سیناریۆی ( یاری ) …. دانا محمد عبدلله
دیمه‌نی 1
ماڵ . ده‌ره‌وه . رۆژ
(ماڵێكی له خشت و قور دروست كراوه ، بنمیچی خانوه‌كان له قامیش و دارە و هه‌ندێكی هاتووه‌ته ده‌ره‌وه ، ده‌رگایه‌كی ره‌شی كۆن به حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌وه‌یه و بۆیه‌كه‌ی كاڵ بوه‌ته‌وه و لای خواره‌وه‌ی ژه‌نگی گرتووه ، بێ ده‌نگیه‌كی زۆر به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌وه‌یه)
(ده‌رگای حه‌وشه ده‌كرێته‌وه هێدی له‌ناو ده‌رگاكه‌دا ده‌وه‌ستێت)
هێدی : ( كچێكی 7 ساڵه قژێكی ره‌شی خاوی هه‌یه و پێستێكی گه‌نم ره‌نگ ، وه چاوه‌كانی خه‌واڵو دیاره)
( سه‌یری گه‌ره‌كه‌كه‌یان ده‌كات كه‌س نابینێت ته‌نها زارای هاورێی نه‌بێت كه له پێش ماڵی خۆیان دانیشتوه)
( ماڵی زارا له ته‌نیشت ماڵی هێدییه خانوه‌یه‌كی گه‌وره‌یان هه‌یه كه به شێوازی تازه دروست كراوه په‌نجه‌ره‌كانی له‌دووره‌وه وه‌كو زیو ئه‌بریسكێته‌وه وه‌هه‌روه‌ها دیواره‌كانی له به‌ردی گران به‌ها رازێنراوه‌ته‌وه ، له خانوی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌چێت )
(هێدی ده‌چێت بۆ لای زارا )
هێدی
چۆنی زارا وه‌ره یاری خه‌ت خه‌تێن بكه‌ین ، یاریه‌كه‌ی دوێنێ ته‌واو ئه‌كه‌ین
زارا
نا من یاری ناكه‌م
هێدی
بۆ چی ؟
زارا
باوكم ناهێلیت ، ئه‌لیٍَت له‌گه‌ل ئه‌وان یاری مه‌كه ، ئێمه ده‌وڵه‌مندین وه‌كو ئه‌وان نین بۆ ئێمه جوان نیه ،
هه‌روه‌ها وتی دوای یاریه‌كانت لێ ده‌به‌ن .
هێدی
(به‌و ده‌نگه‌ی كه له‌كاتی قسه‌كردن هه‌ست ده‌كه‌ی گریانی بێوه‌یه)
باش ..
(هێدی ده‌گه‌رێته‌وه ، پارچه كه‌چێك ده‌بینێت و ده‌چێت له‌سه‌ر ده‌رگاكه‌ی خۆیان ده‌ست ده‌كات به‌نوسین)
(دایكی هێدی دێته‌ده‌ره‌وه)
دایكی هێدی
كچم ئه‌وه چی ئه‌نوسین
هیدی
دایه‌كه گیان ئه‌وه نوسیم ، ئێمه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ندین
كۆتای
………………………………………………….