شیعر له ئه‌ستانه‌ى ده‌زگا ره‌شنالیسته‌كان و فكره جیاوازه‌كاندا
شیعر له ئه‌ستانه‌ى ده‌زگا ره‌شنالیسته‌كان و فكره جیاوازه‌كاندا
(ئه‌و هه‌ورانه‌ى نه‌بوون به ماچ)ى (چنوور نامیق) وه‌كو میوانى ئه‌و ئه‌ستانه‌یه
نووسینى : بڵند باجه‌لان
(هوكسلى ): پێموایه (دیكارت) باشترین و مه‌زنترین و كامڵترین نوێنه‌رى فه‌لسه‌فه‌ى زانستى تازه‌یه …
(لایب نتز) : فه‌لسه‌فه‌ى (دیكارت) وه‌كو داڵانێكى حه‌قیقه‌ت وایه ، پێویسته بچیته ناویه‌وه ، به‌ڵام نابێت زۆر تیایدا بمێنیته‌وه ….
(دیكارت ) له ساڵى (1599)ى زاینی له یه‌كێك له خانه‌واده ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له‌دایكبووه . بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ له پاریس ژیاوه ، دواتر رووى له هۆڵه‌ندا كردووه .
(دیكارت) ژنى نه‌هێنا ، وه‌لێ له رێگه‌ى هاوسه‌رگیرى قه‌ده‌غه‌وه ، كچێكى هه‌بوو ، ئه‌و كچه‌شى له ته‌مه‌نى پێنج ساڵیدا مرد .
له ساڵى (1649)دا رۆیشتووه بۆ سوید و هه‌ر له‌وێ و له ساڵى (1650)دا ، به نه‌خۆشى مردووه…
(دیكارت) زانستى به په‌یڕه‌وكارى یاساكان ده‌زانى ، ره‌وتى زانستى به شێوازێكى رێكخراو و میتۆدئاسا خسته روو ، بۆیه فه‌لسه‌فه‌ى هاوچه‌رخ له (دیكارت)ه‌وه ده‌ستپێده‌كا …..
(دیكارت) بنیاتنه‌رى مه‌زهه‌بى دووالیستى نوێیه و له فه‌لسه‌فه‌ى هاوچه‌رخیشدا ، خاوه‌نى میتافیزیكى دووالیستییه .
كه‌رسته‌ى مادى كه‌رسته‌یه‌كه خاوه‌نى مه‌ودایه‌كى درێژه و (بیركردنه‌وه)ش سیفه‌ته سه‌ره‌كییه‌كه‌ى عه‌قڵانیه‌ته ،بوون له نێوان (بوونى درێژكراوه)و (بوونى ئاقڵ)دا سنووردار كراوه لاى (دیكارت) .
دواجار (دیكارت) باس له بوونى په‌یوه‌ندییه‌ك ده‌كا له‌و دووالیسته‌دا ،به‌بێ ئه‌وه‌ى چلۆنایه‌تى و شێوه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندییه بخاته روو .
بوون له (ئه‌و هه‌ورانه‌ى نه‌بوون به ماچ)ى (چنوور نامیق)دا، فۆڕمى جیاوازى هه‌یه ، هه‌ر جۆرێكى بوونیش له قه‌سیده‌یه‌كدا هه‌ڵگیراوه ، قه‌سیده‌كان هه‌ڵگرى بوونه جیاوازه‌كانن كه سه‌ره‌ڕاى جیاوازییان ، بازنه گه‌وره‌كه‌ى بوونى فكرى كۆیان ده‌كاته‌وه ، جگه له چه‌ند قه‌سیده‌یه‌ك ، كه بوون بوونێكى شیعری رووته و داماڵراوه له بوونى فكرى ، ره‌نگه شاعیر خودئاگایانه ئه‌و كاره‌ى كردبێت:
((ملوانكه‌یه‌ك له ره‌نگى غه‌یب
كریستاڵێكى بازنه‌یى و
جوتێ گواره‌ى پڕ له حه‌دیسه‌كانى گه‌ڵا
بیستنم لێ ئه‌كه‌نه‌وه به‌ڵام هێشتا له‌وانه‌یه
نه‌مناسییه‌وه …))
له قه‌سیده‌ى (ئه‌گه‌ر هاتى به گه‌ڕه‌كى باخا وه‌ره ) ، بوونێك هه‌ستى پێده‌كرێ ، له‌نێوان دوو جۆر له بووندا سنوورداركراوه (هاوشێوه‌ى ئه‌و بوونه سنوورداركراوه‌ى دیكارت خستیه روو ) ، وه‌لێ ئه‌گه‌ر (دیكارت) قسه‌ى له‌سه‌ر (بوونى درێژكراوه)و (بوونى ئاقڵ) كردبێت ، ئه‌وا (چنوور) باس له (بوونێكى شیعرى ) و (بوونێكى شاعیرانه) ده‌كات ، كه په‌یوه‌ندییه‌كى قووڵ له‌نێوانیاندا هه‌یه (دیكارتیش باسى بوونى په‌یوه‌ندى ده‌كرد له دووالیسته‌كه‌دا ) .
