Skip to Content

Wednesday, September 23rd, 2020

شعوور و سیاسه‌ت ، سیاسه‌تی بێ‌شعوور….شێرزاد باهۆز

Be First!
by February 27, 2008 گشتی

رێکه‌وتی 13/2/2008 رۆژنامه‌ی ئاسۆ بلآوی کرده‌وه‌ که عه‌بدوڵلآ حه‌سه‌ن‌زاده ، سه‌رۆکی به‌شی جیاوه‌بوو له حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، به‌ مه‌به‌ستی ڕێکخستنی پێوه‌ندییه‌ک له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی له ده‌ره‌وه‌، قسه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی موجاهدینی خه‌لقی ئێران کردووه. ناوبراو باسی ئه‌وه‌ی کردبوو که مه‌به‌ست له وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی موجاهیدین هاوکاریی نێوان لایه‌نه‌ نه‌یاره‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووه بۆ هاوئاهه‌نگیی زیاتر و چالاکییه‌کی به‌رفراوانتر به دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ کورتی شیکارییه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه بخه‌ینه به‌رده‌ست، ده‌قی هه‌واڵه‌که لێره‌ دا ده‌خه‌مه به‌ر دیدی خوێنه‌ران:
عه‌بدوڵلآ حه‌سه‌نزاده‌: موجاهدینی خه‌لق داوایکرد هێرش بکه‌ینه‌سه‌ر یه‌کێتی
تایبه‌ت به‌ ئاسۆ
عه‌بدوڵلآ حه‌سه‌نزاده‌ سکرتێری پێشووی حزبی دیموکراتی کوردستان به‌ ئاسۆی ڕاگه‌یاند؛ "موجاهدینی خه‌ڵقی ئێران داوای لێکردین هێرش بکه‌ینه‌سه‌ر یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان. ئه‌م داوایه‌یان مه‌رجێک بوو بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک ئۆپۆزسیۆن هاوکاری یه‌کتر بکه‌ین".
له‌دیدارێکیدا که‌ له‌ لاپه‌ره‌ی (5)دا بلآوکراوه‌ته‌وه‌، له‌باره‌ی گله‌یی ئه‌ندامانیان له‌ ڕێبه‌ری حزبه‌که‌، حه‌سه‌نزاده‌ ده‌ڵێت: "ڕێبه‌ر له‌ناو حزبی دیموکراتدا هه‌ڵده‌بژێردرێت و ناچین لینکۆڵن یاخود میتران بکه‌ین به‌ ڕێبه‌ر". ئه‌و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر حزبێک جیاوازی‌ بیروڕای‌ تێدا نه‌بێت، حزب نییه‌ و دیکتاتۆری‌ به‌سه‌ریدا زاڵ ده‌بێت" و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ڕه‌تکرده‌وه‌ که‌ له‌نێو حزبی دیموکراتدا باڵ هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌ میکانیزمیش بۆ گۆڕانکاری‌ ناو کۆنگره‌ی داهاتوو، عه‌بدوڵلآ حه‌سه‌نزاده‌ وتی: "گۆڕانکاری‌ له‌ کۆنگره‌دا نابێت. دیاره‌ وه‌ک هه‌موو کۆنگره‌ی‌ دونیا ده‌بێت له‌پێشدا ئاماده‌کاری‌ بکرێت وه‌ک تیۆری‌ ‌و له‌ کۆنگره‌شدا پیاده‌ بکرێت، به‌لآم چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین ئاڵۆگۆڕه‌کان به‌رچاوبن به‌تایبه‌تی‌ له‌باره‌ی‌ گه‌شه‌ی‌ دیموکراسی‌، سه‌پاندنی‌ ئه‌رکه‌کان ‌و دابه‌شکردنی‌ عادیلانه‌ی‌ ده‌سه‌لآت له‌نێوان ڕێبه‌ریدا، ته‌نانه‌ت له‌نێوان ڕێبه‌ری‌ ‌و ئه‌ندامانی‌ حزبدا په‌یوه‌ندییه‌کی‌ باشتر دروست بکرێت، پاشان به‌شدارییه‌کی‌ زیاتری‌ ژنان له‌ کاروباری‌ حزبیدا به‌تایبه‌تی‌ له‌ ئۆرگانی به‌ڕێوه‌به‌ریدا".
سکرتێری پێشووی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، ده‌ڵێت: "ته‌نیا پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و دکتۆر قاسملۆ که‌موکورتییان نه‌بووه‌، به‌لآم ڕێبه‌رانی تری حزب که‌موکورتییان هه‌یه‌".
