سێبه ری خۆر ئاوا بوون …. هیوا ڕه ش
كورته چیرۆك
ته نها وێنا ی ساته خۆشه كا نی به یه كگه ییشتنی به هه ست و نه ستی خۆیه وه گرێ دا بوو , ئه و كا ته ی ئه گا ته جێمه به ستی خۆی ! به جا ما نییه كه ی ده ما مكی خۆی دا بوو , وێڕا ی سه رما و ڕه شه با كه هێشتا ش سه رتا پا ی له شی نوقمی ئا ره قه بوو بوو , له دا مێنی خوا ر تریشی ئه تووت له قوڕا و هه ڵكێشرا وه , هه موو تینی خۆی له قاچه كا نی جه م كردبوو بێ په روا ڕێگه ی بێئا ما نی نا بووه به ر خه یاڵێكی بێسه ر و بنه وه .
چه ند فرسه خێكی ما بوو بگا ته جا ده شه ستییه كه پا ڵی دا یه عا مودێكه وه بۆ ئه وه ی ووچا نێ بدات و دنیا ش دره نگتر و تا ریكتر دا بێت , به خه فه كردنی تروسكه ی ئا گره كه یه وه جگه ره یه كی دا گیرساند و له نێو له په كا نیدا جێی بۆ خۆش كرد و به كا وه خۆ كه وته مژ لێدا نی , كه ته وا وی كرد ده ستی دا یه دووربینه كه ی و بۆ دڵنیا یی ته وا و به ووردی له ده ور و به ری ڕوا نی , گڤه ی ڕه شه با كه و له رینه وه ی ته لی كاره با كه نه زمێكی نا مۆ به گوێچكه ئا شنا ئه كا ت و بوونه ته ئه و ئا مێره مۆسیكییه ی ئا وا زه كه ی له لووره ی گورگێكی برسی ئه چوو , یا زیا تر وه كو سه مفۆنیا ی مه رگێكی نا وا ده وا بوو .
به ر له وه ی بگا ته ڕۆخی جا ده كه تا ریكی ته وا و دنیا ی له ژێر با ڵی خۆیدا حه شا ر دا بوو , هه نگا وه كا نی خا و تر و له جا را ن به ئا گا تر چا و و گوێچكه ی خستبووه كا ر , له نا كا و ڕوونا كی لا یتی ئۆتۆمبیلێكی لێوه ده ر كه وت , به په له پڕووزێ خۆی ها ویشته كه ندڕه كه ی ته نیشتیه وه و خۆی تیا ما ت دا , وه هاخۆی تیا گرمۆڵه كرد بوو سه ر و لا قی گه ییشتبوونه وه یه ك , ده نگی تیژڕۆی ئۆتۆمبیله كه و نه ما نی ڕوونا كی لا یته كا نی ها نی دا له و دۆخه بێته ده ر و به خۆ نه وی كردنی نه رمه لۆقه وه بچێته ڕۆخی جا ده كه و به هه نسكه هه نسك له وێ له سه ر سك خۆی بدا ته زه وییا . هه ستی ڕا گرت و دووبا ره به دووربینه كه ی ئه و نا وه ی ته نییه وه , پا شا ن به كۆمه كۆم و لۆقی گه وره تره وه په ڕییه وه , ترپه ی دڵی و هه نگا وه كا نی پێشبڕكێیا ن بوو , هه نگا وی په له تر و ترپه ی دڵ و خیزه ی هه نا سه ی تا بلۆیه كی ڕه نگینی به زۆر نه خشێنرا و بوو , تا له جا ده كه دوور تر ئه كه وته وه تا بلۆكه كا ڵتر ئه بووه وه .
شا ر له گۆڕستا ن ئه چوو , كپ و خا مۆش ئه تووت زینده وه ری تیا نا ژیت , بێ چرپه و بێ خشپه , ته نا نه ت چۆڕا وی شۆڕه وه بووی گوێسه با نه كا نیش بێده نگ مه یی بوون و دڵۆپه یا ن لێ نه ئه ها ته خوا ر , چلووره مه ییوه كا ن له كا رێكی ما ندوو نه نا سا نه ی هونه رمه ندێكی به سه لیقه ئه چوو , ڕه شه با كه له گه ڵ لوول دا نی خا شا كی نا و كۆڵا نه كا ن دڕی به و با ره ما ته مگیرییه ئه دا .
