سیاسه‌ت و فه‌نتازیا…. ئاسۆعه‌بدولله‌تیف
شه‌ڕی مالیكی و كورد‌و ناكۆكی نێوخۆیی حیزبی بۆی ده‌رخستین كه كورد هێشتا ناتوانێت جه‌نگی یه‌كلاكه‌ره‌وه بكات به‌رانبه‌ر نوخبه‌ی پانعه‌ره‌بیزم و هێڵی مه‌زهه‌بگه‌را، بۆیه گرنگه هه‌وڵ بدرێت بۆ كوشتنی ئه‌و رۆحی خۆ به‌زلزانین و حیكمه‌ت و سیاسه‌ته چه‌وته‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی كه 21 ساڵه وه‌ك ده‌رمانێكی به‌سه‌رچوو ده‌رخواردی تاك به‌تاكی ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئه‌ده‌ن، یه‌كێك له‌و ده‌رمانه كوشندانه خۆبه‌دۆست زانینی به‌رانبه‌ره، بۆ نمونه به‌رده‌وام خۆیان به دۆستی ئه‌مریكا زانیوه‌و ناوه ناوه سه‌ردانی ئه‌و وڵاته دیماگۆگیه فریوده‌ره‌ی جیهان ئه‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی رێكه‌وتنی نوسراوی ستراتیجی به خوێن واژۆكرابێت بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی، یان كاراكته‌رێكی ئه‌مریكی كه دێته كوردستان گوڵباران ئه‌كرێت به‌بێ هۆ؟ به‌ڵام شیعه‌كان و سوننه‌كان گولله‌بارانیشیان ئه‌كه‌ن و ده‌ستكه‌وتیش ئه‌چننه‌وه! ده‌ركه‌وت ئه‌و ده‌رمانه‌ش له‌ناو سه‌دان ده‌رمانی به‌سه‌رچوودایه‌و ئه‌مریكا وه‌ك ساڵانی رابردووی سه‌ده‌ی بیسته‌م له كورد ئه‌روانێت كه جه‌سته‌یه‌كی نه‌خۆش و زاكیره‌یه‌كی بیماره، هێشتا ئێمه به سیاسه‌تێكی خه‌یاڵگه‌راو فه‌نتازییه‌وه له واقیعی په‌یوه‌ندی كورد‌و ئێران و كورد‌و ئه‌مریكاو كورد‌و ئه‌وروپا ئه‌روانین و به پێشكه‌شكردنی كۆرێك بۆ به‌رپرسێكی حیزبی له هه‌ریه‌ك له‌و وڵاتانه ئیتر وا ئه‌زانین لۆبی كوردمان دامه‌زراندووه‌و پشت و په‌نامان دروستكردووه بۆ كێشه‌ی كورد، له‌راستیشدا كورد و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت پنتێك بچنه پێشه‌وه بۆ دروستكردنی قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆ ئه‌وا بێ زیادو كه‌م ئه‌و پنته له دروستكردنی لۆبی و پاڵپشته‌وه ده‌كرێت له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه حیزبی و ئایدۆلۆژین ئه‌وه‌نده نه‌ته‌وه‌یی نین، له‌ده‌ره‌وه ره‌نگه‌كانی ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی كوردی به‌جیا سه‌مای خۆیان ئه‌كه‌ن و له كوردستانیش باسی یه‌كریزی و گوتاری نه‌ته‌وه‌یی مێشكی گوشیوین.
ئه‌مریكاو ئێران له ناوچه‌كه‌دا شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ئه‌كه‌ن ناكرێت كورد دیسان خۆی بخاته ناو ئه‌و به‌رداشه ئاگراویه‌وه، به حه‌قیقه‌ت كورد كاراكته‌ر نییه‌و به‌ڵكو كارپێكراوه، سه‌ندنه‌وه‌و نه‌سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له پۆلیسێكی ئێران و ره‌قیبێكی ئه‌مریكا به‌بێ خوێندنه‌وه بۆ باكگراونده‌كه‌ی پشت ئه‌و قه‌یرانه‌و بینینی رێككه‌وتننامه نهێنیه‌كان له كات كوشتن زیاتر بۆ كورد هیچ قازانجێكی نه‌ته‌وه‌یی نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێشتا نازانرێت به دروستی مالیكی خه‌یاڵه‌كانی له تارانه یان له واشنتن؟ بۆیه روئیای ئه‌م هێزانه‌ی ئێمه‌ش به‌رانبه‌ر به ئه‌مریكا یان له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تێكی جاهیلانه‌و عاتیفیانه‌دا بووه یان له چوارچێوه‌ی كۆیله بوون و زاكیره‌یه‌كی نه‌خۆشدا بووه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه باڵاده‌سته‌ی جیهاندا، ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندی به دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی و دیبلۆماسیه‌ته‌وه نییه ئه‌گینا ئه‌مریكا له‌پای ئه‌و هه‌مو چاكه‌یه‌ی كورد‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا ئه‌یتوانی وا بكات مالیكی و شیعه‌كان ئه‌وه‌نده به لوتبه‌رزیه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مافه‌كانی كوردی عێراقدا نه‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ش وایكرد جارێكی دیكه باڵانسی هێزه كوردیه‌كان تێك بچێته‌وه كه ئه‌م ئاڵۆزییه كاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤی دروست كردووه له‌سه‌ر گوتاری شه‌قام و كارته سیاسیه‌كانی كورد، كه‌رای من وابوو پێویست بوو كورد ئه‌م شه‌ره به‌رێته‌وه به خاتری سۆبێكته نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی.
كاتی خۆی هه‌ندێ “تینك تانك think tank”ی ئه‌مریكی هاتنه كوردستان و له‌ئه‌نجامی پرسیارێك كه رووبه‌رووم كردنه‌وه وه‌ڵامگه‌لێكم چنگ كه‌وت كه زاده‌ی بیر‌و هزری ئه‌وان بوو كه به راشكاوی وتیان” ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئێوه سه‌ربه‌خۆ نییه، به‌م ئیشكردنه‌ش كورد نابێ به‌ده‌وڵه‌ت، ئه‌م هه‌رێمه په‌یوه‌ندی به جێگیربوونی بارودۆخی عێراقه‌وه هه‌یه، له‌ناو عێراقیشدا په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی شیعه‌كانه‌وه هه‌یه واته مه‌زهه‌ب گه‌مه ده‌كات و كورد له‌م گه‌مه‌یه‌دا كۆڵه، له‌رووی بیزنسه‌وه هه‌رێمی كوردستان له‌پێشه‌وه‌ی بیزنسێكی روكه‌شانه‌دایه، به‌ڵام له‌باری فۆرمه‌وه وه‌ك پاره‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی كه مایه‌ی دڵخۆشیه‌كی كاتییه، پاره‌ی به‌ده‌ستهاتوو پاره‌یه‌كه هیلاكی پێوه نه‌بینراوه وه‌ك به‌رهه‌می كشتوكاڵ و پیشه‌سازی، پاره‌كه به‌ده‌ست نوخبه‌یه‌كی سیاسیه‌وه‌یه نه‌ك ده‌زگای ده‌وڵه‌ت، ئه‌وه‌نده‌ی جه‌نگاوه‌ره ئه‌وه‌نده بیزنسمان و ئابوریناس نییه”
• له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژماره 845 له گۆشه‌ی هه‌ناسه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.