13/2/2008
http://www.asoxandan.com/Direje_K.asp?Babet=Hewal&Jimare=1096
به‌ سه‌رنجدان به قسه‌کانی عه‌بدوڵلآی حه‌سه‌ن‌زاده، ئه‌م پرسیاره دێته‌ ئاراوه که ئایا به‌ڕێز حه‌سه‌ن‌زاده ئاگای له‌و هه‌موو تاوانکارییه نییه که موجاهیدینی خه‌لقی ئێران به دژی کورده‌کان له هه رێمی کوردستان ئه‌نجامیان داوه و ئایا ئه‌و نازانێ که هێزه‌کانی موجاهیدینی خه‌لق وه‌کوو هێزی تایبه‌تی سه‌دام حسێن و بگره تا ئاستی حه‌ره‌س جمهووری حسابیان له‌سه‌ر ده‌کرا و ده‌ستێکی بالآیان هه‌بوو له سه‌رکوت کردن و کوشتاری کورده‌کان له ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ساڵی 1991 و له ناوچه‌کانی کفری و که‌لاردا ؟
لێره‌دا باس ئه‌وه‌یه‌ که ئه‌گه‌ر حه‌سه‌ن‌زاده ئاگای له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ نییه، ئه‌بێ گومان له سیاسه‌تی بکه‌ین، به‌لآم ڕوون و ئاشکرایه که گومان له‌وه‌دا نییه که ناوبراو ئاگای له‌ ئه‌و تاوانکارییانه هه‌یه‌ و ورده‌کارییه‌کانیشی ده‌زانێ؛ به‌لآم چۆنه که وه‌کوو لایه‌نێکی کوردی، ده‌ستی هاوکاریی و وتووێژ بۆ لایه‌نێکی تیرۆریست و تاوانکار درێژ ده‌‌کاته‌وه‌ که ده‌ستی به خوێنی کورد سووره و له ئێستا و داهاتووشدا هه‌موو پیلانکارییه‌ک به دژی کورد ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت ڕێ‌بکه‌وێت، دیسان ئه‌و تاوانه‌یان به‌دژی کورد ئه‌نجام ده‌ده‌نه‌وه‌.
وه‌ک له‌ هه‌واڵه‌که‌دا باس کراوه، مه‌رجی موجاهیدینی خه‌لق بۆ هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن‌زاده و لایه‌نه‌ کورده‌کانی دیکه‌ی ئێرانیدا، ئه‌وه‌ بووه که ئه‌وان هێرش بکه‌نه‌ سه‌ر یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان. لێره‌دا دیسان پرسیارێکی‌تر دێته‌ ئاراوه که ئایا عه‌بدوڵلآی حه‌سه‌ن‌زاده، ئاگای له ئایدۆلۆژیا و بۆچوون و ستراتژی و شێوازی چالاکی‌ کردن و سروشتی تاوانکارانه‌ی موجاهیدینی خه‌لق نییه و ئایا به‌ڕاستی هیوای به هاوکاری‌کردنی ئه‌و لایه‌نه‌ بووه به‌بێ پیلانگێڕی و تاوانکاری و ده‌سه‌لآتخوازییه‌ک ؟ ئه‌گه‌ر وابووبێ، ئه‌وه‌ به‌ڕاستی گومان ده‌کرێ له‌ سیاسیکار بوونی حه‌سه‌ن‌زاده‌دآ. ئه‌گه‌ر نا ، پرسیارێکی‌تر دێته‌ ئاراوه که مه‌به‌ستی حه‌سه‌ن‌زاده‌ له‌و کاره ، سه‌ره‌ڕای ئاگادار بوونی له‌ هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی موجاهیدینی خه‌لق، چی بووه؟  باسێکی‌تر ئه‌وه‌یه‌ که به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان به‌تایبه‌ت وتووێژێکی دوکتور فایه‌ق گوڵپی سه‌رۆکی پارتی چاره‌سه‌ری له هه‌فته‌نامه‌ی میدیادا ، ئه‌مریکا به‌‌ته‌مایه موجاهیدینی خه‌لق له قه‌ندیل جێگیر کات که ساڵه‌های ساڵ مه‌ڵبه‌ندی شۆڕشگێڕی و خه‌باتی گه‌لی کورد بووه به‌دژی رژێمی له‌ناوچووی به‌عس و به‌‌دڵنیاییشه‌وه‌ جێگیربوونی موجاهیدینی خه‌لق له قه‌ندیل، پیلانێکی دیکه‌یه‌ به‌دژی کورد له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و ئه‌و تاقمه‌ تیرۆریسته‌وه‌.

