Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
شاملو و مۆسیقا

شاملو و مۆسیقا

Closed
by April 10, 2008 ئەدەب

  لە فارسیەوە: هیوا ئەمانى…..

   ئەحمەد شاملو شاعیرى نوىَ خوازى سەردەم، كە ئێستا چوار ساڵ بەسەر كۆچى دوایدا تێپەڕ دەبىَ، مرۆڤێكى فەرهەنگى چەند لایەنە بوو. توانایى ئەو لە پەخشاندا تا ڕادەیەك بوو كە داهێنانەكانى لە شێعردا، تەنانەت بەر فراوانتر لەوە. وەرگێردراوە فارسیەكانى ئەو هەمیشە لە لوتكەدا بوو. "كتێبى كۆڵان" كار زانى ئەو لە سنوورى لێكۆڵینەوەدا نیشان دەدا. لە نێوان هونەرەكانى تردا، ئەویندارى شێوەكارى و زیاتر لەو مۆسیقا بوو. تا جێگایەكى كە دەتوانین بڵێین، عەشقى ئاگاهانەى بە مۆسیقا هۆكارى سەرەكى لە تواناییە شێعریەكانیەتى.
   ڕەنگە ئەگەر ئەو ئەوین و زانیاریە نەبوایە "شێعرى ئازادى شاملویى" بەدى نەدەهات. شاملو بۆخۆى دەیگوت: "نامەوىَ تەنیا وەك شاعیر بناسرێم. یەكێك لە كارەكانم، شێعرە. "گوێدان بە مۆسیقا و قووڵ بوونەوە تێیدا یەكێك لە گرنگترین كارەكانى بوو.
   ئەو حەز و ئارەزووە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمى مێر منداڵى ئەو. لە دراوسێیەتى ماڵى ئەوان دا بنەماڵەیەكى ئەرمەنى دەژیان لەگەڵ "دوو كچى تازە پێگەیشتوو كە هەردووكیان خەریكى فێر بوونى پیانۆ بوون، كە ئاهەنگەكانیان "وەك وێنەیەك لەسەر بەرد لە مێشكى ئامادەى ئەودا مانەوە. و دواتر زانى كە "ئوتودێكانى شوپن" بووە. ئەو ئاهەنگانە "ئەویان تەواو شەیداى مۆسیقا" كرد.
   لەمەو دوا ڕێگایەكى بۆ سەربان دیتەوە و بە چەند سەعات تەسلیمى "بارینى ڕەگبارێك لە مۆسیقا" دەبوو. هەر لەو كاتەوە پێى خۆش بوو كە ئاهەنگ دانەر بێت، بەڵام فەقرى مادى و فەرهەنگى بنەماڵەكەى ئەو مەجالەیان پىَ نەدەدا. لەگەڵ ئەوەشدا دوو ساڵ لە تەمەنى خەریكى فێر بوونى "هارمۆنى كەمپۆزیسیۆن" بوو، بۆ ئەوەى تا ڕادەیەك گوێگرێكى باشى مۆسیقا بێت.
   شاملو تا كۆتایى تەمەنى پێى وابوو كە شێعرەكانى ئاكامى حەزێكى سەركوت كراوە. "كۆڵە بارێك لە بىَ هیوایى و بىَ توانایى" لەسەر دڵ بوو، "بىَ هیوایى سەبارەت بە مۆسیقا". "دواى ئەوە ئیتر ئاوڕى لىَ نەداوە"… "نەبووە منداڵێكى دەرس خوێن" و "شكستى هێنا"!
   ئەم قسانە ئاوێنەیەك بوو كە حەز و ئاواتەكانى شاملوى لە بەرانبەر مۆسیقادا دەدرەوشاندەوە. بەڵام مەبەست لە مۆسیقا، مۆسیقایەك بوو كەمپۆزسیۆنێكى هونەرمەندانە بىَ، یانى كلاسیكى خۆر ئاوایى یان بە وتەى شاملو "مۆسیقاى جیهانى".
 