سا یه قه یه و په ڵه هه ورێك له ئا سما نا به دی نا كرێت , ما نگ خه رما نه ی دا وه و له ده ریا ی نهێنی دا مه له ئه كا ت , ئه ستێره كا نیش له به ر تریفه ی ما نگه شه وه كه و ترووسكه ی گڵۆپه دا گیرسا وه كا نی شا را تا سا ون , هه ندێكیا ن نه بێت ئه ڵێی كچۆڵه ی تا زه هه ڵچووی شه رمنن دزه نیگا و سه ره تا تكێیا نه .
ئێستا وا هه ست ئه كا ت سه ره تا ی سه فه ره پڕ مه ترسییه كه ی ده ست پێ كردووه , قه یتانی پێڵا وه كا نی شه ته ك تر دا و شه ڕوا ڵه كه ی له گۆره وییه كانی ده رهێنا و جا ما نییه كه شی دا ما ڵی و به پشتیه وه له نا و پشتێنه كه یا وونی كرد و كڵا وه كه شی خسته گیرفا نیه وه , به ما ته ما ت به په نا دیوا ره كا نا ڕێگه ی گرته به ر و له سه ر كۆڵانه كا نیشا دوا ی وێسته یه كی كه م به بێ ترس و خه یا ڵ به ڕۆیینێكی پڕ ووریا یی به دیقه ته وه كۆڵا نه كانی له دوا ی خۆی جێ ئه هێڵا , به ڵام هه ر چاوێكی كردبوو به چوا ر .
نا ئا را می ته نگی پێ هه ڵچنیوه , ئا خێكی پڕ حه سره تی كرده پا شكۆی هه نا سه ی سینه ی پڕ له چا وه ڕوا نی , له سه ر كورسییه كه هه ستا و ده سته كا نی به ئه ملا و ئه ولا ی كه مه ریه وه به ند كرد و خۆی به هه ردوو لا دا شكا نده وه و به پشت چه ما ندنه وه یه ك بۆ دوا وه كۆتا یی به و با ره نا سه قا مگیره ی هێنا و به نا و له په كا نی چا وه خه وا ڵووه كا نی هه ڵگڵۆفی و به ده م با وێشكه وه به سه ر ده ستی ده می شا رده وه , دیا ر بوو وه نه وز ئه یبرده وه , بێتا قه ت و نا ئومێد به م دره نگ وه خته له گه ڵ چا وه ڕوا نیدا ململا نێیه كی سه ختیه تی , سفره كه ی دا گیرسا ند و گڵۆپه شیرییه كه ی دا گیرسا ند و به ره و لا ی په نجه ره كه ڕۆییشت .
به نیا زی ته ما شا یه كی ده ره وه چمكێكی په رده كه ی لا دا و له هه ردوو سه ری كۆڵا نه كه ی ڕوا نی , له لا یه كه وه كۆمه ڵه سه گێكی بینی به یه كا دێن و ئه چن و ڕمبا زێ و كلكه له قێیا نه و قه پا ڵ به یه كا ئه كه ن , هه ڵشا خا نه كه یا ن به گه مه یه كی دۆستا نه مه زه نه ئه كرا , له ولا شه وه له سه ری چوا ر ڕێیانی شه قا مه سه ره كییه كه شه وه كۆمه ڵه زه لا مێكی چه كدا ر په رته یا ن كردووه و سێ سێ و چوا ر چوا ر به و نا وه یا وه ر بوونه , به با شی سه رنجیانی دا , هه ندێكیا ن خۆیا ن دا بووه سه ر بۆنیتی ئه و قه مه ره یه ی له به رده م دوو شۆفرلێته پیكا به كه وه ڕا یان گرتبوو , هه ندێكی تریشیا ن ئه تووت سه رما برده ڵه بوونه , كڵا وی قه مسه ڵه كا نیا ن له سه ر نا بوو یان جا ما نییه كا نیا ن له سه ر و گوێلا كی خۆیا ن ئا ڵا ندبوو , زنجیری قه مسه ڵه كا نیشیا ن تا ژێر چه نا گه دا خستبوو , كڵا شینكۆفه كا نیا ن له با وه ش و له سه ر شۆسته كه به جیا جیا له په نا دیوا ره كا نا به هه ڵترووشكا وی دا نیشتبوون , چه ند كه سێكیا ن نه بێت چه كه كا نیا ن به ده سته وه گرتبوو و له نا وه ڕا ستی جا ده كه پیا سه یا ن ئه كرد و له هه ر چوا ر لا یا ن ئه ڕوا نی , جا رو با ریش گوێت له ده نگی یه كێكیا ن ئه بوو بێته له كه ی ئه نا یه لا ی ده می و قسه ی له گه ڵ شوێنا نی دیكه ی نا و شا ر ئه كرد به ڵا م له برا ده ره كا نی بترا زێت كه س لێی حا ڵی نه ئه بوو .