روونكردنه‌وه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندییه بۆ (دیكارت) ، پێویستییه‌كه (دیكارت) خۆى لێ دزیوه‌ته‌وه ، وه‌لێ خستنه رووى ئه‌و په‌یوه‌ندییه بۆ (چنوور ) پێویستى نییه ، چونكه ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تێكستێكى ئه‌ده‌بیدا ده‌كه‌ین كه شیعره .
(چنوور) بۆ رزگاربوون له كۆمیدیا و تڕاژیدیاى پیاوه دووباره‌كان ، هانا بۆ ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانى گومان ده‌با ، وه‌لێ خودى گومانیش به گومانه له‌و پیاوه ته‌قلیدییانه ، بۆیه (چنوور) تۆزێك ده‌گه‌ڕێته‌وه دوواوه و به چاوێكى جیاوازتر له ژنبوونى خۆى راده‌مێنێ و گومان وه‌كو وشه‌یه‌ك ده‌كاته ره‌مزێك بۆ ناسینه‌وه‌ى پیاوه دووباره‌كان و گومانكردنیش وه‌كو پڕۆسه‌یه‌ك ده‌كاته وێستگه‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى ئه‌و پیاوانه . ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌كان راده‌گه‌یه‌نێ ، خودى شیعرى (چنوور )ه ، ئه‌وانه‌شى ره‌خنه له ئه‌نجامه‌كان ده‌گرن ، دیسانه‌وه شیعره‌كانن ،واته شیعرى (چنوور) ، شوێنێكه بۆ ره‌خنه‌گرتن له ره‌خنه و شتى تر .
((ژوانى من و تۆ خه‌ونێكى بێ وڵاته هاوڕێ
زه‌مینێكه بستێ باخچه‌ى تیا نییه
خه‌یاڵێكه
له تاڤگه‌كانى راستیدا نوقمه
تنۆكه ئارامى و خۆشیی
پێوه نییه . ))
ئه‌و گومانكردنه‌ى (چنوور) له پیاو و رێژه‌ى پیاوبوون ، به‌ره‌و جۆرێك له گومانكردنى گشتى پاڵى پێوه ده‌نێ ، كه له هه‌ندێ شوێنى شیعره‌كانیدا ،( چنوور ) به گومانه له كۆى شته‌كان به خودى گومانیشه‌وه .
شاعیر به گومانه له گومان و گومانكردن ، گومانیش به گومانه له‌و پیاوه دووبارانه‌ى (چنوور نامیق) به گومانه لێیان .
ئه‌م دیده‌ى (چنوور) بۆ گومان ، راسته‌وانه ده‌گۆڕێ له‌گه‌ڵ دیدى (دیكارت) بۆ گومان ، به ره‌چاوكردنى بوونى شیعرگه‌لێك له‌و ناوه‌نده‌دا و ئه‌وه‌شى كه لاى (دیكارت) په‌ی براوه هه‌سته‌كییه‌كان جێگاى گومانن و تاقه راستى كه جێگاى گومان نه‌بێت ، خودى گومانه ، به‌ڵام (چنوور) له‌و گومانه‌ش به گومانه :
((له سه‌ره‌ڕێى راستى و گوماندا
به قومێ شه‌راب سه‌رم گه‌رمه و
دواین گۆزه له‌به‌ر پێى سه‌فه‌ر ده‌شكێنم
به قوڕى فرمێسك و شه‌راب
ئاده‌مێكى دوور له ژیان دروست ده‌كه‌م .))
گومانكردن ماناى بیركردنه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێ ، ئه‌مه زانستێكى ره‌هایه و بۆ پێشكه‌وتن له سنوورى میتافیزیكدا بنه‌مایه‌كى به كه‌ڵكه ، هه‌ر له‌و تیۆریه‌ى خۆیدا ، (دیكارت) سیسته‌مى خۆى له‌مه‌ڕ میتافیزیكه‌وه قوت ده‌كاته‌وه .
(دیكارت) له دیدى خۆیه‌وه بۆ سروشت ، پێیوایه شته‌كانى سروشت ، بابه‌تى هه‌سته‌كان و گوزه‌ركراوه‌كانى خودناسین و بنه‌مایه‌كى میكانیكى پێویسته رۆڵى هه‌بێت له راڤه‌كردنیان .
ئه‌و باوه‌ڕى به فه‌لسه‌فه‌ى سه‌روو سروشت و بنه‌ماى سه‌ره‌كى فه‌لسه‌فه‌ى ئایدیالیست هه‌یه و له كۆى زانسته‌كاندا پشتى به شێوازى به‌ڵگه‌داریانه‌ى بیركارى به‌ستبوو.