   شاملو و مۆسیقاى سوننەتى ئێرانى/
   شاملو بۆ مۆسیقاى ئێرانى بایەخى پوشێكى دانەدەنا و دەیوت ئەو مۆسیقایە، "بە پێچەوانەى شێعر و شێوەكارى ئێرانى كە پێویستى بە پێست فڕێدانە" بە قووڵى هەست پىَ كردووە، "هەر وا لە بن بەستدا دانیشتووە و دڵى بە كیشانى كەمانچەیەك خۆش كردووە!"
   شاملو بە ڕادەیەك مۆسیقاى ئێرانى بە بىَ توانا دەزانى، كە هیچ گۆڕان كاریەكى بە ڕەوا نەدەدی. لەگەڵ ئەوەدا، ئەوەى قبووڵ بوو كە هەن مۆسیقا دانەرانێك كە بە دڵسۆزیەوە دەیانەوىَ – بە پێداگرى لەسەر میراتە سوننەتیەكان – "بەدى هێنانێك لە ناو مرۆڤى سەردەم و بە پانتایى جیهان" وەڕىَ بخەن.
   بەڵام هیواى بە ئاكامى كار و هەوڵى ئەوان نەبوو، لە ڕوانگەى یەكەمەوە بە هۆى دوو هۆكارەوە: "مۆنۆفۆنیك" (تاك دەنگى) بوونى قەوارەى مۆسیقاى سوننەتى و "سنووردار بوونى دەنگى ئامێرە مۆسیقا سەرەكیەكانى".
   ڕوانگەى شاملو بۆ مۆسیقاى سوننەتى لەم بابەتەوە كە چەند سەدەیەك چەقیوە و نەیتوانیوە خۆى بە كاروانى مۆسیقاى سەردەم بگەیەنىَ، هەڵە نییە بەڵام لەبەر چاو نەگرتنى بایەخە زاتیەكانى ئەو مۆسیقایە كە دەتوانىَ دەست مایەیەكى غەنى بۆ بەرهەمەكانى "جیهانى دەرك كردنى" هونەرى بىَ، قبوڵ ناكرىَ.
   زۆر یەك لە وڵاتانى سوننەتى لە سەرەتاى سەدەى بیستەم وایان كرد و ئێستا خاوەنى مۆسیقایەكى پڕ بایەخن.
   شاملو لە شوێنێك نا ڕاستەوخۆ باسى لەو هێزە زۆرە كردووە و وتویەتى: "مۆسیقاى ئێمە بۆ دەرچوونى لەو بن بەستە پێویستى بە ڕوانگەیەك هەیە كە ئەو كۆن بوون و لە ناو چوونە لە دڵەوە هەست پىَ بكات و بە لەخۆ بردوویەكى شۆڕشگێڕانە و بەرەو ڕووى ڕابووەستىَ".
   شاملو لە كەم بایەخ كردنى مۆسیقاى سوننەتیدا جار و بار لەوەش واوەتر چووە. جارێكیان لە وت و وێژێكى دۆئل واڕبا لەگەڵ " محەمەد ڕەزا لوتفىدا" گشت توڕەیى و ڕقى خۆى پێشكەشى مۆسیقاى سوننەتى كرد": ڕاستییەكەى ئەوەیە كە ڕۆژێك بەرەى بەدبەختى غەم و كەسەرى گیانى لە سەرچاوەى كارێزێك گەیاندووە و ئێوە بە درێژایى كارێزى مێژوو ئەو جیوە خۆ گێل كردنەتان بیر بە بیر لە مێشكى نەتەوەیەك كردوە كە بۆ شۆڕشى دژى نەزانین و زوڵم و تاریكى پێویستیان بە شادى و ڕووناكى و غیرەتە".
    مۆسیقا لە شێعردا/
   ئەحمەد شاملو ئەگەر چى نەیتوانیوە مۆسیقا بە یارمەتى سازێك بەدى بێنىَ بەڵام بە دەست چین و لێكدانى وشەكان لە شێعردا، بە مەرامى خۆى گەیشتووە. لە شێعرى ئازادى ئەودا كە كێشى عەروزى وەلا نراوە و "كار بوردى مۆسیقایى وشەكان گرنگیەكى زیاترى پێدراوە".
