Skip to Content

Thursday, May 6th, 2021

شــــــــــه‌ڕ …… قوبادی جه‌لیزاده‌

Comment
by November 8, 2009 ئەدەب

 

شه‌ڕ وه‌ ستا ….
تازه‌ چ سوود ،
كه‌ مانگ ،  مه‌مكێكی تیا چوو !؟

شه‌ڕ وه‌ستا …..
تازه‌ چ ئومێد ،
كه‌ لێوی به‌فر ،  خڵتانه‌ له‌ خوێن !؟

شه‌ڕ وه‌ستا ….
تازه‌ چ سه‌ما ،
كه‌ نه‌یانهێڵا په‌پووله‌ ،
بچنه‌وه‌ ناو باغ !؟

شه‌ڕ وه‌ستا ….
تازه‌ چ گوڵ ،
كه‌باغچه‌ پڕه‌ ، له‌ كه‌مئه‌ندام و بێوه‌ژن !؟

شه‌ڕ وه‌ستا …
تازه‌ چ ئاواز ،
كه‌ بولبول ره‌شپۆشه‌ تا ئه‌به‌د !؟

شه‌ڕ وه‌ستا ….
تازه‌ چ سه‌روه‌ری ،
كه‌ شه‌هید دڵكه‌یل و لانه‌واز !؟

شه‌ڕ وه‌ستا …
تازه‌ چ ژیان ،
كه‌ گۆڕهه‌ڵكه‌ن ، ده‌ستی به‌ر نه‌بووه‌ له‌ پاچ !؟

شه‌ڕ وه‌ستا …
تازه‌ چ ئاشتی ،
كه‌ شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌ هه‌میشه‌ !؟

 

Previous
Next

Leave a Reply