Skip to Content

Sunday, September 20th, 2020

سیمیاى شانۆ و درامانوسینی کیرئیلام

Be First!
by July 18, 2008 ئەدەب

 
 لەناو پەرەسەندنەکانى هاوچەرخ لەسەر ئاستى زانستەکان هیچ ڕوداوێک ئەوەندەى گەشەى سیمیا کاریگەرى ڕیشەیى تۆمار نەکرد بەشێوەیەکى فراوان. دەکرێت پێناسەى سیمیا بەوە بکەین کە زانستى تەرخانکراوە (علم مکرس) بۆ لێکۆڵینەوەى بەرهەم هێنانى واتا لە کۆمەڵگادا ئەمەش ماناى پڕۆسیسى دەلالەت و پەیوەندى یە ئەو ئامرازەى کە بە هۆیەوە واتا لەدایک دەبێت و ئاڵ و گۆڕ لە نێوانیاندا هەبێت .
 بابەتەکانیشى هەمو رەوتەکان دەگرێتەوە هێما و کۆدە کە بە کردار لە کۆمەڵگەو نامەکاندا کار دەکەن و ئەو دەقانەى لە رێیەوە بەرهەم دێن .
 لەسەرەتاى ئەم سەدەیەدا پێشنیازى سیمیا کرا کە زانستێکى تەواوە بۆ هێماکان..لاى ( دیسۆسۆر) و( پێرس ).. لە ساڵانی سى و چلەکاندا لە کارى شکڵانیەکانى تشیکیەکاندا رەنگى دایەوە.
 دوایى لاى فەرەنسى و ئیتاڵى و ئەڵمانى و سۆڤیەتیەکان و وڵاتە یەکگرتوەکاندا. .هەتا پڕۆژەى سیمیایى جگە لە شیعرو ڕۆمان و پانتایى لێکۆڵینەوەى ئەدەبى بەرز بۆوە بۆ بایەخدان بە شانۆ و دراما.
 ئامانجى ئەم کتێبە بەسەرا چونەوەى ئەمانە و بەرهەم هێنان و پێشنیازى ئایندەیە .
 شانۆ و دراما ئەم جیاکردنەوە باوە بەردەوام داواى شیکردنەوە ئەکات مەبەست لە وشەى شانۆ ئەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ پێکهاتەى دیاردەکان کە هاوبەشى لە مامەڵەى گەیەنەراندا دەکات  واتە لەبەرهەم هێنانى واتا و گەیاندنى لەڕێگەى نمایشت خۆیەوە ئەو رەوتانەى کە بناغەیان بۆ پێک هێناوە.
 وشەى دراما ماناى ئەوخەیاڵ کردنەوەیەی وێنە کێشە بۆ نواندنى شانۆیى وە لەسەر بناغەى پێکهاتنی درامی دامەزراوە. ناونانى شانۆیى بەم جۆرە کورت دەبێتەوە بۆ ئەوەى لە نێوان گەیەنەران و بینەرانەوە دێت لە کاتێکدا ناونانى درامى لەگەڵیا هێمایە بۆ تۆڕێک کارکەر کە پابەندن بە خەیاڵکردنەوەی ئەکتەرەوە.
 شیکەرەوەى شانۆیى دەڕوانێتە دو ڕەوتى جیاواز بۆ مادەى دەق ئەوەى لەسەر شانۆ بەرهەم دەهێنرێ و ئەوەى لەپێناوى شانۆدا ئامادە دەکرێت .بەم پێیەش (ئیلام ) پێشنیازى ئەو پرسیارە دەکات: ئایا دەکرێت نوسینى هونەرى شیعرى (ئەرستۆ) لە زمانى سیمیایى دا دوبارە بکرێتەوە بە هەمو باوەڕە پەیوەندیەکان و نواندنەکان و خەیاڵ کردنەوە و مەنتیقى و زمانەوانى و بونیەوى لە شانۆ و درامادا  .
 بونیەوەتی براغ  ساڵی 1931 مێژویەکی گرنگ بو بەلێکۆڵینەوەی هێمای شانۆیی.. بەرلەوە شاعیریەتی درامی و زانستی وەێفی بۆ دراما و نمایشی شانۆیی لە شانۆدا لەناوەڕۆکدا پێشکەوتنیان لەسەر ڕێڕەوی ئەرستۆ بەدەست هێنا بو.. دراما بە موڵکیەتی ڕەخنەی ئەدەبییەوە پابەند بو بەو پێیەی نمایشی شانۆیی دیاردەیەکی کتوپربو بۆ لێکۆڵینەوەی مێتۆدی.. لەو ساڵەدا دو لێکۆڵینەوە دەرکەوتن بۆ شیکردنەوەی زانستی بۆ شانۆ و دراما زانستی ئیستاتیکی هونەر و دراما (اوتا کارزیش) وە هەوڵدانی شیکردنەوەی بونیەوی بۆ دیاردەی ئەکتەری (یان موکاروفسکی) ئەم دو لێکۆڵینەوەیە پیشنیازی دەوڵەمەند بونی تیۆری شانۆ و درامایان کرد لەچەرخە نوێکاندا بۆ ئەوانەی لە بونیەوێتی براغ دەرچون زانستی ئیستاتیکای (زیش) کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بونیەوی نەبو بەڵام ئاسۆی سیمیا فراوان بوەوە لەڕێی چڕکردنەوەی قوتابخانەی براغ لە زمانی ئاساییەوە بۆ شیعر و هونەر و سینەما و کۆمەڵیەکان بۆ دامەزراندنی بڕوای دەلالەتی شانۆیی .
 بونیەوێتی براغ بەشێوەیەکی دوانی لە شاعیریەتی شکڵانی ڕوسی و زمانەوانی (سۆسیۆر) ی بونیەویەوە پەرەی سەند.. لە (سۆسێر) ەوە پڕۆژەی شیکردنەوەی ڕەوشتی مرۆڤی دەلالی و پەیوەندی لە ڕێگەی چوارچێوەی کاری سیمیاییەوە وەرگرت وە دیاری کردنی کۆی هێما کە لەدو چاوگەوە کار بکات و پەیوەند بێت بە هەڵگری مادەوە یان دال بە وێناکردنی زیهنی مەدلول.
 (مۆکارۆفسکی) پیادەکردنی پێناسەی (سۆسێر) ی ئاسان کرد بە دیاری کردنی کاری هونەری لە سنوری خۆیدا هەمو کارێکی نمایشتی شانۆیی وەک هەمویەتی نمونەی وەک یەکەی سیمیاییە کە دەبێت دالی لەگەڵدا بێت یان هێما بەهۆی هەڵگرەوە لەو کارە خۆیدا کە شتێکە یان کۆمەڵێک لەتوخمەکانە .
 (بیتر بۆغاتیریف) گرنگی نەخشەی بڕوای سەرەتایی بۆ سانا کردنی شانۆیی دانا ، کرداری دالی بەگرنگ دانا بە ڕێژە بۆ هەمو توخموکانی نمایشت هەر شتێک لە شانۆدا هەبێت دەبێتە هێما .
 ئەم سانا کارییە بە ڕێژەی دیکۆر تیشکی خرایە سەر ..ناکرێت لێرەدا جیاوازی لە نێوان مێزێکدا نەکەین کە لە نمایشتی شانۆیدا بەکار ئەهێنرێت بەنمونەی ئەوەی خەڵکی بۆ نان خواردن بەکاری دەهێنن .. بابەتی شانۆی مادی دەگۆڕدرێت بە شتێکی تر بۆ یەکەیەکی سیمیایی لای (ڤلرترۆسکی) یەکەی دینامی بۆ کۆمەڵێکی تەواو لە هێماکان بایەخێکی تایبەتە بە سیمیا لە شانۆدا پەیوەندی بە ئەکتەر و سیفاتە مادیەکەیەوە هەیە .
 لەم ڕەوتەوە شانۆی مەلحەمیانەی (برێخت) ڕۆڵێکی گەورەی گێڕا بە ڕێڕەوی ئەدای ئەکتەر کە هەڵگری هێمای شانۆییەو خاوەنی ئیمتیازە لە لایەک کە پەیوەندیەکی ڕەمزی ڕونی هەیە و لە لایەکی ترەوە جەخت لە گرنگی ئامادەبونی مادی کۆمەڵایەتی ئەکاتەوە لە جەختکردنەوەی(برێخت) دا بۆ دراما تورجی هەوڵی لابردنی هێمای ڕاستەقینە دەدات کە ئەکتەر لە ئەدا غەمگینەکانیا پێی هەڵدەستێ.
