شانۆیی زریان و بروسكه ره‌خنه‌یه‌ك
ره‌خنه‌ی شانۆیی
د. فازڵ جاف له چوارچیوه‌ی پرۆسه شانۆییه‌كی قوتابیانی كولێژی هونه‌ره جوانه‌كان له هه‌ولێر , وه‌ك ئه‌زموونێك بۆ به پراكتیك كردن و راهێنانی ئه‌و قوتابیانه بۆ شانۆ , شانۆیی زریان-ی له نووسینی گه‌وره شانۆ نووسی رووسی ( ئه‌لكسنده‌ر ئه‌ترۆفسكی ) له سه‌ر شانۆی هۆڵی گه‌ل له هه‌ولێر نمایش كرد , شانۆگه‌رییه‌كه به هه‌ر ئامانجێك بوو بێت , به‌رهه‌مێكی د. فازڵ جافه و وه‌ك هه‌ر یه‌كێك له شانۆگه‌رییه‌كانی دیكه‌ی هه‌ژمار ده‌كرێت , به هه‌مان پێوه‌ریش ده‌خرێته به‌ر تیشكی هه‌ڵسه‌نگاندن و نرخاندنه‌وه …
دروست كردنی ئه‌كته‌ر
دروست كردنی ئه‌كته‌رو هێنانه سه‌ر شانۆی , له ئه‌ركی ده‌رهێنانی شانۆگه‌رییه‌ك سه‌ختتره بۆ ده‌رهێنه‌رێكی شانۆیی , ره‌نگه ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان خزمه‌تێكی گه‌وره‌تر له‌وه‌ی یه‌كه‌میان پێشكه‌ش به شانۆی كوردی بكات , چونكه ئه‌وانه‌ی ئه‌كته‌ر دروست ده‌كه‌ن و شانۆ له نه‌زۆكی ئه‌كته‌ری نوێ ی شانۆیی رزگار ده‌كه‌ن , به تایبه‌ت ئه‌كته‌ری ئه‌كادیمی , له نێوه‌ندی شانۆیی ئێمه‌دا به ده‌گمه‌نن , د. فازڵ جاف له شانۆگه‌ری زریان‌دا خۆی له ئه‌زموونێكی وادا , ژماره‌یه‌ك قوتابی به‌شی شانۆی كولێژی هونه‌ره جوانه‌كانی هێنایه سه‌ر شانۆ .. بێگومان ئه‌م ئه‌زموونه‌ش بۆ د. فازڵ جۆرێك بوو له سه‌ركێشی , كه ره‌نگه گرێنتی به‌دی هێنانی خواسته‌كانی ده‌رهێنه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و قوتابیانه‌دا سه‌قامگیر نه‌بووه‌و له هه‌ر له‌حزه‌یه‌كادا ئه‌گه‌ری روخانی هاوسه‌نگیه‌كه له ئارادابوو, چونكه ئه‌زموونی ئه‌وان له گه‌ڵ روو به روو بوونه‌وه‌ی بینه‌ر وه‌ك ئه‌زموونی راهێنانی دوور له بینه‌ر نیه , زۆر جارانیش ئاستی ئه‌دای ئه‌كته‌ر به بوون و نه‌بوونی بینه‌ر ده‌گۆڕێت ..به‌ڵام وێڕای سه‌ركێًشیه‌كانیش ده‌رهێنه‌رانی ئێمه ده‌بێ خۆیان له ئه‌كته‌ری سواو رزگار بكه‌ن , له‌وانه‌ی چ له رووی توانستی جه‌سته‌ییه‌وه چ له رووی ئه‌دا توانای داهێنانیان پێوه نه‌ماوه به هۆی دووره په‌رێزییان له راهێنان و وۆرك شۆپ و لابورو خۆ نوێ كردنه‌وه , خۆ ئه‌گه‌ریش بمانه‌وێت كارگه‌یه‌ك بۆ دروست كردنی ئه‌كته‌ردروست بكه‌ین ئه‌وه وا باشتره له قوتابیه ئه‌كادیمییه‌كانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین , بۆیه ئه‌ركی د. فازڵ هه‌رته‌نها بریتی نه‌بووه‌له نمایش كردنی شانۆگه‌ری زریان – به‌ڵكو به‌ر له‌وه ئاماده‌كردنی كۆمه‌ڵێ ئه‌كته‌ری قوتابی بووه ,كه ره‌نگه د. فازڵ به ئامانجێك ئه‌وانی هه‌ڵبژاردووه بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵ له شانۆگه‌رییه‌كه‌ی دا ببینن , به‌ر له هه‌مووشیان وه‌ك ئه‌زموونێك هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه ده‌ست پێشخه‌رییه‌ك بكات بۆ دروست بوونی شانۆی زانكۆیی , كه ئێستا له وڵاتانی جیهان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و بایه‌خێكی زۆری پێ ده‌درێت , بۆ ئه‌وه‌ی شانۆ له شوێنه ئه‌كادیمییه‌كاندا هه‌ر ته‌نها بریتی نه‌بێت له ئه‌زموونی دیزی قوتابیان , به‌ڵكو هه‌وڵدان بێت بۆ روو به روو بوونه‌وه‌ی قوتابیان به جه‌ماوه‌رو راهاتن له هاتنه سه‌ر شانۆ‌و ترس شكانیان له‌و ته‌خته شانۆییه , كه د. فازڵ له‌و بواره‌دا ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه له گه‌ڵ شانۆی زانكۆیی و تا ئێستا له چه‌ندین وڵاتی جیهاندا بانگهێشت كراوه بۆ سازدانی وۆرك شۆپ و به‌شداری بوون له لیژنه ته‌حكیمییه‌كان و له سه‌ر ئاستێكی به‌رز دا , به‌ڵام ئه‌مه لایه‌نێكه‌و لایه‌نی هونه‌ریی شانۆگه‌رییه‌كه لایه‌نێكی دیكه‌یه .. كه ئێمه له‌و په‌راوێزه‌دا ده‌مانه‌وێت باسی لێوه بكه‌ین ..
تێكست ..
د. فازڵ به هه‌ستیارییه‌وه هه‌ڵسو كه‌وت له گه‌ڵ ئه‌و تێكستانه‌دا ده‌كات كه بۆ شانۆگه‌رییه‌كانی خۆی ته‌وزیفیان ده‌كات , به‌ر له هه‌مووشتێك هه‌لو مه‌رجی كۆمه‌ڵگای كوردی و لێك وه‌شانه‌وه‌ی ناواخنی تێكسته بیانییه‌كان له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای كوردی له به‌رچاو ده‌گرێت . بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ری كورد پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به نامۆ نه‌زانێت و هه‌مان ئه‌و پرسانه له ناو كۆمه‌ڵگای خۆیدا بدۆزێته‌وه , له‌و تێكسته‌ی نووسه‌ری ناسراوی رووسی ( ئه‌لكسنده‌ر ئه‌تروفسكی ) یشدا ئه‌و فاكته‌ره لێك چووه كۆمه‌ڵایه‌تیانه هه‌ن , به‌ڵام له رووی فه‌لسه‌فی و ئایدۆلۆژیای كه‌سایه‌تیه‌كانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵگا جیاوازی هه‌یه , ئه‌وه‌تا كاترینا ئه‌گه‌رچی گوناهێك ده‌كات به خیانه‌ت كردن له گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی , به‌ڵام ئه‌و له حاڵه‌تێكی هوشیاری ئه‌وتۆ دایه كه له خۆی نه‌بوورێ و سۆز به شێوه‌یه‌ك به‌سه‌ر هزری دا زاڵ نیه كه راستییه‌كان وه‌ك خۆی نه‌بینێت , ئه‌م گوناهه جۆرێك له فه‌لسه‌فه‌ی تێدایه كه ره‌نگه كه‌سایه‌تییه‌كی له‌م جۆره‌ی كۆمه‌ڵگای ئێمه ئه‌م بۆچوونه‌ی لا نامۆ بێت , لێره‌دا ئاستی هوشیاری له نێوان هه‌ردوو كۆمه‌ڵگادا به‌دی ده‌كرێت … له‌و تێكسته‌دا توند‌و تیژی فاكته‌رێك نیه بۆ خۆ كوشتن , وه‌ك له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌یه , به‌ڵكو ون بوونی خۆشه‌ویستی له‌و نێوه‌نده‌دا ئه‌لته‌رناتیفی توند‌و تیژییه‌كه‌یه و نووسه‌ر ده‌یه‌وێت پێمان بڵێ كه پێكه‌وه ژیان به‌رده‌وام نابێت ئه‌گه‌ر بونیاتێكی خۆشه‌ویستی نه‌بێت , له هه‌ردوو حاڵه‌تیشدا ئافره‌ت قوربانی یه‌كه‌مه .. ره‌خنه گری شانۆیی ( دویرو لیویوف ) له باسێكی خۆیدا به ناوی ته‌نیا تروسكاییه‌ك له مه‌مله‌كه‌تی تاریكی‌دا ده‌ڵێت : نووسه‌ر به دوای دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌كدا ناگه‌ڕێت بۆ رزگار بوونی كاترینا له ته‌نگه تاوییه‌كه‌ی , به‌ڵكو ئامانجی سه‌ره‌كی ده‌رخستنی سروشتی هه‌قیقی ئافره‌تی رووسییه كه مردنی پێ باشتره له ژیانی زه‌لیلی .
