شانۆی ئه‌ن دێر روهر” کام “په‌نجه‌ره‌یه‌به‌سه‌ر شانۆی کوردییه‌وه
شاری مولهایم و شانۆی ئه‌ن دێر روهر
شاری مولهایم ئه‌ن دێر روهر یه‌کێک له‌شاره‌کانی ئه‌یاله‌تی نوردراین وێستفالنی ئاڵمانه‌و 171313 که‌س دانیشتووی هه‌یه‌که16952 که‌سیان بیانین، که‌یه‌کێک له‌وانه‌به‌رێز رۆبێرتۆ چولییه. له‌م شاره‌دا وه‌ک شاره‌کانی تری ئاڵمان کاری فه‌رهه‌نگی له‌وانه‌شانۆ به‌گوێره‌ی مێژووی وڵاته‌که‌و ناوچه‌کان کارێکی رۆژانه‌یه. له‌شاری مولهایم ئه‌ن دێر روهر کۆمه‌ڵێک تیپی شانۆ و ماڵی شانۆ هه‌یه‌که‌یه‌ک له‌وانه‌شانۆی ئه‌ن دێر روهره‌که‌بونیادنه‌ره‌که‌ی رۆبێرتۆ چولی و دۆسته‌کانیه‌تی. شانۆی شاری مولهایم به‌شانۆی ئه‌ن دێر روهره‌وه‌له‌چاو شانۆی شاره‌کانی تری ئه‌و ئه‌یاله‌ته‌وه‌ک ئاخن، دوسلدۆرف، دویسبورگ، ئێسن، دۆرتموند، بۆن و کۆڵن شانۆیه‌ک نییه‌که‌ره‌ده‌ی له‌سه‌رتر بێ، به‌تایبه‌ت له‌به‌رانبه‌ر دوو شاری بۆن و کۆڵن که‌له‌و شاره‌ی دووهه‌میاندا زیاتر له60 شانۆی پرۆڤیسۆناڵی ده‌وله‌تی و خسوسی هه‌یه. ته‌نیا ژماره‌ی دانیشتوانی خه‌لکی بیانی کۆڵن به‌قه‌را هه‌موو دانیشتوانی خه‌ڵکی شاری مولهایمه، واته‌زیاتر له‌سه‌دو حه‌فتا و چه‌ند هه‌زار که‌س بیانی له‌و شاره‌ده‌ژین که‌زۆربه‌یان شانۆی تایبه‌ت به‌خۆشیان هه‌یه‌و هێندێکیان له‌هه‌موو ئاڵمان و وڵاتانی ئوروپی به‌هۆی چه‌شنی کار و ئستیل و ته‌کنیکی هونه‌ریان به‌ناوبانگن و که‌متر له‌شانۆی چولی نین.
رۆبێرتۆ چولی و فه‌لسه‌فه‌ی دیالۆگی فه‌رهه‌نگی
رۆبێترتۆ چولی وه‌ک که‌سێکی بیانی نه‌ئالمانی، یه‌کێک له‌سه‌رکه‌وتووترین شانۆکارانی بیانی بووه‌له‌ئاڵمان که‌له‌شاره‌کانی به‌رلین و دۆسلدۆرف و گوتینگێن و کۆڵن وه‌ک ده‌رهێنه‌ر له30 ساڵ له‌وه‌به‌ره‌وه‌کاری کردووه. ئه‌و که‌به‌ره‌گه‌ز ئیتالیه‌و له‌وڵاته‌که‌ی خۆی فه‌لسه‌فه‌ی خوێندووه و پاشان هه‌ڵودای ئاڵمان بووه‌وخۆی له‌شانۆدا دیتۆته‌وه، توانیویوتی له‌گه‌ڵ Helmut Schäfer و Gralf-Edzard Habben شانۆی ئه‌ن دێر روهر دابمه‌زرێنێ‌و بینه‌ری خۆی په‌یدا بکات و له‌هێندێک لایه‌نی کاری و سیاسی و مامه‌ڵاتیه‌وه‌ناوی بێته‌ناو ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی ئاڵمانه‌وه‌له‌وانه‌هاوکاری فه‌رهه‌نگی له گه‌ڵ‌کۆماری ئیسلامی ئێران و رژیمی عێراق و وڵاتانی دیکتاتۆری ئامریکای لاتین. چولی له‌لای هێندێک له‌سیاسه‌تمه‌دارنی ئه‌یاله‌تی نوردراین وێستفالن په‌سه‌ند بووه‌و چه‌ند جارێکیش خه‌ڵاتی ئه‌و ئه‌یاله‌ته‌و چه‌ند وڵاتی ئوروپی له‌وانه‌له‌هستانی وه‌رگرتووه.