قیژه ی به رزی پشیله كا ن ڕا یا نچه ڵه كاند , نیگا ی له وا ن و سه گه كا ن بڕ بوو و كه وته سه ر پشیله كا نی نا و حه وشه كه , گوێچكه یا ن قوت و چا ویا ن وه كو گوڵه ستێره ئه دره وشا نه وه و كلكیا ن ڕه پ و به به رزه پێ و نه رمه جووڵه ی له سه رخۆوه به را مبه ریا ن له یه ك گرتبوو , ئه میش وه كو ئیره ییا ن پێ ببا ت : (( ڕه شه مێیه جه ژنتا نه خۆزگه م به خۆتا ن , ئێمه وه كو ئێوه شما ن پێ ڕه وا نییه ! كا ول بێت ئه م مه مله كه ته هه موو شتێكی تێدا یا سا غه )) , به لێو كرۆشتنه وه زما نێكی به لێوه كا نیا هێنا و به ره و دوا بۆ لا ی مێز توا لێته كه ها ت و له به ر كزه تیشكی گڵۆپه سفره كه له ئا وێنه كه وه جه سته ی خۆی به نیگا یه كی تا مه زرۆوه كێڵا , وێنه كه ی سه ر مێز توالێته كه ی هه ڵگرت و كه مێك به سنگی خۆیه وه ی نووسا ند و له جێگا كه ی پێشووی دا ینا یه وه .
ماخۆ لا نیه تی , كا ت بۆته مۆته كه و وا هه ست ئه كا ت ده ستی له بینی نا وه , دیدێكی سۆزا وی پڕ میهری دا یكا نه ی به سه ر منا ڵه كا نیدا به خشا نده وه , كچه بچكۆلا نه كه ی په تووه كه ی له ژێر خۆیا گرمۆڵه كردبوو , له سه رما ده ست و قا چی هێنا بووه وه یه ك , به ئه سپا یی دا یپۆشییه وه , (( بریا وه كو ئێوه منیش بێ غه م سه رم ئه نا یه سه ر سه رین )) , ئه مه ی به ده م چا وه ڕوا نییه كی جا ڕسكه ره وه ووت , سنگی بووبووه لا نه ی خۆزگه كا ن , گه ڕا یه وه به ر په نجه ره كه و دیسا نه وه درزێكی با ریكی لێ كرده وه , پشیله كا ن وه كو پێشووتر هه ر له و دۆخه دا ما بوونه وه , كه شی خه یا ڵیی و با ری سێكسی ئا وێته بوون و هه ڵچوونێكی ده روونی نا ئا سا یی ئا مبا زی بووه وه , خودی نا وه وه ی جۆشی سه ندبوو , غه ریزه سوا ری ئه سپی خه یا ڵی بوو , جڵه وی به ڕه ڵا و تا وی گه رمتر , بۆیه قا چێكی بڵند كرد و له نا و لنگیا جێگه ی بۆ گۆشه ی دیوا ری په نجه ره كه خۆش كرد , تا ئه هات دیوا ره كه ی لا نه رم ئه بوو و توند تر خۆی پێ هه ڵئه سوو , له گه ڵ زیا د چه سپ بوون به دیوا ره كه وه توند تر مه مكه كا نی ئه گوشی و نكه نكیش ئه و گۆرا نییه بوو له نا خه وه ئه یچڕی , پله ی گه رما ی له شی به رز بووه وه و ته ڕا یی نا وده م و نا و گه ڵیشی به دوا دا ها ت , دیوا ره كه ی لێ بووبووه شا زا ده ی خه ونه كا نی .
