شــــــــــــوتی …. عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
مــــــن خڕ یان درێژكۆله‌م
گــــه‌وره یاخود بچكۆله‌م
كه پێ ده‌گــــــه‌م شیرینم
مـــــــیوه‌ی وه‌رزی هاوینم
ده‌مـــپارێزی توێكـــڵه‌كه‌م
تا به جوانی پێ ده‌گـــه‌م
توێكڵی سه‌وز و ناوی سوور
ده‌مناسیته‌وه لــــــــه دوور
پاكم ده‌كه‌ن به چــــــه‌قۆ
قاشم ده‌كه‌ن له‌سه‌ر خــۆ
له‌سه‌ر قاپ له ناو سینی
زۆر جــــوانم كه ده‌مبینی
ئه‌وســــــا ده‌ورم لێ ده‌ده‌ن
ده‌مخـــــۆن و تامم ده‌كه‌ن
ئێســـــتا ده‌زانن من چیم
هـا هــا هـا هـا من شوتیم