رۆبێرت و مه‌نێجێری سیاسی و ئابوری شانۆکه‌ی‌و سه‌رجه‌م به‌رپرسانی به‌شه‌کانی شانۆکه‌ی بۆ را‌گرتن و به‌رده‌وامی شانۆکه‌یان و خۆ رزگارکردن له‌بێکاری که‌به‌رۆکی به‌شێکی زۆری شانۆکاران و ده‌زگاکانی شانۆی ئه‌و وڵاته‌ی گرتۆته‌وه، ده‌بێ گه‌لێک به‌ندبازی و بگره‌باندبازی سیاسی و ناسیاسی له‌ئاڵمان و ده‌وره‌وه‌ی ئاڵمان بکه‌ن.
ئه‌گه‌ر شانۆی ئه‌ن دێر روهر بیتوانیبایه له‌لایه‌نی مادییه‌وه‌خۆی بژێنێ، ره‌نگه‌هیچکات توخوون مه‌لاکانی ئێران و سه‌دام نه‌ده‌که‌وتبایه‌که‌له‌ناو رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندانی ئێران و ئاڵمان‌دا بێزراون، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی سیاسی و ئیدئۆلۆژیک ئه‌وانی بۆ لای مه‌لاکانی ئیسلامی و سه‌دام کێشابێ، که‌ئه‌وه‌یان جێگای داخ ده‌بێ ئه‌گه‌ر وابێ.
به‌رێز چولی هه‌موو ئه‌و کار‌و پێوه‌ندییانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و رژیمانه‌به‌کاری فه‌رهه‌نگی ده‌قه‌بڵێنێ یان ده‌یانفرۆشێ. بۆ وێنه‌ئه‌و شانۆنامه‌کانی ئوروپی له‌به‌ر خاتری دڵی کۆماری ئیسلامی و به‌رێوه‌به‌رانی فستیوالی فه‌جر وا ده‌گۆرێنێ و ئادابه‌ته‌یان ده‌کا که‌ره‌نگی ئوروپی ئه‌م سه‌رده‌مه‌و سه‌ده‌کانی پێشووی فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگای ئاڵمان و شانۆی ئه‌و وڵاته‌ی پێوه‌نامێنێ. شانۆگێڕی ئاڵمانی شانۆی ئه‌ن دێر روهر نه‌ته‌نیا له‌په‌ڕۆ و سیپاڵی ڕه‌ش ده‌پێچرێن، به‌ڵکوو به‌قه‌ده‌غه‌کردنی کۆنتاکتی له‌ش لێیان، ته‌نانه‌ت وێککه‌وتنی ده‌ستی ژن و پیاو یان له‌باوش گرتنی باوک و کچ و خوشک و برا، ده‌کرێنه‌مه‌لعه‌به‌ی ده‌ستی مه‌لاکانی ئێران و ئه‌سته‌تیکی له‌ش و جوله‌و جوانی هونه‌ری شانۆگێرییان لێ‌زه‌وت ده‌کرێ و ده‌کوژێندرێ. هه‌مووی ئه‌وانه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌که‌سه‌کۆکانی تاران و دۆڵاره‌کانی مه‌لاکان ببێته‌پشتوانی ماڵی شانۆی ئه‌ن دێر روهر. ئایا ئه‌وه‌یه‌فه‌لسه‌فه‌به‌رزه‌که‌ی دوکتور چولی؟
چولی و رژیمه‌کانی ئێران و عێراق