 لای (بیتر هاندکیە) سەرنجی ئامادە بوان ڕادەکێشێت بۆ هەڵگری هێما و بە شانۆیی کردنی زیاتر لە مەدلول وە ئەوەی هاو ڕەوتی درامیەتی (هەتا بینەران هەست بە جیهانی شانۆ بکەن) لە هەمو ساتە وەختێکدا لێرە واقعی شانۆیی کار دەکات کورسی لە شانۆدا ئەوە کورسی شانۆیە.
 دەلالەتی لە خۆگرتن (التچمن ) گۆڕانی باڵای کرد ..رۆڵی هەڵگری هێمای لە هەستان بەرامبەر کۆمەڵێک بابەتەوە گۆڕی بۆ ئەوەی هێمای شانۆیی واتای دوەم هەڵدەگرێت کە بە رۆڵی خۆی دەیگێڕێتەوە بۆ بەهای کۆمەڵایەتی و ئایدۆلۆژی لەناو کۆمەڵدا گەیەنەران و بینەران پەیوەند دەبن پێوەی.
 (بۆغاتیریف) توانای هەڵگری هێمای لەسەر دال بۆ دوای دەلالەتی راستەقینە تێبینی کرد لە دەلالەتی ڕۆشنبیری زیادەوە.. کامەیە بەرگی شانۆیی؟ یان کامەیە دیکۆر کە نواندنی ماڵێک دەکات لە شانۆ دا؟ هەر یەکێکیان هێمایە بۆ هێمایەکی تر وە نابێتە هێما بۆ شتێکی مادی ..بەرگی جەنگ خستنەسەرە بۆ پۆلی بەرگری کە لەحەقیقەتدا دەلالەتە لە ئازایەتی یان پیاوەتی ..وە یان کەسێک لەماڵێکی بۆرجوازیدا دەلالەتی سامان و خۆبەزلزانین و چێژی خراپەیە .
 دەلالەتی لەخۆگرتن پاشکۆیەکی سیمیایی (گفیلی) هەیە لە رێیەوە هەڵگری هێمای پەیوەندی هێما زۆر دەبێت..یەک هێمای تەنیا بناغەی رێکخستنی- ناوەندیە بۆ پەیوەندی – هێما (هەڵگر- هێمای هێمای شانۆیی(تاج) مانای ناوەندی هەڵدەگرێت .
 دیکۆر و جەستەی ئەکتەر و بزوتنەوە و قسەکانی بەردەوام دیاری دەکرێنەوە لە ڕێی گۆڕانی تۆڕێک لە واتای سەرەتایی و ناوەندیەوە .. پێویستە پەیوەندی شانۆیی واتاکانی بەرز ببێتەوە لە ئەرکە کرداریەکان..ئەم تایبەتمەندێتیەش  فرە دەلالیە کۆمەڵێکی بێ سنور لە واتای ناوەندی هەڵدەگرێت..(بەرگ دەربڕینە لە کۆمەڵێک تایبەتمەندی  کۆمەڵایەتی – ئابوری و دەرونی وە هەروەها رەوشتی)
 سانایی شانۆیی پشت دەبەستێت بە بەهای بەکۆت بونە کۆمەڵایەتیەکان بەو جۆرەی تێگەیشتن لە نومایشت تۆڕێکە لە واتا وەک دەق.
 بونیەوێتی براغ شانازی دەکرد بە توانای هەڵگرتنی هێمای شانۆیی و کەم کردنەوەی هۆکاری پەیوەندی سەرەتا لە شانۆی ئەغریقیەوە و کۆتایی بە شانۆی هەژار ی ( کروتوفسکی) کە بونیەیەکی سیمیایی دەوڵمەندی بەرهەم دەهێنا .
 هێمای هەمو بابەتیک بە خێراترین رێگە دەگۆڕدرێت وە زۆریان هەمە چەشنن ..مستوی شمشێرێک لەدیمەنێکدا دەکرێت لەدیمەنێکی تردا هەڵبگەڕێتەوە بە لەخاچدان ..وەک دیکۆر کە دەکرێت بەبێ راستکردنەوە لە دامەزراندنی بگۆڕدرێت بە دیوار یان شورای باخچە ..(مافستو فالیس) لە رێی پاڵتۆکەیەوە دەلالەت لە مل کەچکردنی دەکات بۆ (فاوست).
