Skip to Content

Friday, January 15th, 2021

شیعر … عەلی ڕەزا نوری

Be First!
by April 17, 2012 هۆنراوە

شه‌وان له‌ ده‌وری ئاگره‌كه‌ كۆده‌بووینه‌وه‌
خه‌یاڵی سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕین
ده‌ستی لێهه‌ڵنه‌ده‌گرتین
به‌ قومێك مه‌ی قڵپ ده‌بووینه‌وه‌
جیهانی له‌ ناوێكی چكۆله‌دا كورت ده‌بۆوه‌
كه‌ له‌سه‌ر قۆڵمان
كوتابوومان
ئاگر بیانوویه‌ك بوو
كترییه‌كه‌ بێنینه‌ كۆڵان
به‌ چایی
ناوی ماشۆقه‌ له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه‌ بنووسین
دایه‌ چه‌ندین جار وتبووی:
                    شه‌وان كاتێك ئاوی گه‌رم ده‌ڕژی
                    ناوی خودا بێنه‌ كوڕم!
له‌گه‌ڵ هه‌ر په‌یڤێكدا
ده‌م زامدار ده‌بوو
خه‌وشه‌كه‌ له‌ زمانه‌وه‌ بوو
ددانی ده‌گرت
بۆن سووتاویمان لێده‌هات
هه‌ر كه‌سه‌و
به‌ ده‌نگی به‌رز ناوی ماشوقه‌كه‌ی ده‌وت و
بازی به‌سه‌ر ئاگره‌كه‌دا ده‌دا
هه‌ندێك نابه‌ڵه‌د بوون
چه‌ند جارێك بازیان ده‌دا
ئێمه‌یش ئه‌هلی مه‌ی نه‌بووین
به‌ڵام
كه‌فی سه‌ر چاییه‌كه‌ شێتی ده‌كردین و
وه‌ك رێزێك بۆ ماشوقه‌
تڵپه‌كه‌یمان ده‌ڕشته‌ سه‌ر زه‌وییه‌كه‌
پلاره‌كه‌ باش نه‌ده‌بوو
چاییه‌كه‌ تامی مه‌ی ده‌دا
ده‌كرا به‌ ده‌وری ئاگره‌كه‌دا بخولێینه‌وه‌و
سه‌ما بكه‌ین
شتێكیش بخه‌ینه‌ ده‌ستی پاسه‌وانی شه‌وه‌وه‌
كه‌ له‌گه‌ڵمان داده‌نیشت و
ئه‌هلی مه‌ی نه‌بوو.   

سه‌رچاوه‌:
علی رزا نوری
دلقك ها گریه‌ می كنند
موسسه‌ انتشارات اهنگ دیگر
چاپ اول، 1390

Previous
Next

Leave a Reply