چولی له‌درێژه‌ی فه‌رمایشته‌کانی خاته‌میدا، باسی له‌گفت وگۆی فه‌رهه‌نگه‌کان و شارستانییه‌ته‌کان ده‌کرد و به‌چه‌شنێک ببووه‌ده‌مڕاستی هونه‌ری خه‌تی خاته‌می و وه‌زیری ئیرشاده‌که‌ی ئاغای مهاجرانی. شانۆی ئه‌ن دێر روهر ده‌وری پایگای بۆ به‌رێوه‌چوونی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌رێگای شانۆوه‌په‌یدا کردبوو. بانگکردنی ئاڵمانیگه‌ل بۆ فستیوالی فه‌جر له‌رێگای ده‌زگاکه‌ی چولیه‌وه‌سه‌ری ده‌گرت. ئه‌وان چاوساخی ئاڵمانیه‌کان بوون بۆ به‌شداری کردن له‌فستیواله‌کانی ئێران. هه‌مووی ئه‌وانه‌له‌کۆمه‌ڵگای ئاڵمان به“گفتگۆی ته‌مدونها” ده‌فرۆشرا، شارستانییه‌تێک که‌ته‌نیا یه‌ک لایه‌ن خۆی به‌سه‌ر لایه‌نه‌که‌ی تردا فه‌رز ده‌کرد، ئه‌ویش له‌رێگای دۆلاره‌وه. ده‌نا کام ئاڵمانی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری دوور و نزیکی خۆی و شانازییه‌کانی شانۆیی وڵاته‌که‌ی وه‌لا ده‌نێ بۆ به‌شداری کردن له‌فستیوالی فه‌جر. له‌هه‌موو دنیا باوه‌که‌گروپه‌کانی شانۆ و هه‌ر هونه‌رێکی تر له‌فستیواله‌کان به‌شداری ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌ر و فه‌رهه‌نگ و زمان و ئه‌سته‌تیک و ته‌جروبه‌ی شانۆیی و هونه‌ریی خۆیان پێشکه‌ش بکه‌ن، به‌ڵام فستیوالی فه‌جری ئێران به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو عورفه‌کانی جیهانی به‌رێوه‌ده‌چێ و ئاغای چولیش به‌شداری هه‌ر ساڵه‌یه‌تی. ئایا ئه‌وه‌کاری فه‌رهه‌نگی و رێزدانان بۆ فه‌رهه‌نگه، یان هه‌رزانخڕکردنی هونه‌ر و فه‌رهه‌نگه؟
مۆنۆلۆگی کۆماری ئیسلامی و شانۆگێڕی ئاڵمانی
له‌نێوان تاران و شاری مولهایم و شانۆی ئه‌ن دێر روهر گفت و گۆی فه‌رهه‌نگ له‌گۆڕێ دانه‌بوو به‌ڵکو مۆنۆلۆگی کۆماری ئیسلامی له‌گۆڕێ دابوو. فه‌رهه‌نگی ئاڵمانی و شانۆی ئاڵمان به‌لانی که‌مه‌وه‌پاش سه‌رده‌می رنسانس ئه‌وچه‌شنه‌شانۆیه‌ی‌نه‌بووه‌که‌ئایین بۆی دیاری بکات که‌شانۆگێڕ له‌سه‌ر سه‌کۆی شانۆ چۆن بجولێته‌وه. چولی داب و ده‌وستوری ئیسلامی خومه‌ینی و رژیمه‌که‌ی فه‌رزده‌کرد به‌سه‌ر ئه‌و شانۆگێرانه‌دا که‌به‌شداری فستیوالی فه‌جریان ده‌کرد. هه‌ر وه‌ها هه‌موو ئه‌و گروپه‌شانۆیانه‌ی که له‌کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌له‌رێگای شانۆی چولییه‌وه‌ده‌هاتنه‌ئاڵمان، به‌پێی فه‌رهه‌نگی ئاڵمان و داب و نه‌ریتی ئه‌و خه‌ڵکه‌و شانۆی ئه‌و وڵاته‌نه‌ده‌جولانه‌وه، به‌ڵکو هه‌ر ئه‌و جوره‌هه‌ڵس و که‌وتیان ده‌کرد که‌له‌سه‌ر سه‌کۆکانی تاران پیشه‌یان بوو. ئه‌وه‌ش جگه‌له‌منۆلۆگی کۆماری ئیسلامی ناوی تری نییه.
کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌م له‌وڵاته‌که‌ی خۆیدا دیاری ده‌کرد که‌شانۆگێڕانی ئوروپی چۆن له‌سه‌ر شانۆ بجولێنه‌وه‌و هه‌م له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێران دیاری ده‌کرد شانۆکارانی ئێرانی چۆن له‌سه‌ر سه‌کۆی شانۆ هه‌ڵس وکه‌وت بکه‌ن. چولی ئه‌وه‌به‌گفت و گۆی ته‌مه‌دوون تێگه‌یشتووه.
عێراق و چولی
هاتنی شانۆکارانی به‌عسی عێراقیش بۆ شانۆی ئه‌ن دێر روهر جگه‌له‌پرۆپاگه‌نده‌بۆ ده‌وڵه‌ت و سیستمی داڕزاوی سه‌دام شتێکی هونه‌ری و فه‌رهه‌نگی تێدا به‌سته‌نه‌بوو. سه‌فه‌ری چولی بۆ عێراق و هاتنی شانۆی به‌عسیه‌کان بۆ مولهایم به‌شێوه‌یه‌کی به‌ر بڵاو که‌وته‌ژێر ره‌خنه‌ی مێدیای ئاڵمان و هونه‌رمه‌ندان. چولی هێنده‌خۆی مولته‌زم نیشان ده‌دا ته‌نانه‌ت له‌گفت وگۆی شه‌وی پێشکه‌شکردنی کاری گروپی عێراقییه‌کاندا، ئیزنی به‌کورده‌کانی باشور نه‌دا دژ به‌سه‌دام و رژیمه‌که‌ی و سیاسه‌ته فه‌رهه‌نگگییه‌که‌ی قسه‌بکه‌ن، هه‌ڵوێستێک که‌له‌حاند ئێرانیش ساڵانه‌په‌یره‌وی ده‌کات. لێره‌دا ده‌بێ له‌کاک موحسین بپرسین که‌چه‌پ بوونی چولی له‌کوێدا ده‌رده‌که‌وێ، کایه‌به‌وشه‌کردنی راست و چه‌پ و ئارمی شانۆکه‌یان نیشانه‌ی چه‌پ بوونیانه؟ بریا چولی پرۆتۆکۆله‌کانی نێوان شانۆکه‌ی خۆی و ئه‌و رژیمانه‌ی له‌به‌ر ده‌م وه‌ڤده‌کانی شانۆی کوردستان داده‌نا، تا روونتر ئاگاداری رێکه‌وتنه‌کانی هه‌ردوولا ببن.
چولی و گروپه‌که‌ی مافی خۆیانه‌له‌گه‌ڵ رژیمی ئێران و عێراق و هه‌رشوێنێکی تری جیهان مامه‌ڵه‌ی فه‌رهه‌نگی بکه‌ن یان نه‌که‌ن، به‌ڵام نابێ تۆز به‌چاوی خه‌ڵک دابکه‌ن و نابێ سنووری فه‌رهه‌نگ و دژه‌فه‌رهه‌نگ و هونه‌رو و دژه‌هونه‌ر بشێوێنن. چولی و وه‌ڤده‌کانی شانۆی کوردستان و کاک موحسین ده‌بێ بۆ خه‌ڵکی روون که‌نه‌وه‌که‌چ هاوبه‌شییه‌ک له‌نێوان رژیمی سه‌دام و کوردستاندا هه‌یه‌که‌که‌سێکی وه‌ک چولی و گروپه‌که‌ی ده‌توانێ له‌گه‌ڵ هه‌ردووک لا بۆ یه‌ک مه‌به‌ست پرۆتۆکۆل ببه‌ستێ؟ هه‌ر وه‌ها بێ زه‌ره‌ر نابێ ئه‌گه‌ر چولی بۆ خه‌ڵکی کوردی رۆشن کاته‌وه‌که‌ئه‌و کاره“فه‌رهه‌نگیه‌جیهانیه‌ی” ئه‌و چ بنه‌مایه‌کی ئه‌خلاقی و فه‌رهه‌نگی هه‌یه‌که‌ده‌توانێ له‌گه‌ڵ سه‌رکوتگه‌ر و سه‌رکوتکراودا له‌یه‌ک ئاست دا ئه‌نجام بدرێ. بێ گومان ئه‌گه‌ر چولی بۆ ئه‌و کاره‌ی مه‌بنایه‌کی فه‌لسه‌فی تازه‌یان کۆنی هه‌بێ، پرسوود ده‌بێ که‌به‌خه‌ڵکیشی رابگه‌ێنێ. ئه‌م پرسیاره‌ش بێ وڵامه‌که‌چۆنه‌زیاده‌له‌و هه‌موو ناوه‌ندانه‌ی شانۆی ئاڵمان راست ئه‌ن دێر روهر ده‌بێته‌هاوپه‌یمانی شانۆی کوردستان و به‌رپرسانی شانۆی کوردستان.
چولی مرۆڤێکه‌که‌بیر ده‌کاته‌وه‌و له‌وه‌ش که‌فه‌لسه‌فه‌ی خوێندووه، ده‌توانێ خه‌ڵک به‌لای راست وچه‌پ و خاس و خراودا به‌رێ، هه‌ر وه‌ک چۆن هه‌ر ئینسان و هه‌ر فه‌یله‌سوڤێکیش ئه‌و دوو لایه‌نه‌یان بۆ هه‌ڵبژاردن هه‌بووه‌و هه‌یه. به‌رپرسیاره‌تی و کارتێکردنی که‌سێکی ئاسایی و فه‌یله‌سوفێک، هونه‌رمه‌ندێک و فه‌رهه‌نگسازێک هاوسه‌نگ نین. مه‌ترسیداره‌ئه‌گه‌ر فه‌یله‌سوفێک یان هونه‌رمه‌ندێکی جیهانی لارێ بچێ و خه‌ڵکیش به‌شوێن خۆیدا راکێشێ.
بێ گومان ئه‌گه‌ر چولی له‌به‌رلین و کۆڵن و شاره‌کانی تر یان هه‌ر له‌شانۆکه‌ی خۆی وه‌ک بیرمه‌ندێک و شانۆوانێک مابایه‌وه‌و مه‌جبور به‌کاری بوروکراتیک و مامه‌ڵاتی سیاسی هه‌رزان قیمه‌ت نه‌بایه،هه‌م به‌رهه‌می فکری قورس و قایمتری ده‌بوو و هه‌م که‌سایه‌تی هونه‌ری به‌رزتر و باڵاتری په‌یدا ده‌کرد و ره‌نگه‌یه‌کێک له‌ئه‌ستێره‌کانی شانۆی جیهانیش بایه،که‌بێگومان پیرۆزی ده‌بوو، له‌و حاڵه‌دا ده‌بوو له‌کوردستان فه‌رشی سووری له‌به‌ر پێیدا ڕاخرێ.