 لێرە هیچ هێمایەکی نواندنی جێگیری رەها نیە.. دیکۆری درامی پێویستە بە ئیمائە هێمای بۆ بکرێت وەک لە میمیائدا  (نومایشتی ئیمائە وەک نومایشتەکانی شاپلن) بەهۆی ئاماژەی بێژەیی یان هۆکاری دەنگی تر(دیمەنی دەنگی) کە( هونزل) باسی دەکات : بە درامای ئێزگەیی لێرەدا یاسای جێگر نیە کە نواندنی ئەکتەر دیاری بکات بۆ کەسێتی درامی .. دەبێتە بوکە شوشە یان ئامڕاز.
 (بروساک) لای وایە ئەکتەر رێژەیەکی گەورە تەرخان دەکات لە کاری رۆژانەدا بۆ بەرهەمهێنانی هێما..دەرگایەکی وا دەکاتەوە کە ئاگاداری بینەران دەکاتەوە کە ئەم چاڵە بونی نیە یان بەتاڵە یان ئاو پڕی دەکاتەوە؟ یان ئەم دەرگایە بونی نیە یان دەرگایەکی دوانیە یان تاکە ..ئەمە دالەکانتە.
 (لاونس) هەوڵی پیادە کردنی بڕوای هاوجوت بون دەدات یان لێکچون لە نێوان نواندن و ئەکتەردا(شتی لێکچو) کە هەڵگرانی هێما شیاوی ئاڵوگۆڕن.
 نواندنی شانۆیی دەگەڕێتەوە بۆ ئاڵوگۆڕی توخمەکانی شانۆ..کرداری بە کۆد بون لە رێی رەوتەکانەوە یەکەی سیمیایی وەردەگرن.(کام دەرگا؟) لە رێی رەوتی زمانەوانیەوە یان ئیمائی دەلالەتی دەکرێت ..نەکو بەهۆی رەوتی بیناسازی یان وێنەیی.
 ئەوەی جێگەی بایەخە هێمای پێبکەین بەڕێژەی کۆدە – پاشکۆکانی گواستنەوەی ئاسۆی سیمیایی یەکێک لە بابەتەکانی دەرهێنانی (لاونس) جەدلیەتی نێوان مردو زیندوە یان لەنێوان خودی و بابەتی لە شانۆدا.. کاتێک کە بیر لەنواندنی درامی دەکەینەوە ئەویش خودی کارکەر کە ئەکتەر بەرجەستەی ئەکات وە ئەو بابەتانەی پێوەی پابەندە کە لەڕێیەوە هاوبەشی کردار دەکات .(ڤلترۆسکی) ئەمەی گۆڕی بە چەمکی شیکردنەوە زیاتر لەوەی کە چەمکی گەیاندنی خودی – بابەتی بێت کە لەڕێیەوە هەمو هەڵگرانی هێمای شانۆیی و ئەوانی تر لەڕەوتی نواندندا دەجوڵێنەوە لێرەدا ئەکتەر کار دەکات بە کردار کە بەشێکە لە دیکۆر.
 ڤلترۆسکی هێما بە زۆر لە ئەزمونەکان دەکات کە ناونراون بە پێشڕەو لە شانۆی سەدەی بیستەم کە لەسەر بناغەی نۆژەن کردنەوە بۆ ئاستی کار کەر بۆ سانا کردن وە دابەزاندنی ئەکتەر لە بەرامبەر" هێزی کرداردا " . هێما بە وێنە دەکات لە رێکخستن و هەناردەکردنی هێشویی دا کە سەرنجی ئامادەبوان ڕادەکێشێت.
 بەکارهێنانی فێڵی زمان بە ڕێگەیەک سەرنج لەگەڵ خۆیدا ڕادەکێشێت. ئەکتەر کە ڕۆڵی سەرەکی دەبینێ لە رێکخستنی هێشویی سەرنجی بینەران ڕادەکێشێت.
