Skip to Content

Thursday, December 3rd, 2020

شۆڕشی مۆ‌م و شین … د.هه‌ژار مه‌عروف

Comments
by August 2, 2009 گشتی

 

 (ناسکه‌ی خه‌لیفه‌ عه‌لی)  ژنه‌گه‌رمیانیه‌که‌ 40 که‌س له‌ ماڵباته‌که‌ی ئه‌نفالکراوه‌، له‌ 1977 وه‌یه‌کێتیه‌ و له‌ پله‌ی حیزبایه‌تیدا تا کارگێڕی کۆمیته ی هێناوه‌‌، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کۆمیته‌ی داکۆکیه‌ له‌ که‌س و کاری ئه‌نفالکراوه‌کان. ئه‌م ژنه‌ به‌ڕومه‌ته‌  له‌ ته‌له‌فیزۆنی KNN وه‌پشتگیریی خۆی بۆ لیستی گۆڕان ڕاگه‌یاندو داوایکرد ئه‌و وێنه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم که‌ تێیدا سه‌رۆک ده‌ستی ماچده‌کات به‌کارنه‌هێنرێ بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ لیستی کوردوستانی. ئه‌و وتی "خۆم و مناڵه‌کانم په‌یوه‌ندیمان به‌ لیستی گۆڕانه‌وه‌ کردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌که‌م ڕزگاربکه‌م له‌ ده‌ستی حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان، چیتر نامانه‌وێت جیاوازی له‌ نێوان میله‌تدا بکرێت، مناڵه‌کانی ئێمه‌ تاکه‌ی به‌ ڕه‌شوڕوتی پێبگه‌ن…  ده‌نگ به‌ حه‌ق بده‌ن، ده‌نگ به‌ لیستی گۆڕان بده‌ن..).
پێشتر  که‌س نه‌هاتوه‌‌مێشکی ناسکه بشۆرێته‌وه‌ و ئه و‌ قسانه‌ی پێبکات. ئه‌و خانمه‌ له‌ ئه‌زمونی ژیانی خۆیه‌وه‌ قسه‌مان بۆده‌کات، ئه‌زمونی  دانیشتویه‌کی هه‌ڵقرچاوی ئۆردوگای (ڕزگاری ـ  پێشتر ـ صمود ) ی نزیک که‌لاره‌، ئه‌و ئۆردوگایه‌ی خێزانێکی تێدا نیه‌ قوربانیی ئه‌نفالی نه‌بێت و ده‌توانین ناوی بنێین (ئۆردوگای بێوه‌ژنان و هه‌تیوان)، ئه‌زمونی ئه‌و و خێزانه‌که‌یه‌تی  له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی 18 ساڵه‌ی حوکمی کوردی. ئه‌زمونی ناسکه و ناڕازیبونی له‌ حوکمی کوردی،‌ نمونه‌یه‌کی زیندوه‌ که‌ سه‌دانهه‌زار جار له‌ کوردوستانا چه‌ندباره‌‌بۆته‌وه‌. ئه‌و ئاوێنه‌یه‌کی پاک و بێگه‌رد ده‌داته ‌ده‌ست فه‌رمانڕه‌وایانی ‌کوردوستان‌ که‌ سه‌یری خۆیانی‌ تیا بکه‌ن، ئه‌و به‌ زمانێکی زوڵاڵ و ساده‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌لێت: ئێوه‌ چیدی ڕزگارکه‌رنین، به‌ڵکو داگیرکه‌رن، هه‌موشتێکی ئێمه‌تان داگیرکردوه‌ و ده‌بێت خۆمان له‌ حوکمه‌ ناڕه‌واکتان ڕزگاربکه‌ین. ئه‌و هاوارده‌کات و ده ڵێت ئێوه‌ جیاوازی بێسنور له‌ناو گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ن، یانی