به‌شی زۆری ناونده‌کانی شانۆیی خسووسی و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تی ئاڵمان گرفتی جیدی ماڵیان هه‌یه‌و داهاتوویان له‌مه‌ترسی دایه‌و بێ‌کاری له‌رێیان دایه،هه‌ر بۆیه‌ئه‌گه‌ر ئیمکانێکی ماڵیان بۆ ده‌ست که‌وێ ره‌نگه‌چاوی لێ نه‌پۆشن، چولیش راست‌بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌روو ده‌کاته‌ئێران، ده‌نا ئه‌گه‌ر دیالۆگی هونه‌ری و فه‌رهه‌نگی مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی چولی و گروپه‌که‌ی بایه‌و چولی به‌پێی قسه‌که‌ی کاک موحسین چه‌پ و دژی ئامریکا بایه، ده‌بوو ئاوڕ له‌وڵاتانی بێ ده‌ره‌تان و فه‌قیر بداته‌وه‌نه‌له‌وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌نی دیکتاتۆری ته‌ریک ماوه‌له‌جیهاندا وه‌ک ئێران و عێراقی سه‌دام، که‌هه‌مووشت به‌پاره‌ده‌کڕن و ده‌فرۆشن له‌وانه‌هونه‌ر و هونه‌رمه‌ند. هیوادارم کار و هاوکاری نێوان شانۆی ئه‌ن دێر روهر و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری کوردستان، که‌وڵاتێکی ده‌وڵه‌ندی پڕ له‌دۆلاره، له‌سه‌ر هه‌مان پێوانه‌ی ئێران وعێراق و چولی نه‌بێ.
سه‌یر ئه‌وه‌یه‌چولی مه‌یلی ئه‌وه‌ی نییه‌که‌گفت و گۆی فه‌رهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی خۆی له‌ئاڵمان بکات، ئه‌وه‌به‌پێویست نازانێ که‌له‌وڵاتی ئاڵمان به‌زمانی ئیتالیایی کاری شانۆیی بکات، له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌که‌له‌نێوان چولی و وڵاته‌که‌ی خۆی ئیتالیادا دیالۆگی هونه‌ری و فه‌رهه‌نگی روو نادا، به‌ڵام دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئێران و عێراق و ئێستاش کوردستان به‌پێویست ده‌زانێ، کوردستانێک که‌به‌ر له‌رووخانی سه‌دام بۆ جه‌نابی چولی گرینگ نه‌بوو.
چولی له‌نێو هاووڵاتیانی خۆی له‌ئاڵمان نه‌ناسراوه‌و له‌ئیتالیاش ناوێکی ناسراو نییه،ئه‌وه‌ش ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌ی هاووڵاتیه‌که‌ی ئۆژینۆ باربایه،ئه‌و که‌له‌هه‌موو جیهان به‌ناو و ده‌نگه‌و خاوه‌نی سیستمی تایبه‌تی شانۆ و راهێنانی شانۆگێڕه‌و ئانترۆپۆلۆژی شانۆ به‌و نیسبه‌ت ده‌ردرێ و کۆمه‌ڵێک کتێب و لێکۆلینه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانۆی وڵاتانی جیهان هه‌یه‌و خاوه‌نی مه‌ده‌رسه‌ی “ئۆدین تئاتر”ه‌له‌دانمارک و یه‌کێک له‌به‌رێوه‌به‌رانی فستیوالی”ئاونیون”ی فه‌رانسه‌یه‌له‌گه‌ڵ پێتر بروک.