 کارکردنی ئەکتەر بەشێکە لە دیکۆر ..ڤلتروسکی دەڵێت: سەرنج بەکاتی جێگیر دەبێت یان بەدرێژایی ماوەی نمایشت لەسەر دیکۆری بەهێزو سەربەخۆ وەکو دیکۆری (بیسکاتۆر و کریغ ) یان کارتێکەریە ڕوناکیەکان وەک ئەزمونەکانی (ئاپیا) یان لەسەر دیاردەیەکی جیاواز لە ئەدای ئەکتەر وەک ئیمائە وەک ئەزمونەکانی( مایرهۆڵد) یان (کرۆتۆفسکی) .
 بیرى (ئکتوالزاتسیە) لە بیرى تایبەت بە شکڵانیەتى روسیەوە نزیکە تا ڕادەیەکى زۆر ئەویش (ئوسترانانیە) رەوتى باوێتى یان نامۆ بوونە ئەمیش فراوان بوونى سیماى دیاردەکانى نمایشتە یان سەربەخۆیى یە..ئەمیش بە دروستکردنى ماوە لە نێوان توخمەکان و پاشکۆ بە کۆت بووەکاندا ..بینەر وا هەستدەکات تێبینى هۆکارە سیمیایى یەکان دەکات وە سەرنج دەداتە هەڵگرى –هێما و پڕۆسیسەکانى ئەمەش یەکێک لە ئامانجەکانى شانۆى مەلحەمى برێخت بو..
 وەرگرتنى بیرو و بڕواى شکڵانیەتى روسى بوو.. برێخت دیارى کردنى بۆ کردار (ڕێگە بۆ ڕاکێشانى سەرنجى من) بو  یان      ڕاکێشانى سەرنجى کەسێکى تر بۆ شتێک.
 هەناردەکردنی شانۆیی چوارچێوەگرتن بە شێکى بچوک لە نمایش دەخوازێت ..لەلاى برێخت بە دابڕانى لە پاشماوەى دەقە.. ئەمەش هاوکێشە دەکاتەوە بە کردارى ئاگادار کردنەوە لە نێوان نواندن کە ڕووداوە وگەشە دەکات..(هێمای دەرخستن) وەکو بەدەستی دێنێت کاتێک کە ئەکتەر بە تەنیایی شوێن ئەو شتە دەکەوێت کە رو دەدات. یان بە زنجیرەیەک فێڵ کە دورخستنەوەى بزوتنەوە و کارتێکەرەکان بزوتنەوەیان خاو دەکاتەوە ..گۆڕینى تیشکى کتوپڕ پانتایى نواندنەکە غەمگین دەکات.. ڕیبشارد فۆرمن دەرهێنەرى ئەمریکى فێڵى چوارچێوەگرتنى بەکارهێنا لە شێوەى بینین و بیستندا کە بناغەیەکى ئوسلوبى جیاواز بێ بۆ بەرهەمەکەى .
 بیرى رێکخستن و هەناردەکردنی هێشویی دەگەڕێتەوە بۆ ئوسوڵى زمانەوانیەکان جگە لەوە بە خوازراوەیەکى جێگەیى دادەنرێت ..بەڵام فێڵ لە داڕنینى باوێتى بێژەى زمانەوانى بەکار دەهێنرێت بەو جۆرەى لە ڕەوتێکى ترەوە کار لە درامادا بکات ..ئەمەش ڕێگە بەوە دەدات کە هێماى زمانەوانى لە پێشەوەى نمایش جێگە دەگرێت..چوارچێوەگرتن بۆ زمان بەردەوام بەکار دەهێنرێت بەهۆى پشت زمانەوە شێوەکانى بەدواداچوونى تر کە پێگەن بۆ دایەلۆژى درامى بۆ ماوەیەکى درێژ بەڵام مەبەستى نامۆ بوون لە پاشکۆى واتاکەى و زیاد بوونی غەمگینى بە شێوەیەکى ڕیشەیى ئەو ناواتا کردارییە کە ئالفریدجارى بە زۆرى بەکارى دەهێنا وە هەندێک جار شکسپیر
 دواى ئەوەى بونیەوێتى براغ لە دواییدا کێشەى ساناکردنیان بە کەمى تەرخانکرد هەتا ڕۆڵان بارت بە شێوەیەکى توڕەیى هێماى بە کۆى شانۆ کرد کە ناو نراوە بە(فرەیى دەنگە ڕاگەیاندنە کرداریەکان ) بە چڕى لە هێماکان ..سروشتى هێماى شانۆیى ئەگەر لێکچوو یان ڕەمزى یان پێکهاتن بێت ..وە دەلالەتى نامەیى ئەگەر ڕاستى بێ یان بە لەخۆگرتن هەمو ئەم بابەتە بنەڕەتە سیمیایانە لە شانۆدا هەن .