زرمه یه كی نا كا و پشیله كا نی ته ریك و بڵا وه پێ كرد و ئا وێنه ی سێكسی ئه میشی وورد و خا ش كرد , زه لا مێك خۆی هه ڵدا یه حه وشه وه , به ردی له په نجه ره كه گرت و له گه ڵ وا ز بوونی په نجه ره كه یا گوێی له ده نگێكی چپه ئاسا بوو , به خۆشنوودییه كی ناخهه ژێنه وه : هێوا ش , به رد تێ مه گره وا ها تم .
كه گوێی له ده نگی ناسكی چپه دووی بوو به په یژه كا نا به ره و ده رگا كه سه ركه وت وتا گه ییشت ده رگا كه ی بۆ كرا یه وه , گورج وه ژوور كه وت بێ ئه وه ی له دوا ی خۆیا نه وه ته وا و دا یخه ن یه كسه ر با ڵا نگژی یه ك بوونه وه , با وه شیا ن پێكدا كرد و توند توند خۆیا ن به یه كه وه نووسا ند و له جیا تی هه موو شتێك شڵپه ی ما چ ده ستی پێ كرد و ده م له نێو ده م نا ن شڵپه ی ما چه كا نی نه هێشت .
به ره و دوا گه ڕا یه وه ده رگا كه ی دا خست و ئه تووت له ده ستی ڕا ئه كا ت به په له خۆی گه یا نده وه لا ی , ئه مجا ره به ر له با وه ش پیا كردن لێی پرسی :
+ منا ڵه كا ن چی ئه كه ن ؟
– زوو خه وا ندیا نم .
له سه ر سیسه مه كه به ته نیشت یه كه وه دا نیشتن و دوا ی ده سبا زی وه كو ما ری ئا شقه و ما شقه تێكئا ڵان , سه ر و ژێر یه كتریا ن نا یه بن و به ته قڵه وه ڕووبه ری سیسه مه كه یا ن ئه پێوا , دوا جا ر كه وتنه سه ر چینچكا ن و ده ستیا ن له به رۆك گیر كرد , به ده م دوگمه ترا زا ندنه وه سینه ی یه كدییا ن خستبووه به ر حوكمی په نجه كا نیا ن , جله كا نیا ن له به ر یه كتر دا ما ڵی كت و مت ئا ده م و حه وا ڕووت و قووت و عوریان بوون , پێچه وا نه ی یا سا ی ما تما تیك كه كۆ ئه بوونه وه یه كسا ن ئه بوون به یه ك , كه لێك ئه ترا زا ن ئه بوونه وه به دوو , به ئا سووده یی له وێنه نه ها تووه وه به هێمنی سه ریا ن له سه ر شا نی یه كتر دا ئه نا دیا ر بوو پشوویا ن ئه دا , ئه و كا ته ی ئه چوونه خه ڵوه تی جووتبوونی به تا سوقه وه حا ڵه تێكی ئا گرین ما چه كا نی ئه گۆڕی به گا ز , ده ستیا ن له بنا گوێ و قژی یه كتر گیر ئه كرد و ڕا یا ن ئه كێشا پێت وا بوو شه ڕ ئه كه ن , به ڵا م كه ئا ره زووی هه ڵگێڕ و وه رگێڕی یه كتر تینی بۆیا ن ئه هێنا یه وه و به جووڵه ی جومنا ستیكییه وه ئه كه وتنه وه مه یدا ن ئینجا بۆت مه علوم ئه بوو كه نا خی گڕ گرتوویا ن ئا وها به ئا سا نی دا نا مركێته وه , جگه له جیڕه جیڕی ها ت و چوونی سیسه مه كه ها نكه ها نك و ئا خ و ئۆف بووبوونه قه ڵبه زه ی ئا ره قه ی هه ڵقوڵا وی جه سته یا ن و ژا وه ژا وێكی دڵڕفێنی ژووره كه ی پێك ئه هێنا .
