سیگاركێشان له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌دا
سێگاریك پێده‌كه‌م و ، له‌ناو دووكه‌ڵیدا ته‌نێ مرۆڤ ده‌بینم
جه‌نجاڵ ، ساخته و ماسكدار
فه‌وزای ساخته‌یان ئافراندووه
هاوڕَیكه‌م ده‌بینم ، به‌ر له نووستن قژی شانه ده‌كا
كۆرپه‌یه‌ك ده‌بینم ، به‌بێزارییه‌وه له‌تاو ته‌نیایی
له‌سكی دایكییه‌وه به پێ هاتووه‌ته ده‌رێ و
پاڵی به قاچه‌كانی داوه و سیگار ده‌كێشَی
له‌ناو دووكه‌ڵه‌كه‌یدا من ده‌بینێ
باوكم ده‌بینم پیاوێكی گوندی جوتیاره
به‌راوه‌كه‌یان لێگرتووه‌ته‌وه و جوێن به نیشتیمان ده‌دا
سه‌ودا ده‌كا ،
نیشتیمان به دڵۆپێك ئاو ، بۆ كشتوكاڵییه‌كه‌ی ده‌گۆڕێته‌وه
پیاوێ ده‌بینم هه‌نگووینی كڕیوه و
ڕۆژی دادێ بۆ دوكانداره‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه
پێی ده‌ڵێ :-
هه‌نگووینه‌كه‌ت تاڵه ، كه‌س پێی ناخورێ !
خوشكه‌كه‌م ده‌بینم له‌به‌رده‌م كوتاڵفرۆشییه‌كدایه
سه‌رنجم لێی داوه ، به هێماكانی تێده‌گه‌م
ده‌ڵێ :-
گه‌ر ئه‌م قوماشه‌م ، به ڕه‌نگێكی دی بۆ نه‌گۆڕییه‌وه
هه‌ر لێره‌دا قژ به‌سه‌رمه‌وه ناهێڵم و
گه‌ردوون ده‌هێنمه سه‌رت
بازاڕ ده‌بینم كه‌لله سه‌ری تیا هه‌ڕاج كراوه
كه‌لله سه‌ری مرۆڤی سه‌ده‌كانی كۆن
سوك و بێ گرفت له جێی سه‌رت دایبنێی و
به‌ئاسانی به‌جه‌سته‌وه بوه‌ستێ
نرخی ته‌نیا په‌نجا دۆلاری ئه‌مریكییه
مرۆڤ گه‌لێكی بێ شومار له‌ناو دووكه‌ڵی سیگاره‌كه‌مدایه
هه‌یه به‌رده‌وام به پێكه‌نینه‌وه خه‌ریكه
بێ ئه‌وه‌ی دڵخۆش بێ
زه‌وی ده‌بینم
به باشتیرن سه‌ماكه‌ر بۆ ژیان هه‌ڵبژێردراوه و
ژماره‌ی پێوانه‌یی له سوڕانه‌وه شكاندووه
كاتژمێری ژووره‌كه‌م ده‌بینم
شاهێدیم له‌سه‌ر ده‌دا ،
بۆ ئه‌وه‌ی پاترییه‌كه‌یم ده‌ركێشاوه و
بۆ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له كارم خستووه
سیاسییه‌ك ده‌بینم
سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كردووم بۆ ئه‌وه‌ی
تێمهه‌ڵداوه‌ته زبڵدانی مێژووه و ،
په‌یڤه‌كانیم پشتگوێ خستووه .
ته‌نێ دووكه‌ڵ له سییه‌كانمه‌وه ده‌رده‌كێشم و
یه‌كێ به‌ره‌و لای ئاوێنه‌كه دێت
به ده‌نگی پێی ، هزرده‌كه‌م باوكم بێ
خۆم به ته‌والێته‌كه‌دا ده‌كه‌م و
گوو و جگه‌ره‌یه‌كی دیكه ده‌كێشم
دێمه‌وه شوێنی خۆم
ئاوێنه‌كه له شوێنی خۆی نه‌ماوه و
باوكم له گیرفانی ناوه !
ده‌چمه به‌ر شووشه‌یه‌ك له جێی ئاوێنه خۆم نابینم
قه‌ڵه‌مێك به‌ده‌ممه‌وه ده‌گرم و
له جێی سیگار ده‌مه‌وێ گڕی ده‌م
ده‌كه‌وێته‌وه یادم هه‌مووی ساخته‌یه
سیگار، ئاوێنه، من و باوكم و
خۆمم فه‌وزای ساخته‌م ئافراندووه.
2012
سه‌رنج / ئه‌م شیعره به‌شداری شانزه‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی گه‌لاوێژی كردووه