Skip to Content

Tuesday, April 23rd, 2024
سیناریۆی چه‌پڵه‌کان بۆ کێ ؟

سیناریۆی چه‌پڵه‌کان بۆ کێ ؟

Closed
by September 14, 2012 شانۆ

 

 

1… رۆژه …  سه‌رقه‌برانه‌ … ده‌ره‌وه‌یه‌ .        

 ده‌سپێك گوێمان له‌ده‌نگی چه‌پڵه‌یه‌کی کز ده‌بێت به‌به‌رده‌وامی لێ ده‌درێت تا کۆتایی .

سه‌رقه‌برانێکی  پڕ له‌ چادرو قه‌فه‌زی ئاسنین، به‌ ڕه‌نگی سه‌وزو ره‌ش و سپی وخۆڵه‌مێشی  له‌گه‌ڵ چه‌ند کێلێکی به‌رد به‌ لا پاڵی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی  شار دیاره‌. هه‌ندێك  له‌م قه‌فه‌زی قه‌برانه‌ به‌شێوه‌ی خانووه‌کانی نێو شار ڕازێنراونه‌ته‌وه‌  و شتی سه‌یر سه‌یریان تێدا هه‌ڵواسراوه‌ ، هه‌ندێکیشیان  هه‌ژاری به‌قه‌فه‌زو کێله‌کانیانه‌وه‌ دیاره‌ به‌وێنه‌ی گه‌ڕه‌که‌ مییلیه‌‌کانی  شار .له‌نێو قه‌برووگه‌ڕه‌کی مردووه‌کاندا( چێنه‌ر)ی ته‌مه‌ن مێرد مناڵ ده‌بینین له‌سه‌ر یه‌کێك له‌ گۆڕه‌کان سه‌رقاڵی ئاودانه‌ به‌ مه‌تاره‌ ئاوه‌که‌ی که‌ به‌ده‌ستییه‌وه‌یه‌تی ئاوی گوڵه‌ زه‌ردوسیسه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌که‌ ده‌دات و پاشان ده‌ست ده‌کات به‌ده‌رهێنانی گوڵه‌ ووشك بووه‌کانی که‌ پێشتر ناشتبوونی .

 

2… ڕۆژه‌ … ماڵه‌وه‌یه‌ … ده‌ره‌وه‌یه‌ .                                       دایکی چێنه‌ر که‌ته‌مه‌نی (40) ساڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هاژه‌ی کچی که‌ته‌مه‌نی (10) ساڵانه‌ له‌نێو باخی حه‌وشه‌که‌یاندا سه‌رقاڵی ناشتنی دره‌ختن ، له‌م کاته‌دا چێنه‌ر له‌ ژووره‌وه‌ دێته‌ حه‌وشه‌ ده‌بینێت دایکی و هاژه‌ی خوشکی خه‌ریکی ناشتنی نه‌مامه‌کانی ئه‌ون که‌ پێشتر هێنابوونیه‌وه‌ یه‌کسه‌ر هاواریان لێده‌کات .

                                    چێنه‌ر/

                    دایکه‌ ئه‌وه‌ ئێوه‌ چی ده‌که‌ن؟

                    ئه‌و دوو نه‌مامه‌م بۆ سه‌ر 

                   گۆڕه‌که‌ی باوکم کڕیوه‌ ..

                   تۆزێکی تر ده‌یبه‌م له‌وێ له‌

                   سه‌رقه‌بران لای باوکمه‌وه‌

                  ده‌ینێژم، له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌ر ئێستا

                  ده‌ریبهێننه‌وه‌.

باوکی چێنه‌رله‌ ده‌رگای حه‌وشه‌وه‌ دێته‌ ژووره‌وه‌و ده‌ست ده‌کات به‌چه‌پڵه‌ لێدان و هه‌موویان ده‌وه‌ستن و سه‌ریان سوڕده‌مێنێ .

                               باوك /

                ده‌ستان خۆش بێت بۆ ناشتنی

               ئه‌و دره‌ختانه‌ له‌هه‌ر شوێنێك

               بێت، به‌ڵام کوڕم نه‌مامه‌کان بۆ

               ئێره‌ جوانن .

                           چێنه‌ر/

               باوکه‌ لای  تۆ هیچی لێنییه‌ با

               چوار ده‌ورت سه‌وز بێت . ئیتر

               هه‌موو ڕۆژێك ئاویان ده‌ده‌م 

               ناهێڵم ووشك ببن وه‌ك گووڵه‌کان .

                           باوك /

             کوڕم گووڵ ودره‌خته‌کانیش حه‌ز

            ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ هه‌موو شته‌ زیندووکانی

            ژیاندا بژین… نه‌ك له‌گه‌ڵ مردووه‌کان

            ، به‌تایبه‌تی له‌م ووڵاته‌ی ئێمه‌ جارێ

            پێویسته‌ لای زیندووه‌کان ڕۆشنبکه‌نه‌وه‌

            به‌دره‌خت و گووڵه‌ ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌کان و

            پێویستییه‌کانی ژیان .

            له‌به‌رئه‌وه‌  چه‌پڵه‌  بۆ‌دایکت وخوشکه‌که‌ت

           لێده‌و بڕۆ جوانی و ڕۆشنایی بۆ زیندووه‌کان

            به‌ده‌ست بهێنه‌ .

باوکه‌ ده‌ست ده‌کاته‌وه‌ به‌چه‌پڵه‌و وورده‌ وورده‌  له‌ حه‌وشه‌که‌ ده‌چێته‌ 

ده‌رێ . چێنه‌ر ده‌ست ده‌کات به‌هاوار و بانگکردنی باوکی . به‌ده‌م هاواکردنه‌وه‌ خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه‌ له‌خه‌و .

 

‌3… شه‌وه‌ … مآڵه‌وه‌یه‌ … ناوه‌وه‌یه‌ .

چێنه‌ر له‌ ژووره‌که‌ی له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌که‌ی خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه‌ له‌وخه‌وه‌ی که‌ به‌ باوکییه‌وه‌ بینیویه‌تی . پاش که‌مێك بیر کردنه‌وه‌ سه‌ر ده‌له‌قێنێ و ده‌ست ده‌کات به‌چه‌پڵه‌ لێدان ، دایکی و هاژه‌ی خوشکی دێنه‌ ژوورێ .

 

     ته‌واو

 

rbahir@hotmail.com

نووسینی: ڕزگار باهیر  ‌‌

  ‌‌

 

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.