Skip to Content

Thursday, October 1st, 2020

شه‌قامێک له‌ خوێنی قه‌ڵه‌م

Be First!
by July 26, 2008 گشتی

 ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی که‌ ملکه‌چ ناکه‌ن و به‌یه‌خه‌ی ده‌سه‌لاتداراندا ئاوێزان ناکرێن، ده‌بێت له‌ شه‌قامی مه‌رگدا لاپه‌ره‌ی مێژوویه‌کی تر بنووسنه‌وه‌. مێژوویه‌ک که‌ دوور له‌ ‌خواستی هه‌موو ده‌سه‌لاتداران ره‌وتی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگا و رێگایه‌کی تر بۆ خه‌لک په‌یام ده‌کات. په‌یامبه‌رانی ئه‌مرۆی سه‌رزه‌وه‌ی ئه‌و نووسه‌ره‌ راستگوانه‌ن که‌ خواکانیان ویژدانی مرۆڤایه‌تی و خواستیان دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌. شه‌قامه‌کانی مه‌رگیش وڵاتی ژێر ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌مرۆیه‌ که‌ له‌ هه‌ر جێگایه‌کیدا نه‌ک هه‌ر قه‌له‌مێک ئه‌گه‌ر وشه‌یه‌کیش سه‌ری ستایش بۆ سه‌رۆکه‌کانی نه‌وی نه‌کات، زۆر دژواره‌ بتوانێت لێی تێپه‌رکات.  سۆران مامه‌ حه‌مه‌ یه‌کێک له‌وانه‌ بوو که ‌ له‌ دۆزه‌خی ئه‌و سه‌رزه‌وییه‌ی لێی ده‌ژیا به‌هه‌شتێکی بۆ خه‌لک ده‌وویست. ئه‌گه‌رچی ئه‌و به‌داخه‌وه‌ نه‌یتوانی تێپه‌رکات و ده‌سه‌لاتداران تیرۆریان کرد. به‌ڵام ئێستا په‌یامه‌که‌ی تابلۆیه‌کی گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر رێگای ئه‌و جیهانه‌ی که‌ ئه‌و ده‌یوویست بۆ خه‌لک.
 
 rezgarshaiban@yahoo.com
           25 July 2008
 
 

Previous
Next

Leave a Reply