆفانه ی بۆ ده کا
یه خه ی سه ماو سه فه ری عه شق ده گرێ.
بیرمه دایکم  ده یووت:
هه ر که سێ  بۆ عه شق نه ژی بۆ خۆی نامرێ.

سه فه ر
هه تا سه فه رێکی بێکه ڵک به مه رگی نه ناساندوین
با له درزێکی  ڕۆشنی  ئه م ئێواره یه وه
که باڵای هه موو جوانیه کانی دونیای  تێدا ده بینرێ،
به ره و مانگه شه وی پێکه نینه کانی مناڵیمان هه ڕاکه ین.
تا لاپه ڕه با بردووه کانی  ئه و په رتووکه بدۆزینه وه
خاڵیه له سوره ته کانی قه تڵ و
بێڕه نگه به ئایه ته  سووره کانی خوێن.
ووشه کانی …
(دارا دوو داری دووری) عه شقمان فێر بکات،
په رتووکێک….
 چه رموو وه ک سه رپۆشه که ی  سه ری دایکم
ئاڵتونی وه کو پرچی ئه و  که نیشکه ی
(هه ناسه کانی بۆنی نێرگزیان لێدێ)1 
بێگه رد  وه ک  به فری سه ر  سنگی قه ندیل و
سنگی به فرینی کچه کانی سه ر قه ندیل،
که پاکیزه یی خۆیان هه ڵگرتوه بۆ نیشتمان.
هۆ شینه ی نیشتمان  …
ئه ی تۆ بیرته  ئێواره یه ک…؟
له زه ماوه ندی پایزو گه ڵا
له ڕه شبه ڵه کی خاک وئاوا
چه تری پێکه نینێکم پێبه خشی
هه تا توڕه نه بی له هه رزه کاری
ئه و دڵۆپه عاشقانه ی دێن ته مه نی گوڵ درێژ که ن،
لێ به ر له وه ی خۆیان له ئامێزی گوڵان  بمرن
به تاوێ ماچی ته زیو گۆناتیان ته ڕ ده کرد..؟
بیرته به چرپه وه ده مانووت:
عه شق له توخمی ئـــاوه،نه ڕه نگی هه یه نه بۆن،
 
عه شـــــــــــــــــــق
 له ژێر که پری  ئه م ئاسمانه به دوعا سه رگیراوه و
له سه رتاته شۆری ئه م خاکه به خوێن شۆراوه دا
 له سه ره ڕێی گریانێک
چاوه ڕێی عه شق ده که ین
 ده مانباته وه بیابانه کانی نزیک ماڵی خوا…
له باخه ڵی گه رمی خوێن و
له سه ر شانی ئاسۆی زامدا بۆی ده ڕوانین..!
چ دونیایه ک له مه کۆتا تره..؟
چ ڕۆژێک له مه حه شر تره..؟
جگه له ماڵی ساردو سڕی قه بر
جێیه ک نیه داڵده ی عه شق بدا
جگه له  کۆشی بێڕه حمی ئاگر
که سێک نیه داڵده ی عه شق بدا..!
                                                                                                                           وا ئێستاکه  ….
له م ئاسمانه به دوعا سه رگیراوه و
له م خاکه به خوێن شۆراوه دا
کۆترێک نیه…
ئه م ده نکه گه نمی عه شقه له سینه ی خۆیدا هه ڵگرێ..!
ده ستێک نیه…
وه ک مشتێ تووی وه ریو له گیرفانی دڵیدا قایمی بکات..!
تا هه موو ڕۆژێ نه بێ به ژێرپێی  سێبه ری،
ئه و ته پو تۆزانه وه له عه شق ناگه ن..!

ئه رێ یـــــــــــــــــاران
 دیوه خانی مێژووی کامه  مه مله که ت
هێنده ی که لاوه سووتاوه کانی ئێمه
وه بخووردی داستانی عه شق پڕ بۆن و
وه فانۆسی حیکایه تی سووتانی دڵ
  چراخانه…؟
ئه رێ یاران
شا ڕسته ی  دیوانه هه ڵبه ستی کامه شاعیر
هێنده ی تووله رێی قه سیده کانی
عاشقانی ئه م ده ڤه ره
به ته رزی شیعرێکی قه سیلیدا
شۆڕمان ده که نه وه بۆ نێو بۆن و به رامه ی
بێستانه کانی موحیبه ت وخۆشه ویستی؟؟
که چی تازه …
له سه ر سه وزه سه مایه ک
بالای سنه وبه رێک له ئاگرا هه ڵده ژه نین،
له سه ر ده نگی وورده  ماچێک
جه سته ی گوڵێک به ده نگێک
نه ک پێکه نین ده نگی گوله
 ده که ینه  کانی  برین،
قوڵپی ئازاری کانی هه موو برینه کانمان بینی و
 که چی له عه شق هه ر نه گه شتین
به عه شق هه ر نه گه شتین..!!