ئێوه ی فه‌رمانڕه‌وا له‌ ‌ په‌یوه‌ندیتان له‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵک نایه‌کسانن. ماف و پاره‌ و سامان و پله‌وپایه‌ ده‌ده‌نه‌ ئه‌وانه‌ی خزم و که‌س و گویڕایه‌ڵی خۆتانن، به‌هره‌ و توانا وماندوبون و دڵسۆزی و نیشتمانپه‌روه‌ری له‌ لاتان نرخ و به‌هایه‌کی نه‌ماوه‌. ناسکه‌ خانی غه‌مبار و زامدار،ئه‌وی له‌ حوکمی کوردی نائومێدکراو و له‌ خێروداهات و سامانی ئه‌م نیشتمانه‌  بێبه‌شکراو ، داوای  ئه‌خلاقی و مێژوییتان له‌سه‌ر تۆمارده‌کات و لێتان ڕاستده‌بێته‌وه‌ و چیدی نایه‌وێت مناڵانی چینه‌ نه‌دار و هه‌ژاره‌کانی ئه‌م گه‌له‌ به‌ ڕه‌شوڕوتی پێبگه‌ن، و له‌ لاکه‌ی تریشه‌وه دۆلارملوێنه‌ره‌کانی ناو ده‌سه‌ڵاتی کوردی وه‌ک مشک زاوزێ بکه‌ن و عه‌ماره‌کانی قوتی ده‌م و خۆراکی ئه‌م گه‌له‌ تاڵان و تاڵانفرۆش بکه‌ن. ئه‌و خانمه‌ کۆڵنه‌ده‌ره‌ ڕه‌پ و ڕه‌وان پێتان ده‌ڵێت ئێوه‌ ناحه‌قی ده‌که ن و  حوکمه‌که‌تان ناڕه‌وایه‌، بۆیه‌ ده‌بێت خوان و سفره‌ ی حوکمه‌ ناڕه‌وکه‌تان بپێچنه‌وه‌ و ڕێگه‌خۆشبکه‌ن بۆ ئه‌و هێزانه‌ی گۆڕانی ڕاسته‌قینه‌یان ده‌وێت له‌ سیستمی حوکمی کوردی که‌ ئه‌و به‌ (لیستی گۆڕانی) ده‌زانێ و بۆیه‌ داواده‌کات له‌ خه‌ڵکی کوردوساتان ده‌نگ به‌م لیسته‌ بده‌ن نه‌ک به‌ لیستی ده‌سه‌ڵات (لیستی کوردوستانی). ئه‌و خانمه‌ حه‌قیه‌تی بکرێته‌ سیمبۆلی هه‌مو به‌ها ڕندو باڵاکانی وه‌ک ڕه‌وشت و حه‌قخوازی و خه‌بات و کۆڵنه‌دانیش. ئه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موه‌ نائومێدیه‌ی له‌ده‌سه‌ت ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی توشیبوه‌،  توشی خه‌مۆکی و بێهوده‌یی و گۆشه‌گیری نه‌بوه‌، ئه‌و کۆڵنادات و  وانه‌ی ڕه‌وشت و خۆڕاگری و شکۆمه‌ندی ده‌دات به‌ گویگره‌کانی کاتێک‌ له‌ شوێنێکی تری دیداره‌که‌یدا  هانا ده‌هێنێت بۆ ده‌نگده‌ران و پێیان ده‌ڵێت بۆ 20000 دۆلار ی ده‌سه‌ڵاتی کوردیی  ده‌نگ و ویژدانی خۆتان مه‌فرۆشن و مه‌دۆڕێنن.
ژنێکی به‌شمه‌ینه‌تی کوردی بێئاگا له سه‌ردێڕه‌کانی‌ مێژوی  جیهان ڕامانده‌چڵه‌کێنێ و  عه‌فه‌وی و ناڕاسته‌وخۆ پێمان ده ڵێت : (یه‌کسانی) و (ئازادی) و(برایه‌تی) و( حه‌ق و عه‌داله‌ت) , که‌ دروشمه‌ بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌کیه‌کانی مه‌زنترین شۆڕشی دونیا( شۆڕشی فه‌ره‌نسی) بون و گرنگترین ناوه‌ڕۆکی هه‌مو شۆڕشه‌کانی جیهانن،له‌ سیستمی حو‌کمی بارزانی و تاڵه‌بانی  بونی نیه‌ . که‌واته‌ ئه‌م سیستمه‌ سیستمێکی پواو و سوا و کۆن و بێکه‌ڵکه وه‌ک سیستمی حوکمی پاشای فه‌ره‌نسا لویسی 16 هه‌م ،که‌ پێش 220 ساڵ به‌ (شۆڕشی فه‌ره‌نسی)  کۆتایی پێهێنرا . 