له‌ کۆتاییدا ته‌نیا ئه‌مه‌وێ بڵێم ئه‌گه‌ر باڵی حه‌سه‌ن‌زاده و هه‌موو لایه‌نه‌ کورده‌کانی دیکه خۆیان به دڵسۆزی کورد ئه‌زانن، به پێوه‌ندی‌گرتنیان له‌گه‌ڵ موجاهیدنی خه‌لق ، به‌ ته‌واوی گومانی کورده‌کان ڕوویان تێده‌کات و متمانه‌یان به یه‌کجاری لای خه‌ڵک داده‌به‌زێ. سه‌باره‌ت به کوردستانی عێراقیش ئه‌مه‌وێ بڵێم، ده‌سه‌لآتی کوردی و پارت و لایه‌نه‌کان و ته‌نانه‌ت جه‌ماوه‌ری ئه‌م ناوچه‌یه‌ش، وه‌ک دیاره ماوه‌یه‌کی زۆره هه‌موو تاوانکارییه‌کانی موجاهیدینی خه‌لقیان له‌بیر کردووه و ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ ته‌واوی فه‌رامۆش کراوه. پێویسته به‌ ئاگا بن و به‌ هه‌موو شێوازێک ناڕه‌زایی و دژایه‌تیی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌و تاقمه تیرۆریسته، ده‌ربڕن که به هه‌موو شێوازێک ئه‌یه‌وێ زه‌بر له ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ی هه‌رێمی کوردستان بدات. به‌تایبه‌ت چاوه‌ڕوان ده‌کرێ ده‌سه‌لآتی کوردی به‌ ڕه‌سمی و پارته سیاسییه‌کان له‌ سه‌روو هه‌موویانه‌وه‌ یه‌کێتی و پارتی به‌ توندی له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ڵوێست وه‌ربگرن. به تایبه تیش که به ڵگه ی زۆر له سه ر تاوانکاریی موجاهیدینی خه لق به دژی کورد به ده سته وه یه که هیچ لایه نێکی کوردی له ومه سه له یه بێئاگا نییه و به ڵگه ی زیندووش بۆ ئه ومه سه له یه خه ڵکی که لار و کفرین که ئه و کوشتارو تاوانکارییانه ده گێڕنه وه بۆ هه رکه سێک سه ردانیان بکات و پێم سه یره که تا ئێستا ته نانه ت مێدیا کانیش ئه م مه سه له یان نه کردۆته ته وه ره یه ک بۆ لێکۆڵینه وه.
جگه له وه ش ساڵی ڕابردوو ئه نجومه نی ژیانه وه کتێبێکی به ناوی مروارید بلآو کرده وه که به ڵگه ی زۆری له سه ر تاوانکارییه کانی موجاهیدین تێدا بوو.

Previous
Next

Leave a Reply