له رووی هونه‌رییه‌وه هه‌ر ده‌رهێنه‌رێكی كورد كاتێ تێكستێكی بیانی ته‌رجه‌مه ده‌كات یا بۆ شانۆ ئاماده‌ی ده‌كات , گرنگه ئه‌گه‌ر سروشتی ده‌روونی و تایبه‌تمه‌ندی بینه‌ری كورد‌و سه‌لیقه بوونی له گه‌ڵ دیالۆگ له به‌رچاو بگرێت , ,ئه‌و درێژه دادڕییه‌ی له دیالۆگدا هه‌بوو كاریگه‌ری زۆری به سه‌ر دابه‌زینی ریتمی شانۆگه‌رییه‌كه‌دا هه‌بوو به گشتی , ئه‌و دیالۆگه درێژ دادڕانه فایرۆسێكی كوشنده‌ن بۆ شانۆ , چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی دیالۆگ درێژ بێت ئه‌وه‌نده زێتر ده‌سه‌ڵاتی داهێنانی ده‌رهێنه‌ر له سه‌ر پانتایی شانۆ‌و ئه‌كته‌ردا كه‌م ده‌بێته‌وه و مه‌ودای لێك ترازانی بینه‌ر به شانۆوه به‌ر فره‌وانتر ده‌بێت .. هه‌ر كاتێكیش بینه‌ر به حوكمی ئه‌و درێژ دادڕییه‌وه ده‌ستی له كه‌شو هه‌واو رووداوه‌كانی شانۆ به‌ر بوو , به شێوه‌یه‌ك كه باوێشك بدا‌و هۆڵی شانۆی به‌لاوه به شێوه‌یه‌ك ته‌سك بێته‌وه كه وابزانێت په‌لبه‌ست كراوه, ئه‌وه ده‌رهێنه‌ر ناتوانێت جارێكی دیكه دوای ئه‌و ده‌ست لێك به‌ردانه كارێكی وا بكات بینه‌ر له ژێر روخانی شانۆگه‌رییه‌كه رزگار بكات‌و به شانۆی بگه‌یه‌نێته‌وه ..
