سیاسه‌ت و كه‌تافه‌پۆشه‌كانی
له‌گه‌ڵ هاتنی هێزه‌كانی دیجله بۆ ناوچه كوردنشینه‌كان، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی گیرۆده‌ی زیاد له برینێكه كه به‌م هه‌موو برینه‌وه قورسه خۆمان بۆ شه‌ڕێكی تر ئاماده بكه‌ین.له ئێستادا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی پڕه له ناڕه‌زایی ناوخۆیی و ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵی سیاسی. له دۆخی له‌م شێوه‌یه‌دا، له‌م دابه‌شبوونه سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا، شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی خۆت ئاسان نیه.
له كوێی دنیادا سوپا هێرش بێنێت شه‌قام وا بێده‌نگه؟ كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و شه‌قامه‌كانی به‌رامبه‌ر به دوژمنان ئاوا بێ شه‌قام بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا خامۆشیه‌ك شه‌قامه‌كانی ئێمه‌ی گرتووه؟ ئه‌مه باشترین به‌ڵگه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه زیاد له برینێك به‌رۆكی كۆمه‌ڵگه‌ی گرتووه. هه‌ر له‌م ڕۆژانه‌دا كه گه‌رمه‌ی هێرشی سوپا بۆ كوردستان ده‌بیستین، چه‌ندین خۆپیشاندانی ناوخۆیی كراوه، خوێندكاری زانكۆ بۆ موخه‌سه‌سات، كارمه‌ندی مین بۆ خزمه‌تكردن و كه‌مئه‌مدامان بۆ موچه‌و گه‌نجان بۆ دامه‌زراندن و چه‌ندانی تر. له‌به‌رامبه‌ردا ناعه‌داله‌تی و نایه‌كسانیه‌كی زۆر ده‌بینین. من ده‌پرسم له‌م دۆخه‌دا ده‌بوو زیاد له ناڕه‌زاییه‌ك شه‌قامه‌كانی دژ به سوپا داگیربكردایه. ئه‌مه سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌م نایه‌كسانیه‌وه، به‌م هه‌موو برینه ساڕێژنه‌بووه‌وه سانا نیه شه‌ڕی ده‌ره‌وه‌ی خۆی بكات.
بۆ ئه‌وه‌ی شه‌قامێكی قسه‌كه‌ر و سیاسیمان هه‌بوایه ده‌بوو شه‌قام قه‌ره‌باڵغ بێت له ناڕه‌زایی و ده‌نگی به‌رز. تۆ به هێزی پێشمه‌رگه شه‌قامه‌كانی خۆت بێده‌نگ بكه‌ی، چون شه‌قام هاوڕا ده‌بێت له‌گه‌ڵت به‌رامبه‌ر به هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی له به‌غدا كه هه‌ر نوخبه‌ی سیاسی خۆی باجی ئه‌و شكسته ده‌دات نه‌ك شه‌قام. تۆ هه‌ر به‌و چه‌كداره كه‌تافه‌پۆشانه‌ی كه شه‌قامه‌كانی خۆتی پێ بێده‌نگ ده‌كه‌ی، نوكته‌یه‌كی گه‌وره‌یه به هه‌مان چه‌كدار شه‌قام بپارێزیت. ئه‌مه چ مه‌هزه‌له‌یه‌كه هێزێكت هه‌بێت شه‌قامت بێده‌نگ بكات و هه‌ر ئه‌م هێزه‌ش به‌رگری له شه‌قامه‌كه‌ت بكات. بۆ دۆخی له‌م شێوه‌یه چه‌نده به‌رگی سه‌ربازی گرنگه( كه به‌بۆچوونی من چاره‌سه‌ر نییه) زیاد له‌وه‌ش خه‌باتی مه‌ده‌نی و ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری گرنگه. به‌ڵام له ئێستادا هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م دابه‌شبوونێكی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌دایه و ڕۆژانه گوێبیستی ئه‌و ده‌نگانه ده‌بین كه ده‌ڵێت: كێ موسته‌فیده با ئه‌وه بچێت شه‌ڕ بكات.
كێ شه‌ڕ ده‌كات؟ كوا سوپا یه‌كگرتووه‌كه‌مان؟ ئه‌گه‌ر له بیست ساڵی ڕابردوودا سوپایه‌كی یه‌كگرتوومان هه‌بوایه پڕچه‌ك بۆ پاراستنی سنوره‌كانمان، له ئێستادا خۆمان نه‌ده‌كرده قوربانی به‌ژن و باڵا و قه‌ناسه‌كه‌ی حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود. ده‌ڵێن كاكه حه‌مه به خۆی و دوو سریه‌ی سه‌ربازیه‌وه چوو بۆ كه‌ركوك، من ده‌پرسم حزب سریه‌ی بۆچییه؟ حزب سریه‌ی سه‌ربازی له‌كوێ بوو؟ ئه‌مه چ گه‌مه‌یه‌كه به حكومه‌ت و پارله‌مان ده‌كرێت. له دۆخی وادا پارله‌مان بۆ بێده‌نگه؟ كۆبوونه‌وه‌ی حزبه كوردستانیه‌كان( كه زۆربه‌یان بارن به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه) مانای گه‌ڕانه‌وه نیه بۆ به‌ره‌ی كوردستانی ڕاپه‌ڕین و نابووتكردنی پارله‌مان نیه؟ ده‌بوو له‌یه‌كه‌م چركه‌وه بگه‌ڕاینایه‌ته‌وه بۆ پارله‌مان و نوێنه‌رانی خه‌ڵك بڕیاریان بدایه سه‌باره‌ت به‌و دۆخه، نه‌ك هه‌ر حزبه و قاتی كه‌تافه بپۆشێت و چه‌ند چه‌كدارێك بخاته دوای خۆی و له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه وه‌ك پاڵه‌وان خۆیانمان پیشان بده‌ن.
من ده‌زانم شه‌ڕ هه‌موو شت له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌سوتێنێت و هاتنی سوپا بۆ كوردستان هه‌موومان له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌كوژێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانم دۆخی نائارامی بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ماندووی ده‌ستی شه‌ڕو كوشتاری وه‌ك كورد، كۆستێكه له‌وه گه‌وره‌تره به پۆشینی كه‌تافه چاره‌سه‌ر بكرێت.من ده‌زانم شه‌ڕ بێت یه‌خه‌ی هه‌موومان ده‌گرێت، به‌ڵام بیست ساڵی ڕابردووی ئێمه نه‌وه‌یه‌ك وا قه‌ڵه‌و بووه كه ئه‌سته‌مه بتوانێت ئه‌م شه‌ڕه بكات و نه‌وه‌یه‌كیش وا په‌راوێزخراوه ، كه ته‌نها پێڵاوه‌كانی به نیشتیمانه‌وه ده‌یبه‌ستێته‌وه. نه‌وه‌یه‌ك دیواره‌كانی تۆكمه‌یه و نه‌وه‌یه‌كیش ده‌كه‌وێته ژێر دیواری قوتابخانه‌كانه‌وه. به‌م هه‌موو برینه‌وه، به‌م دیواره ئه‌ستوره‌ی له‌نێوان چینه‌كاندایه، شه‌ڕكردن ئاسان نیه، هه‌رچه‌نده ئاگری شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێت هه‌موومان له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌سوتێنێت.
Azizrauf75@yahoo.com
عه‌زیز ڕه‌ئووف