سوتاندن ، یان سڕینه‌وه …سه‌عید عارف باپیر
له‌نوسینێکی( 5/12/2011 )ه‌مدا ، له‌بۆنه‌ی سوتاندنی باره‌گا حیزبیه‌کان دا ، بیر‌و تێگه‌یشتنی خۆم ده‌رباره‌ی دیارده‌ی سوتاندن خستبووه ڕو ، ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر بیه‌وه‌یت دوباره به‌سه‌ری بکاته‌وه ، ده‌توانی سه‌ردانی ئه‌م لینکه بکات (*) . له‌و ڕووه ،باش نیه ، له‌ڕوداوی سوتاندنێکی تردا خۆم که‌نار بگرم .
کورد ده‌ڵێت : (تێگه‌یشتن له‌دۆشاو خواردن خۆشتره ) .
نازانم ئه‌م په‌نده له‌چی حیکایه‌ت و نه‌زیله‌یه‌که‌وه‌هاتوه ، خۆ خاوه‌نی(ڕشته‌ی مرواری)ش نه‌ماوه له قوژبنێک دا چیرۆک و ڕه‌گی ئه‌م بابه‌ته‌مان بۆ بدۆزێته‌وه .
له‌م جاره‌دا ، ڕوداو ، سوتاندنی کتێب و یادگاره .
دولایه‌نی جیاواز هه‌ڵده‌ستن به‌سوتاندنی کتێب :
یه‌که‌میان : لایه‌نی ده‌سه‌لات وتاکی ده‌سه‌ڵات.
دوه‌میان : لایه‌نی خه‌ڵك ، یان تاکی خه‌ڵک.
ئه‌مجاره‌یان ، له وێنه‌ی سوتاندنی کتێب له‌لایه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌وه ،( نازیه‌کان) زۆر به‌نمونه هێنراونه‌وه‌ته‌وه بۆ ئه‌م ڕوداوه ، ده‌کرێت هه‌ندێک ورد کردنه‌وه له به‌ری مێژویی ئه‌و بابه‌ته‌دا بکرێ .
ــ هه‌رله‌زوه‌وه ، ده‌سه‌ڵاتداران کتێب وکتێبخانه نه‌ویسه‌کانی نامۆ‌و دژ به‌خۆیان سوتاندووه ، به‌تایبه‌ت ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌ڵگری بڕوایه‌کی تایبه‌تی ئاینی ، یان ئایدۆلۆجی بوبێتن ، له‌نمونه مێژوییه‌کانی فتوحاتی ئیسلامی ، به ڕاسپارده وبڕیاری خه‌لیفه‌ی ئیسلام ( عومه‌ری کوڕی خه‌تاب ) ، کتێبخانه‌ی (ساسانیه‌کان) له ته‌یسه‌فونی پایته‌ختیان دا سوتێنرا (**).
ــ پاش دۆزینه‌وه داگیر کردنی ئه‌مریکای خوارو له‌لایه‌ن ئیسپانیه‌کانه‌وه ، هه‌رچی تێکستی شارستانی ئه‌زته‌که، له ئه‌مریکای خوارودا ، له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و قه‌شه کاسۆلیکه‌ئیسپانه‌کان له‌ناوبران .
ــ نمونه‌ی مێژویی جیاتریش ، له‌ناوبردنی کتێبخانه‌ی عه‌باسیه‌کان له به‌غدا که خه‌لیفه مه‌ئمون بنیات نه‌ری بو ، به هۆی هۆڤێتی و نه‌هێلستی مه‌غۆله‌کانه‌وه . ئه‌ویش به‌فڕیدانی کتێبه‌کان بۆ ناو ئاوی دیجله به‌جۆرێک مێژو ده‌گیڕێته‌وه ، ئه‌وکتبانه وه‌کو به‌رده‌بازو په‌ڕیوه‌ی سه‌ربازانی مه‌غۆل بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی ڕوباره‌که به‌کارهێنرابون .
به‌ڵام کتێب سوتاندنی نازیه‌کان له‌م ڕوداوه‌دا ،وه‌کو ناتۆره‌و جنیوێکی لێ هاتوه ، به‌رامبه‌ر به‌جنیوێکی تر ی، کتێب و یادگار سوتاندنه‌که .
لێره‌دا وشه‌ی جنیو ناتۆره‌م ، به‌بێ مه‌رام به‌کار نه‌هێناوه .(***)
ئه‌گه‌ر کتێب سوتاندن ناشارستانی بێت . ده‌بێت بزانین ، جیاواز له نمونه مێژویه‌کانی تر ،(نازیزم ) و ( فاشیزم ) بیر‌و باوه‌ڕو ئایدۆلۆژیایه‌کن ،ده‌ردراوی فه‌رهه‌نگی ڕاشیونیستی ڕۆژئاواین (عه‌قلانی غه‌ربی ) ، بۆ مه‌به‌ستی تۆخکردنه‌وه شوناسی ناسیونالیستی ( هه‌ویه‌ی قه‌ومی ) . به تایبه‌ت( نازیه‌کان) باوه‌ڕیان به وه بو ، که‌وا زانسته‌کانیش ، وه‌کو ئه‌ده‌بو هونه‌ر ، ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی جیا جیای هه‌یه ، له‌و ڕوه‌وه به‌نمونه‌ی ناوهێنانی زانسته‌کان له‌میدیاکانیاندا به ( فیزیای ئه‌ڵمانی ) ،یان ( کیمیای ئه‌ڵمانی ) و (گه‌ردونناسی ئه‌ڵمانی )، زۆر بابه‌تی تر (****).
