Skip to Content

Wednesday, January 19th, 2022

شانۆیی(ماری)و گه‌ڕان به‌دووی ڕۆحی‌ پیرۆزدا

Be First!
by June 19, 2009 شانۆ

 

 

ده‌وه‌ن

(ئێمه‌ به ‌ته‌نها له‌جیهانی خه‌وندا ئازادین)
                                      ئه‌ریک فرۆم

شانۆ له‌ژیانی مرۆڤه‌کاندا بوونێکی به‌رده‌وامی کارئه‌کته‌ره‌ جیدییه‌کانه ‌و ناتوانین دوور له‌ شانۆ و به‌رجه‌سته‌کردنی دروست،قسه‌وباسی جیدی له‌سه‌ر نه‌که‌ین،هه‌رچه‌نده‌ شانۆ له‌ هه‌موو له‌حزه‌کانی ژیانی هه‌مووماندا بوونی هه‌س و مرۆ به‌بێ ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ ناتوانێ له‌ میتۆده‌ گرنگه‌کانی دونیای شانۆ حاڵی ببێت،ژبه‌ر هه‌ندێ بۆخۆی ئه‌رکێکی گرنگه‌ که‌بتوانین شانۆمان وه‌ک ژیان خۆشبووێت،ڕاسته‌ ژیانی ڕۆژانه‌مان لێوان لێوه‌ له‌ جوڵه‌و له‌ به‌رجه‌سته‌کردنی هه‌نگاوه‌کانمان له‌ سات و کاتی به‌ریه‌ک که‌وتنی جوڵه‌ی‌ به‌رامبه‌ره‌کانماندا،وه‌لێ کاتێ هه‌نگاومان و هه‌ستمان جوڵه‌مان ده‌چێته‌ سه‌رته‌خته‌ی شانۆ،ئه‌وجا جودای له‌نێوان هونه‌ر و ژیانی ساده‌ی مرۆڤه‌کاندا دروستیه‌ک ده‌خوڵقێنی،که‌له‌ به‌رامبه‌ریدا ناتوانین خۆمانی تیایدا نه‌بینینه‌وه‌،بینینه‌وه‌ له ناو به‌رجه‌سته‌کردن و ده‌یالۆژی زیندوی سه‌رده‌میانه،هونه‌ر بۆخۆی ئیشکردنه‌ له‌گه‌ڵ ژیان و مردندا،ئه‌وه‌ی توانی ژیان له‌ناو مردندا نمایشبکات هونه‌رمه‌نده‌،ئه‌وه‌شی ژیان به‌ره‌و مردن په‌لکێش ده‌کات،مانای وایه‌ هونه‌رکوژه‌‌.           ‌زۆر جار نائومێدی و ته‌نیایی و دابڕان،جوانترین کاته‌ پیرۆزه‌کانی مرۆڤ ده‌خنکێنێ و له‌گه‌ڵ خۆیدا نوقمی له‌بیر چوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌مان ده‌کات،که‌پێی ده‌وترێت ژیان.نمایشه‌کانی ئه‌م ساڵی شاری سلێمانی له‌ ڕۆژی جیهانی شانۆدا،گه‌ڕانه‌وه‌ بوو بۆ دونیای نائومێدی و دابڕان،که‌ به‌ئاشکرا هونه‌رمه‌ندان(به‌کر ڕه‌شید)و(عوسمان مه‌عروف)له‌شانۆیی(ماری)دا نیشانیانداین که‌ خوا،دره‌خت، نیشتیمان،شانۆ،ی ئێره‌ هه‌ر هه‌موویان له‌ ته‌نیایدا ژیان ده‌گۆڕنه‌وه‌ به‌ دۆزه‌خ،ته‌نانه‌ت زه‌نگی ته‌له‌فۆنه‌کانیش هه‌ر ته‌نیان.ده‌ستمان ده‌گرن و له‌گه‌ڵ خۆیاندا په‌لكێشمان ده‌که‌ن به‌ره‌و ده‌سته‌ میهریه‌کانی(ماری)و ده‌ست و په‌نجه‌ تووڕه‌کانی(نیچه‌)فێرمان ده‌که‌ن به‌ناو ڕۆحه‌ پیرۆزه‌کاندا گوزه‌ر بکه‌ین و گۆرانی بۆ شێته‌کان بڵێین.له‌و دیو ڕۆحی(ماری)ه‌وه‌ ئاشنامان ده‌که‌ن به‌ دونیای سروشت و جوانی ژن و ڕۆحی مێینه‌ پاکژه‌کان،ده‌خوازن هه‌موومان بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ڕۆحی ژنێکی پیرۆز.له‌شانۆیی ماریدا هونه‌رمه‌ند به‌کر ڕه‌شید سه‌لیقه‌یه‌کی ووردی به‌کار هێنا به‌جۆرێک توانی ته‌نیایی له‌لامان خۆشه‌ویست بکات.ئه‌و ناخوازێت مرۆڤه‌ پاکژه‌کان دوور له‌ ئازیزانیان بژین و ژیانیان پڕبێت له‌ نائومێدی،به‌ڵکو ده‌یه‌وێت ژیانمان له‌ته‌ک ڕۆحه‌ پیرۆزه‌کاندا ئاوێته‌ بێت و گۆرانی بۆ مردنی پیرۆز بڵێین و له‌ پێناویدا ده‌ستمان به‌سنگه‌وه‌ بگرین.
شانۆیی  ماری
نوسینی :سه‌عدون ئه‌لعوبه‌یدی
وه‌رگێڕانی : ڕه‌ووف بێگه‌رد
ئاماده‌و ده‌رهێنانی : به‌کر ڕه‌شید
نواندنی : عوسمان مه‌عروف
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م : عوسمان محمد
به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆ : ئاڵا عومه‌ر
دیزاینی دیکۆر : به‌کر ڕه‌شید
جێبه‌جێکردنی دیکۆر : ئاریان عومه‌ر
دیزاینی ڕووناکی : عوسمان محمد
جێبه‌جێکردنی ڕووناکی : ئه‌میر ڕه‌زا
ده‌نگ : ئاڵا عومه‌ر
جێبه‌جێکردنی موزیک : کورده‌ عوسمان
ستافی شانۆیی ماری توانیان جارێکیتر(ته‌نیایی،موزیک،ژن،شانۆ،خێزان،خه‌ون،سه‌ما،مردن،جه‌ژنی سه‌ری ساڵمان)وه‌ک گوڵی سوور خۆشبوێت،له‌پێناو نزیکبوونه‌وه‌مان له‌ عه‌شقی پیرۆز.!

 

 

Previous
Next

Leave a Reply