هه ڵا وی په نگ خوا ردوو حه ما مه كه ی ته ما وی كردبوو , به ڕووتی و ده سبا زییه وه خۆیا ن پێدا كرد , به ده م یه كتر شۆرینه وه ئه م یا ن ئه و ده ستیا ن به ئا وی سا رد ته ڕ ئه كرد و چا وی كه ف و ئا ره قه تێچوویا ن ئه سڕییه وه , به نۆره ئا ویا ن به سه ر یه كا ئه كرد و سا بونا وی له شیا ن دا ئه ما ڵی تا جه سته ی یه كترجوا نتر بده نه به ر نیگا , ئه م به ئه موسته نا سك و نه رمه كا نی جه سته ی ئه وی ئه كرده لۆكه ی به رده ستی هه للاج و ئه ویش ئه می ئه خسته نێو مه نگه نه ی په نجه كا نیه وه , به ده ستی خۆی نه بوو كه ئه گه ییشته سه ر ئه ندا مه نه رم و نۆڵه كا نی تا وێك زیا تر وێسته ی بۆ ئه كرد و به ده م شێلا نه وه توندتر ئه یگووشین , وا یا ن ئه زا نی له م دنیا یه دا هه ر ئه و چوا ر ده ست و بیست په نجه یه هه ن ئا ودێریی كێڵگه ی تینووی ئا و لێبڕا وی سێكسی بكه ن , لێره و له وێ , له ژێر چه نه و گه ردنا , له سنگ و سمت و شلكه ی ڕا نا ئه یا نگیرسا نده وه , سه ریا ن پێكه وه ئه نا و زما ن و لێوی یه كتریا ن هه ڵئه مشت .
ده ستی ئه وی نا به سكیه وه و له سه ر نا وكی خۆی چه قا ندی و ووتی :
– باشه ئه گه ر ئێره م به رز بێته وه خۆ له بن زما نی خه ڵكی ده رنا چم , چییا ن وه ڵا م بده مه وه ؟
ئه ویش ووتی :
+ خه ڵكی هه قیا ن چی یه , ئه ی تۆش خۆ زما نت هه یه بڵێی : ( له مریه م عا ده ته له من عیبره ته ؟ ! ) منیش وه كوئه و خوا بۆمی به رز كردۆته وه , دوا چریكه ی پێكه نینێكی دوو به دوو ئینجا _ ده ی ده ی چی له قسه ی خه ڵكی بكه ین _ بووه ڕسته ی كڵۆم دا نی ئه و ده مه ته قێیه یا ن .
خۆیا ن سڕییه وه و ڕۆبیا ن له خۆ ئا ڵا ند و ها تنه ده ره وه و به جووته چوونه به رده م مێز توا لێته كه , به په نجه قژی یه كتریا ن دا ئه هێنا , وه كو گا سن په نجه ی به قژیا ئه هێنا و بۆنی ئه كرد , كه ڵكه ڵه ی جووت بوونێكی تر هه وه سی بزوا نده وه ,هه ر دوو با ڵی ڕا ست و چه پ به سه ر شا نیا شۆڕ كرده وه و خۆی پێوه نووسا نده وه و كه وته وه هه ڵگڵۆفینی مه مكه كانی و ته سبیحا تی به گۆیه كا نی ئه كرد , عه ینی دوو دڵدا ری هه رزه كا ری تا مه زرۆ له ئا وێنه كه وه به چێژ وه رگرتن له دیمه نی له ش و لا ری له ڕۆب دا ما ڵدرا ویا ن , بێ ئه وه ی هه ست به تۆزقا ڵێك سه رما بكه ن به ته ما ی دووبا ره دا مركا ندنه وه ی خۆیا ن بوونه وه , به ڵا م میلی كا تژمێره كه به چركه چرك هه ڕه شه ی لێ ئه كردن , بۆیه به نا چا ری وه كو دوا پشوو ڕوومه تیا ن به یه كتره وه نا و ده ستیا ن كرد به جل له به ر كردن .