لێره‌وه چه‌مکێ (ئێمه) و ( ئه‌وان )ی جوداکارنه سه‌رهه‌ڵده‌دات ، که هه‌میشهو زوربه‌ی کات ، (ئێمه) ،له‌به‌ر مه‌ترسی له‌ناو چونی ( ئه‌وان ) ین .
دیارده‌ی کتێب سوتاندن له ئه‌ڵمانیاو له ساڵی 1932 دا له‌م بنه‌ماو بنخانه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا . ئه‌و کاره ،مه‌ترسی و فۆبیای ده‌سه‌ڵاتێک بوه ، له شێواندن و کاڵبونه‌وه‌ی شوناس .
دواتریش له دونیای دیموکراتی و لانکی ئازیبه‌خشی ئه‌مریکادا ،دوای کۆتایی جه‌نگی جیهانی دووه‌م . له سه‌ر ده‌م و قۆناخی ترس و فۆبیای بڵابونه‌وه‌ی ئایدۆلۆجیای کۆمۆنیستی دا ، هه‌ڵمه‌تی ڕه‌شی کتێب سوتاندنی ( ئارسه‌ر ماکارسی ) هاوشێوه‌ی نازیه‌کان دوباره بۆته‌وه .
ئه‌مانه ده‌کاته ، کتێب سوتاندن له فه‌رهه‌نگی خۆرئاوایی دا و له‌دوێنێ یه‌کی نزیک دا روی داوه ، جگه له‌وه له‌م پارساڵه‌دا به‌دیوی فۆبیای دژه ئیسلامدا، دیسان قه‌شه یه‌کی ئه‌مه‌ریکی ، له هات وهه‌ڵایه‌کی میدیای دا ،به‌تاک و قورئانێکی سوتاند .
سوتاندنی کتێب له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ، ده‌کاته پیشاندانی هێز ، یان سڕینه‌وه وفه‌نا کردنی به‌رامبه‌رو نه‌یاره‌کانی خۆی ، ئاینی بن یان ئایدۆلۆجی .
ــ به‌لام شێوازی دوه‌می سوتاندن .
کاتێک خه‌ڵکو جه‌ماوه‌ر ، به‌کۆ ،یان به‌تاک ، کتێب و تیکستێک ده‌سوتێنن ، به‌پێچه‌وانه‌ی نواندنی هێز نواندنی ده‌سه‌ڵاته‌وه یه ، به‌ڵکو له‌به‌ر نه‌بونی هێزو توانستێک ، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر سوتاندنی سیمبۆلی به‌رامبه‌رێک ، که خاوه‌نی هێزه یان له‌پاڵ هێزێک دایه ، جه‌ماوه‌ر و تاکی جه‌ماوه‌ر ، کاتێک ناتوانن بگه ن به خودی (نه‌ویستراو ناحه‌زه‌که‌یان) ، ئاڵا وسیمبۆله‌که‌ی ، یان( بوکه‌ڵه په‌ڕۆینه‌که‌ی) ده‌سوتێنن ، هیمان له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر به ساده‌یی ، ئه‌و وێنه‌و هه‌واڵی ڕوداوانه ده‌بینین وده‌بیستین .
لێره‌دا کتێب و تیکست ، هه‌مان شێوازی سیمبۆلین بۆ لایه‌ن وکه‌سی نه‌ویس و ناحه‌ز .
مه‌رج نیه که‌سی ناحه‌ز له‌بنه‌ماو بنچینه‌وه ناحه‌زبێت ، ده‌کرێت و خۆشه‌ویست و دڵخوازێکی دوێنی جه‌ماوه‌ره‌که‌بێت .له‌دیدگای ئه‌وانه‌وه به‌هۆی لادانێک ، یان بادانه‌وه و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌نوکه‌یی ، سیما‌و ره‌نگی ناحه‌زی لێ بنیشێت .
جه‌ماوه‌ر و تاکی جه‌ماوه‌ر ، له‌لاوازترین دژه هه‌ڵویستی دا ، له‌داخی فریوخواردویی و ده‌سخه‌ڕۆ بونی خۆی له‌ناو شه‌رواڵی خۆیه‌وه ، چه‌مۆڵه له خۆشه‌ویستی دوێنێ و ناحه‌زی ئه‌مڕۆ ده‌نێت .