فستیوالی “جاده‌ی هاریشم”یش فستیوالێکی جیهانی نییه‌و ته‌نانه‌ت له‌ئاڵمانیش ناسراو نییه، هه‌رچه‌ند له‌وڵاتانی تریشه‌وه‌گروپی شانۆیی به‌شداری تێدا بکه‌ن. ساڵانه‌ده‌یان فستیوالی له‌و چه‌شنه‌له‌شاره‌کانی ئاڵمان به‌رپا ده‌کرین که‌هیچیان له‌و ره‌ده‌یه‌دا نیین وه‌ک فستیوالی جیهانی به‌ناو بکرێن. ره‌نگه‌یه‌کێک له‌ره‌خنه‌کان که‌شانۆکارانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گرێته‌وه‌ئه‌وه‌بێ که‌له‌ماوی 50 ساڵی رابوردوودا زانیاریان له‌سه‌ر شانۆی ئه‌و وڵاتانه‌و ئاستی شانۆیی و ئاستی فستیواله‌کان به خوێنه‌رانی کوردستان نه‌دابێ ، هه‌ر بۆیه، ره‌نگه‌نه‌کرێ ره‌خنه‌له‌دید و بۆچوونی ئازیزانی شانۆکاری وڵات، له‌وانه‌کاک موحسینی به‌رێز بگێرێ، ئه‌وه‌ئه‌رکی ئێمه‌مانن بوو که‌زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌و شانۆکانی بگوێزینه‌وه سه‌ر‌زمانی کوردی، هه‌رچه‌ند ره‌نگه‌وه‌زارتخانه‌کانی کوردستانیش وه‌رگرتنی زانیاری له‌کورده‌کانی دانیشتووی ئوروپا به‌پێویست نه‌زانن.
سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌و گفتانه‌پێوه‌ندی کاریی و هونه‌ریی و دۆستانه‌له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند چولی و شانۆکه‌ی کارێکی نامه‌ربووت نییه‌و مافی هه‌ر که‌س و لایه‌ن و ده‌زگایه‌که‌له‌کوردستان که‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ که‌س و که‌سان و ناوه‌نده‌کانی شانۆیی و هونه‌ریی و فه‌رهه‌نگی و زانستی بگرێ و ئاڵوگۆری فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری پێک بێنن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆستان پێیان وابێ که‌له‌رێگای چولی و شانۆکه‌ی و پرۆتۆکۆل ئیمزاکردن له‌گه‌ڵی، گرفته‌کانی بنه‌ره‌تی و فکری و ساختاری شانۆی کوردستان چاره‌سه‌ر ده‌کرێ و چولی و شانۆکه‌ی ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ر بێ، به‌لارێدا چوون.
شانۆی کوردستان و دوا په‌یڤ
ئه‌وه‌ی شانۆی کوردستان پێویستی پێیه‌تی به‌ر له‌هه‌ر شت دیاری کردنی گیروگرفته‌کان و پێداویستیه‌کان و ستراتێژی هونه‌ری و فه‌رهه‌نگی و شانۆیی کوردستانه، که‌بۆ ئه‌وه‌ده‌کرێ له‌ئیمکاناتی زانستی و فه‌ننی و ته‌کنیکی و هونه‌ری و تاقیکردنه‌وه‌کانی ئوروپا که‌ڵک وه‌رگێرێ. شانۆی چولی نه‌زاستگایه، نه‌مه‌دره‌سه‌ی به‌رزی شانۆیه، نه‌ناوه‌ندێکی جیهانی شانۆیه‌و نه‌ده‌سته‌ڵاتێکی ره‌سمی شانۆیه، ئه‌و شوێنه‌یه‌کێکه‌له‌سه‌دان شانۆی ئاڵمان و ده‌کرێ بۆ وێنه‌خاوه‌ن پرۆتۆکۆل بێ له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌شانۆکانی کوردستان. وه‌ڤدی شانۆی کوردستان ده‌یتوانێ له‌پاڵ سه‌ردانی شانۆی چولی له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌کانی ده‌سته‌ڵاتداری ده‌وڵه‌تی و زانستی و فه‌رهه‌نگی و شانۆیی و ئیداره‌کانی باڵای شانۆ و هونه‌ر، بیر‌ورا بگۆرێته‌وه‌بۆ ئه‌وه‌به‌شێوه‌یه‌کی سیستیماتێک هاوکاری و یارمه‌تی کوردستان له‌و بواره‌دا بکرێ. ناردنی دوو که‌س و چه‌ند که‌س بۆ شانۆی چولی و ده‌رهێنانی شانۆیه‌ک له شاری‌دهۆک یان شارێکی تر له‌لایه‌ن یه‌کێک له‌کارمه‌ندانی ئه‌و شانۆیه‌وه‌چه‌ته‌وفێرێکی هه‌یه‌له‌گه‌ڵ هه‌مان کار که‌هه‌ر ئێستا لێزانێکی وه‌ک دوکتور فازل جاف یان که‌سانی تر له‌کوردستان ده‌توانن زۆر باشتر بیکه‌ن.
