Skip to Content

Monday, September 21st, 2020

سوپاس نامەی ناوەندی چاك

Be First!
by May 20, 2008 گشتی

 سوپاس نامەی ناوەندی چاك بۆ ئەوكەس و لایەنانەی هاوكارمان بوون لە سەرخستنی سەفەری سەرۆكی جینۆساید ۆچ بۆ كوردستان
 سەردانی سەركەوتووانەی بەڕێز گریگۆری ستانتی سەرۆكی ڕێكخراوی جینۆساید ۆچی نێو دەوڵەتی و بە یاوەری عەدنان كۆچەرو برایم مەلازادە لە ناوەندی چاك بۆ كوردستان , دەروازەیەكی گرنگ و پراتیكی بوو لەبەردەم  هەوڵەكان بۆ بە جیهان ناساندنی جینۆسایدی كورد , ئەو سەركەوتنە بە هەوڵی هەموو ئەو بەڕێزانە هاتە دی كە پشتیوانیمانیان كرد لە ئەنجامدانی ئەو سەردانە , جێی خۆیەتی لێرەوە سوپاسی هەر یەكە لە :
 – عوسمانی حاجی مەحموود وەزیری ناوخۆیی حكومەتی هەرێمی كوردستان و  مەلا سەعید و كاك تاریق لە ئیدارەی گەرمیان بكەین كە ئەركی سەردانەكەیان گرتە ئەستۆ .
 – سەباح عەلی قارەمان لە كۆمیتەی كفری ناوەندی چاك و مامۆستا محەمەد و تەها سەرسپی و مەستوورەو بیژەن و كاروان  لە نووسینگەی سلێمانی ناوەندی چاك و كاكە خەبات نەوزاد  و كاك زانا لە كۆمیتەی هەڵەبجەی ناوەندی چاك  و كاك ئەحمەد مەجید و ئەندامانی چاك لە نووسینگەی گەرمیان , هەموو توانایەكیان خستە گەڕ بۆ سەرخستنی ئەو سەردانە .
 – هەموو ئەو دەزگاو كەناڵانەی ڕاگەیاندن هەواڵەكانیان ڕاستگۆیانە بڵاو كردەوە .
 هەر لێرەشەوە گلەیی و گازندەی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەو كەناڵانەی راگەیاندن دەكەینەوە, خوازراوانە دەیانوویست ناوی ناوەندەكەمان  لە هەواڵەكانیان نەهێنن .
 ناوەندی  چاك
 18-5-2008
 
www.chak.be
 www.chaknews.com
 

Previous
Next

Leave a Reply