سوریا، سازانی سیاسی له بۆته‌ی فراوان بوونه‌وه‌ی جه‌نگدا!
جه‌نگ له‌سوریا پێی ناوه‌ته قۆناغێکی تازه‌وه. په‌ڕینه‌وه‌ی پریشکی شه‌ڕ به‌ره‌و وڵاتانی ناوچه‌که‌و توندبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر سنوره‌کانی لوبنان و ئه‌رده‌ن و ئیسرائیل، له‌پاڵ هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌کی سیاسی و به‌م جۆره‌ش سازانی لایه‌نه ده‌رگیره‌کانی قه‌یرانی سوریا، که‌ئه‌مریکاو وڵاتانی غه‌رب و ڕوسیا‌و ناوچه‌که تیا چالاکن، له‌سه‌ره‌کیترین تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌م قۆناغه‌یه. ڕوداوه‌کانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ناوچه‌ی قوسه‌یر و به‌شداری هێزه جه‌کداره‌کانی حزبوڵای لوبنانی وکردنه‌وه‌ی ده‌رگا به‌ڕووی ده‌خاله‌تی ئیسرائیل وهێرشه هه‌واییه‌کانی بۆسه‌ر سوریا و کاردانه‌وه‌ی جیهانی له‌به‌رامبه‌ریدا، یه‌کێک له‌نیشانه سه‌ره‌کیه‌کانی توندبوهنهوهی شه‌ڕو فراوانبونه‌وه‌ی دامنهکانیهتی بۆئاستی ناوچه‌که. له‌لایه‌کی تریشه‌وه ناردنی چه‌کی قورس له‌لایه‌ن روسیاوه بۆ سوریا، هێنده‌ی تر دۆخه‌که‌ی به‌ره‌و ئاڵۆز بوون ڕاکێشاوه. ئاخرین ووته‌کانی حه‌سه‌ن نه‌سروڵای سه‌رۆکی حزبوڵای لوبنان وهه‌ڕه‌شه‌کانی بۆسه‌ر ئۆپۆزسیۆن و ئیسرائیل و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا، له‌ناوچه‌که‌دا، جگه‌له‌وه‌ی نیگه‌رانیه‌کی جدی له‌به‌رده‌م ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوادا هێناوه‌ته‌کایه‌وه، هاوکات نیشانه‌ی ڕاکێشانی لوبنانه بۆ نێو جه‌نگێک که‌له‌سوریادا سه‌ری هه‌ڵداوه. هه‌موو ئه‌مانه راستی ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که‌ئه‌وه‌ی ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانانی غه‌ربی و وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ناوچه‌که‌دا لێی ده‌ترسان، له‌گوێزانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی شۆڕشگێڕانه بۆ وڵاتانی ناوچه‌که‌و پاشه‌کشه کردن به‌شۆڕشی سوریا، ئێستا، نه‌ک هه‌ر به‌کۆتایی خۆی گه‌یشتووه، بگره جه‌نگێکی خوێناوی وای درێژه پێداوه که‌ته‌واوی ناوچه‌که‌ی خستۆته ژێر مه‌ترسی خۆیه‌وه. به‌م جۆره‌ش جه‌نگ له‌سوریا گۆڕدراوه، بهفاکتۆرێک به‌دژی ئه‌و ئامانجه‌ی که‌له‌سه‌ره‌تاوه، هه‌لایسانی پێویست کرد. یانی ئه‌وه‌ی که‌ئه‌م جه‌نگه له‌ستراتیژی سه‌رکوتی شۆڕشه‌وه بووه به‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ تێکدانی ئه‌منیه‌تی ناوچه‌که. ئێستا ئیتر هه‌موو به‌ره‌کانی ئه‌م جه‌نگه به‌وه گه‌یشتوون کهدرێژهکیشانی له‌وه زیاتر ئه‌گه‌ری په‌رینه‌وه‌ی پریشکه‌کانی بۆ وڵاتانی ناوچه‌که، هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ئه‌کیده. لهجهرگهی ئاوه‌ها دۆخێکدایه کهدانوسانو سازانی سیاسی بۆته ڕێگاچاره‌یه‌کی پێویست له‌به‌رده‌م هه‌موو ئه‌و هێزو ده‌وڵه‌تانه‌دا، که‌په‌یوه‌ندیان به‌قه‌یرانی سوریاوه‌یه. دانیشتن و کۆبوونه‌وه‌کانی نێوان ئه‌مریکاو ڕوسیا، گه‌شتی جۆنکێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ ناوچەکە، ته‌سریحاته یه‌ک له‌دوایه‌که‌کانی سه‌رانی فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا، له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا، کۆبوونه‌وه‌کانی تورکیا‌و عه‌مان.. هه‌موویان هه‌وڵێکی چڕ‌وپڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌کی سیاسی بۆ جه‌نگی ئێستای سوریا وسازانی لایه‌نه ده‌رگیره‌کان له‌م جه‌نگه‌دا ده‌خه‌نه‌ڕوو. بێگومان ئه‌وه‌ی له‌م دانوسان وسازانهدا وه‌ک خاڵێکی سه‌ره‌کی به‌رجه‌سته‌یه، هه‌وڵدانه بۆ کۆتاییهێنان به‌جه‌نگی ئێستای سوریا‌و وبه‌رگرتن به‌ترسی په‌ڕینه‌وه‌ی بۆ وڵاتانی ناوچه‌که. دیاره گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ش بێ گرێوگۆڵ نییه‌و هه‌رئێستا خودی دانوسان‌و کۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان گۆڕدراوه بهمهیدانێک بۆ مونافه‌سه‌و داسه‌پاندن‌و وه‌رگرتنی ئیمتیازات به‌سه‌ریه‌کتردا.