شانۆی کورد له‌باشوری کوردستان ته‌نیا ده‌توانێ له‌سه‌ر ده‌ستی لێزان و پسپۆرانی شانۆی کورد له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی زانستی و ئه‌مرۆیی به‌پشتبه‌ستن به‌هه‌موو توخمه‌کانی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری و که‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورد و به‌له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی باشوری کوردستان رێگا چاره‌ی بۆ بدۆزرێته‌وه. یه‌که‌م هه‌نگاویش ده‌توانێ کۆنفرانسێکی تایبه‌تی لێزان و پسپۆرانی بواره‌کانی شانۆی کورد بێ بۆ دارشتنی پلانێکی درێژخایه‌ن و کورتخایه‌ن. له‌پلانێکی وادا چولی و شانۆی ئه‌ن دێر روهر و ده‌یان شانۆی تر ده‌توانن جێگای خۆیان هه‌بێ.
گه‌لاوێژی 2706
– (ئه‌نده‌ر ڕۆهه‌ر په‌نجه‌ره‌یه‌که‌به‌سه‌ر شانۆی کوردییه‌وه) ئه‌وه‌سه‌ر دێڕی نووسراوه‌که‌ی نووسه‌ره‌له‌گۆواری راماندا و ئه‌وه‌ی ئایا په‌نجه‌ره‌به‌رووی شتێکدا ده‌کرێته‌وه‌و یان به‌سه‌رێدا ده‌کرێته‌وه‌من نازانم و ده‌بێ زمان زانان لێکی ده‌نه‌وه. هه‌روه‌ها نه‌مزانی مانای ئه‌م رسته‌یه‌چییه. “په‌نجه‌ره‌یه‌که‌به‌سه‌ر شانۆی کوردییه‌وه”.
– ئه‌م بابه‌ته15 رۆژ به‌ر له‌چاپی رامانی ژماره112 ناردرا بۆ به‌رپرسانی ئه‌و گۆواره، به‌ڵام چاپ نه‌کرا.
– وته‌کانی جه‌نابیان له‌گفت و گۆی ته‌له‌وزیۆنیدا(زاگرۆس تی وی)
– نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه‌به‌هۆی پرۆژه‌ی هاوبه‌شی نێوان” ناوه‌ندی شانۆپێداگۆگه‌کانی ئاڵمان” و شانۆی ئه‌ن دێر روهر شاری مولهایم، به‌هۆی له‌ئه‌ستۆبوونی به‌رپرسیاره‌تی راسته‌وخۆی پرۆژه‌که‌له‌نزیکه‌وه‌ئاگاداری شانۆی ئه‌ن دێر روهر و چولی و هاوکارانیه‌تی.
– نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه‌هه‌ر له‌گۆواری راماندا چه‌ند جارێک باسی ناوه‌نده‌کانی شانۆی جیهانی و ئاڵمان و فستیواله‌کانی کردووه‌به‌ڵام بێ گومان ئه‌وه‌زۆر که‌متر له‌وه‌یه‌که‌ده‌بوو کرابا.
برایم فه‌رشی