14 ی 7 ی1789ڕۆژی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی زیندانی به‌دناوی (باستیل) بو‌ له‌ (پاریس)ی ئه‌و سه‌رده‌مه.  14ی 7 ی ‌هه‌موساڵێک پشوی ڕه‌سمیه‌ له‌ فه‌ره‌نسا و یادی ئه‌و شۆڕشه‌ مه‌زنه‌ ده‌کرێته‌وه‌.‌ سوپاس بۆ خه‌باتی نه‌بڕاوه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی گه‌له‌که‌مان، ئێمه‌ له‌ کوردوستان (باستیل) مان نیه، تا وا پێویستبکات ده‌ستی به‌سه‌را بگرین‌. له‌مه‌ش گرنگتر هه‌مو ده‌سته‌ و لایه‌ن و که‌سایه‌تیه‌کانی ڕه‌خنه‌گر و ناڕازی وموعاره‌زه و   نه‌یاری ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی ، من خۆم له‌ پێشی هه‌مویانه‌وه‌، باوه‌ڕیان به‌ توندوتیژی و شه‌ڕ و زه‌بروزه‌نگ نه‌ماوه‌ بۆ لابه‌لاکردنه‌وه‌ و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و حوکم گرتنه‌ ده ست له‌‌ کوردوستانا. ئۆپۆزیسۆنی جیدیی ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی که‌ ئیمڕۆ (لیستی گۆڕان) ه‌   باوه ڕی ‌ نه‌گۆڕی به‌ ده‌ساوده‌سکردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌ له‌ ڕێی هه‌ڵبژاردنی نهێنی و ئازاد و پاک بۆ پێکهێنانی په‌رله‌مانێک که‌ نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵک بێت و بۆ 4 ساڵ به‌رزترین مه‌رجه‌عی ده‌سه‌ڵات بێت تا هه‌ڵبژاردنێکی تر.
هۆۆۆۆۆ سه‌رکرده‌کانی ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی: (ناسکه‌ی خه‌لیفه‌ عه‌لی) ش یه‌کێکه‌ له‌ ناپاکانی (تابوری 5 ) ی سه‌ر به‌ دوژمن؟
یان ئێمه‌ی کوردی عێراق له‌ به‌هاری ئیمساڵه‌وه‌ له‌ شۆڕشێکی شارستانیی نۆده‌می، ناتوندوتیژی ئاشتیخوازداین و دوگیانین (سکپڕین)  و له‌ ژانداین بۆ زایینی ‌کۆرپه‌یه‌ک که‌ ناوی ده‌نێین (دیموکراتیی ڕاسته‌قینه‌ی کوردی)، وه‌ک به‌رهه‌می شۆڕشیک که‌ ناویده‌نێین (شۆڕشی مۆم و شین)؟
چه‌ند خۆش ده‌بو ئه‌م شۆڕشه‌ بێڕژانی یه‌ک تنۆک خوێن سه‌ربکه‌وتایه‌! ئینجا ته‌ماشاکه‌ن‌ له‌ نێو گه‌لانی ئه‌م جیهانه‌دا چه‌ند سه‌رکه‌ش ده‌بوین! 

د.هه‌ژار مه‌عروف ــ 19 ی 7 ی 2009  

 

Previous
Next

Leave a Reply