سێ په‌نجه‌ره‌و ئێواره‌یه‌ك ….ن: ناسر حه‌قپه‌ره‌ست
1
هه‌میشه گله‌یی بوو ، ده‌یوت : كه ده‌گه‌مه راستی ئه‌و هه‌ناسه‌م سوار ده‌بێت . پێم وایه شتێ به‌ره‌و لای خۆی په‌لكێشم ده‌كات ، وه‌ك ئه‌وه‌ی قووتم بدات ! ئه‌وه‌نده تووند جاری وایه جله‌كانم داده‌ماڵدرێن . خۆت باش ده‌زانیت منیش به رووتی ده‌بمه یه‌ك پارچه ئاگر …..
ده‌یوت : ئه‌گه‌ر له من ده‌پرسی قه‌ت حه‌زم له رووتبوونه‌وه نیه ، چوونكه كه رووتده‌بمه‌وه له نێوان من و خۆشه‌ویستترین كه‌سم دا دوورترین مابه‌ین پێك دێت ، بۆیه هه‌میشه ئه‌ڵێم : خۆزگه منیش وه‌ك مانگ بمتوانیایه ئۆقره بگرم و له‌و گشته كووڵانه بكه‌وم ، تا بێ ئه‌وه‌ی ئازاری پێبگه‌ێنم به سه‌ر گۆنایه‌وه له‌نگه‌رم گرتبا و شۆقم دابایه‌ته‌وه …. خۆزگه سه‌رد سه‌رد ده‌بووم .
به‌ڵام خۆت باش ده‌زانی هه‌موو نیوه‌رۆیه‌ك خۆره‌تاو رووت رووت ده‌بێته‌وه ….. خۆی له ئۆقیانووسه‌كان هه‌ڵده‌كێشێت به‌شكم سه‌رد بێته‌وه . ئه‌ویش ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی تۆ لێی تێبگه‌یت . ئێستا وه‌ره به‌ر په‌نجه‌ره و چاو له سه‌مای باران بكه ؛ هه‌ر دڵۆپه‌ی سووتووی جه‌سته‌ی ده‌ریایه‌كه و له دڵی بێگه‌ردی خۆیدا په‌یامێكی خۆره‌تاوی پێیه بۆت .
2
ئێواره‌یه له سه‌ر سه‌ربان دانیشتووم و چاوم بریوه‌ته خۆرئاوابوون .نازانم بۆچی وا هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌م دیمه‌نه له‌گه‌ڵ دوونیای ئێحساساتی ناخی مندا زۆر نزیكه . هه‌موو شته‌كانه خه‌ریكه به‌ره‌و ئارامییه‌كی پر له گومان ده‌بزوێن ، وا ئه‌زانی له چاوه‌رووانییه‌كی مه‌زن دا جینگڵ ئه‌ده‌ن .
شنه بای گه‌رمیی هاوینی له بڵێسه كه‌وتووه و ده‌ستی پر له لاواندنه‌وه به رووخسارت دا دێنێت . فرۆكه‌یه‌كی سپی له پاش خولانه‌وه به سه‌ر ئاسمانی شاره‌وه ڕۆده‌نیشێته سنگی پر له بڵێسه‌ی فرۆكه‌خانه و دوای ماوه‌یه‌كیش بێده‌نگییه‌كی وا دایده‌گرێ … كۆتره‌كان به‌سه‌ر باڵه‌كانی ئه‌وه‌وه ماڵاوایی له خۆره‌تاو ده‌كه‌ن .
هه‌ورێكی درێژ و به ده‌ست و سه‌ر كه زیاتر له مارمێلكه ئه‌چێت له دووره‌وه خۆی به سه‌ر لێواری خۆر ئاوابووندا درێژكێشاوه . هه‌تاوی دابه‌زیوی تاقی ئاسمان كه تا ئه‌م ساته سه‌ری شار و پشتی هه‌وره‌كانی ئه‌دۆزی ،ئێستا له ژێر ڕكێفی دووندی كێوه‌كاندا خه‌ریكه دوا هه‌ناسه‌كانی ئه‌كێشێ و به‌رۆكی هه‌وره‌كان ده‌گرێ ، به هه‌موو ده‌مای خۆی ده‌یهه‌وێت بڵێ : زیندووم ! ……
مارمێلكه بنزگ سووره‌كه هێدی هێدی به ڕه‌نگی خۆڵه‌مێشی ده‌ردێت و له هه‌ر چاو تروكانێكا پتر ڕه‌ش داده‌گیرسێت .
سیسركه‌كان له بن دیوار و قوژبنان ده‌رژێنه ده‌ر و گیتاره‌كانییان له جانتا ده‌ردێنن ….تا له باڵ و پیل ئه‌كه‌ون ، ئه‌ژه‌نن . هه‌موان به شوێن میدالیای فستیواڵی ئه‌م شه‌وه‌وه‌ن .
….گڵۆپه‌كان یه‌كدابه‌دوو داده‌گیرسێن . سات به سات زیاتر هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت كه هه‌موو شته‌كان وا خه‌ریكه ده‌چنه قوڵایی چاوه‌روانی گۆرانێكی مه‌زنه‌وه .
3
ئه‌ستێره‌كان هه‌میشه له جوانی شه‌و ئه‌دوێن ، سیسركه‌كان له ئاوه‌دانی شه‌و و ته‌نه‌كان له دڵواڵایی …. ، به‌ڵام تۆ هه‌میشه باس له ترس و خۆفه‌كانی شه‌و ئه‌كه‌یت . گله‌ییشت له رۆژ ئه‌وه‌یه ؛ به‌رینایی ناشیرینییه‌كانی به‌ر ده‌م نیگات ، جوانیی جیهانی روونی لێ حه‌رام كردوویت . جاری وایه له شه‌ودا سێبه‌ری خۆت لێ ئه‌بێَته دێوه‌زمه‌یه‌ك كه له چیرۆكه‌كانی سه‌رده‌می مندالێتا بیستوتن .
كه دوو پشیله به شه‌ودا لێیان ده‌بێته شه‌ر و یه‌كیان له پر دا زیقه‌ی لێ به‌رز ئه‌بێته‌وه ، ڕه‌نگه هه‌ر هێنده بترسی كه به قه‌ولی خۆت ؛ هه‌موو جارێك نیوه‌گیان ئه‌بیت !
له‌گه‌ڵ شه‌و دا ئه‌وه‌نده نامۆیت ، لات وایه چركه‌كان و وێستگه‌كانی پێوه‌ندیان به ژیانه‌وه نییه . هه‌ڵبه‌ت كه‌م نیین ئه‌وانه‌ی وه‌ك تۆ خوویان به رۆژ یا شه‌و گرتوه ، لایان وایه هه‌ر ئه‌و به‌شه تایبه‌ت به ئه‌وانه یا ته‌نیا بۆ ئه‌و به‌شه ده‌شێن ….
بۆ وێنه ئه‌گه‌ر چاو له ده‌فته‌ری بیره‌وه‌رییه‌كانی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌یه‌ك بكه‌یت ، ده‌بینی كه له به‌ره‌به‌یانییه‌وه تا ئێواره‌ی هه‌موو رۆژێكی به (……….. ) ! پر كردووه‌ته‌وه . به‌ڵام بزانه كه له پشت په‌نجه‌ره‌وه نا‌توانیت له شه‌و تێبگه‌یت ، سه‌ر بكێشه ناو دڵی تاریكی ، با ئه‌ستێره‌كان له چاوه‌كانتا بزریوێنه‌وه .