Skip to Content

Sunday, May 9th, 2021

سیروان شه‌ریف. ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ گه‌نجه‌ی له‌تاراوگه‌دا….

Be First!
by August 12, 2009 تابلۆ

 

سیروان شه‌ریف. ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ گه‌نجه‌ی له‌تاراوگه‌ودا هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال به‌ دونیا ده‌ناسێنێت.
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د/ به‌ڕیتانیا

gashbir@hotmail.com

وێنه‌کێش ئه‌وه‌ی ده‌یبینێت وێنه‌ی ناکات، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌کات وێنه‌ی ده‌کات( وان گوگ). خه‌یاڵی جوان هه‌ڵقوڵاوی ڕوحی پاکه‌، ئه‌ندێشه‌ی فراوانیش کاتێک له‌ دایک ده‌بێت که‌ سه‌رچاوه‌که‌ی تاسه‌ر ئیسقان هه‌ست به‌ ئازاره‌کانی ناخی مرۆف بکات، دوا جار له‌و ناسکی و هه‌ستیاریه‌وه‌ چه‌ندین وێنه‌ی جوان دروست ده‌بێت که‌ گوزارشت له‌ نیگه‌رانی مرۆڤ ده‌کات به‌رامبه‌ر به‌ چه‌مکێک یان ده‌سه‌ڵاتێک که‌ خۆی به‌ ڕه‌هاو سه‌روه‌ری مرۆڤ ده‌زانێت که‌ له‌ دواجاردا پێچه‌وانه‌یه و له‌ماهیه‌تی مرۆڤایه‌تی که‌مکردوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ دیدگای هونه‌رمه‌ندی پاکه‌وه‌ به‌ چه‌ندین جۆر ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ هه‌موو هه‌سته‌کانی مرۆڤ، وه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زمانی هونه‌ر هاوبه‌شه‌ له‌ هه‌ر شوێن و کوچه‌یه‌ک بیت ده‌توانیت به‌ جوانترین شێوه‌ ژانی میلله‌تكی چه‌وساوه‌ شرۆڤه‌ بکه‌یت بۆ بینه‌ر که‌ پێشتر پێیی ئاشنا نه‌بووبێت یاخود نه‌یناسیبێت.
هونه‌رمه‌ند سیروان شه‌ریف لاوێکی به‌هره‌مه‌ندی گڕ وکڵپه‌یه‌ و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئازاره‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌و که‌س و کاری ئه‌نفالکراوه‌کاندا ده‌ژی، هه‌روه‌ها خۆشی هه‌ڵقوڵاوی ئه‌و‌ سه‌رچاوه‌یه‌یه‌ که‌ ناسنامه‌ی میلله‌تێکه‌ داگیرکراوی له‌ت له‌ت کراوه‌. سیروان شه‌ریف جیاوازتر له‌ هه‌موو ئه‌و گه‌نجانه‌ی که‌ له‌ تاراوگه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن،له‌ دوا وێستگه‌ی پله‌ به‌رزه‌کانی خوێندنی دپلۆما له‌ زانکۆی بێرمینگهام له‌ به‌ریتانیا، پێشه‌نگایه‌کی هاوبه‌شی قوتابیه‌ سه‌رکه‌وتووه‌کان بوو به‌ ته‌رمیناڵی سه‌رکه‌وتن و به‌ده‌ست هێنانی به‌رزترین پله‌ و یه‌که‌می ئه‌و زانکۆیه‌ له‌ هونه‌ری شێوه‌کاری، وه‌ هه‌روه‌ها تابلۆ جوانه‌کانی که‌ گۆزارشتی ده‌کرد له‌ خه‌م و ژانی نه‌ته‌وه‌که‌ی هه‌موو میوان و مامۆستا و میدیا بیانیه‌کانی تۆشی شۆکت کرد له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ست ڕه‌نگینی و زیهنی گه‌شی، ئه‌مه‌ش وای کرد که‌ له‌ چه‌ندین پێشانگای جیهانی بانگێشت بکرێت، لێره‌دا به‌های ئه‌و یاقووته‌ ئاشکرا ده‌بێت که‌ ده‌ڵێت مرۆڤ هه‌وڵ بۆ هه‌ر ئامانجێک بدات، ده‌توانێت به‌ده‌ستی بهێنێت ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ر شوێنێکی دونیا بێت.. له‌ دوای پیرۆزبایی کردن ماوه‌ته‌وه‌ بڵێم هونه‌ر به‌رپرسیارێتیه‌ و ئه‌رکه‌ هه‌رکه‌سێک ده‌یه‌وێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ خزمه‌ت بکات هیوادارم سوود له‌ هه‌وڵه‌کانی سیروان شه‌ریف وه‌رگرێت که‌ چۆن له‌م کونجی غه‌ریبییه‌ و دوور له‌ که‌س و خێزان دوور له‌ کوچه‌کانی نیشتیمان، به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کی گه‌ش هه‌وڵده‌دات.
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ژماره‌(136)ی  هه‌فته‌نامه‌ی زه‌نگ بڵاوبۆته‌وه‌.

Previous
Next

Leave a Reply