   جارێكیان لە ماڵى "سیمین باغچەبان" نووسەر و ئاهەنگ دانەرچەند شێعرێكى لە "نازم حیكمەت" بیستبوو لەگەڵ ئەوەى كە ماناى وشە توركیەكانى نەدەزانى، لە گەیاندنى مۆسیقاى شێعر سەرى سوڕ مابوو وە بەو ئاكامە گەشتبوو كە "مۆسیقاى شێعر دەبىَ لە ناخەوە هەڵقوڵىَ" و "بە یەكەوە بوونى ئاوازى وشەكان" دەتوانىَ و دەبىَ جێگاى "كێشى دەرەوەى" بگرێتەوە.
   شاملو بیناى شێعرى هەر بەو شێوەیە دەدى كە یەك كەمپۆزسیۆنى مۆسیقایى "ئاهەنگێك چۆن هەڵیدەسەنگێنىَ كە ڕاست لە نێوان هاژ و هوژى تۆفانێك كە ئامێرە جۆرا و جۆرەكان دروستیان كردووە، بە بەدى هێنانى بێدەنگیەكى چاوەروان نەكراو و هێنانە ناوەوەى نۆتێكى سپى فولوتێك، كەمپۆزیسیۆن دەكا بە موعجیزە"، كارى شاعیریش دەبىَ هەر بەو شێوەیە بىَ.
   شاملو "چۆن خوێندنەوەى" شێعریشى بە چۆن بیستنى مۆسیقا دەشوبهاند: "هەر بەو شێوەیەى كە دەرك و وەرگرتنى هەرچى زیاتر و قوڵترى مۆسیقا، بێجگە لە باشتر بیستنى ئیمكانى نییە، وەرگرتنى شێعریش بێجگە لە دروست خوێندنەوەى مومكین نییە. خوێندنەوەى شێعر ئاسانتر لە بیستنى مۆسیقا نییە… گوىَ دەبىَ مۆسیقاى ناو شێعر بە شێوەیەكى زۆر ڕەوانتر ببیسىَ".
    شێعر لە مۆسیقادا/
   شاملو لەگەڵ ئەوەى بایەخەكانى مۆسیقاى سوننەتى وەلا ناوە و بىَ هێوایى لە مۆسیقاى نوىَ خوازى كە بە هەوڵى بەرەى لاو و بە پشت بەستن بەو بایەخانە بەدى هاتووە، جار لەگەڵ جار لێیان نزیك بۆتەوە! ئەسفەندیار  مۆنفەرێد زادە، بە دانانى مۆسیقا لەسەر دوو یان سىَ دانە لە "شەوانە"كانى ئەو كە "فەرهاد مێهراد" ئەوانى خوێندۆتەوە، چەندانە ئاوازى زیندوو و هەرگیز نەمرى بەرهەم هێناوە.
   لە لایەكى ترەوە شاملو لە ساڵەكانى پەنجاى هەتاوى تەسمیمى گرت كە لە "بەهرەى دەنگخۆشى" خۆى كەڵك وەرگرىَ و لە دەنگى گەرم و بە سۆزى خۆى، نموونە گەلێكى لە شێوەى درووست خوێندنەوەى شێعر بە یادگار بەجىَ بهێڵىَ. ئەو نەتەنیا شێعرەكانى خۆى بەڵكوو غەزەلەكانى حافڤ و مەولەوى، و چوار خشتەكیەكانى خەیام و چەند شێعرێك لە نیما لەگەڵ مۆسیقاى نوىَ خوازانەى ئاهەنگ دانەرانى ئێرانیدا، خوێندۆتەوە و تۆمار كردووە.
   شێعرەكانى خودى لەگەڵ مۆسیقاى فەرەیدون شەهبازیان و مورتەزا حەنانە تێكەڵ بووە و غەزەلیاتى حافڤ و مەولەوى مۆسیقاى "فەرهاد فەخرالدین"یان بۆ دانراوە. ئەوەش دەبىَ بڵێین كە لە خوێندنەوەى چوار خشتەكیەكانى خەیامدا (هاوكات لەگەڵ مۆسیقاى شەهبازیان) و دەنگى گەرمى شاملو دەنگى پڕ سۆزى كەسێكى ترى هاتۆتە پاڵ: محەمەد ڕەزا شەجەریان، هونەرمەند و گۆرانى بێژى ناودارى مۆسیقاى سوننەتى ئێران.!
   ئەحمەد شاملو لە جێگایەكدا وتویەتى، "لە سەردەمى ئێمەدا لەو شوێنەى قسە دادەما، شێعر دستى پىَ دەكرد، هەروەها مۆسیقاش، دەكرىَ وەك دیوێكى ترى شێعر چاو لێبكرىَ…"!  
 
 \سەرچاوە: ئینترنێت ….
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.