Skip to Content

Tuesday, December 7th, 2021

شه‌ڕه‌ شه‌ڕعییه‌ت …..سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم

Be First!
by May 8, 2009 گشتی

شه‌ڕه‌ شه‌ڕعییه‌ت
سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم

  هه‌رچۆنێك بێت شه‌ڕه‌ شه‌ڕعییه‌ت له‌شه‌ڕه‌ شاپ باشتره‌ ، شه‌ڕه‌ دندوكیش له‌ شه‌ڕ گولله‌ بێخه‌متره‌ ، ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ش له‌ ئه‌نفلۆنزای به‌راز سه‌لامه‌تتره‌ ، به‌ڵام ئه‌نفلۆنزای مرۆڤ له‌ هه‌ردووكیان خه‌ته‌رتره‌ ، ناشزانم ئه‌نفلۆنزای ئه‌سپیش چۆن ده‌بێت كه‌ ئه‌ویشیان به‌ڕێوه‌یه‌ ،  برایه‌كی موسڵمانم دیت به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی تووشی هیچ ئه‌نفلۆنزایه‌ك بووبێت ده‌یگۆت وه‌ڵڵاهی وه‌بیڵڵاهی وه‌ته‌ڵڵاهی كه‌ هه‌رسێكی ناوی خوایه‌ ئه‌وه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كردویانه‌ كه‌ به‌یه‌ك لیست له‌گه‌ڵ زه‌حمه‌تكێشان و سۆشیالیست به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن كارێكی زۆر ناشه‌ڕعییه‌ ،  له‌وش ناشه‌رعیتر ئه‌وه‌یه‌ شه‌رعیه‌ت به‌و ناشه‌ڕعییه‌ته‌یان دێننه‌وه‌.
 قسه‌یه‌كی جوان هه‌یه‌ ده‌ڵێ‌ هه‌وڵدان بۆ هێنانه‌دی هه‌ر ئامانجێكی شه‌ڕعی به‌ رێگایه‌كی ناشه‌ڕعی ئامانجه‌كه‌ش ناشه‌ڕعی ده‌بێت ، هه‌رچه‌نده‌ ده‌مێكه‌ باوی ئه‌و فكرو فه‌لسه‌فه‌ و قسه‌ قۆڕانه‌ نه‌ماوه‌ ، پیاو ئه‌و پیاوه‌یه‌  دوو لاقه‌ كورسی زیاتر بینێ‌ ، ئه‌وه‌ش كێشه‌ نییه‌  به‌و دوو لاقه‌ كورسییه‌ی گۆڕانی پێ‌ ده‌كرێ‌ یان نا ، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ هۆلی په‌رله‌مان گه‌رم و گوڕ بێت و چه‌قه‌ چه‌قی باشی تێدا بكرێ‌  ، چونكه‌ هه‌تا قسه‌ و چه‌قه‌ چه‌قی زیاتر له‌ په‌رله‌مان بكرێ‌ ، ئه‌وه‌ زیاتر هه‌نگاو به‌ره‌و دیموكراسییه‌ت داوێین ، ئه‌و دیموكراسییه‌ته‌ی به‌ قسه‌ی ئه‌و برا موسڵمانه‌ی كاتی خۆی ده‌یگۆت دیموكراسییه‌ت تا ئه‌و شوێنه‌ی شه‌ڕعییه‌ تا لێیه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نه‌ ده‌سه‌ڵات ، دوای ئه‌وه‌ شه‌ڕعییه‌تی نامێنێ‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر به‌ گوێره‌ی ئه‌و شه‌ڕعی و ناشه‌ڕعییه‌ی بێت ، ئه‌وه‌ ده‌بێت وه‌ك ئه‌و پیاوه‌ی بیر بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌یگۆت كارێكی زۆر ناشه‌رعییه‌ ناوی ژنی له‌ پێشه‌وه‌ی پیاوی دابندرێ‌ ، مشتومڕێكی زۆریش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ دروست بووه‌ كه‌ چۆن ده‌بێت لیستی  پالێوراوان بۆ هه‌ڵبژاردن به‌ ناوی ژنانه‌وه‌ ده‌ست پێبكات ،  ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ی رۆژانه‌ چه‌ندین جار گوێ‌ بیستی ئه‌و قه‌وانه‌ ده‌بین و  هه‌مووشمان له‌ نێوان ئه‌و هه‌موو شه‌ڕعی و ناشه‌ڕعییه‌دا سه‌رمان سوڕماوه‌ ، هه‌ریه‌كه‌ و خۆی پێ‌ شه‌رعییه‌و به‌رامبه‌ره‌كه‌ی پێ‌ ناشه‌ڕعییه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ڵبژاردندا ده‌نگی باشت هێنا ئه‌وه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ شه‌رعییه‌ ، ئه‌گه‌ر نه‌شتهێنا ناشه‌ڕعییه‌ ،  كار گه‌یشتۆته‌ ئه‌وه‌ی پیاوه‌كان له‌ پێناو خۆیاندا و بۆ به‌ده‌ست هێنانی شه‌رعییه‌ت شه‌ڕه‌فی یه‌كدی ده‌شكێنن و له‌و پێناوه‌دا تێكۆشه‌ره‌كانی دوێنێ‌  ئاماده‌ن په‌لاماری  هه‌موو رابردووی خۆیان بده‌ن .
ئه‌مه‌ش جۆرێكه‌ له‌ نه‌خۆشی ئه‌گه‌رنا كێ‌ دوو حانه‌ به‌و جۆره‌ قسانه‌ ده‌دات ، به‌ هه‌موو قوه‌تی خۆی ده‌ڵێ‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ بچینه‌ په‌رله‌مان ، ئێمه‌ هیچ كارمان به‌ حكومه‌ته‌وه‌ نییه‌ ، سه‌یر له‌وه‌دایه‌ بته‌وێ‌ به‌چه‌ند كورسییه‌كی ئیماره‌تی بابانه‌وه‌ حوكمی ئیماره‌تی به‌هدینان بكه‌ی .

Previous
Next

Leave a Reply