Skip to Content

Sunday, November 29th, 2020

شاندی ئه‌لمانی بۆ چاودێری کردنی هه‌لبژاردنه‌کانی کوردستانی باکور

Be First!
by April 22, 2009 گشتی

یوسف منتک/ئه‌لمانیا
شاندی ئه‌لمانی بۆ چاودێری کردنی هه‌لبژاردنه‌کانی کوردستانی باکور

زۆرن ئه‌و سوارچاکانه‌ی که‌ خزمه‌ت به‌مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن،ئاماده‌ن قوربانی به‌ رۆحیان بده‌ن،بۆ گه‌یشتن به‌ هه‌قیقه‌ت له‌پیناو پاراستنی ژیانی ملیۆنه‌ها مرۆڤی ژێر ده‌ست وچه‌وساوه‌ که‌ ساله‌هایه‌به‌ جۆره‌ها شێوه‌ی درندانه‌وچه‌کی پیشکه‌وتوو هه‌ولی له‌ناوبردنیان ده‌درێ،گه‌لی کوردیش له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان،له‌لایه‌ن داگیرکه‌ران بێبه‌ش نه‌بووه‌ له‌ زولم وسته‌می خوێناوی به‌مه‌به‌ستی جینۆسایدکردن وله‌ناوبردنی.
ئه‌وه‌تا ئیمرۆ که‌سانێکی مرۆڤ دۆست وویژدان زیندوو،بۆ ئاگاداربوون له‌ نزیکه‌وه‌ له‌ژیان وپرۆسه‌ی سیاسی چاره‌نوس سازیان،سالانه‌ سه‌ردانی کوردستان ده‌که‌ن و‌ زۆر به‌ی روداوه‌ خوێناویه‌کان له‌ نزیکه‌وه‌ ده‌بینن وهه‌ر جارێکیش ده‌گه‌رێنه‌وه‌ بۆ وولاته‌کایان،به‌ ریپۆرتاژی رۆژنامه‌وانی‌ونووسینی په‌رتووک وسازدانی سمینار روداوه‌کان به‌دونیای ده‌روه‌ راده‌گه‌ینن،که‌ له‌کوردستان ژیانی کوردان چۆن ده‌گوزه‌رێ.
له‌رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی دوای هه‌لبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی کوردستانی تورکیا ،شاندێکی ئه‌لمانی بۆ چاودێری کردنی هه‌لبژاردنه‌کان له‌گه‌ل شاندێکی تری کورد، ئاماده‌ی هه‌لبژاردنه‌کانی شاری ئاگری بوون،که‌ پێک هاتبوون له‌ به‌رێزان( بریگیت کیشله‌ پارێزه‌رو دکتۆر نیک براونس نووسه‌رورۆژنامه‌نووس)،ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم خاتو بریگیت کیشله‌ چه‌ندین جار سه‌ردانی کوردستانی کردووه‌،بۆ ئاگاداربوونی چۆنیه‌تی ژیانی هاوولاتیانی کوردستانی باکوور،هه‌ر جارێک که‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ وێنه‌و ریپۆرتاجی رۆژنامه‌وانی بلاو ده‌کاته‌وه‌،ئه‌م جاره‌یان جیا له‌ هه‌موو جاره‌کانی تر،ئه‌م خاتونه‌ له‌گه‌ل ئه‌ندامانی گروپه‌که‌ی توانیان ده‌ستی ساخته‌کاری تورک ئاشکرا بکه‌ن وئه‌نجامه‌که‌ی رابگه‌یه‌نن .
کۆمسیۆنی هه‌لبژاردنه‌کان له‌شاری ئاگری نزیکه‌ی چوار هه‌زار کارتی ده‌نگدانیان سوتاندبوو،به‌لام خۆشبه‌ختانه‌ شاندی ئه‌لمانی توانیبویان به‌سوتێندراوی له‌ زبلدانه‌کان بیدۆزنه‌وه‌‌،له‌کاتی ژماردنی کارتی ده‌نگدانه‌کان رێگه‌یان به‌چاودێرانی ده‌ته‌په‌ نه‌دابوو به‌شدار ببن له‌ پرۆسه‌ی ژمارد‌نه‌که‌،وه‌له‌هه‌ولی ئه‌وه‌شدابون که‌ سندوقێکی ده‌نگدان بدزن به‌لام له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌رو ئه‌ندامانی ده‌ته‌په‌ ده‌ستی به‌سه‌ر داگیرا،ئه‌م ساخته‌ کارییه‌ بوه‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌لبژێردراوی ئاکه‌په‌ به‌ ده‌نگێکی که‌م ده‌ر بچێت.وه‌ ئاشکرار بوونی ساخته‌کارییه‌که‌ ناره‌زایه‌تیه‌کی زۆری لێکه‌وتوه‌، بۆیه‌ هاولاتیان وپارتی ده‌ته‌په‌ داوای هه‌لبژاردنه‌وه‌یه‌کی تریان کرد.
