Skip to Content

Wednesday, October 27th, 2021

سودی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان چیه‌ ئه‌گه‌ر جه‌نگ به‌رده‌وامبێت ؟

Be First!
by March 5, 2009 گشتی

سودی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان چیه‌ ئه‌گه‌ر جه‌نگ به‌رده‌وامبێت ؟

ژنه‌ چالاكه‌وانی بواری مافی كۆنگۆیی كتانا جیجی بۆكۆرو ده‌پرسێت  ، له‌ سودی نێردراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ ووڵاته‌كه‌یدا ئه‌گه‌ر جه‌نگ به‌رده‌وامبێت ، هه‌روه‌ك ژنه‌ چالاكه‌وان ئیمی موادی كاد  ، ووته‌كانی ژنه‌ قوربانیه‌كانی توندوتیژی و ده‌ستدرێژی كردنه‌سه‌ر ده‌گوازێته‌وه‌ ، كه‌ نێردراوه‌كه‌ "  ڕۆڵێكی خراپی گێڕاوه‌ " وه‌ یارمه‌تیده‌ر بووه‌ له‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگ له‌ كۆماری كۆنگۆی دیموكراتیدا .
هه‌ردوو چالاكه‌وانه‌كه‌ وه‌بیریان هێنایه‌ له‌ لێدوانێكیاندا بۆ ئاژانسی ئه‌نته‌ر پرێس سێرڤس كه‌ ژنان تائێستا قوربانی سه‌ره‌كی توندوتیژی و ده‌ستدرێژی كردنه‌سه‌ری به‌كۆمه‌ڵن له‌و جه‌نگه‌ی له‌ كۆنگۆدا  له‌ ئابی ساڵی ڕابردوه‌وه‌ له‌ نێوان " كۆنگره‌ی نیشتیمانی بۆ به‌رگری له‌ گه‌ل " وه‌ سوپا و گرپه‌ چه‌كدار و میلیشیاكاندا به‌رده‌وامه‌ .
كتانا جیجی بۆكۆرو ، به‌ڕێوبه‌ری لقی كۆنگۆی كۆمه‌ڵه‌ی ژنان دژی نه‌خۆشی ئایدز له‌ ئه‌فریقیا ، و ئیمی موادی كاد ، دامه‌زراوه‌ی ڕێخراوی پشتگیری چالاكیه‌كان له‌پێناو مافی مرۆڤدا ، دوپاتیان كرده‌وه‌ ، كه‌ ژنه‌ كۆنگۆییه‌كان توشی كێشه‌ی سه‌ربارن وه‌ك ڕاگواسنت و هه‌ژاری و چه‌وسانه‌وه‌ و توندوتیژی  سێكسی و كوشتن .
وه‌ وه‌بیری هێنایه‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ 300,000 ژن و كیژۆڵه‌ی كۆنگۆیی ، بون به‌ قوربانی ده‌تدرێژی كردنه‌سه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی هێزو گروپه‌ چه‌كداره‌ جه‌نگاوه‌ره‌كان تائێستا "، به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانی ڕێخراوه‌مانی ماف .
هه‌روه‌ك ڕێخراوه‌كان ئاماژه‌ی بۆده‌كه‌ن كه‌ میلیشیاكان له‌ بنه‌ڕه‌تدا توندوتیژی سێكسی په‌یڕه‌وده‌كه‌ن له‌ دژی ژنان وه‌ك ئامڕازێك بۆ پاڵپێوه‌نان و ناچاركردنی خه‌ڵكی بۆ ڕاگواستن له‌ ناوچه‌كانی كانه‌كان كه‌ گه‌وره‌ كۆمپانیا جیهانیه‌كان كاری تیاده‌كه‌ن . 
ئیڤ ئانسیله‌ر ، له‌ دامه‌زراوه‌ی ڕێخراوی ڤی دی ( ڕۆژی سه‌ركه‌وتن ) جیهانی  دوپاتی كرده‌وه‌ ، بۆ په‌یامنێری ئه‌نته‌ر پرێس سێرڤس ستیڤان لێهی ، كه‌ سه‌دان ژنی مێرد منداڵا (القاصر) و منداڵا ده‌بنه‌  نێچیری ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ر ڕۆژانه‌ كه‌ئه‌مه‌ جه‌نگێكی ئابوریه‌ پاڵپێوه‌نان به‌كاردێت وه‌ك چه‌ك بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی پێشه‌وایانی جه‌نگ و بانده‌كان به‌سه‌ر ئه‌و هه‌رێمانه‌ی كه‌ كۆمپانیا جیهانیه‌كان چالاكن تیایدا بۆ سودلێوه‌رگرتنی ته‌نه‌كه‌ ، زیو ، وه‌ به‌ردی گرانبه‌ها ، وه‌ كولتان كه‌ كانزایه‌كی ده‌گمه‌نی گرابه‌هایه‌ وه‌ به‌كاردێت له‌ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری كۆمپیوته‌ر و ئامێری كامێرای دیجیتاڵ و شتی تردا .
ئه‌مه‌ و هه‌ردوو چالاكه‌وان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆیی و هه‌رێمی كارده‌كه‌ن له‌ پێناو وه‌ستاندنی جه‌نگ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاشتیدا ، وه‌ هه‌روه‌ها وه‌ك دوو ڕاوێژكاری سندوقی جیهانی پشتگیری بۆ چالاكیه‌كانی ڕێخراوه‌كانی ژنان بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ و یه‌كسانی و وه‌ستاندنی توندوتیژی .