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه کۆبونه‌وه‌ی ڕۆژانی 23و 24 ی ئه‌م مانگه‌ی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کانی سوریا، له‌ئه‌سته‌نبوڵ، گه‌رچی له‌ڕواڵه‌تدا بۆ رێکخسته‌وه‌ی ڕیزه‌کان و ده‌ستنیشان کردنی سه‌رۆکێکی تازه بوو بۆ ئیتلافی نیشتیمانی، به‌ڵام له‌جه‌وهه‌ردا، ڕویی له‌به‌ده‌ستهێنانی ئاماده‌کاری و ڕێکهوتنبوو له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌شداری کردن له کۆبونه‌وه‌ی جنێفی 2دا که‌بڕیاره له‌مانگی حوزه‌یراندا سازبدرێ. ئه‌مه له‌کاتێکدایه کهسازان له‌سه‌ر ڕاگرتنی شه‌ڕ ئه‌و ئاڵۆزی‌و خیلافاته قوڵه‌ی له‌به‌رده‌م ئه‌مریکاو ڕوسیا‌و ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا‌و ناوچه‌که‌دا قوڵتکردۆتهوه، که‌چۆن ده‌سه‌ڵات دوای ڕیکه‌وتن له‌سه‌ر راگرتنی جه‌نگ پڕده‌که‌نه‌وه! به‌تایبه‌تیش جێگا‌و ڕێگای ئه‌سه‌دو سه‌رانی ڕژێمه‌که‌ی له‌حکومه‌تی ئینتیقالیدا چیده‌بێ و ڕوسیا‌و ئێران و حزبوڵا چ ئیمتیازاتێکیان له‌م ڕێکه‌وتنه‌دا پێده‌درێ.
به‌ڵام له‌هه‌موو ئه‌م دۆخه سه‌خته‌ی ئێستای سوریادا، ئه‌وه‌ی ئاشکرایه ئه‌وه‌یه که‌سوریا بۆ هه‌ریه‌ک له‌ئه‌مریکاو روسیا، بۆته مه‌یدانێک له‌بردنه پێشه‌وه وساغکردنه‌وه‌ی ستراتیژێکی سیاسی به‌قازانجی به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی‌و ئابوری و سه‌ربازیه‌کانیان له‌ئاست ناوچه‌ی ڕۆژهه‌لاتدا و هه‌ردوولایان هۆکاری درێژکردنه‌وه‌ی جه‌نگێکن کهپریشکهکانی ڕووی له‌وڵاتانی ترکردووه. ستراتیژێکی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ک که‌ژیان و مه‌رگی ملێۆنه‌ها ئینسانی له‌سوریادا کردۆته ده‌ستمایه‌ی خۆی.
کوژرانی زیاتر له 80 هه‌زار هاوڵاتی و ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر بوونی ملیۆنی وبیرینداربوون وکهمئهمدام کردنی هه‌زاران که‌س، تا داروخانو کاولکاری یه‌ک کۆمه‌ڵگا.. ئه‌مانه له‌پاڵ سه‌رهه‌ڵدانی ده‌سته‌وتاقمی کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی وکارنامهی ڕه‌شیان به‌رامبه‌ر به‌ژنان و مناڵان و ئازادیخوازان.. ده‌رگای بچوکترین ئومێدی ئینسانیان له‌به‌رده‌م داهاتووی خه‌ڵکی سوریادا داخستووه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌کانی سازان و کۆبوونه‌وه‌کانی ئێستای نێوان ڕوسیا‌و ئه‌مریکا به‌ئه‌نجامێک بگا‌و جه‌نگ ڕابگرێ، به‌ڵام حکومه‌تێکی ئینتقالی که‌بڕیاره له‌لایه‌نه ئۆپۆزسێۆنه‌کان پێک بهێنرێ و شوێنی ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د بگرێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ناکۆکیه‌کانی نێوانیان، سه‌راپا له‌دژی ئیراده و ژیانی خه‌ڵکی سوریا‌و بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکاو ڕۆژئاوا جێ‌نشین ده‌کرێ. نمونه‌ی حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ئێستای لیبیای دوای ته‌واو بوونی جه‌نگ، نیشانی ده‌دات کهڕووخانی قه‌زافی شتێک نه‌بوو جگه‌له بردنه پێشه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا و ڕۆژئاوا، له‌سه‌ر حسابی ژیان و ماڵ و ئازادیه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌ولاته و سپاردنی چاره‌نوسیان به‌چه‌ند ده‌سته‌و تاقمێکی قه‌ومی وئیسلامی.. ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ڕێگاچاره سیاسیه‌که‌ی ئه‌مریکایه له‌سوریا، دوباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌مان نمونه‌ی لیبیایه به‌که‌مێک جیاوازیه‌وه که هێزه جیهانی و ناوچه‌ییه‌کان به‌سه‌ریدا دایان سه‌پاندووه. .
27\5\2013
نوری به‌شیر