سیانزده‌یه‌میین تێكست … داستان به‌رزان
كه ژیانم دۆڕاند
ئه‌وجا زانیم نووسین گرنگه
نووسین جێگره‌وه‌یه‌كی باشه
بۆ ئه‌وشتانه‌ی له ده‌ستچوون
بۆ ئه‌و شتانه‌ی ناگه‌ڕێنه‌وه.
قسه‌یه‌ك ئازارم ده‌دات
گرنگ نییه
هیچ نه‌بێت به‌رامبه‌رم هه‌ست سه‌ركه‌وتن ده‌كات.
بڕوام به یاری كردن نییه
ئه‌گه‌ر یاریش بكه‌م له جۆرانه‌م
كه‌س په‌لكێش ناكه‌م بۆ ناو یاریی
تاكو ناوازه‌ییم بپارێزم و
كه‌س هه‌مان یاری من نه‌كات.
گومانت له وێنه‌ی خۆت نه‌بێت
گومانیش مه‌كه كه‌س وێنه‌ت بشێوێنێت
ئه‌گه‌ر خاوه‌نی وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆتیت.
كێشه‌ی مرۆڤ ئه‌وه‌یه
حه‌ز ده‌كات مه‌ڕ بێت
زۆرجاریش وانییه
هاوڕێكانیشم وه‌ك مرۆڤ
ده‌ستم لێ ناپارێزن و
هه‌وڵی برینداكردنم ده‌ده‌ن.
له هه‌مان كاتی ئه‌م نوسینه‌دا
كه‌سێك به كامی دڵ بریندارم ده‌كات
بۆیه ئه‌م دێڕه‌ی بۆ زیاد ده‌كه‌م:
به‌وه‌دا خۆم ده‌ناسمه‌وه، ئاماده‌م بۆ ئه‌وه‌ی بریندار بكرێم.
هاوڕێیه‌ك ده‌ڵێت: ئه‌م ناسكییه‌ی تۆ مۆدێلی نه‌ماوه
بیری مه‌سیحم بیرده‌كه‌وێته‌وه
مرۆڤه ته‌نیاكه‌ی سه‌ر خاچه‌كه
ئه‌و پیاوه‌ی له دوا ساتی ژیانیدا بیری كه‌وته‌وه
له كوێی یارییه‌كه‌دا به‌جێماوه
تازه گله‌یی فریای نه‌ده‌كه‌وت.
ته‌نیا به‌جێما
مرۆڤه ته‌نیاكه.
مه‌سیح ویستی دونیا ڕزگار بكات
هه‌ڵبه‌ت نازانم چۆن؟
له پاداشتدا ته‌وقی دڕكیان كرده سه‌ری
گاڵته‌یان به گه‌وره‌یی و پاكییه‌كه‌ی كرد
مه‌سیح نه‌یده‌زانی ڕه‌سه‌نی مرۆڤ ناهۆشیاره‌كانن.
پێویستم به مامۆستایه‌كه فێرم بكات
دونیا ساده‌یی و دڵسافی نییه
دونیا ئه‌وه نییه خه‌ڵكیت له خۆت خۆشتربووێت
بۆئه‌وه‌ی به گێلت نه‌زانن
ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌موو په‌تێك یاریی بكه‌یت
به‌مجۆره‌یه دونیا بێ ڕۆح و به‌تاڵه‌كه‌ی
ناوی له خۆی ناوه “دونیای نوێ”
پێویسته هه‌ندێك شت بكه‌م
بۆ ئه‌وه‌ی وابنوێنم دڵم به دۆخه‌كه خۆشه و
به دونیاوه په‌یوه‌ستم.
به‌ڵام له ڕاستیدا دڵم به هیچ خۆش نییه و
له ده‌ره‌وه‌ی ژیانیش سه‌رده‌نێمه‌وه.
له مناڵییه‌وه وامزانیووه
مرۆڤ بۆ ئه‌وه هه‌یه دڵی بشكێت
له دڵشكانیش زیاتر
هیچیترم بۆخۆم به ڕه‌وا نه‌زانیوه
كه ژیانیشم باش ده‌بێت
به ده‌ستی خۆم تێكی ده‌ده‌مه‌وه
بڕوام وایه تازه سوودی نییه
خراپییه‌كه باشتره.
“هه‌ر كه‌سه و خاوه‌نی هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندێتی خۆیه‌تی”
قسه‌یه‌كی جوان و به مانایه
كه‌چی پشتی لێده‌كرێت
ته‌نیا وه‌ك قسه ماوه‌ته‌وه.
له داخی خراپیم زۆر باشم
ئه‌گینا كه‌ی باشییه ئه‌م باشییه؟
ئابڕووم چوو
ئه‌وه‌نده وتیان چۆنی
وتم: باش نیم.
خۆزگه‌م به‌وانه‌ی عه‌قڵیان لۆكه و
چۆنه ئاوا ده‌یده‌وه‌نه‌وه ده‌ست خۆڵ.
هه‌تاكو كه‌سێك هه‌بێت له ژیانتدا
ته‌نانه‌ت هه‌واڵیشت بپرسێت
ده‌كرێت بژیت.
كه‌چی زوو زوو هه‌ستی ئه‌وه دامده‌گرێت
له بیر دونیا چوومه‌ته‌وه.
بوه‌سته تكایه.
هه‌ر كه‌سیت پێشنیارێكم هه‌یه
مه‌رجیش نییه به‌قسه‌م بكه‌یت
له كوێدا ویستت كلیكێك له‌سه‌ر بوونم بكه
با سه‌رت نه‌ئێشێنم.
فڕێمده‌ره ته‌نه‌كه‌خۆڵی بیرچوونه‌وه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی بیرت قاڵ نه‌كه‌م.
له كوێدا ویستت ژیانم هاك بكه
به ناوی منه‌وه دونیا داشۆره.
به جۆرێك بمشكێنه به كه‌ڵك نه‌مێنم
لێت زویر نابم بڕوابكه لێت زویرنابم.
تكایه‌كیشم هه‌یه
ئه‌ویش مه‌رج نییه به‌قسه‌م بكه‌یت
له‌م ساته‌وه “هه‌رچیت ویست بیكه”.
به‌رله‌وه‌ی ئه‌م تێكسته‌ش كۆتایی بێت
شتێك ده‌ڵێم زۆر زۆر به‌ڕاستمه
كه‌س خۆشی كه‌سی ناوێت.
له ژماره (99)ی گۆڤاری (گزنگ)دا بڵاوبۆته‌وه.