وه‌له‌ لێدوانه‌كه‌یاندا بۆ ئه‌نته‌ر پرێس سێرڤس ئاماژه‌یان كرد به‌ بارودۆخی ژنان له‌ كۆنگۆدا ، ئیمی موادی كاد ڕونیكرده‌وه‌ كه‌ ژنان قوربانی سه‌ره‌كی هه‌ژارین ، ئه‌وه‌ ژنه‌ كه‌ ڕاده‌گوێزرێت  له‌ ناوچه‌ لادێییه‌كانه‌وه‌ بۆ شاره‌كان به‌هۆی جه‌نگه‌وه‌ . " فه‌قیری له‌ ڕوخساری ژناندا ده‌رده‌كه‌وێت  "
وه‌ له‌و به‌ره‌نگاربونه‌وانه‌ی كه‌ ژنان له‌ كۆنگۆی دیموكراتیدا به‌ره‌وڕوی ده‌بنه‌وه‌ ، ئاماژه‌ی بۆ زیادبونی ژماره‌ی یه‌خسیركرد ، وه‌ زیادبوونی ژماره‌ی كچه‌ لاوه‌كان و مێردمنداڵه‌ دایكه‌كان كرد و ناچاركراون به‌ ژیان له‌ ماڵه‌وه‌ كه‌ هه‌روه‌ك دایكانیان لێپرسراوی خێزانه‌كانیان هه‌ڵبگرن ، وه‌ ڕاگواستن بۆ شاره‌كان ڕاكردن له‌ كوشتن ،وه‌ ناچاركردنی ژنان به‌ كار له‌ بارودۆخێكی نادیاردا .
سه‌باره‌ت به‌ لایه‌نه‌ چالاكه‌كان له‌ یارمه‌تیدانی ژنان له‌ كۆنگۆی دیموكراتیدا ، كتانا جیجی بۆكۆرو وه‌ڵامی دایه‌وه‌ كه‌ بزوتنه‌وه‌ و ڕێخراوه‌ ژنانه‌كان ته‌نها لایه‌نی سه‌ره‌كین وه‌ستاون له‌سه‌ر یارمه‌تیدانی ژنان سه‌ره‌ڕای هاندانیان له‌سه‌ر  په‌یوه‌ست بوون بۆ هه‌وڵدانی هاوكاری له‌گه‌ڵا قوربانیه‌كاندا . 
وه‌ دوپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ژنانی كۆنگۆ هه‌وڵێكی زۆریان داوه‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئاشتی له‌ ڕێگه‌ی به‌ژداری هه‌ندێك له‌وانه‌وه‌ له‌ گفتوگۆكاندا ( مفاوچات ) ، وه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی نامه‌ و بڵاوكراوه‌كاندا وه‌ ڕێخستنی خۆپیشاندانه‌كان ، هه‌تا ناوه‌ندی جه‌نگ .
وه‌ به‌ پرسیاره‌كه‌یان له‌سه‌ر ڕۆڵی نێردراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ ووڵاته‌كه‌یاندا ، كتانا جیجی بۆكۆرو دووپاتی كرده‌وه‌ بۆ ئه‌نته‌ر پرێس سێرڤس ، " هه‌تا ئه‌گه‌ر ڕۆڵێكی باشی گێڕابێت  و به‌ژداریكردبێت له‌ داواكاریه‌كانی وه‌ستانی جه‌نگدا ، پرسیاری زیندو ئه‌وه‌یه‌ : بۆچی جه‌نگ به‌رده‌وامه‌ ئه‌گه‌ر ( نێردراو ) لێره‌یه‌ ؟ .
وه‌ ئیمی موادی كاد لای خۆیه‌وه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌ " نێردراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ڕێخراوێكه‌ دامه‌زراوه‌ بۆ پارێزگاری له‌ ئاشتی . من زۆر كارم كردوه‌ له‌ ناوچه‌كانی جه‌نگدا . وه‌ پوخته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نێردراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌هه‌ندێك شوێن ڕۆڵێكیان گێڕاوه‌ كه‌ ده‌توانم به‌ خراپ ناوی بنێم ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنان پێیان ووتوم : جه‌نگ سه‌رله‌نوێ‌ ده‌ستی پێكردۆته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌ندامانی نێردراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئاسوده‌ن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موچه‌كه‌یان به‌رزه‌ ، وه‌ئه‌گه‌ر جه‌نگ نه‌بی پاره‌یان ده‌ست ناكه‌وێت "
وه‌ پێداگری كرد ووتی " زۆر گرنگه‌ له‌ بارودۆخی ئێستادا كه‌ ڕاستی بڵێین . كه‌ده‌بێت خه‌ڵك تێبگات كه‌ نێردراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هه‌روه‌ها ڕۆڵی گێڕاوه‌ له‌ گێڕانه‌وه‌ی جه‌نگدا .
نوسینی : تیرنا گویس
وه‌رگێڕانی له‌ عه‌ره‌بیه‌وه‌ : نیا كامیل
سه‌رچاوه‌ : مركز دیراسات الاستراتجیه‌ امریكا و الغرب
                                    
            Nya kamil 
nyakamil@hotmail.com   

           

Previous
Next

Leave a Reply