Skip to Content

Monday, November 30th, 2020

شوێن پێ…. نوسینی.ئاکۆ محه‌‌مه‌د سابیر

Be First!

 

 

 

 

به‌هێ له‌قوتابخانه‌ ئه‌گه‌ڕایه‌ وه‌ کلوه‌ به‌فره‌ کان وه‌ک په‌پوله‌ی سپی به‌قژه‌ ره‌شه‌ خاوه‌که‌یدا ده‌نیشتنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ کڵاوه‌ سوره‌که‌ی و ملپێچه‌ په‌می یه‌که‌ی دیمه‌نی وه‌ک بوکه‌ شوشه‌ یه‌کی جوان وابو،پێش ئه‌وه‌ی بگاته‌ ماڵه‌وه‌ به‌هێ شوێن پێی گیاندارێکی بینی له‌سه‌ر به‌فره‌که

زۆر جوان ده‌ر چوبوو به‌ته‌واویی سه‌ر نجی ڕاکێشا، له‌به‌ر خۆیه‌وه‌ وتی ئه‌مه ‌شوێن پێیی

که‌روێشکه‌ کیویی یه‌ یان ڕێوی؟به‌هێ به‌شوێن پێکه‌داڕۆێشت بێ ئاوڕدانه‌وه زۆر تامه‌ زرۆ بو ئه‌و گیانداره‌ ببی نێت ، به‌هێ هه‌ر ڕۆشت و ڕۆێشت  کاتێک ئاوڕی دایه‌وه‌ زۆر دور که‌وتبۆوه‌ ،به‌هێ هه‌ستی به‌ترس کرد وتی گه‌ر ئه‌مشه‌و بمێنمه‌وه‌ گورگه‌کان ده‌مبه‌ن بۆ ماڵی خۆیان، ویستی به‌شوێن پێکه‌ی خۆیدا بگه‌ڕێته‌روه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ 

که‌مێک ڕۆیشت به‌ هۆی به‌رده‌وامی به‌فره‌که‌ شوێن پێ‌کانی دیار نه‌مابون  هاواری کرد ئای خوایه‌ گیان چی بکه‌م؟ چۆن بگه‌ ڕێمه‌وه‌ ماڵه‌وه؟

له‌پڕ ئاسکێکی جوانی خاڵ خاڵاوی له‌ به‌رده‌میدا په‌یدابوو وتی ئه‌ وه‌ کچه‌ جوانه‌که‌ به‌ته‌نیا چی ده‌که‌یت لێره‌ ، به‌هێ زۆدڵخۆش بوو وتی ئای که‌ جوانیت ئه‌وه‌ یه‌که‌م جارمه ئاسک‌ 

ببینم له‌ نزیکه‌وه‌ سه‌رێکی شوێن پێکانی کردوو وتی ئه‌ ها ها ئه‌وه‌ شوێن پێی تۆ بوو

به‌ڵێ جار جار نزیکی ماڵه‌کان ده‌بینه‌وه‌ بۆ خوارد ن په‌یداکردن له‌کات به‌فر باریندا

به‌هێ وتی  به‌ڵام من ون بوم نازانم چۆن به‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه ،ئاسکه‌ که‌ وتی نا نا خه‌مت نه‌بێت ڕێگاکان هه‌موی شاره‌زام به‌ڵام به‌ مه‌ره‌ جێک یارمه‌تیت ده‌‌ده‌م جارێکی تر شوێن پێی ڕیگایه‌ک نه‌گریت که‌ نه‌ زانیت بۆکوێت ئه‌ بات.

 

نوسینی.. ئاکۆ محه‌مه‌د سابیر.. سوید2013-12-03

 

 

Previous
Next

Leave a Reply