کۆمسیۆنی هه‌لبژاردنه‌کان هه‌لبژاردنه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێی ره‌فز کرده‌وه‌،ئه‌وه‌ش وای کرد بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژ خۆپیشاندانی خوێناوی به‌چری بکرێ له‌ شاری ئاگری،به‌ هه‌زاران خه‌لک رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان،سوپا به‌تانک وزریپۆش سه‌ر جه‌م کۆلان‌وشه‌قامه‌کانی شاری کۆنترۆلکردووجۆره‌ها چه‌کی به‌رامبه‌ر خۆ پیشانده‌ران به‌کار هێنا، باری نائاسایی له‌ شار راگه‌یندراو هاتوچۆراگیرا،ئه‌نجام سه‌دان بریندار که‌وتنه‌ نه‌خۆشخانه‌کان،ئه‌ندامانی گروپی چاودێر سه‌ردانی برینداره‌کانیان کردبوو له‌نه‌خۆشخانه،به‌لام ده‌ریانکردبوون پێیان گوتبوون بۆ قسه‌ کردن له‌گه‌ل برینداره‌کان ده‌بێ ره‌زامه‌ندی والی وه‌ربگرن‌ .
له‌گه‌رمه‌ی ئه‌م گرژی‌وئالۆزییانه‌ی له‌ شاری ئاگری رویدا،له‌ناو بازار له‌کاتی سورانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی شاندی ئه‌لمانی بۆ چاودێری هه‌لبژاردن،بریگیت کیشله‌و،د.نیک براونس له‌لایه‌ن پۆلیسی دژه‌ تیرۆر ده‌گیرێن به‌ زریپۆش ده‌یان به‌ن بۆماوه‌ی سێ سه‌عات ده‌ست به‌سه‌ریان ده‌که‌ن به‌لام دوای بینینی ناسنامه‌کانیان ده‌رده‌که‌وێ که‌ ئه‌وانه‌ پارێزه‌رو رۆژنامه‌نووسی ئه‌لمانن،ده‌لێن ئێمه‌ ویستومانه‌ ئێوه‌ له‌ پیاو خراپان رزگار بکه‌ین نه‌وه‌ک زه‌فه‌رتان پێببه‌ن ئه‌مه‌ش پاساوێکی لاوازی ده‌سه‌لاتدارانی تورک پیشانده‌دات ،هاو کات زۆربه‌ی ئه‌و دیکۆمێنت‌ووێنانه‌ی پێیان بووه لێیان سه‌ندون فه‌وتێندراون‌،ئه‌وه‌ش ئاشکرایی نادیموکراسیه‌تی رژێمی تورک نیشان ده‌دات،که‌ چه‌ند به‌ته‌نگ ئه‌وه‌یه‌ راستیه‌کان له‌ رای گشتی بشارێته‌وه‌،شانده‌که‌ داوای  هه‌لبژاردنه‌وه‌ی نوێ ده‌که‌ن وسزای ئه‌وانه‌ بدرێ که‌ خه‌لکیان له‌ خۆ پیشاندانه‌کان به‌ ئه‌نقه‌ست بریندار کردووه‌،به‌ ئاشکرا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌که‌ن که‌چۆن  زولم له‌گه‌لی کورد ده‌کرێ به‌لام که‌س‌نایه‌ته‌ وه‌لام ره‌خنه‌ له‌ حکومه‌تی تورکی ناگرن،ده‌لێن له‌گه‌رمه‌ی روداوه‌کان شاندی فره‌نسی گه‌راونه‌ته‌وه‌،میدیاکانی جیهان که‌م ته‌رخه‌من به‌رامبه‌ر به‌ روداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ گرنگی پێناده‌ن،ئه‌وه‌ی جێی ستایش ورێزلێگرتنه‌ گه‌وره‌یی ودلسۆزی ئه‌م خاتوونه‌ وهاوه‌له‌کانیه‌تی
که‌ قوربانیان به‌ رۆحی خۆیان داوه‌ له‌گه‌رمه‌ی رووداوه‌کان ئاماده‌ بوون له‌پێناوئاسوده‌یی ویژدانیان وده‌ر خستنی ناعه‌داله‌تی رژێمی ترک بۆ رای گشتی‌و،راگه‌یاندنی حه‌قیقه‌تی روداوه‌کان وه‌ک خۆی.

Previous
Next

Leave a Reply