سێ شیعری ئه‌لیاس عه‌له‌وی
خوا بكا
خوا بكا ترێكان پێبگه‌ن
جیهان سه‌رخۆش بێ
شه‌قامه‌كان لاروله‌وێر بڕۆن
به شانی یه‌ك بكێشن
سه‌ركۆمار و سواڵكه‌ران.
سنووره‌كان سه‌رخۆش بن و
محه‌مه‌د عه‌لی دوای حه‌ڤده ساڵ دایكی ببینێ و
ئامینه دوای حه‌ڤده ساڵ، ده‌ست له منداڵه‌كه‌یه‌وه بدات.
خوا بكا ترێكان پێبگه‌ن
ئامۆ جوانترین كوڕه‌كانی سه‌ربخات
هندوكش كچه‌كانی ئازاد بكات.
بۆ ساتێك
تفه‌نگه‌كان دادڕینیان بیرچێته‌وه
چه‌قۆكان بڕینیان
بیرچێته‌وه
قه‌ڵه‌مان ئاگر،
ته‌نها ئاگر بنووسن.
خوا بكا چیاكان بگه‌نه یه‌ك
ده‌ریا چنگ له ئاسمان گیر بكات
مانگه‌كه‌ی بدزێ و
وه‌ربنه مه‌یخانه پڵنگ و ئاسكه‌كان.
خوا بكا سه‌رخۆشی كه‌لوپه‌له‌كانیش بته‌نێته‌وه
په‌نجه‌ره‌كان
دیواره‌كان بشكێنن و
تۆ
هه‌روا كه تامه‌زرۆیانه یاره‌كه‌ت ماچ ده‌كه‌یت
منیشت بیر بێت.
ئه‌وینه‌كه‌م
ئه‌وینه دووركه‌وتووه‌كه‌ی خۆم
با پێكێكی تر لێك بده‌ین
به سڵامه‌تی ره‌زه هه‌ڵواسراوه‌كانی ترێ.
http://shabsheer.mihanblog.com/post/727
ئه‌و شه‌وه
سه‌یرم كردی
سه‌یری ورده‌كاری جوانیت
هێڵه ته‌مومژاوییه‌كانی ملت
هه‌ناسه‌كانت كه مه‌یخانه‌كه‌ی ته‌ماوی كردبوو
دڵۆپه ئاره‌قه كه له نێو قژته‌وه ده‌خزاو
له كراسه‌كه‌تدا ونده‌بوو
خۆزگه‌م خواست كراس بوومایه
به‌ڵام نا
من وه‌ك “ئه‌فسوونی جوانی” هاتبوومه دنیاوه.
نۆزده
هه‌ژده
حه‌ڤده
نا ئیدی نه‌مده‌توانی
دڵم گردكرده‌وه
نزیك بوومه‌وه و
به گوێچكه‌تدا هاوارم كرد:
– “ده‌توانم ماچت بكه‌م؟” و
تۆیش دوودڵ سه‌یرت كرد
ئه‌مه‌یش بۆ من به‌سبوو
(چاوه‌ڕێم نه‌كرد قسه بێته گۆڕێ)
وه‌ك گورگێكی چڵێس
په‌نجه‌كانم به‌ربوونه قژه كێویه‌كه‌ت
لێوم به‌ربووه گه‌رووت و
دڵم،
دڵیشم مات و حه‌یران.
نۆ
هه‌شت
حه‌وت
حه‌وت چركه‌ی مابوو بۆ گۆڕانی ساڵ
حه‌وت چركه بۆ لێوانی تۆ.