 لای کاوزان جەختى کردەوە کە هەموو شتێک لە نواندنى شانۆیدا هێمایە وە سەر لە نوێ چەمکى گواستنەوە و دەرفەتى بە لە خۆگرتنى بونیەوى کردەوە هەوڵى دا پۆلینکارى بۆ هێماى شانۆیى و ڕەوتەکان و دیاردەکان دابمەزرێنێت ..وە هەوڵى دا پۆڵینی دیاردەکان بکات و جیاکردنەوە لە نێوان هێماى سروشتی و هێماى دەستکرد کە لە ئامادەبوون و ونبوندا لێکدەدرێنەوە.
 لای وایە نمایشت هێمای سروشتی دەگۆڕێت بۆ هێمای دەستکرد.
 ئیقونە و بەڵگە و رەمز  سێ پاشکۆ هێما ناسراوەکەی کە پیرس پێشنیازی کرد.
 ئیقونە نواندنی بابەتەکەی دەکات (لە بناغەدا بەهۆی هاوشێوەوە الشبە لە نێوان هەڵگری –هێما و مەدلولەکەی..هێمایەکە دەگەڕێتەوە بۆ بابەت کە دەلالەتی لە سەر دەکات.
 نمونەی هێما ئیقونیەکان کە پیرس بیریان دێنێتەوە وەکو  نەخشەی وێنەیی کە تا رادەیەکی زۆر ئەو هەستە ون دەکرێت کە هەمان شت نەبێت. وە وێنەی فۆتۆغرافی لە نێوان سێ جۆری جیاواز لە ئیقونەدا جیا دەکرێتەوە..وێنە و نەخشە و خوازراوە.
 ئاگادار..ئەو هێمایەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ بابەتەکە کە لە راستیدا بە هۆی کاریگەر بونیەوە پێی هێمای بۆ دەکات..لەتردانی رۆیشتنی دەریاوان دەلالەتی پیشەکەی دەکات..لێدان لە دەرگایەک هێمایە بە بونی کەسێک لە دەرەوە ..وە ئامڕازە ئاماژەییە بێژەییەکان وەکو راناوی( من )و (تۆ ) و ناوەکانی ئاماژە وەک ئەمە و ئەو ساتەوەختی (جێگە و زەمان) وەک (لێرە) و (ئەوێ) و (ئێستا )…هتد.رێژەی هاوشێوەیی.
 رەمز..لێرە دەبێت پەیوەندی نێوان هەڵگری-ئاماژە و مەدلول پێکهاتنی فەرمی بێت..ئاماژەی زمانەوانیە..شانۆ مەیدانێکی تەواوە بۆ ئیقونە.. پانکوت بڕوای پێرسی پیادەکرد و ئیقونەی بە هێمای شانۆیی وەرگرت: ئیقونەی بنەڕەتی لە شانۆدا جەستەی ئەکتەر و دەنگەکەیەتی .
 جولیان بک و جودیت مالینا لە دوای شەستەکان ئەوەیان پیادە کرد کە هاوشێوەیی لە نێوان هێما وبابەتدا ئەرکێکی رەهایە.
 پاتریس بافیس لای وابو :زمانی ئەکتەر وەک ئیقونە کار دەکات..بەشێکی زۆر لە دەوڵەمەند بونی نمایشتی شانۆیی دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن لە گۆڕانی رێژەی پیشەی سیمیاییدا.روبرت ویلسون لە نمایشتێکا لە شیراز شاخە راستەقینەکەی بە رۆڵی دیکۆر دانا وبەشێکی بە جەستەی مرۆیی و ئاژەڵی بۆَ کۆمەڵێک دەوری جیاواز تەرخان کرد و بەشێکی تری بۆ خەڵک و دایناسۆر و کەشتی نوح …هتد.