به ره و لا ی منا ڵه كا ن هه نگا وی نا و ئه میش به دوای دا , به سه ریا نا چه ما یه وه و به ئه سپایی ماچی كردن , له ئا ستی كچه بچكۆلا نه كه یا نا قوڵپه ی گریا نێكی تا سا و به ری گه رووی گرت و فرمێسكه قه تیس ما وه كا نی پێ ڕا نه گیرا تنۆك تنۆكیا ن لێ ها ته خوا ر و هه نا سه یه كی بێهووده ی هه ڵكێشا و به ژێر لێوه وه له به ر خۆیه وه ووتی :
+ یه كتر بینینی با وك و منا ڵیش هه ر یا سا غ بێت ! له ته نیشتیه وه بۆ دڵنه وا یی كردنی پێی ووت :
– وا زیا ن لێ بێنه با هه ڵنه ستن , ئه وه نده زه حمه ته بتبینن ئیتر گۆڵمه زه كه ی بۆ من ئه مێنێته وه , ڕۆژ بێته وه به پرسیا ر گێژم ئه كه ن , به نا شكوری نه بێت منا ڵی ئێمه و ما نا ن پرسیا ره كا نیشیا ن یا سا غه .
+ تۆ بڵێی هه تا سه ر له م یا سا غستا نه یا بژین ؟ !
– هیچ شتێك تا سه ر نا بێت , خوا كه ریمه و ئه وه نده بیریا ن لێ مه كه ره وه , خوا له سوڵتا ن مه حمود گه وره تره , ترووسكاییما ن هه ر لێوه ده ر ئه كه وێت .
ته زوو ی جیا بوونه وه سه را پا گیریا ن بووبوو , له له ئا مێز
گرتنی یه كتر تێر نه ئه بوون , به ده ست خستنه كه مه ری یه كترو به دڵی غه مگینه وه شا ن به شا ن له ژووره كه وه ده ركه وتن و هێدی هێدی به پلیكانه كاندا چوونه خوا رێ , وه ك بڵێی دڵی خه به ری دا بێ به پێدا گیرییه وه دووبا ره ی كرده وه _ به س ئا گا ت له خۆت بێ و ووریای خۆت به غه می من و منا ڵه كا نت نه بێ وه كو گوڵ به خێویا ن ئه كه م , هه ر چۆنێك بێت ئه ژین , ئێمه به س خۆتما ن مه به سته _ له بری وه ڵام دا نه وه ی ووتی : ئه ه ! كچێ ده ما نچه كه م له بیر چووه _ دوو دوو پلیكا نه كا نی جێهێشت به چا و لێكنا نێك گورج بۆ ی هێنا و دا یه ده ستی , ئه ویش لێی وه ر گرت و میلی هێنا یه وه و خستییه به ر پشتێنه كه ی و ده ستی خسته سه ر شانی و به جوته ئه و چه ند پلیكا نه یه ی تریا ن به ما چ و موچه وه بڕی , كه مێك بۆنی یه كتریا ن هه ڵمشت و تا وێك چا ویا ن له یه كتر بڕی و ئه م پێی ووت : دره نگت به سه را دێت با له نزیكی شا را ڕۆژت لێ نه بێته وه , ئه ویش به ده نگێكی نزمی نیمچه نووسا وه وه ووتی :خوا حا فیز , هه ر له ده رگا كه چووه ئه و دیو جامێك ئا وی به دوا یا ڕژا نده ده ره وه , به م په یا مه حوزنا وییه وه ده رگا كه ی دا خسته وه , دڵی ئۆقره ی نه گرت , بۆیه ده رگا كه ی كرده وه و به شێنه یی ته ما شا یه كی ده ره وه ی كرد له چا و وون بووبوو , ده رگا كه ی داخسته وه و به ده م نزا و پاڕا نه وه به پلیكا نه كاندا سه ر كه وته وه سه رێ _ خوا ی گه وره له به ر خا تری ئه م منا ڵانه ڕه حمێكی پێ بكه یت _ .
