سەرپۆشە ئاسمانییەکە ….. چنور نامیق
ئه‌و كه ده‌نوست هه‌میشه چاوه‌كانی كراوه‌بوون،نیگای هه‌واڵه‌ی بچووكترین خاڵی نادیاری ئاسمان ده‌كرد و نمه نمه چاوه‌كانی ده‌بارین و ده‌سته‌كانی به له‌چكه شینه ئاسمانییه‌كه‌یه‌وه بوو.كه‌س نه‌یده‌زانی ئه‌و له‌چكه‌ی خۆش ئه‌وه‌ێ یان رقی لێی ده‌بێته‌وه.كه به‌ره‌و قوتابخانه ده‌چوو ده‌بوو به فرمانی باوك ودایكی وبراكانی ئه‌و له‌چكه‌ی له‌سه‌ر بكردایه، ئه‌ویش له نیوه‌ی رێگه‌كه دایئه‌كه‌ند و گه‌مه‌ی پێ ده‌كرد و وه‌كو ئه‌وه‌ی ببێ به فریشته‌یه‌كی باڵدار و كێشی وه‌كو په‌پووله سووكتر ئه‌بوو و له خۆشییاندا پێیه‌كانی به ئه‌رز نه‌ده‌كه‌وتن ،رۆژیك باوكی به‌و چه‌شنه بینیبووی له رێگاكه ئیدی به‌به‌رچاوی خه‌ڵكییه‌وه ، قژی گرتبوو وقسه‌ی ناخۆشی پێ وتبوو ، له‌ورۆژه‌وه یه‌كێ له په‌لكه‌كانی به‌ده‌ستی باوكی رووتابووه‌وه ، وتوشی حاڵه‌تێكی ده‌روونی بووبوو، دایكی به‌و قژرووتانه‌وه‌یه‌ی فرسه‌تی وه‌رگرت تا وای لێبكات سه‌ری داپۆشێ , به‌ڵام ئه‌و زۆر بێباكانه بالییه‌ی خۆی ئه‌كرد و له‌چكه‌كه‌ش دوو ئه‌وه‌نده‌ی جاران به‌رزی ئه‌كرده‌وه، رۆژێك پێش خۆسوتاندنه‌كه‌ی باوكی سوێندی لێ ده‌خوا و ده‌ڵێ گه‌ر بشمری ئه‌م له‌چكه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌نێمه گۆڕه‌وه، كه ئه‌وه‌ی بۆ باسكردم ، لێوه‌كانی بزه‌ی شادییان پێوه بوو ، لێم پرسی باشه تۆ بۆ ئه‌م قسه‌یه‌ت پێ خۆشه؟
وه‌ك هه‌میشه نیگای هه‌واڵه‌ی تاقی ئاسمان كرد و وتی :خۆشم ئه‌وێ له‌به‌ر ره‌نگی ئاسمان و رقم لێیه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌مخنكێنێ!!!
كه ته‌رمه‌كه‌یان هێنا بۆ به‌شی فریاكه‌وتن نه‌مناسییه‌وه سه‌راپای سووتا بوو،سینگی ئه‌توت شه‌وستانه ودوكه‌ڵی پیاوه دۆڕاوه‌كانی لێ به‌رز ده‌بووه‌وه ، هه‌ڵمی دایكه ترسۆنكه‌كانی لێ هه‌ڵده‌ستا ، گومانی كیژه له‌رزۆكه‌كانی لێوه هه‌ڵئه‌چوو.جه‌سته‌ی ئه‌توت كۆته‌ره داری سوتاوه ئه‌وه‌ی سه‌یر بوو به له‌چكه شینه مه‌یله و ئاسمانییه‌كه‌ی ناسیمه‌وه كه نه‌سووتابوو ،ته‌نیا تۆزێ به دووكه‌ڵ ره‌ش بووبوو ، ئه‌ویش كێ ئه‌ڵێ گه‌رمی هه‌ناسه‌ی خۆی نه‌بووه بۆ جێهێشتنی له‌چكه‌كه؟.ئه‌و له‌چكه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك گرتبوو به‌ده‌سته‌وه كه هیچ هێزێك نه‌بوو لێی بكاته‌وه ،ده‌ستی نوقابوو ،وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ده‌م بالییه بێئاگاكه‌یه‌وه سوتابێ، ویستبێتی زیاتر به‌ره‌و ئاسمان به‌رزی بكاته‌وه، وه‌كو نایلۆن نووسابوو به‌ده‌ستێوه پزیشكه‌كانیش نه‌یان ئه‌توانی له‌ده‌ستی بكه‌نه‌وه.ئیدی پێش مه‌راسیمی ناشتنه‌كه‌ی كه باسی حه‌زی شه‌یدام بۆ دایك و باوكی كرد، له‌باره‌ی ناشتنی به له‌چكه‌كه‌یه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تر چوون به رقا و وتیان ئه‌بێ هه‌ر لێی بكه‌نه‌وه ، زۆری ویست تا لێیان كرده‌وه ، ته‌نیا شوێن ده‌ستی شه‌یدا له له‌چكه‌كه سوتابوو، ئه‌و دوای مه‌رگیش بۆی نه‌بوو بچووكترین حه‌زی جێبه‌جێ بكرێ،كه دایكی له‌چكه‌كه‌ی دایه ده‌م باوه به ئیقاعێكی جوان به‌رزده‌بووه‌وه رۆشنایی وشه‌یه‌كی سوور له سه‌ر خۆڵه‌كه عه‌كس بووه‌وه (ئازادی)، ئیدی له‌چكه‌كه په‌یتا په‌یتا به‌رز ده‌بووه‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌ستی شه‌یدای گرتبێ له بالیه‌كه‌ی جاران، و چاوه‌كانی شه‌یدا ته‌نیا دوو شت بوون كه نه‌سوتابوون،ئه‌توت گڵۆپن و تیشكیان هه‌واڵه‌ی ئاسمان بوو بوو ده‌توت له له‌چكه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێن.
25-8-2012