Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
شیری دایك …عـــــــــــــــــه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

شیری دایك …عـــــــــــــــــه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

Closed

 

 

 

 

دایه‌ گیان دڵــــــــخۆشم كه‌

به‌شیری خۆت گـــــــۆشم كه‌

ئه‌و شیره‌ پاك وجــــــوانه‌

بۆ مـــنی بچـــكــــــۆلانه‌

پڕ پڕ له‌ ڤیتــامینــــــه‌

تێكه‌ڵ ســــــۆز وئه‌وینــه‌

هه‌رگیز نه‌خـــۆشم ناخات

تووشی سكچـــونم ناكات

نه‌ زۆر سارد نه‌ زۆر گه‌رمه‌

ده‌یخۆم له‌و مه‌مكه‌ نه‌رمه‌

به‌ جوانی گه‌شـــه‌ ده‌كه‌م

به‌ زوویی بۆت پـێ‌ ده‌گه‌م

دڵنیابه‌ دایه‌ گــــــــیان

له‌ش ساغ و چالاك و جوان

به‌ره‌و ئاسۆی گه‌ش و ڕوون

بێ‌ هیلاكی و ماندوو بوون

هه‌نگاو ده‌نێم له‌سـه‌رخۆ

ڕه‌نجت ناده‌م به‌ فــــیڕۆ

 

7 /9/2001

 

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.