فرمێسكی گریا نێكی بێده نگ به چا وه كا نیا قه تا ره ی به ست و به له ش دا هێزرا وی و كه ساسییه وه چووه وه بۆ به ر په نجه ره كه , ئه وێ تا كه شوێنێك بوو كه مێك حه وا نه وه ی ده روونی پێ ببه خشێ , به هه ما ن شێوه یه كسه ر چوا ر ڕێیا نه سه ره كییه كه ی خسته وه نێو قه ره ووڵی نیگا ی ( ده ك به نه عله ت بن بۆ كوێ ملی خۆتا ن شكا ندووه ؟ ) .
به ر له وه ی بچێته توێی جێخه وه كه یه وه منا ڵه كا نی جوا ن جوا ن دا پۆشی , ئینجا ڕا كشا و په تووه كه ی تا سه ر سنگی هێنا و ویستی خۆی بدا ته ده ست خه وی نزیك كا زیوه وه به ڵا م بێ ئا كا م بوو , به سۆنگه ی نا ئا را مییه كه یه وه ترپه ی دڵی توند تر و لێدا نی زیا تر ئه بوو , نه رمه جووڵه ی مه مكی چه پی گه وا هی ئه و حا ڵه ته ی بوون .
ده نگی ده ستڕێژێكی خه ست خورپه ی خسته دڵیه وه , ته ق و تۆقی چڕ و پڕ دوا كا ته كا نی شه وی هه ژا ند , موچڕكه یه كی پێدا هات و خۆی پێ نه گیرا , له نێو جێیه كه ی به ته كا ن بۆ سوكنا یی دڵی ها وا ری بۆ به ر په نجه ره كه برده وه , فریا د ڕه سێكی نه بوو , دیسان سه یرێكی چوا ر ڕێیا نه كه ی كرده وه , گڵۆپی سووری ترا فیك لایته كه هه ڵبووبوو , تا ڕۆژ بووه وه له به ر په نجه ره كه و نا و ژووره كه زیا تر شوێنێك نه بوو دا ڵده ی بۆ به رێت .
سپێده ی دا , دنیا ڕوونا ك بووه وه , ئینجا به مه به ستی نا نه وا خانه كه ی به را مبه ریا ن له په نجه ره كه وه ته ما شا یه كی ده ره وه ی كرده وه , قه ره باڵغییه كی كه م له به ر نا نه وا خانه كه په یدا بووبوو , ئه میش ئه یزا نی مه گه ر له وێ با س و خوا سێكی ئه و ته قانه ی ده ست بكه وێ , بۆیه زوو خۆی گه یا نده ئه وێ تا سۆرا غ و هه وا ڵ بزا نێت , كه گه ییشته ئه وێ ئه وا نه ی له وێ بوون با سی ڕوودا وه كه ی ئه مشه ویا ن بۆ یه كتر ئه گێڕا یه وه :
(( ئه ڵێن ئه مشه و پێشمه رگه یه ك كه وتۆته بۆسه وه , به بریندا ری به ده ما نچه مقا وه مه ی كردووه و به ر له وه ی به زیندوێتی دیلی بكه ن فیشه كێكی به سه ری خۆیه وه نا وه و خۆی شه هید كردووه )) , به بیستنی ئه مه شڵه ژا و ڕه نگی په ڕی و له شی سا رد و سڕ هه ڵگه ڕا و له په ل و پۆ كه وت و له نگه ری تێك چوو , بوورا یه وه و له سه ر پشت كه وته سه ر زه وی , شڵپه ی كه وتنه كه ی وه ستا وه كا نی به رده م نا نه وا خا نه كه ی حه په ساند !
ئه و شه وه , شۆڕشگێڕێك كوژرا , ئا فره تێك بێوه ژن كرا , سێ منا ڵ هه تیو كه وتن , ئه نجا مده را نی كۆسته كه ش هه موویا ن خه ڵات كرا ن .
Hewarash1@yahoo.com 07701309524