(دیكارت) پێچه‌وانه‌ى (ئه‌رستۆ) بوو ، یه‌كه‌میان :
فه‌لسه‌فه‌كه‌ى خۆى له سه‌رووى سروشته‌وه ده‌ستپێكرد و به سروشت كۆتایى پێهێنا .
دووه‌میان:
به سروشت ده‌ستى پێكرد و به سه‌رووى سروشت ته‌واوى كرد .
(دیكارت) دیدێكى هاوبه‌شى هه‌یه له‌گه‌ڵ( كانت )دا ، كه بیركردنه‌وه له (شت له خودى خۆى) به‌بێ كه‌ڵك داده‌نێ و پێیوایه مرۆڤ ماشێنێكى رۆحله‌به‌ره و گیانه‌وه‌رانى تریش هه‌مان ماشێنن ، وه‌لێ به‌بێ رۆح .
له شیعرى (چنوور)دا ، ململانێیه‌كى به‌هێز هه‌یه له‌نێوان سروشت و سه‌رووى سروشتدا ، ئه‌وه‌ى دیدى شیعری (چنوور) كه له شیعره‌كانیدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه ، جیاده‌كاته‌وه له دیدى (دیكارت) و (ئه‌رستۆ) كه له تێزه فه‌لسه‌فییه‌كانیاندا ره‌نگى داوه‌ته‌وه ، ئه‌وه‌یه كه (چنوور) پیاوێك یان چه‌ند پیاوێكى كردۆته شوێنى یه‌كلایكردنه‌وه‌ى ململانێیه‌كه .
واته :
ئه‌گه‌ر لاى (دیكارت) و (ئه‌رستۆ) ، ململانێ هه‌بێت له‌نێوان :
1- پێشكه‌وتنى سه‌رووى سروشت له ئاست سروشت خۆیدا .
2- پێشكه‌وتنى سروشت له ئاست سه‌رووى سرووشتدا .
ئه‌وا لاى (چنوور ) ململانێى نێوان :
1 -پێشكه‌وتنى سه‌رووى سروشتى پیاو له ئاست سروشتى پیاو خۆیدا
2- پێشكه‌وتنى سروشتى پیاو له ئاست سه‌رووى سروشتی پیاودا ، به‌دیده‌كرێ :
((ئه‌م ساته شه‌رمكوژانه
هاوارم تێدا سه‌وز ئه‌كه‌ن
ئه‌م پیاوستانه بێ شه‌رمه
خه‌ونه‌كانم بێ‌دار ئه‌كا
تۆ و
پیاوستان و
ساته‌كان
په‌لكه سه‌وزه‌كانم
ئه‌كه‌نه‌وه !))
زۆرینه‌ى ئه‌و ته‌وژمه شیعرییانه‌ى له دوواى رۆشنگه‌رییه‌وه دروست بوون ، عه‌قڵ و هه‌ستیان وه‌كو دوو چه‌مكى دژ به‌یه‌ك به‌كارهێنا .
مۆدێرنیته به‌رهه‌مهێنه‌رى لۆگۆسى شیعرییه . لۆگۆسى شیعرى له‌گه‌ڵ هاتنه كایه‌ى سیماى مۆدێرنیته هاته ناو شیعره‌وه ، لۆگۆس هانى شیعریدا بۆ گوتنى راستى و پشتگیرى عه‌قڵى ده‌كرد ، لێره‌وه شیعر وێنه‌یه‌كى واقیعى و فه‌زایه‌كى واقیعى و دونیایه‌كى واقیعى بوو ، رۆڵى فه‌لسه‌فه‌ى مۆدێرنیته له به‌لانانى ئه‌و پێدراوه میتافیزیكییه ، یه‌كێكه له باسه‌كانى فه‌لسه‌فه‌ى پۆست مۆدێرنه . له شیعرى (چنوور)دا ، هه‌ست و عه‌قڵ نه‌ك هه‌ر دژ به‌یه‌ك نین ، به‌ڵكو ئاوێته و هاوسه‌نگه‌رن ، یه‌ك مه‌به‌ستى شیعرى كۆیان ده‌كاته‌وه ، ئه‌ویش نووسینه‌وه‌ى شیعرێكى جوانه كه خاڵى نه‌بێت له عه‌قڵ و واقیع و ته‌ژی نه‌بێت له هه‌ست و سۆز ، به‌ڵكه جۆرێك له په‌یوه‌ندیى شیعرى هه‌بێت له‌نێوان عه‌قڵێك بانگه‌شه‌ى به‌واقیعیكردنى شیعر ده‌كا و هه‌ستێك ئیش له‌سه‌ر دووركه‌وتنه‌وه له حه‌قیقه‌ت ده‌كا ، ئه‌و په‌یوه‌ندییه (عه‌قڵى – سۆزی)یه ، له زۆربه‌ى دێره‌كانى شاعیردا به ئاشكرا هه‌ستى پێده‌كرێ و به ئاسانى ده‌ستمان پێى ده‌گا :
((چه‌ندین پیاڵه‌ى نیوه پڕمان له‌دوا جێ‌ما
چه‌ندین خه‌یاڵه شیعرى جوانمان كوشت
بۆیه ئێستا پێش جێهێشتنى ماڵى دوێنێ
له به‌رده‌م گوڵێكى ژاكاو
تاوى بێده‌نگى ئه‌نوێنم
تا خه‌یاڵم پڕ بێ له گوڵ
كێ ئه‌ڵێ ئه‌گه‌ڕێمه‌وه ؟))
ئه‌ده‌بیاتى ئیرۆتیك ، ره‌هه‌ندێكى دیارى ناو كۆمه‌ڵگه هاچه‌رخه‌كانه ، میكانیزمى سه‌ربه‌خۆى هه‌یه و چه‌مكه‌كانى سێكس و ئیرۆس و جه‌سته ، له ئاستى پاتۆلۆژى به‌كارده‌با .
ئه‌گه‌ر ئیرۆس بمرێ ، یه‌كێك له دیارده‌كانى ناو بوون له‌گه‌ڵیدا ده‌مرێ ، هه‌نوكه ویست بۆ جه‌سته به‌شێوه‌یه‌كه ، ئیرۆتیزم و پۆرنۆگرافیایه‌كى میكانیزمى په‌یڕه‌وى له‌و ویسته ده‌كه‌ن . ئه‌مه‌ش بگۆڕى جه‌سته‌یه له جه‌سته‌یه‌كى پڕ له سۆز و هه‌سته‌وه ، بۆ جه‌سته‌یه‌كى كارپێكراوى ئێسته‌كى . دواجار ده‌پرسین : پێگه‌ى ئیرۆس چۆنه له شیعرى (چنوور)دا ؟.
بۆ دیاریكردنى پێگه‌ى ئیرۆس له شیعرى (چنوور)دا ، پێویستیمان به ره‌چاوركردنى پێگه‌ى عه‌قڵ و هه‌ست هه‌یه له شیعره‌كانى شاعیردا و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌شى له‌نێوان ئه‌و دووانه‌دا هه‌یه .
ئه‌گه‌ر قه‌راربێت شیعرى (چنوور) جه‌سته‌یه‌كى به‌رجه‌سته‌ى هه‌بێت ، ئیرۆس رۆحى ئه‌و جه‌سته‌یه و جه‌وهه‌رى ئه‌و جه‌سته‌یه‌یه ، له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و جه‌وهه‌ره ، تووشى به‌یه‌كداكه‌وتنێكى ناشیعرى ده‌بین له‌گه‌ڵ شیعره‌كانى شاعیردا ، به‌یه‌كداكه‌وتنێك به مردنى جوانى و كوژرانى جۆرێك له واقیعیه‌تى شیعرى كه خاڵى نییه له سۆز ، كۆتایى دێت :
((جارێ مه‌ڕۆ
وا شه‌وێك دێ
له نه‌زره‌ى بێ نه‌زره‌تا
رووم زه‌رد ئه‌بێ
مه‌ڕۆ با چاوم پڕكه‌م لێت
ته‌مه‌ن به‌شى دوو دیداره و
زیاتر ناڕوا ))
له هه‌ندێ له شیعره‌كانیدا ، (چنوور ) هه‌وڵده‌دا وه‌كو كه‌سێكى نه‌خۆش ده‌ربكه‌وێ كه نه‌خۆشى زۆرى بۆ هێناوه ،(چنوور) ئه‌و نه‌خۆشییه به‌شیعریكراوه ده‌گوازێته‌وه نێو شیعره‌كانى و له‌وێشدا ده‌یسه‌پێنێ به‌سه‌ر تاكێكدا كه خودى شاعیره ، ئامانج له هه‌موو ئه‌مانه، ته‌نها دروستكردنى جوانى تازه و گه‌یشتنه به جوانییه كۆنه‌كان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌و جوانییه سیكڕابانه‌شى له زبڵدانى جوانیدا فڕێدراون . (چنوور) نه‌خۆشه به‌هۆى فاكته‌رى جۆراوجۆره‌وه ، ئه‌و وه‌كو ژنێك گله‌یى هه‌یه له‌و فاكته‌رانه و پێیوایه سنوورى خۆیان تێپه‌ڕاندووه ، له‌و فاكته‌رانه‌ش :
1- پیاوبوون
2- به‌پیاوكردنى ژن
3- ژن‌بوون وه‌كو جۆگه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به سه‌رچاوه ، كه پیاوبوونه
4- پیاوه ژنانییه‌كان و…هتد
نووسه‌رێك كه وه‌كو نه‌خۆشێك ده‌رده‌كه‌وێ له ده‌قه‌كانیدا ، مه‌رج نییه له ئه‌رزى واقیعدا نه‌خۆش بێت . هاوكێشه‌یه‌كى تریش هه‌یه : مه‌رج نییه ئه‌و نووسه‌ره‌ى له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع نه‌خۆشه ، نه‌خۆش بێت له‌ناو تێكسته‌كانیدا .
(گۆته) نه‌خۆشى و لاوازى جه‌سته‌یى وه‌كو پێویستییه‌ك ده‌بینى بۆ به‌هره‌مه‌نده‌كان . ره‌نگه به‌رزى مرۆڤ له‌ودابێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ گیانه‌وه‌رانى تر ، زیاتر نه‌خۆش ده‌كه‌وێت و هه‌ر خۆشى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى خۆى ده‌كا . نه‌خۆشى وای له (نیتشه ) نه‌كرد وه‌كو نه‌خۆشێك بنووسێ ، ئه‌و به‌ده‌ست ئازارى چاوه‌كانى ده‌یناڵاند ، وه‌لێ نه‌خۆشى وایلێكرد بیربكاته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه قوڵاییه‌كان و له دونیا سنوورداره‌كه‌ى (فیلولوژى ) چاو بپۆشێت :
((سه‌مایه‌ك له تۆم دائه‌بڕێ و
پایزێك بۆ دوورم ئه‌با
چاو هه‌ڵئه‌بڕم
بینه‌ره‌كه‌م
ده‌سته‌كانى له شێواندنى وه‌رزى رووم
ماندوو نابێ
ره‌شى چاو و سوورى لێوم له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌ى گه‌رممدا
سێینه‌ى
وه‌رینى رۆحم ئه‌نووسنه‌وه ….))
له سیماكانى ئه‌ده‌بى پۆست مۆدێرن ، بانگه‌شه‌كردنه بۆ ئاوابوونى جیهان و كۆتایی هێنان به سه‌رده‌مگه‌رى . زۆر له ره‌خنه‌گر و تیۆریزه‌كه‌ره‌كان ، ئه‌ده‌بى پۆست مۆدێرنیان به بێ بنه‌ما داده‌نا ، به‌هۆى رۆحى دژگه‌رایى ئه‌و ئه‌ده‌بیاته‌وه .
ره‌خنه‌ى پۆست مۆدێرن پێچه‌وانه بوو له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌ى كلاسیك . له ره‌خنه‌ى كلاسیك‌دا چه‌مكى رووخسار و ناوه‌ڕۆك وه‌كو لێكده‌ره‌وه‌یه‌ك بۆ تێكستى شیعرى به‌كارده‌هاتن ، دیدى شیعرى مۆدێرن جیایه له دیدى شیعرى پۆست مۆدێرن ، زمانى شیعرى نێو تێكستى شیعرى پۆست مۆدێرن ، له پشت ئه‌و جیاوازییانه‌وه‌یه .
شیعرگه‌رایى پۆست مۆدێرن نیهلیستى و دژه‌خوده . شیعرى پۆست مۆدێرن بانگه‌شه‌ى ئایدۆلۆژیا ناكا و له پڕۆتێستى به‌رده‌وامیش دایه دژ به شیعرگه‌رایى مۆڕاڵى و سیاسى مۆدێرنیتى . جێناوى سه‌ربه‌خۆى كه‌سى یه‌كه‌مى تاك له‌و جۆر تێكستانه‌دا ، به‌رده‌وام هه‌ست و عه‌قڵ ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه .
هه‌ست و عه‌قڵ له‌ژێر تیشكى پرسیاردا هه‌ست به جۆرێك له گوزارشتكردنى خودى ده‌كه‌ن . هه‌ست و عه‌قڵ خودى خۆیان شوێنێكن بۆ پرسیاركردن ، ئه‌كاته‌شى ده‌كه‌ونه ژێر گوشارى پرسیاره‌كانه‌وه ، ماناى وایه ئێمه پرسیار له‌باره‌ى خودى پرسیاره‌وه ده‌كه‌ین ، یان به ته‌فسیرێكى تر : پرسیار له سه‌رچاوه‌ى پرسیاره‌كان كه هه‌ست و عه‌قڵ ده‌گرێته‌وه ، ده‌كه‌ین ، وه‌لێ ئایه پرسیار له‌ژێر تیشكى پرسیارى تردا ئه‌گه‌رى هه‌یه وه‌ڵامێكى دروستمان پێ‌بدا ؟
(چنوور) پرسیارگه‌لێك ده‌خوڵقێنێ ، كه سه‌رچاوه‌كه‌یان پرسیارى تره ، پرسیاركردن له پرسیاره‌كانى ئه‌وى تر ، پرسیار كردن له پرسیاره‌كانى خودى پرسیاركه‌ر ، دواجار پرسیاركردن له پرسیار و وه‌ڵامه‌كان به‌گشتى :
(( جگه له ده‌مامكدارێكى ده روو
هاوڕێ ئه‌و مه‌هزه‌له‌ى عه‌شقه تاكه‌ى ؟
ئه‌و شه‌ڕه جێگایه تاكه‌ى ؟
كه‌ى له‌ژێر چه‌ترى ئێواران
ره‌نگه‌كان ئاشت بكه‌ینه‌وه ؟))
په‌یوه‌ندییه‌ك هه‌یه له‌نێوان خه‌ون و واقیعدا ،زۆر جار ئه‌و كه‌س و شتانه‌ى له ژیانى رۆژانه‌ماندا ده‌یانبینین و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین ، دێنه‌وه ناو خه‌ونه‌كانمانه‌وه . هه‌ندێ له‌و رووداوانه‌ى له ژیانى رۆژانه‌ماندا تووشیان ده‌بین ، فۆڕمێكیان دێته نێو خه‌ونه‌كانمان ، هه‌ندێكجار ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ى نێوان (خه‌ون و واقیع) هێنده به‌هێزه ، ئه‌و رووداوانه‌ى هێشتا روویاننه‌داوه ، دێنه نێو خه‌ونمانه‌وه و پێشبینى روودانى وه‌ها رووداوێك ده‌خه‌نه روو . له كاتى خه‌وتندا هه‌سته‌كانمان ته‌واو ناوه‌ستن و خه‌ریكى په‌رچه‌كردارن له هزردا و ئه‌و په‌رچه‌كرداره‌ش رۆڵى هه‌یه له جۆرى خه‌ونه‌كه (ئه‌مه‌ش هه‌مان دیدى برگسۆن)ه . له‌كاتى خه‌وتندا ، بیره‌وه‌رییه‌كانى مرۆڤ كه‌سایه‌تى مرۆڤ ئاشكرا ده‌كه‌ن ، چونكه له‌و ئانه‌دا هه‌ستى ناوه‌وه زاڵه به‌سه‌ر بوونمان و (خۆئاگایى) له چالاكى ناوه‌ستێ :
(( ئاگادار به
ئه‌و تاریكییه نه‌تخواته‌وه
ماڵێكم له گه‌ڵاى شیعر و
ورده هێلانه‌ى خه‌م چێكرد
وه‌لێ چى بكه‌م
ئه‌م تاو له‌رزه
پڕى كرد له ورده مێژوو
ئه‌مێستا یه‌كه شاژنى دارستانم ))
لاى فرۆید ئه‌و شیعره شیعره ، كه خه‌ون و خه‌یاڵ بگێڕێته‌وه . (چنوور) خه‌ون نانووسێه‌وه ،خه‌ونه‌كانى خۆشى ناگێڕێته‌وه ، به‌ڵام زۆرجار خوێنه‌ر وا هه‌ست ده‌كا (چنوور) خه‌وننووسه ، چونكه : (چنوور ) له واقیع دوورده‌كه‌وێته‌وه و له فه‌زایه‌كى ناواقیعیدا ده‌نووسێ ، فه‌زایه‌ك ده‌كرێ خه‌ون بێت .
فه‌لسه‌فه له جه‌وهه‌ردا بریتییه له شیكردنه‌وه‌ى زمان كه ته‌نها به‌هۆى ئه‌وه‌وه ده‌توانین له ماناى بڕیاره زانستییه‌كان بگه‌ین (ئه‌مه‌ش هه‌مان بۆچونى پۆزه‌تیڤیزمى مه‌نتیق)یه . لێكۆڵینه‌وه فه‌لسه‌فییه‌كان پێویسته له‌سه‌ر بناغه‌ى شیكردنه‌وه‌ى مه‌نتیقى زمان بن . پۆزه‌تیڤیسته مه‌نتیقییه‌كان كۆمه‌ڵێك واژه به‌كارده‌هێنن پێویستیان به روونكردنه‌وه هه‌یه .(كارناپ) بۆ گه‌یشتن به‌و دیده‌ى بۆ زمان خستمانه روو ،بڕیاره‌كان بۆ دوو به‌ش پۆلێن ده‌كا :
1- بینراوه‌كان subjective statements
2- مه‌نتیقییه‌كان logical statements
ئه‌گه‌ر فه‌لسه‌فه ئه‌و رۆڵه گرنگه‌ى هه‌بێت له كایه‌ى فه‌لسه‌فیدا ، ئه‌وا ناكرێ باس له گرنگى زمان نه‌كرێ له كارى ئه‌ده‌بی به‌گشتى و شیعر به‌تایبه‌تى . زمانى شیعرى( چنوور) ، زمانێكه شوێنى به‌یه‌كگه‌یشتنى جوانى و مانا و ئه‌وانیتره ، واته زمان لاى (چنوور) یه‌كسان به جوانى و مانا و هه‌موو ئه‌وانه به‌یه‌كه‌وه ، به‌ڵام قسه‌كردنمان له‌سه‌ر زمان ، قسه‌كردن نییه له‌سه‌ر جوانى به‌ته‌نها ، هاوكات قسه‌كردنیش نییه له‌سه‌ر واتاى رووت ، زمان یه‌كسانه به‌و ئاوێته‌یه‌ى جوانى و مانا له‌ناویدا تواونه‌ته‌وه ، هه‌ردوو تواوه‌كه‌ش ، رۆڵیان هه‌یه له به‌خشینى ناسنامه به زمان ، به‌جۆرێك له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و دوو تواوه‌یه ، بوونى زمان ده‌كه‌وێته ژێر گومانه‌وه :
(( له‌گه‌ڵ بادا گوزه‌ر مه‌كه
ته‌ماشام به‌مه‌یلى فڕین مه‌گۆڕه‌وه
هیلالى شه‌و
تاقه په‌ناى غه‌ریبانه و
من له حزوریا ناسره‌وم
له زه‌نگینانه بچڕاوه‌كانى ناو ده‌ستم
پرشه ئه‌وین جێمه‌هێڵه ))
له جڤاتێكدا كه جیاوازى چینایه‌تى بوونى هه‌یه ، ئیستاتیكاى باو كۆمه‌ڵگه وه‌كو شوێنێكى گونجاو بۆ ژیانى مرۆڤ ده‌خاته به‌رچاو . جوانى ئه‌نتى ژیانه . (فلۆبیر) پێیوایه جوانى مه‌بده‌ئێكه بۆ وێنه و وشه‌ى ره‌وانبێژى و (بۆدلێر)یش به شتێكى سه‌ربه‌خۆ و دێوئاسا باسیده‌كا . له سه‌ره‌وه تا ئه‌ندازه‌یه‌ك باسى جوانیمان كرد ، لێره‌شدا دیسانه‌وه باسى ده‌كه‌ینه‌وه ، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى هه‌یه به دیدى (چنوور) بۆ جوانى ، كه جوانى لاى (چنوور) یه‌ك بچمى نییه و (چنوور) فۆڕمه جیاوازه‌كانى جوانى تاقیده‌كاته‌وه ، ئه‌وا له خواره‌وه جۆرێكى تر‌ى جوانى له نموونه شیعرییه‌كه‌دا خۆى مانیفێست ده‌كا ، كه زۆر جیاوازه له‌و جوانییه شیعرییانه‌ى له سه‌ره‌وه خستماننه روو :
((رۆحم تاریكایى بردى و
نه‌یدامه‌وه
له نامۆیى گه‌ڕێ جارێ
با لێوى خه‌یاڵ ته‌ڕ بكه‌ین و
دڵى ئه‌م شه‌وه سه‌رقاڵه بده‌ینه‌وه
ته‌نیایى نوقمى تۆم ده‌كا
ملوانكه‌یه‌ك له ده‌ریادا
چۆن ون نابێ! ))
(فرۆید ) و (شۆپنهاوه‌ر) پێیانوابوو ئه‌قڵ ئامێرێكه به‌ده‌ستى ره‌مه‌كه‌وه . ئیراده ناخودئاگاییه ، جه‌سته‌ش ده‌ركه‌وته‌ى سه‌ره‌كى بوون و دیارخه‌رى ئیراده‌یه . ئیراده میتافیزیكییه ، وه‌لێ هۆش په‌یوه‌سته به سنووره‌كانى فیزیكه‌وه . هۆشیش ده‌رخه‌رى بوونى دووه‌مى ئێمه‌یه.
هۆش تواناى ده‌رك كردنى نییه به‌ودیوى په‌رده‌ى ئیراده .لاى ئاژه‌ڵان ئیراده نزیكه له هه‌ست ، ئه‌م هه‌سته‌مان هه‌مان ئه‌و ئاگاییه ئاژه‌ڵییه‌یه كه ئه‌و به گشت كرداره ره‌مه‌كییه سه‌مه‌ره‌كان مه‌حكوم بكا .
له مرۆڤدا قۆناغێكى تر‌ى بڕیوه به‌هۆى ده‌ركه‌وته‌ى سه‌یره‌وه .
ئیراده گه‌ره‌كیه‌تى ژیان به‌رده‌وام بێت ، ئیراده دوو لایه‌نه‌یه ، لایه‌نێكى ناوه‌كى و لایه‌نێكى
ده‌ره‌كى .
ده‌كرێ له رێگه‌ى چاوه‌وه هه‌ست به جه‌سته بكه‌ین ، له‌و باره‌دا جه‌سته شتێكى ده‌ره‌كییه . ده‌شكرێ جه‌سته مه‌سه‌له‌یه‌كى ده‌روونى بێت ، له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌رك كردنى ئه‌و بۆ ئێمه، به هاوكارى هه‌ست و بیركردنه‌وه نییه ، ته‌نها خودى ئیراده‌یه .
نزمى پله‌ى بوونه‌وه‌ر ده‌بێته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى ئیراده ، ره‌وشتى مرۆڤ تا ئه‌ندازه‌یه‌ك په‌یوه‌سته به عه‌قڵه‌وه ، وه‌لێ ره‌وشتى ئاژه‌ڵان ته‌نها ئیراده‌یه‌كى رووته . له ئیراده‌وه نائاگاییه‌ك سه‌رچاوه ده‌گرێ ، ئه‌مه‌ش بارێكى سروشتیى بوونه‌وه‌ره‌كانى دونیایه .
نائاگاییه‌كى ته‌واو گیا و شته ره‌قه مادییه‌كانى داپۆشیوه .
شیعرى (چنوور ) خاڵیى نییه له ئیراده ، هاوكات هۆشیش سه‌رتاپاى ده‌قه‌كانى دانه‌پۆشیوه ، (چنوور) له‌نێوان ئیراده‌یه‌كى شیعرى و هۆشێكى به‌شیعریكراودایه و له‌وێوه قه‌سیده‌كانى خۆیان به‌یان ده‌كه‌ن .
((چنوور له خه‌ونى شه‌وێكدا
رۆژگارێكى پۆشته‌تره
تا له به‌رگى خه‌یاڵاوى تارماییه‌ك
ئه‌و هه‌میشه
له به‌رگى سپى ده‌ریادا
سه‌وداى شه‌پۆڵى شین ئه‌كا
تاكو شوێن مه‌حاڵ بكه‌وێ
بۆیه شه‌پۆل
له خه‌مى ئه‌ودا نوقم ده‌بێ))
بیردۆزه‌كانى (فیخته) له‌باره‌ى خوده‌وه ، فه‌لسه‌فه‌ى (فیخته)یان به (ئایدیالیسمى ئاكارى) ناوبرد ، ئه‌و ئایدیالیسته له‌سه‌ر بنه‌ماى ئیمانى ئه‌خلاقى بوو ، كه له رێگه‌ى ئه‌قڵى تیۆرى سه‌رپشكى خۆمان بسه‌لمێنین .
(فیخنه ) ده‌ڵێ :
(( خود هه‌موو شتێكه ، بۆیه هیچ شتێك له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ودا بوونى نییه ))
(فیخته) واقیعیه‌تى له‌سه‌ر بنه‌ماى خود داده‌نا ، پشتى به‌ستبوو به لایه‌نه خورافییه‌كانى فه‌لسه‌فه‌ى (كانت) و به بێ مانایى باسى خود و یاساى ئاكارى و مانه‌وه‌ى رۆحى ده‌كرد .
(چنوور) له ململانێ دایه له‌گه‌ڵ خودى خۆشی‌دا ، ئه‌وه‌شى ئه‌و ململانێیه‌ى خوڵقاندووه ، خوده‌كانى تر‌ى ده‌ره‌وه‌ى خودى شاعیرن .
ململانێى ئه‌وانى تر له‌گه‌ڵ یه‌كترى و له‌گه‌ڵ خودى (چنوور)یش ، به‌رهه‌مه‌كه‌ى ئه‌و ململانێ خودییه‌یه كه (چنوور) له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یكا له تێكسته شیعرییه‌كانیدا . خودى (چنوور) فره خوده ، واته‌چه‌ند خودێكه له یه‌ك بازنه‌ى خودبووندا :
1- خودى ئاگادار
2- خودى بێ ئاگاى شیعرى
3- خودی بێ ئاگاى ده‌ره‌وه‌ى شیعر
4- خودێك ده‌ره‌نجامى نه‌زیفبوونى شیعره :
((وه‌ك راهیبه‌یه‌كى به‌جێماو
پڕم له وه‌نه‌وزى بڕیار له نزاى تازه زه‌یستان
ژیان له خۆڕا ئه‌مگێڕێ
مانگ له بێشه‌وقى ته‌ماشامدا هه‌ڵبووه
چ رێیه‌كى دى شك نابه‌م
له بۆ گه‌یشتن به خۆم
له‌به‌ر مۆمێكى له‌رزۆكدا
ره‌نگ بۆ لێوم هه‌ڵئه‌ڕێژم ))
سه‌رچاوه‌كان :
1- ئه‌و هه‌ورانه‌ى نه‌بوون به ماچ ،چنوور نامیق ، له بڵاوكراوه‌كانى یه‌كێتى نووسه‌رانى كورد – لقى كه‌ركوك – چاپى یه‌كه‌م، 2012
2-II grande Gatsby / Francis scott Fitzgerad / traduzione di Fernanda pivano/ Milano / 1998
3-Jack Frusciante e useito dal gruppo / Enrico Brizzi / Milano / 1998
4- Sognavo l Africa / Kuki Gallman / traduzione di Roberta Rembelli / Milano
5- postmortem / patrica Cornwell / traduzione di Marco Amante / Milano
تيَبينى : ئةم لیكۆلینه‌وه‌یه له دووا ژماره‌ی گۆڤاری (گزنگ) بلاوبۆته‌وه