 پیرس ئیقونەی بۆ سێ بەش جیاکردەوە ئەویش وێنەو نەخشە و خوازراوەیە.شانۆی پانتۆمایم یان سریالی دەتوانن شێوەی مێزێک بە نەخشە دیاری بکەن.وەکو شانۆی بەتاڵ دەگۆرێت بە گۆڕەپانی کوشتار یان بەندیخانە…هتد.
 لای پیرس دەربڕین ئەو فیکرەیە کە لە هێماوە هەناردە دەکرێت.بەو جۆرەی هەر شتێک رێگەی دامەزراندنی وێنە بدات لەلای بینەر.
 ئاگادار وەک ئیقونە نین..بۆ نمونە بەرگ دەلالەتە لە بەرگی نمونەیی درامی لە هەمان کاتدا  بەڵگەیە لەسەر پیشە و پایەی کۆمەڵایەتی.
 هەمو پاشکۆ هێمایی رەمزی و ئێقونی وئاگادارەکان دەبێت لە یەک کاتدا لە شانۆدا ئامادەبن ..هەمو ئیقونە و ئاگادارەکان لە شانۆدا گرنگیان هەیە لە سەر بناغەی پێکهاتن. لای جاکۆبسۆن ئاڵوگۆڕی خوازەیی(مجاز) قوتبێکی بنەڕەتی پێک دەهێنێت.پۆڵینی قوتبەکەی تر بە هۆی وێنەی رەوانبێژیەوە دەکات.بەنمونە کۆشکی سپی پێگەی سەرۆکی وڵاتە یەگرتوەکان دەگرێتەوە.لای وایە هەمیشە واقیعی مەجازیە و رەمزی خوازراوەیە استعارە.
 هونزل ئاماژە دەکات بەخوازەی شانۆیی وەک نواندنی گۆڕەپانی کوشتار بەهۆی چادرێکەوە وەیان کەنیسە بەهۆی بورجەوە.
 شاردنەوە..کاری ساناکاری شانۆ باوەڕی بە دەرخستنی بابەت و روداوەکان هەیە..وە هەمو نمایشت لە بەردەم ئامادەبوندا  ئەمەش نمایشتی شانۆیی لە رۆمان جیا دەکاتەوە کە هەڵدەستێت بە وەسفکردن.
 بەم شێوەیە ئیلام بە قوڵی بە ناوەرۆکی کتێبەکەی توانی شانۆمان نیشان بدات وەک دروست بون و هەمو قۆناغە گەشە کردوەکانی و بەرەو پەیوەندی شانۆیی وکۆدە و رەتەکان و دەقی نمایشت و راگەیاندن لە شانۆ و نامەو گوتار و دەق و مەنتیقی درامی و بوارەکانی تر شی بکاتەوە و شانۆ وەک هونەرێک کە هەڵگری گۆڕانی هەنوکەییە نیشانمان بدات لە هەمو پەیوەندیەکانی بە  گەیەنەر و بینەران ..بەکورتی ئەم کتێبە ئەزمونی مێژوی گۆڕانی شانۆ و تیئۆرێزەکردنی گۆڕان و خاڵی کارکردن و وەرچەرخانیەتی لە هەمو سەردەمەکاندا تا ئێستا و ئەوەندە پڕ بایەخە هیچ نوسینێک نیە بتوانێت حەقی بەهای ئەم کتێبە بدات و بەشەکانی تر کە زنجیرەی پێکەوە بەستراون بە خوێندنەوە حەقیان نادرێتی لەبەر ئەوەی تەواو گران و پێکەوە لچکاون وەکو تەونی جاڵجاڵۆکە لە شیکاری زانستی سیمیا و شیکردنەوەی هەمو پانتاییەکانی نمایشت ..پڕە لە هێڵکاری و نەخشە و موفردە و فەرهەنگی شانۆیی کە پێویستە وەک خۆیان وەربگێڕدرێن کە ئەمە پرۆژەیەکی گەورە و گرنگیە بۆ شانۆی کوردی ئەگەر و ەرگێڕێکی باش بەهاوکاری چەند کەسێک بیکات.

 سەرچاوە :

سيمياء المسرح والدراما :كير ئيلام :ت وتعليق رئيف كرم:المركز الثقافي العربي الطبعة الاولي  1992

 لە روًَژنامەی ئاسوَ ژمارە                           لە 6ی2008 بە زنجیرە بڵاوبوَتەوە.
 

Previous
Next

Leave a Reply