
شیعرێکی ڕوتوقوت …. به‌ندی عه‌لی
0
Be First!
به‌مه‌رگیشم
قوتار نابم له‌ده‌ستی
ناوه‌که‌م
له‌گۆڕیشدا
دێ و ده‌خه‌وێ له‌ته‌کما
ته‌نیایی
خۆزگه به‌ده‌ستی ئه‌و
ده‌کوژرام
عیشق
ئه‌و پرسیاره‌ی
له‌تاقیکردنه‌وه‌ی مه‌حشه‌را
ته‌رکی ده‌که‌م
ژیان چیه
خه‌وێکی شاعیرانه‌یه‌و
نایه‌ته دێ
دڵنیایی
وه‌ک مه‌نجه‌ڵی هه‌ڵم په‌سته
ئه‌مڕۆ .. دڵم
هه‌زارو یه‌ک ده‌ست ده‌کات و
که‌سیش پێی ناڵێ سۆزانی
پاره
هه‌ر لهتهوالێتهکانا
بۆنی ده‌که‌ین
عه‌تری ئازادی
قوڕی ده‌ستکرده‌و به‌ته‌نیا
شازاده‌کان بۆیان هه‌یه
گه‌مه‌ی پێکه‌ن
دیمۆکراسی
بخرێته سه‌ر تای ته‌رازوو
کێشێ ئه‌وه‌نده‌ی پوشێکه
یه‌کسانی
به‌زمان ئه‌درێ و
به‌ده‌ست ئه‌دزرێ
مافی مرۆڤ
هه‌ر ئاوا ئه‌بێ و
هه‌رگیز هه‌ڵنایه‌ت
خۆری ئاشتی
هێنده له‌شێرپه‌نجه ده‌چێت
ده‌ڵێی برا دوانه‌ی یه‌کن
گه‌نده‌ڵی
به‌ندی عه‌لی .. 2012