یان له‌وه توندتر ، هه‌لده‌ستێت به‌سوتاندنی کتێب و یادگاره‌کانی ، ئیتر ، له‌وه به‌دوا پله‌ی تریش هه‌یه بۆ داخ پێ ڕشتن،ئومێد ده‌که‌م له‌وه‌ی ئێستا تێ نه‌په‌ڕێنێت و له‌وه‌ش بگه‌ڕینه دواوه .
خۆ هه‌میشه سوتاندنی کتێب له‌لایه‌ن ناحه‌زو نه‌یاره‌وه نیه .
چه‌ندین نوسه‌ر هه‌بوه ، کتێب و نوسراوی به‌نرخی خۆی سوتاندوه، نه‌ک له‌به‌ر ناڕازی بون له به‌رهه‌مه‌که‌یان ، به‌ڵکو له‌به‌ر گۆڕانی ، دیگا ،و باری دنیا بینی، و ڕێچکه گۆڕینی ژیانی سه‌رتاپایی خۆی.
له‌وانه ( گۆگۆل ) نوسه‌ری به‌ناوبانگی ڕوس له‌دواینه‌ی ته‌مه‌نیدا و پاش کاریگه‌ر بونی به سۆفیزم وگۆشه‌گیری هه‌ڵسا به‌سوتاندنی به‌رهه‌مه‌کانی .
به‌ڵام وه‌کو ئومێدی کۆتایی . ده‌خوازم سوتاندنی کتێب نه‌بێته دیارده‌یه‌کی قۆناغی هه‌نوکه‌یی ، چونکه هه‌میشه بێده‌سه‌ڵاتی ، جنێو ده‌خوڵقێنێت .
سوتاندنیش جۆرێکه له جنێوی بێده‌سه‌لاتی ، له‌به‌رده‌م ده‌سخه‌ڕۆ بونی زه‌مه‌نێکی له‌ده‌ست چودا . ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی له‌به‌رده‌م دایه ، ده‌کرێت زمانێکی شارستانی تر‌و به‌تواناتری له پرۆتیستۆ تیا بدۆزرێته‌وه ، زۆر کاریگه‌ر ترێک ده‌بێت له جنێوی سوتاندنی سیمبۆل .
22/7/2013سلێمانی
saidaraf@hotmail.com
پـــــــــــــــه‌رواێز
ـــــــــــــــــــــــــ :
(*)
http://www.emrro.com/agirusutandinle.htm
(**)
ده‌گێڕنه‌وه ، کاتێک له‌شکری ئیسلامی عه‌ره‌ب ده‌گه‌نه پایته‌ختی ساسانیه‌کان له ته‌یسه‌فون ( تاقی کیسرای هه‌نوکه‌یی) ده‌گڕنه‌وه کتێبخانه‌یه‌کی گه‌وره‌و گران له‌وێدا ده‌بێت ، عه‌ره‌به‌کان هیچ سه‌رو ده‌رێک له کتێب‌و نوسینه‌کان ده‌رناکه‌ن ، به‌و سۆنگه‌یه‌وه جواب ده‌گه‌ننه خه‌لیفه ( عومه‌ری کوڕی خه‌تاب ) ئاخۆ چی له‌م کتێبخانه‌و په‌ڕتوکانه بکه‌ن ؟
عومه‌ر له وه‌ڵام داده‌ڵیت ، به‌رزی هیچ نوسینێک ناگاته قورئان ، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌مو ئه‌و نوسراوه نزم ترانه له‌رناو به‌رن ، ته‌نها قورئان کیفایه .
(***)
ڕای تایبه‌تی خۆم هه‌یه ده‌رباره‌ی جنێو ، پێم وایه : ( جنێو ئه‌و ته‌ندورو دۆزه‌خه‌یه ، مافی که‌سی مه‌غدوری به خۆڕایی تیا ده‌سوتێ )
ده‌بێت ، جنێو له چه‌پاندن و ئاڵۆزی و به‌سه‌ریه‌کدا گرمۆڵه‌بونی ماف‌دا ده‌خوڵقێت ، خۆ ئه‌گه‌ربتوانین جنێو خاو بکه‌ینه‌وه ، ده‌توانین داوه‌سپیه‌کانی مافی له داوی ره‌شی بێ مافی لێک دوباره بدۆزرێته‌وه لێکیان جیا بکه‌ینه‌وه .
هه‌روه‌ها ،(ناتۆره)ش، به ده‌ربونه‌یه‌کی تر ، جنێوێکی به‌رده‌وام و زیندو تره .
ئه‌وه بابه‌تێکه له‌سه‌رهه‌ڵوه‌ستانێکی تایبه‌تی خۆی ده‌وێت لێره‌دا له‌کرۆکی باس دورمان ده‌خانه‌وه .
(****)
سه‌رچاوه ، به‌رگی یه‌که‌می ( التاریخ المانیا الهتلریة )
ــ وه‌رگێڕانی ( خه‌یری حه‌ماد) .