منیش سه‌راپا لێو بووم
به گه‌رووتا سه‌ركه‌وتم
گه‌یشتمه روومه‌تت
كه به‌هه‌شتی زه‌وی بوو و
پاشان
لێوه‌كانت
لێوه‌كانت
لێوه‌كانت شه‌هوه‌ت بوو و
ئارامی بوو و
بیرچوونه‌وه بوو
نازانم چه‌ندی خایاند
بیست و پێنج چركه یا بیست و پێنج كاتژمێر؟
به‌ڵام باوه‌ڕم به میعراج هێنا
كه ده‌توانی له بیست و پێنج چركه‌دا
زۆر ببینی
زۆر، زۆر
…
□
نها ده‌گه‌ڕێمه‌وه شاره‌كه‌م
له په‌نا په‌نجه‌ره‌كه‌وه دانیشتووم
فڕۆكه‌كه ته‌كانێ ده‌دات
فڕۆكه‌وانه‌كه ده‌ڵێ
– “كتوپڕ تووشی كه‌ڤاڵه ته‌مێك بووین “
پێده‌كه‌نم
چونكه ده‌زانم
ئه‌م ته‌مه، ته‌می هه‌ناسه‌ی خۆمانه
له كاتی ئه‌وینداریدا
ره‌نگه هه‌رگیز نه‌تبینم
به‌ڵام غه‌مگین نیم
چونكه تێگه‌یشتووم
خۆشم بوێ، به‌ڵام پێداگری نه‌كه‌م
ئه‌وینداربم، به‌ڵام وابه‌سته نه‌بم.
چاوه‌كانم ده‌نووقێنم و
به‌سه‌ر یاده‌وه‌رییه‌كانی ئه‌و شه‌وه‌دا ده‌چمه‌وه:
سه‌یری تۆ ده‌كه‌م
سه‌یری ورده‌كاری جوانیت…
رووتبوونه‌وه
رووت بووینه‌وه‌و
ئیدی رازێك له نێوانماندا نییه
سه‌یرمان كرد و
له شانی یه‌كتیرییه‌وه تێپه‌ڕین
سه‌یرمان كرد و تووشی بوون
سه‌یرمان كرد
تێپه‌ڕی.
ئه‌وێ كوێیه؟
كه مرۆڤ ده‌سته‌كانی ده‌له‌رزێ
قاچه‌كانی سڕ ده‌بن
دڵی دله‌رزێ
ئه‌و په‌ڕی رووناكی
ئه‌ودیو تاریكی
ئه‌وێیه؟
ناوی نازانم
به‌ڵام هه‌ندێك ئێژن: “ئه‌وین”.
□
هێشتا هه‌ر ده‌ڕۆی
نیگه‌رانی
ناوچه‌وانت دیواری چینه
قژت ئه‌سپه كوێتی عه‌ره‌بی
ده‌بیته سێگۆشه‌ی ته‌نیایی
هه‌موو شتێك قووت ده‌ده‌ی
هه‌موو كورسییه درێژه‌كان
هه‌موو گوڵه زه‌نبه‌قه‌كان
دواجار خۆیشت قووت ده‌ده‌ی
…
(به‌ڵام من بۆ ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌م شیعره تاڵ بێت و
هاوڕێكانم هاوبه‌شی خه‌مم بن
ناتوانم له تۆ تێپه‌ڕم)
ئارامبه، ئۆقره‌و قه‌رارم
ئیدی بوارێك بۆ په‌یڤین نییه
بوارێك بۆ شیعر خوێندنه‌وه
هه‌نجه‌ت هێنانه‌وه
ئارامبه ئۆقیانووسی خه‌مینم
كات وه‌ستاوه‌و
هێشتا تۆ هه‌ر ده‌ڕۆی؟
□
رووت بووینه‌وه‌و
ئیدی رازێك له نێوانماندا نییه.
ئێمه
من و تۆ
له شه‌و تێپه‌ڕین و
رووخساری مردنمان بینی
چه‌نده پێكه‌نیناوی بوو!
وه‌ره متمانه به شانه‌كانی یه‌كتری بكه‌ین و
تۆزێك هه‌ناسه بده‌ین
به‌رله‌وه‌ی خۆر خه‌به‌ری بێته‌وه.
http://anahid7.blogfa.com/post-437.aspx
و. جه‌بارسابیر