نیشتمان
هه رچی هه ناسه شیرینه کانی ڕۆحمان هه بوو
به خشیمان به ته مه نی شۆڕش….
تا هیچ نه بێ عه سرا نێک زووتر، بگه ینه که ناره کانی ئازادی
له گه ڵ شه پۆله ته ڕه کانی عه شقا تاوێ گه مه بکه ین.
دیواری ئه و ته نورانه ی جه نگ سارد که ینه وه
که ساڵه هایه هه ناومان ده سووتێنن.
هه رچی هه نگاوه سووره کانی حه زمان هه بوو
ڕامان خسته به ر پێی میوانه ناوه خته که ی  کۆڕه و
تا هیچ نه بێ شه وێک زووتر، به تاڵ بینه وه له تاریکایی شه ڕ
ڕوومان هه بێ چرای وه نه وزێک به قه رز وه رگرین
بۆ ڕوناکی خه ونه کانی ئه م دۆزه خه.
لێ مه خـــــــــــــــــــــابن
هه رچی بانگی شه ڕکرده کان هه بوو
هێنده ی ڕه نگی دێوجامه یه ک
هه رچی سوێندی ئه وان هه بوو
هێنده ی به ڵێنی قاچاخچیه ک
بۆ ئازادیمان ڕاست ده رچوو،
هه رچی وورده واڵه ی شه ڕهه بوو پێیان فرۆشتین
هه رچی دڕک و داڵی شه ڕهه بوو کڕیمان
له خه زێنه ی  بیرمانا
بای عانه یه ک پێکه نین نه ما
تا وڕک و گریانی
مناڵێکی هه ڵه بجه ی پێژیر که ینه وه
له خه زێنه ی بیرمانا
بای عانه یه ک هیوا نه ما
تا ته مه نی چاوه ڕوانی،
 ئه نفالی پێدرێژ که ینه وه…!!
ئای له وشکه ساڵی ئه م وه رزی تێنه گه شتنه ی ئێمه
 هه موو وه رزه کانی خوا
هه موو فه رزه کانی خوا
چمکی کراسه که ی نیشتمان
به ده ست زریکه ی ئه نفاله وه یه 
که چی له ئاڵ و واڵای  ئه نفال و 
ده ردو به ڵای  نیشتمان تێناگه ین!!
له سروودی ئه و چۆله کانه ش حاڵی نه بووین،
که ده یانجریواند:
ئه وه ی نرخی ئازادی نه زانێ
هه ست به کۆیله یه تی ناکات.
ووته کانی ئه وکلووه به فرانه شمان سڕیه وه
که له سه ر وه رزه وشکه کانی ویژدانی ئێمه
باراندبوویان:
ڕۆژی دابارین و توانه وه
مێژوو ی وه رزێک نیه…
وه سیه تنامه ی ئه و شه هیده شمان نه خوێنده وه
که له  ده فته ره که ی به ر باخه ڵیا
بۆ ئێمه ی نووسیبوو:
ڕۆژی هاتنه دنیاو دنیا به جێهێشتن
مێژوو ی مرۆڤی شۆڕشگێر نیه
لێ مێژوو ئه و ڕۆژانه یه
عه شق بتگه یه نێته لوتکه سپیه کانی حه قیقه ت.

 گــــــــــــــه ڕانه وه
ئه ی شینه ڕووبار
ئه ی چاو گه ڵایی
به ر له وه ی په شیمانی وه په نجه ی ئازارێک
ڕێی گه ڕانه وه ت پیشان بدات.. 
بێـــــــــــــــــــرۆ…
ده زانم تۆ وه قرچه قرچی ئه و دووریه ی شار ڕا نه هاتووی
ده زانم تۆ له ژاوه ژاوی ئه و ڕه نگانه ی
 شه قامه کانی ئه وێ سه ر ده رناکه ی
له وێ شه ماڵێک نیه کۆلاره ی حه زه کانت بفڕێنێ…
بـێــــــــــــــــــــــرۆ…
له ژێر ڕه شماڵه فێنکه که ی ئاوایی دڵما
دواین شیعر چاوه ڕێت ده کا
هه تا تۆ له ئێواره کانی پایز تێنه گه ی
 به سه ماکانی عه شق ناگه ی 
هه تا تۆ له عه شق تێنه گه ی
من به تـــــــــــــــــــؤ ناگه م
تۆ به مــــــــــــــــــــن ناگه ی…
له قوڵایی سیروانی عه شقت هێنده ته ڕم
مه گه ر سووتانی ئه م دووریه ت گڕم تێبه ردا
ده نا دۆزه خی خواش نامسوتێنێ
 ئه ی شینه ئامۆزا .
بێــــــــــــرۆ …
له کلدانی پرچی سیات
 چاوی ڕۆژم بۆ بڕێژه
با   شه وو شیعرم  نه تۆرێ،
ئه گه ر شه وان
شه نگه باڵای شۆخه شیعرێ
سه ر له ماڵی ڕۆحم نه دا
مزره ڕێواسی لێوی ڕسته کانی تێر نه مژم
تام و بۆنی گۆیژی ووشه کانی نه که م
چاوانی خۆم و شه وانم بێخه ونه و
خه ونێک وه باڵا ته وه نابینم.
بێــــــــــــــــــرۆ…
ده مێکه گریانی دڵ، وڕکی  نوقڵی پێکه نینی تۆ ده گرێ
دڵم نایه ،دڵم نایه  دڵی ئازاره کانی خۆم و
ئازاره کانی دڵی خۆم بتۆرێنم
چۆن بتوانم  له ئێواره یه کی بێکه سیدا
ده س به ڕووی ژانی ئه م عه شقه وه  بنێم..؟؟
که دایکم پێیبه خشیوم
 له گه ڵ ئه و ژانه ی
که منی به دایکم به خشی.
بێــــــــــــــــرۆ…
من ده ره قه تی ترسی ئه م دووریه نایه م
مردن نه بێ که س ده ره قه تی
ئه م دووریه نایه ت،
هه تا سه فه رێکی بێکه ڵک به مه رگی نه ناساندوین
با له زه ماوه ندی جوانی ئێواره یه کدا
به ده م سه ماوه بۆ خۆمـــــــــــا ن
بمرین.
                ***
(1) شیعری  عه بدوڵلا په شێوه

ـــــــــــ جوتیار ده ربه ندیخانی 2008 december
 

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.