ریتمی شانۆگه‌رییه‌كه
له به‌ر ئه‌وه‌ی شانۆگه‌رییه‌كه په‌یوه‌ست بوونێكی زۆری به حاڵه‌ته سایكۆلۆژییه‌كانه‌وه هه‌یه و كه‌سایه‌تیه‌كان پێویستییان به دیالۆژی ناخ هه‌یه , بۆیه ریتمی هێور په‌رده‌یه‌كی به سه‌ر شانۆگه‌رییه‌كه‌دا كێشاوه , كه زۆر جاران به بروسكه و باران و قیژه‌ی ترسناك و له ناكاوی كه‌سایه‌تییه‌كی تر هێورییه‌كه لای بینه‌ر ده‌ڕه‌وێته‌وه و به قیژه‌و ده‌نگی بروسكه‌كان به ئاگای دێنته‌وه , به‌ڵام ده‌نگی بروسكه‌كان تا چه‌ند له رووی به كارهێنانی ئامرازه هونه‌رییه‌كانه‌وه به تایبه‌ت موئه‌سیراتی ده‌نگ و رووناكییه‌وه ته‌وزیف كرابوون بۆ به‌رجه‌سته كردنی بروسكه‌كان و به جێ هێشتنی كاریگه‌ری ده‌روونی به سه‌رخه‌یاڵی بینه‌رو ره‌واندنه‌وه‌ی حاڵه‌ته مه‌ییووه‌كانی , به شێوه‌یه‌ك بتوانێت كاریگه‌ری خۆی به‌سه‌ر ریتمی شانۆگه‌رییه‌كه به جێ بێلێ؟ من پێم وابوو نه‌مانتوانی نه به باران و نه‌بروسكه كار له به‌رز كردنه‌وه‌ی ریتمی شانۆگه‌رییه‌ك بكه‌ین و یاریده‌ی بینه‌ر بده‌ین بۆ هوشیار بوونه‌وه .ئه‌گه‌رچی نووسه‌ری تێكسته‌كه بایه‌خێكی زۆری به بروسكه‌كان داوه چونكه بروسكه‌كان وێڕای ئامانجه هونه‌رییه‌كان فه‌لسه‌فه‌یه‌كی سایكۆلۆژی كاریگه‌ری تێدایه هێمایه‌كه بۆ حاڵه‌تی ده‌روونی كه‌سایه‌تییه‌كان به تایبه‌ت كاترینا كه ناوه ناوه ئه‌و بروسكه‌یه له ناخیدا رایده‌هه‌ژینێ و ئازارێكی ویژدانی و ده‌روونی پێ ده‌به‌خشێت له ئاست ئه‌و خیانه‌ته‌ی ده‌یكات و جار جاره‌ش وه‌ك زه‌نگێك له گوناهه‌كه به ئاگای دێنته‌وه ..
جه‌سته‌ی ئه‌كته‌رو ئه‌دای ئه‌كته‌ر.. له ئامرازه هه‌ره به تینه‌كانی گۆڕانی ریتمن له شانۆدا , كه هه‌ندێ جارجه‌سته , به تایبه‌ت له بانتۆمایمدا ده‌بێته توخمی بنه‌ڕه‌تی ریتم , ئه‌گه‌ر به وردی له ئه‌داو ریتمی جه‌سته‌یی ئه‌كته‌ره‌كانه‌وه ورد بینه‌وه , په‌یوه‌ستی بكه‌ین به ریتمی گشتی شانۆگه‌رییه‌كه , ئه‌وه به ئاسانی ده‌توانین بڵێین كه ئه‌دای لاوازی ئه‌كته‌ره‌كان , به ده‌ر له دوو سێ ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی نه‌بێًت , له چه‌شنی فرمێسك مسته‌فاو گێڵاس ناسر كه بوون به كۆڵه‌گه بۆ رزگار كردنی هاوسه‌نگی شانۆگه‌رییه‌كه ئه‌وه ره‌نگه ریتمی شانۆگه‌رییه‌كه ده‌گه‌یشته پله‌ی ژێر ناوه‌ندی ..
بۆ به زیندوو راگرتنی دیمه‌نكان و راگرتنی هاوسه‌نگیه‌كه ده‌بوا ده‌رهێنه‌ر قورسایی خۆی ئه‌وه‌نده نه‌خستایه سه‌ر دیمه‌نه لاوه‌كی و ئه‌كته‌ره لاوازه‌كان , چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی پشتی به گێڵاس به‌ست ئه‌وه‌نده‌ش تیشكی خستایه سه‌ر فرمێسك كه‌من پێم وایه ئه‌گه‌ر بكرابوایه توخمێكی به‌تینتری ململانێكه ئه‌وه ریتمی ململانێكه له‌وه‌نده به‌هێزتر ده‌بوو كه ئێمه بینیمان ..ئاستی ریتم و داهێنانی نواندنیش به هۆی ره‌خساندنی بواری زێتر بۆ فرمێسك هه‌م ریتمی شانۆگه‌رییه‌كه‌ی به‌رزتر ده‌كرده‌وه , هه‌م ئاستی نواندنیشی له شانۆگه‌رییه زێتر به‌رجه‌سته ده‌كرد , چونكه بینه‌ر هه‌ستی به‌وه ده‌كرد كه زۆرینه‌ی ململانێكان له ناخ كاترینا خۆیه‌تی و كاترینا هه‌ردوو جه‌مسه‌ری ململانێكه‌ی به ده‌سته‌وه‌یه , نه‌ك دایكه‌كه ..
حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان