شێرۆ … دڵشاد تاقانه
گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له هه‌نده‌ران
شێرۆ …
چاوه‌کانی ده‌گوشی به دیار کۆمپیوته‌ر چه‌ندین ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێت گه‌ڕا تا ئه‌ندازه‌یه‌ک بێزاری پێوه دیاربوو خاوببۆوه ، ماوه‌یه‌کی باش خه‌ریک بوو ده‌یویست ناوێ بدۆزێته‌وه تا ئه‌وکاته‌ش هه‌ر نه‌ی ده‌زانی ناوی بنێ چی ؟ له ته‌واوی هاوڕێکانی پرسی بوو ، زۆرناویان پێ گۆتبوو زۆری تریشی به‌خه‌یاڵدا ده‌هات به‌ڵام به‌دڵی نه‌بوو ئای که ڕاڕایه‌کی ناخۆشه ! خۆی سه‌ربه‌ست بوو له بڕیار به‌ڵام هه‌ندێ مه‌رجی هه‌بوو ، چونکه دوای هه‌وڵێکی زۆر و پاڕانه‌وه له‌دایک بووه و ئاوا‌ته‌که‌ی هاتۆته دی وا له ماڵه و له‌به‌ر چاویه‌تی ، وه‌ک به‌چکه شێرێ ده‌هاته پێش چاوی ده‌یویست ناوێ بێ ئاسان و ساکار ، پیته‌کانی زۆر نه‌بێ ، هه‌ندێک مۆسیقی و زۆر کۆن و قورس نه‌بێ له‌گه‌ڵ تۆن و فۆنه‌تیکی ده‌می براده‌ره بیانیه‌کانیش هه‌ر بگونجێ ، ئێ ده‌بێ ناسنامه‌ی بۆبکا و بێ گومان بۆچوونه لای دکتۆریش له‌کاتی نه‌خۆش بوونی داوای ناوی لێ ده‌که‌ن له‌و خه‌یاڵانه‌دابوو بیرۆکه‌ی بۆهات و ماوسی کۆمپیوته‌ره‌که‌ی به‌ردا به‌رزه‌پێ بوو ڕوو له دایک و باوکی گۆتی : خۆ ئه‌مه کوردین با ناوێکی کوردی لێ بنێین ، که له مارێ به‌کوردی قسه ده‌که‌ین تا ئه‌ویش تێ بگات . داک و باب و خوشکه‌کانیش به خۆشی یه‌وه ڕایه‌که‌یان په‌سندکرد چونکه برا بچوک بوو تاقانه‌ی کوڕان نازیان زۆر ڕاده‌گرت و بێچووه پشیله‌که‌یان ناو نا وه‌ک ناونیشانی سه‌ره‌تای باسه‌که .
دڵشاد تاقانه
Dlshadtakana@yahoo.com